بەرگی تەنکی کیبۆردی Galaxy Tab S7+ | S7 FE (12.4ئینچ) Book
EF-DT730UBEGAE
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
تایبەتمەندییەکان
دیزانێکی تەنک و کێش سووک
گۆڕینی شێوەی تابلێتەکەت بە دیزاینێکی تەنک و کێش سووکی بەرگی تەنکی کیبۆردی Book. یەکسەری دادەنرێت. هەموو ئەوەی کە دەبێت بیکەیت ئەوەیە کە لە تابلێتەکەتی بپێچیت وەک بەرگی پەڕتووکێک، و موگناتیسەکان لە شوێنی خۆیدا ڕایدەگرن. تەنانەت شوێنێکیشی هەیە بۆ هەڵگرتنی S Pen کەت بۆ ئاسوودەیی.
* بەرگی تەنکی کیبۆڕدی Book گونجاوە لەگەڵ Galaxy Tab S7+ و Tab S7 FE. مۆدێلی گونجاوی زیاتر دەشێت لە داهاتوودا بەردەست بێت .
کلیلێکە بۆ بەرهەمهێنان
سێ ئامێر پێکەوە کۆنێکت بکە بە هاوبەشیپێکردنی کیبۆڕدی وایەرلێس. بە بەکارهێنانی Bluetooth، کیبۆردەکە دەتوانێت لە مۆبایلەکەشتدا بنوسێت و لە تابلێتیکی تریشدا بنوسێت، لە کاتێکدا هێشتا بە تابلێتەکەوە کۆنێکت کراوە وەک ئامێرێکی تەخانکراو. و تۆ دەتوانیت بە وردی بنوسیت لە کاتی بەکارهێنانی Samsung DeX بۆ ئەزموونکردنێکی وەک دیسکتۆپ لە شاشەیەکی گەورەترا.
*کیبۆردی وایەرلێس تایبەتمەندی گونجاو هاوبەشی پێدەکات لەگەڵ ئەو ئامێرانەی کەوا پشتگیری Bluetooth دەکەن. لەوانەیە هەندێک ڕەفتاری سەرەکی کلیل پشتگیری نەکرێت چونکە بە تەنها بە ستانداردی کلیلی Bluetooth کاردەکات.
** S Pen بەشدارە لەگەڵ Galaxy Tab S7+ و Tab S7 FE.
لەمێژە، میکرۆب
بە چینێکی دژە میکرۆبی داپۆشراوە، بەرگی تەنکی کیبۆردی Book ڕێگری لە گەشەی میکرۆبەکان دەکات بۆ پاراستنی لە دژی 99.9% میکرۆبەکان. بۆیە تۆ دەتوانیت کەمتر نیگەران بیت دەربارەی میکرۆبەکان لەکاتی کارکردن و یاریکردندا.
* بۆ جێبەجێکردنی کرداری دژە میکرۆبی، ئەم بەرهەمە لەگەڵ ماددەی بایۆسیداڵ زینک پیرسیۆن مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.
** تایبەتمەندی دژە میکرۆبی بە تەواوەتی بەکارهێنەران ناپارێزێت لە دژی بەکتریا و هیچ پاراستنێکیش لە دژی ڤایرۆسەکان دابین ناکات بە ڤایرۆسی COVID-19 وە.
*** کاریگەری دژە میکرۆب لەوانەیە جیاواز بێت بە پشتبەستن بە هەلومەرجی بەکارهێنان.
**** چینی دژە میکرۆبی بە تەنها لە دەرەوەی بەرگی تابلێتدا هەیە.
تابڵێتەکەت ببە بەرەو سەرەوە و چێژ لە دیمەنەکە وەربگرە
تابلێتەکەت بەرزبکەرەوە بۆ بەکارهێنانی بە ئاسوودەیی لە کاتێکدا ستریم دەکەیت، یاری، یاخود وەڵامی ئیمەیڵەکان دەدەیتەوە. بە ئاسانی بەرگی تەنکی کیبۆڕدی Book بکەرەوە و تابلێتەکەت لەگۆشەی 60° دەوەستێت، بۆ دیمەنێک کەوا فشار ناخاتە سەر ملت، ئەگەر تۆ لە ماڵەوە بیت لەسەر قەنەفەکە یان لە کافێیەک کاربکەیت.
خاسییەتەکان
-
ڕەش
-
مۆدێلە گونجاوەکان
Galaxy Tab S7+, Galaxy Tab S7 FE
-
پێکهاتەکانی ناو پاکێج
تەختەکلیلی بەرگی کتێب، QSG
-
ڕووکار
POGO
-
چەندێتی كلیلەكان
80
-
پێویستیەكانی سیستەم
Android 5.0 یان بەرزتر
-
گەرەنتی
1 ساڵ
-
قەبارە (پانی، بەرزی، قوڵی)
286.3 x 196.7 x 13.4
-
کێش
345.0 g
ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر & داگرتنەکان
پرسیارە باوەکان
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە