لەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسیت هەردوو دەستت بە کار به

بەرواری دواترین نوێ بوونەوە : 07 28.2023

سامسۆنگ شێوازی مامەڵەی ئێمە لەگەڵ مۆبایل و تابلێتەکانی گالاکسی باشتر کردووە. ئامێرەکانت بە شاشەی گەورە و ئامرازە پێشکەوتووەکانیان ئاسوودەیی و کارایی زۆر باشتر پێ دەدەن. بەکارهێنانی دوو دەستت بۆ پێداگەڕانی ئامێرەکانی گالاکسی توانایی بەرهەمهێنانی تۆ لە ماوەی ڕۆژدا زیاتر دەکات. لەم وتارەدا، ئێمە لێکی دەدەینەوە کە چۆن دەتوانیت بە هەردوو دەستت لە هەموو تواناییەکانی ئامێرەکەت کەڵک وەربگریت.

کەسێک کە بە هەردوو دەستی ئامێرێکی گالاکسی بە کار دەهێنێت.

مۆدێلە پالپشتیکراوەکان بریتین لە گالاکسی تابی S9، گالاکسی زی فۆڵد5، و گالاکسی زی فلیپ5.

جووڵاندنی ئایکۆن بە دوو دەست

جووڵاندنی ئایکۆن لەسەر شاشەی گەورە دەتوانێت زەحمەت بێت. ئەمانەی خوارەوە چەند هەنگاون بۆ جووڵاندنی ئایکۆنەکان لەسەر شاشە.

جووڵاندنی ئایکۆن بە دوو دەست لەسەر ئامێری گالاکسی، هەنگاوی 1. جووڵاندنی ئایکۆن بە دوو دەست لەسەر ئامێری گالاکسی، هەنگاوی 1.

هەنگاوی 1. ئەو ئایکۆنەی کە دەتەوێ بیجووڵێنیت تاچ بکە و بیگرە.

جووڵاندنی ئایکۆن بە دوو دەست لەسەر ئامێری گالاکسی، هەنگاوی 2. جووڵاندنی ئایکۆن بە دوو دەست لەسەر ئامێری گالاکسی، هەنگاوی 2.

هەنگاوی 2. قامکت لەسەر ئایکۆنەکە ڕابگرە، و پاشان دەستەکەی ترت بە کار بهێنە بۆ ئەوەی شاشەکە بخشێنیت و بچیتە سەر شاشەیەکی تر.

جووڵاندنی ئایکۆن بە دوو دەست لەسەر ئامێری گالاکسی، هەنگاوی 3. جووڵاندنی ئایکۆن بە دوو دەست لەسەر ئامێری گالاکسی، هەنگاوی 3.

هەنگاوی 3. ئایکۆنەکە بگوازەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دەتەوێ دایبنێی، و بەری بدە.

گواستنەوەی چەند فایل لەنێوان فۆڵدرەکاندا بە دوو دەست

دەتوانیت بە دوو دەست خێرا چەند فایل بگوازیتەوە نێو فۆڵدەرێک.

گواستنەوەی چەند فایل لەنێوان فۆڵدەرەکاندا بە دوو دەست، هەنگاوی 1. گواستنەوەی چەند فایل لەنێوان فۆڵدەرەکاندا بە دوو دەست، هەنگاوی 1.

هەنگاوی 1. ئەو فایلانەی کە دەتەوێ بیانگوازیتەوە پەیدا بکە.

گواستنەوەی چەند فایل لەنێوان فۆڵدەرەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 2. گواستنەوەی چەند فایل لەنێوان فۆڵدەرەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 2.

هەنگاوی 2. فایلێک تاچ بکە و بیگرە. دەتوانیت چەند فایل هەڵبژێریت بە لێدانی هەر فایل هەتاوەکوو بەرجەستە دەبێت. پاشان بە دەستێک، فایلەکە تاچ بکە و بیگرە بۆ ئەوەی هەموو فایلە هەڵبژێردراوەکان بگریت.

گواستنەوەی چەند فایل لەنێوان فۆڵدەرەکاندا بە دوو دەست، هەنگاوی 3. گواستنەوەی چەند فایل لەنێوان فۆڵدەرەکاندا بە دوو دەست، هەنگاوی 3.

هەنگاوی 3. قامکت لەسەر فایلەکان ڕابگرە، و پاشان دەستەکەی ترت بە کار بهێنە بۆ دۆزینەوە و هەڵبژاردنی ئەو فۆڵدەرەی کە دەتەوێت فایلەکان بگوازیتەوە بۆ ناوی.

گواستنەوەی چەند فایل لەنێوان فۆڵدەرەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 4. گواستنەوەی چەند فایل لەنێوان فۆڵدەرەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 4.

هەنگاوی 4. قامکت لاببە بۆ ئەوەی فایلەکان بگوازرێنەوە نێو فۆڵدەری هەڵبژێردراو.

گواستنەوەی فایل لەنێوان ئەپەکاندا

هەروەها دەتوانیت فایلەکان یان وێنەکان لەنێوان چەند ئەپدا بگوازیتەوە. بۆ نموونە، دەتوانیت چەند وێنە لە گالەریەوە بگوازیتەوە بۆ نێو سامسۆنگ نۆتس.

گواستنەوەی فایل لەنێوان ئەپەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 1. گواستنەوەی فایل لەنێوان ئەپەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 1.

هەنگاوی 1. بچۆ گالەری، و پاشان وێنەیەک تاچ بکە و بیگرە بۆ ئەوەی هەڵیبژێریت. دەتوانیت زیاتر لە یەک هەڵبژێریت بە لێدانی هەر وێنەیەک هەتاوەکوو بەرجەستە دەبێت.

گواستنەوەی فایل لەنێوان ئەپەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 2. گواستنەوەی فایل لەنێوان ئەپەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 2.

هەنگاوی 2. یەکێک لەو وێنانەی کە هەڵتبژاردووە تاچ بکە و بیگرە بۆ ئەوەی هەموو وێنەکان بگریت. بە دەستەکەی ترت، بدە لە ئایکۆنی سامسۆنگ نۆتس لە لای خوارەوەی شاشەکە بۆ ئەوەی ئەپەکە بکرێتەوە.

گواستنەوەی فایل لەنێوان ئەپەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 3. گواستنەوەی فایل لەنێوان ئەپەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 3.

هەنگاوی 3. وێنە هەڵبژێردراوەکان ڕابکێشە بۆ نێو ئەپی سامسۆنگ نۆتس، و پاشان قامکت لاببە.

گواستنەوەی فایل لەنێوان ئەپەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 4. گواستنەوەی فایل لەنێوان ئەپەکاندا بە دوو دەست لە ئامێری گالاکسیدا، هەنگاوی 4.

هەنگاوی 4. ئەو وێنانەی کە هەڵتبژرادوون دەخرێنە نێو ئەپەکە. دەتوانیت هەر ئەم هەنگاوانە بۆ ئەپەکانی تر وەکوو کورتەنامە یان جیمەیل دووبارە بکەیتەوە.

دروستکردنی سیلۆوێت لە شتە وێنەییەکان.

ئامرازی "بڕینی وێنە" ڕێگەت پێ دەدات کە تەنیا هەندێ وێنەی شت بگوازیتەوە بۆ نێو ئەپەکان. لە ئەپی گالەریەوە، هەوڵ بدە شتەکە لە پێشخانەی وێنەکەدا تاچ بکەیت و بگریت. ئەمە شتەکە هایلایت دەکات و ڕێگەت پێ دەدات کە سیلۆوێتەکەی بگریت. پاشان دەتوانیت لە کارپێکردنی دوودەستی کەڵک وەربگریت بۆ ئەوەی وێنەی بڕدراو بهێنیتەوە نێو ئەپەکانی تر.

سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت!