گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ
گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ

گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ

قاپشۆری DW9000M بە ™WaterWall

DW60M9530FS/FH

  • شوشتنی شۆڕشگێڕانە
  • پاشماوەی خۆراکییە سەرسەختەکان لاببە
  • خۆکارانە وشک دەبێتەوە

رەنگ: هەڵبژێرە

ڕەنگ :

توانا: هەڵبژێرە

شوشتنی شۆڕشگێڕانە

™WaterWall

تەکنەلۆژیای ™WaterWall هەموو قاپەکان لە هەر گۆشەیەک پاکدەکاتەوە، بەبێ بەفیڕۆدانی کات و ئاو لەکاتی خولی پێش-ئاو پیاکردن. کارایی پاککردنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە پێشکەش دەکات لەڕێگەی درووستکردنی دیوارێکی ڕشێنەر لە ئاو بە فشاری بەرز بۆ ئەو شوێنانەی کە دەست پێگەیشتنیان سەختە لە ڕەفەی خوارەوەدا، کە زۆرجار پیسترین قاپی تێدا دادەنێیت.

* ڕەنگە بەرهەمەکانی ناو ڤیدیۆکە بەپێی ناوچە جیاوازبن.

پاشماوەی خۆراکییە سەرسەختەکان لاببە

™Zone Booster

ناوچەی ™Zone Booster بە شێوەیەکی کاریگەرانە پاشماوەی خۆراکی سەرسەخت لادەبات. پێچەوانەی قاپشۆرە ئاساییەکان، فراوانترین ناوچەی پاککردنەوەی بەئامانج گرتوو لە پیشەسازیدایە کە 5 نۆزڵی لە لای چەپ و 3 نۆزڵی تریشی لەلای ڕاستی هەیە. بۆیە بەڕاستی پاشماوەی چەسپاو لەسەر قاپە پیسەکان لادابات و بە یەک شوشتن پاکیان دەکاتەوە.

* ڕەنگە بەرهەمەکانی ناو ڤیدیۆکە بەپێی ناوچە جیاوازبن

خۆکارانە وشک دەبێتەوە

وشککردنەوە بە تەوژمی هەوا لەگەڵ کرانەوەی خۆکار

هەموو جارێک چێژ لە قاپی پاک و بریقەدار وەربگرە لەگەڵ تایبەتمەندی وشککردنەوە بە تەوژمی هەوا لەگەڵ کرانەوەی خۆکار. لە کۆتایی هەرخولێکدا دەرگاکە بە شێوەیەکی خۆکار دەکرێتەوە بۆ دەرچوونی هەڵم، لەئەنجامدا وشککردنەوەیەکی باشترت پێدەبەخشێت. هەبوونی پانکەیەک لە سەرەوەدا چینێکی پارێزەری هەوا درووست دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەشی سەرەوەی کەوەنتەرەکانت زیانی پێ نەگات.

شوشتن و وشککردنەوەی خێرا لە 55 خولەکدا

سووڕی 55 خولەکی ڕۆژانە (™Daily 55)

سووڕێکی 55 خولەکی ڕۆژانە ("55 Daily)، کاتت بۆ پاشەکەوت دەکات لەڕێگەی پاککردنەوە و وشککردنەوەی زۆر خێراتری قاپەکانت. زۆر گونجاوە بۆ باری بچووکتری ئەو شتانەی کە کەمێک پیس بوون و پێویستیان بە پاککردنەوەیەکی چڕ نییە، وەکو کوپەکان و کەرەستەکانی نان خواردن، چونکە دەیانخاتە ناو سووڕێکی تەواوی شوشتن و وشککردنەوە بۆ ماوەی تەنها 55 خولەک.

ئاسانە بۆ بارکردن/هێنانە دەرەوە

سیستەمی ڕەفەی بارکردنی ئاسان

سیستەمی ڕەفەی بارکردنی ئاسان وادەکات بارکردن و هێنانەدەرەوەی قاپەکان بە قەبارەی جیاواز ئاسان بێت. دەتوانرێت ددانەکانی ناو ڕەفی خوارەوە بە تەواوی بنووشتێتەوە بۆ خوارەوە بۆ ئەوەی شوێن بۆ شتە گەورەکان فەراهەم بکات. وە تایەکانی بە دیزاینی نوێ، بە ئاسانی و ئاسوودەتر دەجوڵێن. هەروەها دەتوانرێت ڕەفەی سەرەوەی کە بەرزییەکەی ڕێکدەخرێت بە خێرایی بۆ سەرەوە یان خوارەوە بەرز و نزم بکرێتەوە.

کۆنتڕۆڵی زیرەکتر / لە هەر شوێنێکەوە کۆنتڕۆڵی بکە

گرێدراویی Wi-Fi (کۆنتڕۆڵی زیرەک)

گرێدراویی Wi-Fi ڕێگەت پێدەدات بە بەکارهێنانی ئەپێك* لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەت، لە دوورەوە چاودێری و کۆنتڕۆڵی ئەو کارەکانی بکەیت، لە هەر کات و شوێنێکەوە. دەتوانیت چاودێری پێشکەوتنی سووڕێکی پاککردنەوە بکەیت، لە دوورەوە دایگریرسێنیت و بیکوژێنیتەوە، سووڕەکان هەڵبژێریت یان بۆ بەکارهێنان ڕێکیانبخەیت و زانیاریی دەستنیشانکردنی کێشەکان وەربگریت، لە هەر شوێنێک بیت.

* تەنها مۆدێلی '+ Premium'. ئەپ بۆ iPhone و Android. گرێدراویی تۆڕ یان Wi-Fi پێویستە.

شێوازێکی شیكی گونجاو

دیزاینی نایاب

ستایلێکی نایاب کە بە شێوەیەکی بێ وێنە لەگەڵ مۆبیلیاتی چێشتخانەکەت دەگونجێت بۆ ڕازاندنەوەی ماڵەکەت بە شێوەیەکی هاوسەنگ و مۆدێرن. دەسکەکەی کە شاراوەیە لە ژوورەوە، ڕوخسارێکی پاک و دەگمەن بە پێشەوەی دەبەخشێت و، لەبەر ئەوەی هیچ دەسکێكی دەرنەچووە بۆ دەرەوە، جوڵەپێکردنی لەناو چێشتخانە ئاسانتر دەکات.

خاسییەتەکان

  • قەبارە 24 ئینچ
  • بەکارهێنانی ئاوی ساڵانە 2716 ℓ
  • ئاستی ژاوەژاو (dBA) 44
  • پوختەی کێش 53 کگم

پاڵپشتی

دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لات دروست بووە دەربارەی بەرهەمەکە

پاڵپشتی بەرھەم بینینی ناوەڕۆکی زیاتر
ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر & داگرتنەکان
  • User Manual
    MULTI LANGUAGE
بینینی ناوەڕۆکی زیاتر

{{family.currentModel.displayName}}

{{family.currentModel.modelCode}}

ڕەنگ : {{chip.displayName}}
{{model.prices.currentPriceDisplay}}
لە {{model.prices.monthlyPrice}}/مانگێك بۆ {{model.prices.months}} مانگێك
یاخود {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price without VAT: {{model.prices.vatFreePriceFormatted}}

Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}

Price before: {{model.prices.priceDisplay}}

{{model.prices.priceDisplay}} {{model.prices.savePrice}}
  • {{summary.title}}

    {{summary.value}}{{summary.unit}}

  • {{summary.title}}

بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان

بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە

بینینی بەم دواییانە

* خاسێێتە سەرەکییەکان ڕەنگە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن