شونهەڵگری لەشجوانی بەکاربهێنە
بۆهاندانی خۆت، نەوەکو بۆ دڵەڕاوکێ
بە داگرتنی "دووبارە ڕێکخستن" لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی چاودێری چالاکییەکان بەرەو ئامانجەکانی ڕاهێنانت هەنگاو بنێ.
ئەگەر تۆ یەکێکیت لەو کەسە زۆرانەی کە ئامانجەکانی سەری ساڵی نوێتان کە سەرنجتان لەسەر دانەوە وەرزشکردن بێت، بە دڵنیاییەوە بیستووتە کە شوێن پێهەڵگری لەشجوانی ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ چاودێری کردنی خۆت. بەڵام لە نێوان پشکنینی زۆری ڕێژەی سەرکەوتنت و وەرگرتنی ئەو بیرخستنەوانە بۆ ئەوەی زیاتر بەردەوام بیت، ئاسانە کەمکاری بکەیت و هەست بە دڵەڕاوکێ بکەیت کاتێک ڕۆژێکت زۆر بەخاوی دەڕوات.
ئەوەی هەواڵی خۆشە ئەوەیە کە: زۆر ڕێگە هەیە بۆ بەکارهێنانی چاودێری چالاکییەکان لە هەمان کاتدا هاوسەنگییەکی تەواو لە نێوان چاودێریکردنی خود و بەزەیی بەخۆبووندا دروست بکەیت. فەرموو ئەم هەندێکیان.
ئامانجە کەسییەکانت دووبارە دابڕێژەرەوە
پێوەر و ژمارەی هەنگاوەکانت دەتوانن ئامرازێکی بەهێزبن - بەڵام ئامانجەکانت لە دەرەوەی ژمارەکان چین؟ سەیری ناوەوە بکە نەوەکو دەرەوە بۆ ئەوەی کڕۆکی ئامانجەکانی لەشجوانیت دەستنیشان بکەیت و بۆچی بۆ تۆ گرنگن. بۆ نموونە ئەگەر دەتەوێت کێشت دابەزێنیت، هەوڵبدە لە پێوەرە کۆمەڵایەتییەکانی وێنەی جەستە تێپەڕیت و سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بێت کە لە ژیانتدا زۆر گرنگن. دەکرێت هەر شتێک بێت لە فێربوونی خۆشویستنی جەستەت و کەمکردنەوەی فشارەوە تا بتوانیت لەگەڵ هاوڕێیەکانت بەشداری بکەیت لە ڕاکردن یان لەشجوانی. بە بیرکردنەوە لە پاڵنەرە بەهێزەکانت، هەست دەکەیت بە بینینی ژمارەکان لە ڕوانگەیەکی نوێتر لە دەرەوەی عەقڵیەتی سەرکەوتن/شکستهێنان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت.
چالاکیەکی وەرزشی بدۆزەرەوەکە حەزت لێیەتی
حەزت لە هۆڵی وەرزش کردن نییە یان خۆت ناچار دەکەیت کە بۆ دوا میل لە ڕاکردنەکەتدا بە خێرایی ڕابکەیت؟ دەتەوێت وا هەست بکەیت کە ڕۆژانە 20 جار پرێس ئەپ دەکەیت تەنانەت کاتێک هەستیشت خۆش نەبێت؟ زۆرجار وا دەکەین چاوەڕوانییەکان ڕاهێنانەکانمان پێناسە بکەن و سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت کە پێویستە چی بیکەین نەوەکو ئەوەی کە دەمانەوێت بیکەین. بەهۆی جۆراوجۆری بەرنامەکانی لەشجوانی کە لە Galaxy Watch4 هەن، دەتوانیت بەردەوام بیت لە تاقیکردنەوە تاوەکو شتێک دەدۆزیتەوە کە بەڕاستی چێژی لێ وەردەگریت.¹ جا ئەوە ڕاکێشان بێت، کیک بۆکسێن یان پاسکیلسواری، دەتوانیت خۆت بەدوواداچون تا 90 ڕاهێنان بۆ خۆت بکەیت {2} بۆ ئەوەی لە سەر ڕێی دروست بمێنێتەوە بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانت.
لە ماندووبوون دوور بکەوەرەوە بە ئامانجەکانی SMART
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە وادەکات مرۆڤەکان سەرکەوتوو نەبن لە ئامانجەکانیان- لەشجوانی یان شتێکی تربێت- لەبەر ئەوەیە کە ئامانجەکان بەپێی پێویست ڕوون نین.
ئامانجەکانی SMART داخڵ بکە. SMART واتە تایبەت (specific)، پێوانەکراو(measurable)، بەدەست هێنراو(attainable)، پەیوەندیدار(relevant) و لە کاتی خۆی(timely). ئەم شێوازە تاقیکراوەتەوە و ڕاستە یارمەتیت دەدات ئامانجێکی ڕوون دابنێیت و ئەو هەنگاوانە لە پێشینەدا دابنێیت کە پێویستە بیانگریتە بەر. بۆ نموونە با بڵێین دەتەوێت تەندروستتربیت. بەم شێوەیە دەتوانیت ئامانجێکی SMART بۆ ئەوە دابنێیت.
تایبەت(Specific): یەك ڕێگە دیاری بکە بۆ نزیکبوونەوە لە ئامانجەکەت- بۆ نموونە وەرزشکردن بە شێوەیەکی ڕێکوپێکتر.
پێوانەکراو(Measurable): چەندییەتی ئامانجەکەت دیاری بکە بە دانانی ژمارەیەك بۆ ئامانجەکە کە یارمەتیت بدات لەوەی سەرنجت لەسەری بمێنێتەوە. لەوانەیە ئەوە هەفتەی پێنج میل ڕاکردن بێت.
بەدەست هێنراو(Attainable): سەیری دەرەوەی بیرۆکەکە بکە و بیر لە ڕێگەی ڕاستەقینە بکەرەوە کە بتوانیت ئامانجەکەت بەدی بهێنیت. ڕەنگە ئەوە بە مانای دانانی ئامانجی بچووکتربێت (وەک ڕاکردنی میلێك دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکد) و کارکردن بەم شێوەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجە سەرەکییە گەورەکەت.
پەیوەندیدار(Relevant): دووبارەبیرکردنەوە لە هۆکارەکانی پشت ئامانجەکەت. لەوانەیە بتەوێت هێزت زیاد بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت لەگەڵ هاوڕێکانت 10کم ڕابکەیت.
لەکاتی خۆی(Timely): وادەیەک بۆ خۆت دابنێ تا ببێتە هۆکار بۆ گرتنەبەری هەنگاو. لەبیرت بێت واقیعبین و ڕاستگۆ بە لەگەڵ خۆت. هەروەها گرنگە ئەوەت لەبەرچاو بێت کە ڕەنگە ئامانجەکانت بگۆڕدرێن، ئەوە ئاساییە. دەتوانیت لە هەر کاتێک بتەوێت ڕێکیان بخەیتەوە.
بۆ لێپرسینەوە پشت بە هاوڕێیان ببەستە
وەرزشکردن لەگەڵ هاوڕێکانت چەندین سوودی هەیە. یەکەم، دەبن بە پاڵنەر و لێپرسینەوە لەیەک دەکەن- جگەلەوەی، هەندێک کێبڕکێی دۆستانە دەبێتە هۆکاری خۆشی و شکاندنی ڕۆتینی ئاساییتان. بۆ دەستپێکردنی دروست کردنی تیمی لەشجوانی تایبەت بە خۆت، تایبەتمەندی (Together) پێکەوە² لە ئەپی Samsung Health بەکاربهێنە بۆ دروستکردنی چالێنجەکانی تیم کە خۆت و هاوڕێکانت بە گروپ ڕکابەری یەکتردەکەن بۆ ئەوەی بگەنە ژمارەیەک هەنگاوی دیاریکراو. تەنانەت دەتوانیت بەشداری لە چالێنجی مانگانەی جیهانی بکەیت کە لەلایەن Samsung Health دابین دەکرێن بۆ ئەوەی بگەیتە هەنگاو و قۆناغی نوێ.
ڕۆژانی ""پشوو"" بە خۆت بدە
(ڕێگەپێدراویت)
لە نێوان کار و قوتابخانە و هاوسەنگکردنی بەرپرسیارێتیەکانی تردا، ناواقعییە بیر لەوە بکەیتەوە کە هەرگیز ڕۆژێک لە وەرزشکردن لەدەست نەدەیت. هەر بۆیە زۆر گرنگە ڕێگەبدەیت بە خۆت بۆ کوژاندنەوەی چاودێری چالاکییەکانت و ئاگادارکردنەوەکانی. ئەگەر دەزانیت زۆر بە پێ ناڕۆیت، وەرزش ناکەیت و تەنانەت زۆر ناجوڵێیت (با بڵێین کار بۆ تاقیکردنەوەیە دەکەیت یان هەستت خۆش نییە)، هەر ئاگادارکردنەوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو لەسەر Galaxy Watch4 بکوژێنەرەوە بۆ ئەوەی بیرخستنەوە بۆ ڕۆیشتن، وەستان یان وەرزشکردنت بۆ نەیەت. بەم شێوەیە دەتوانیت لەبری ئەوە، سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بێت کە پێویستە لە پێشینەی کارەکانت بێت: خۆشگوزەرانی خۆت.
هەروەها ڕۆژانی پشوو دەست نیشان بکە
جگە لە ڕۆژانی "کووژانەوە"، دانانی ڕۆژانی پشوو لە ساڵنامەکەتدا دەتوانێت پاداشت و هۆکاری ئەنگیزە بێت- هەروەکو ئەوەی بە تامەزرۆی چاوەڕێی پشوویەك یان بۆنەیەکی گەورە بیت. وادابنێ کە ڕۆژانی پشوو وەکو بەشێکی پێویستە لە ڕاهێنانەکانت کە ڕێگە بە جەستەت دەدات دوای ئەو هەموو ماندووبوونە چاک بێتەوە. ڕۆژی پشووەکەت بکە فەرمی بە دەست نیشان کردنی ساڵنامەکەت لە ئامێری Galaxy و دانانی بیرخستنەوەیەک بۆ ئەوەی بتوانیت بەپێی ئەو پلانە دایبنێیت.
- ¹هەندێک ناوەڕۆکی لایەنی سێیەم کە لەسەر Samsung Health بەردەستن ڕەنگە پێویستیان بە پارەی بەشداریکردن هەبێت.
- ²بۆ چوونەژوورەوە لە Samsung Account و گرێدراوی تۆڕی داتا (Wi-Fi یان تۆڕی داتا) پێویستە.