بارگاویکەری بێتەلی زۆر خێرا
EP-P2400BBEGWW
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
تایبەتمەندییەکان
بەخێرایی بەرز بارگاوی بکەرەوە
لە سایەی پاڵپشتی بارگاویکەری خێرا تاکوو 15 وات، دەستبەجێ ئەو بارگاویکردنەی پێویستی خۆت بەدەست بێنە. ئەم بەهێزکەرەوەی پاترییە گونجاوە لەگەڵ گونجێنەری سەفەری USB PD و بارگاویکەری خێرای گونجێنراو بۆئەوەی بەئاسانی بتوانیت لەگەڵ خۆت بیبەیت.
"* ڕەنگە خێرایی بارگاویکردن بەپێی ئامێرەکە بگۆڕێت. ڕەنگە خێرایی ڕاستەقینەی بارگاویکردن لەوانەیە بەگوێرەی بەکارهێنان، بارودۆخی بارگاویکردن و هۆکارەکانی تر بگۆڕیت.
** ئامێرەکانی مۆبایڵی گونجاوی Apple کە تایبەتمەندی بارگاویکردنی بێتەلیان هەیە پاڵپشتی دەکەن لە بارگاویکەری خێرا تاکوو 7.5 وات."
ئامێرەکەت خێرا بارگاوی بکەوە
پادی بارگاویکەری بێتەل سیستەمێکی فێنککەرەوەی ناوخۆیی و پانکەی هەیە کە مۆبایڵەکەت بەراورد لەگەڵ بەرهەمەکانی ڕکابەردا خێراتر و بە وزەی کەمتر بارگاوی دەکاتەوە.
* بەکارهێنەر دەتوانێت بە کوژاندنەوەی بژاردەی ""fast wireless charging”ی سەر مۆبایڵی Galaxy، پانکەی فێنککەرەوە لە کاتی بارگاویکردنەوەی مۆبایڵ بکوژێنێتەوە.
** وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە پیشان دەدرێت.
ئامێری Galaxy خۆت بە بارگاویکەری سەلامەت بپارێزە
بارگاویکەری 15 وات باشترین بژاردەیە بۆ سەلامەت ڕاگرتنی ئامێری Galaxy تۆ لە بەرانبەر پلەی گەرما، شێی زۆر و گەرمای لەڕادەبەدەر لە کاتی بارگاویکردندا. هەروەها کاتێک شتەکان لە کاتی بارگاویکردنەوەدا تێکەڵ دەبن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەستنیشان دەکات و تاقی دەکرێتەوە بۆ دڵنیابوون لە گونجاوی ئامێرەکانی Galaxy.
* تاقیکردنەوەی سەقامگیری لەو شوێنانە ئەنجام دەدرێت کە پلەی گەرمای بەرز/شێی بەرزیان هەیە.
** بە شێوەیەکی خودکار دیاری دەکات کاتێک تەنێکی کانزایی لە نێوان پادی بارگاویکردن و ئامێرە گونجاوەکان (Galaxy Mobiles، Watches، Buds) جێگیر دەبێت.
*** بەپێی تاقیکارییە بڕواپێکراوەکانی Samsung کە بۆ دڵنیابوونەوە لە گونجاوبوونی ئامێر (Galaxy ، Watches ، Buds) ئەنجام دراوە.
بە جۆرێک دیزاین کراوە لەگەڵ ڕووبەرەکەتدا بگونجێت
زۆر بەئاسانی بارگاویکەری بێتەل لەو شوێنە دابنێ کە دەتەوێت. بە دیزاینی باریک و ڕێکوپێک، تەنانەت لە ڕووبەرە بچووکەکانیشدا دەتوانی کاتێک کە تەلەفۆن یان بیستۆکەکەت پێویستی بە کەمێک بارگاویکردنە، زۆر بەئاسانی دەستت پێی بگات.
* بارگاویکەری بێتەل پێویستی بە کارەبایە.
ڕەنگەکان بارودۆخی بارگاویبوون پیشان دەدەن
گڵۆپی LED بە شێوەیەکی زانستی دۆخی بارگاویبوونی ئامێرەکەت بە ڕەنگی جیاواز پێت دەڵێت: سوور بۆ بارگاویکردن، سووری پرتەپرت بۆ هەڵەی بارگاویکردن، سەوز بۆ بارگاوی بوونی تەواو. کاتێک گڵۆپەکان دەکوژێنەوە، دەتوانیت تیشکەکەی کەم بکەیتەوە بۆئەوەی خەوت نەزڕێت.
* کاڵکردنەوەی ڕووناکی LED تەنها لەسەر مۆدێلەکانی زنجیرەی Galaxy S10 و بەدواوە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت.
** دەکرێ لە پێرستی ڕێکبەندەکاندا خشتەیەکی کاتی ڕێک بخەیت بۆئەوەی Fast Wireless Charging لە کاتێکی تایبەتدا بکوژێنێتەوە و ڕووناکی LED کاڵ بکاتەوە.
خاسییەتەکان
-
خۆڵەمێشی تۆخ
-
مۆدیلە نموونەییەكان
Galaxy S22, S22+, S22 Ultra
-
مۆدێلە گونجاوەکان
S22, S22+, S22 Ultra, Galaxy Z Fold3 5G, Z Fold2 5G, Z Fold, Z Flip2 5G, Z Flip, Z Flip 5G, S21 Ultra 5G, S21+ 5G, S21 5G, Note20 Ultra 5G, Note20 5G, S20 Ultra 5G, S20+ 5G, S20 5G, Note10+, Note10+ 5G, Note10, Note10 5G, S10,S10+, S10e, S10 5G, S9, S9+, S8, S8+, S7, S7 Edge, Note9, Note8, Note5, S6 Edge+,S6, S6 Edge and Apple iPhone 11 Pro Max,11 Pro, 11, X, XS, XS Max, XR, 8, 8 Plus.
-
قەبارە (پانی، بەرزی، قوڵی)
18.3 x 91 x 91
-
کێش
100
-
ڤۆڵتی تێكردن(ماكس، بارگاوی خێرا)
9V
-
ڤۆڵتی تێكردن(ماكس، بارگاوی خێرا)
2.77A
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە