ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
خاڵە گرنگەکان
تایبەتمەندییەکان
ئاسانە بۆ گرتن، سەختە بۆ بەردانەوە
قایشە بەهێزەکەی پشتەوەی بەرگەکە بە ئاسانی مۆبایلەکەت بە دەستەوە ڕادەگرێت، لە هەمان کاتدا ڕێگەت پێدەدات کاری زیاتر بکەیت بە کەمترین ئەگەری کەوتنی.
*وێنەکە هاوشێوە کراوە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە.
گرتنی ساف و نەرم بۆ ڕاگرتنی ئاسوودە
هاوشانی قایشە مۆدێرنەکە، بەرگە سلیکۆنەکە پێکهاتەیەکی نەرم و ئاوریشمی هەیە کە نەک هەر نەرمە بۆ دەست لێدان بەڵکو گرتنێکی ئاسوودە بۆ چەندین کاتژمێرێک دابین دەکات.
ئێمە پاشماوە بۆ سەرچاوەی بەنرخ دەگۆڕین
لەگەڵ پاراستنی مۆبایلەکەتدا، ژینگەش دەپارێزیت. دەتوانی پارێزگاریی لە سەرچاوە بەهادارەکانی زەوی بکەیت، بە کڕینی ئەم بەرهەمەمان کە لە کەرەستەی ڕیسایکڵکراو درووستکراوە کە خاوەنی بڕوانامەی UL ـە.
*وێنەکە هاوشێوە کراوە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە.**لە درووستکردنی بەرگی سلیکۆنی خاوەن ڕاگری پشتێنەیی Galaxy S23 کەرەستەی ڕیسایکڵکراو بەکارهاتووە کە خاوەنی بڕوانامەی UL ـە.
چارەسەر & ڕونکردنەوەکان
* تایبەتمەندیی گرنگەکان لەوانەیە جیاواز بێت لە شێوازە گرنگەکان
* وێنەی دوو مۆبایلی Galaxy S21 Ultra 5G لەگەڵ دیمەنی بەرگی زیرەکی LED و یەک مۆبایلی Galaxy S21+ 5G لەگەڵ بەرگی زیرەکی LED بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
* SmartTags مەودای Bluetooth ی 120m هەیە. کارپێکردنی ڕاستەقینە دەشێت بگۆڕێت بە پشت بەستن بەو ژینگانەی کە تیایدا بەکاردەهێنرێن.
* وێنەی شەحنە وایەرلێسی بە ڕەنگی سپی و دوو شەحن بە ڕەنگی ڕەش بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.