گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ
گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ

گه‌یاندن بێبه‌رامبه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ناوماڵ

سەلاجەی خاوەن بەفرگر لە خوارەوە، پوختەی قەبارەی 331 لیتر

سەلاجەی خاوەن بەفرگر لە خوارەوە، پوختەی قەبارەی 331 لیتر

RB34T630ESA/LV

  • All Around Cooling (ساردکردنەوەی هەموو-دەوروبەر)
  • Power Cool & Freeze (ساردکردنەوە و بەستنی خێرا)
  • دابەشکەری ئاو (بێ بۆڕی)
  • کۆمپرێسەری Digital Inverter
  • 20 ساڵ گەرەنتی بۆ کۆمپرێسەرەکە

رەنگ: هەڵبژێرە

ڕەنگ :

توانا: هەڵبژێرە

  • Large Capacity
    توانای گەورە
  • All-Around Cooling
    ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر
  • Digital Inverter Technology
    تەکنەلۆژیای ئینڤێرتەری دیجیتاڵی

شوێنی زیاتر لە ناوەوە - هەمان قەبارە لەدەرەوە

تەکنەلۆژیای ™SpaceMax

شتی زیاتر بخەرە نێو سەلاجەیەک کە خاوەن قەبارەیەکی زۆر گەورەی 385 لیترییە* سەرەڕای ئەوەی کە قوڵییەکی ستانداردی 600 میلیمەتری هەیە، سەلاجەکە بە ئاسانی لەگەڵ کەوەنتەر و کابینەکانتدا دەگونجێت. بەهۆی دابڕی گەرمی-نەگەیەنەری زۆر کارامەی تەکنەلۆژیای ™SpaceMaxـەوە، دیوارەکان زۆر تەنکترن. لەبەرئەوە، بێئەوەی دەرەوەی گەورەتربکرێت، ڕووبەری ناوەوەی جێگای شتی زیاتر دەبێتەوە.

* قەبارەی هەر مۆدێلێك جیاوازە.

لە سووچێک بۆ سووچیکی تر بەشێوەی یەکسان سارددەبێت

All-around Cooling (ساردکردنەوەی هەموو دەوروبەر)

دڵنیابە لەوەی کە گشت خواردنەکانت بە تەواوی ساردن - لە هەرشوێنێکی سەلاجەکەدا بێت. All Around Cooling (ساردکردنی هەموو دەوروبەر) هەر بەش و خانەیەک سوچ بە سووچ سارد دەکاتەوە. بەردەوام پشکنینی پلەی گەرمی دەکات و لە ڕێگەی ئەو دەرچانەی کە لە شوێنی ستراتیژیی دابینکراون هەوای سارد دەسووڕێنێتەوە. لەبەرئەوە هەر بەرهەمێك کە دەیخەیەتە سەر هەرکام لە ڕەفەکان بە ساردی و سازگاری دەمێنێتەوە.

بەبێ کات و هەوڵدان بێ زوقم دەمێنێتەوە

No Frost

خۆت دووربخەوە لە بەفێڕۆدانی کات و وزە بۆ تواندنەوەی سەهۆڵی سەلاجەکە. تەکنەلۆژیای No Frost لە ڕێگای کۆمەڵێك ڕێڕەوەوە، ڕەوتی هەوا باشتردەکات، بەشێوەیەك کە ناهێڵێت سەهۆڵ لە نێو سەلاجەکەدا کۆببێتەوە. هەروەها بەهۆی باشترکردنی خولانەوەی هەواوە پلەی گەرمی لە یەك ئاستدا دەهێڵێتەوە، بەمەش سیستەمی ساردکردنەوە کەمتر ماندوودەبێت.

ساردکردنەوە و بەستنی خێرا بەپێی خواست

Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) / Power Freeze (بەستنی خێرا)

چێژلە کاراییەکی خێرای ساردکردنەوە وەربگرە. بە دەستدان لە دوگمەیەک، Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) بەشێوەیەکی چڕ هەوای سارد دەباتە ناو سەلاجەکە بۆ ئەوەی بە خێرایی سەوزە و میوە یان خواردنەوە دڵخوازەکانت فێنک بکاتەوە. Power Freeze (بەستنی خێرا) تەوژمێکی بەهێزی هەوای سارد بۆ ناو فریزەرەکە دەبات. زۆر باشە بۆ بەستان یان توندکردنەوەی خۆراکە بەستووەکان و دروستکردنی سەهۆڵ.

دیزاینێکی و هاوسەنگ و سەردەمیانە

دیزاینێکی جوان و کەشخە

ماڵەکەت کەشخەتربکە. قوڵییە ستانداردە 600 میلیمەترییەکەی بێکێشە لەگەڵ کەوەنتەرەکەتدا دەگونجێت. دەرگای تەخت و جوان، دابەشکاری ئاو لە ناو خۆیدا*، و پشتەوەی پاك. ناوەوەی کە زۆر سادەیە، ڕوونمایەکی شاراوە، ڕەفەی خواردنەوەی تەخت و بۆکس و سەبەتەی خواردنی خۆڵەمێشی-تاریککراوی لەگەڵدایە*.

* ئارەزوومەندانە. تەنھا لە چەند مۆدێلێیکی دیاریکراودا بەردەستە.

بوتڵی گەورەتر و زیاتر بخە نێو دەرگاکە

گیرفانی گەورەی دەرگا

دەتوانی بوتڵی گەورەی تا قەبارە 4 پینتی بخەیتە نێو دەرگاکەوە، با لە سەر ڕەفەکاندا جێگانەگرێت. گیرفانی دەرگاکە قووڵتر و فراوانترن، لەوێدا دەتوانرێت بتڵ و کارتۆنی گەورە و خواردنەوەی زیاتری تێدا دابنرێت. هەروەها بۆ ئەوەش باشە کە بە ئاسانی دەستتبگات بە خواردنەوە ساردەکانی دڵخوازی خۆت.

ئاسانتر شتە بچووکەکان هەڵبگرە و دەربهێنەوە

پارێزەری تانکی ئاو

سەرتاپای دەرگای سەلاجەکە بە کارامەیی بەکاربهێنە. تانکی نوێی ئاو بێ-BPA*یە و قەپاغی سەرەوەی هەم وەك پارێزگاری و هەم وەك جێگای عەمباری زیادەش بەکاردەهێندرێت. زۆر گونجاوە بۆ گۆزەی بچووکی مورەبا، کەرە یان پەنیر، یان قاپی ماست، بۆئەوەی دواتر بە ئاسانی دەستت پێیان بگات.

* بیسفینۆڵ ئەی (Bisphenol A) (BPA) لە پلاستیکە پۆلیکاربۆنات (polycarbonate) و مادە نیمچە ڕەقی ناکریستاڵە ئیپۆکسیکاندا هەیە، کە زۆرجار لە دەفری خۆراک و خواردنەوەدا بەکاردەهێنرێن، و ئەگەری کاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندروستی هەیە.

پشتەوەی ئاسانە بۆ خاوێنکردنەوە، خۆڕاگر و پاریزراوە

Clean Back

زۆر بە ئاسانی پشتی سەلاجەکە خاوێنبکەوە. Clean Back کەڤەرێکی سەلامەتی تەواو سافە بۆ کویل و کێبڵە گرنگەکان. زۆر ڕێکوپێک دیارە، بە ئاسانی خاوێندەکرێتەوە و خۆڕاگری زیاتری پێدەبەخشێت. بەرگریدەکات لە کۆبوونەوەی پیسی لە دەوروبەری پارچەکان و لە بەرکەوتن دەیانپارێزێت.

خاسییەتەکان

  • کۆی سەرجەم(لیتر) ‎352‎
  • پوختەی پانی (ملم) ‎595‎
  • پوختەی بەرزی بەرگ لەگەڵ نەرمادە(ملم) ‎1853‎
  • پوختەی قووڵی لەگەڵ دەسکی دەرگا(ملم) ‎658‎
  • پوختەی كێش(کگم) ‎66‎
  • جۆری ساردکردنەوە All Around Cooling (ساردکردنەوەی هەموو-دەوروبەر)

{{family.currentModel.displayName}}

{{family.currentModel.modelCode}}

ڕەنگ : {{chip.displayName}}
{{model.prices.currentPriceDisplay}}
لە {{model.prices.monthlyPrice}}/مانگێك بۆ {{model.prices.months}} مانگێك
یاخود {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price without VAT: {{model.prices.vatFreePriceFormatted}}

Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}

Price before: {{model.prices.priceDisplay}}

{{model.prices.priceDisplay}} {{model.prices.savePrice}}
  • {{summary.title}}

    {{summary.value}}{{summary.unit}}

  • {{summary.title}}

بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان

بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە

بینینی بەم دواییانە

* خاسێێتە سەرەکییەکان ڕەنگە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن