سەلاجەی دوو دەرگای RS8000NC-6 بە تەکنەلۆژیای ™SpaceMax
key features
-
تەکنەلۆژیای ™SpaceMax
-
™Smart Conversion
-
™Twin Cooling Plus
-
Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) / Power Freeze (بەستنی خێرا)
شوێنی و تازەیی زیاتر
شوێنی زیاتر لە ناوەوە – هەمان قەبارە لەدەرەوە
تەکنەلۆژیای ™SpaceMax
بە بۆشاییەکی زۆر فراوانی 634 لیتری* لە ناوەوە مادەی خۆراکی زیاتر هەڵبگرە. تەکنەلۆژیای بێهاوتای ™SpaceMax، دابڕی urethane (ئوریسەین)ی بەرزی تایبەت بەکاردەهێنێت کە دەتوانیت وا بکات دیوارەکان زۆر باریکتر بن بێ کەمکردنەوەی کارامەیی وزە. بۆیە جێگای هەڵگرتنی شمەکی زۆر زیاتر لەناوەوە دابین دەکات بەبێ زیادکردنی قەبارەی دەرەوەی.
* تواناکە بۆ هەر مۆدێلێک جیاوازە.
تازەیی بە شێ لەگەڵ ساردکردنەوەی سەربەخۆ
™Twin Cooling Plus
دڵنیابە خۆراک شێدارتر و تازەتری دەمێنێتەوە بۆ ماوەی دووھێندە زیاتر*. ™Twin Cooling Plus بە سارکردنەوەی سەربەخۆ، پلەی گەرمی و شێداری لەناو سەلاجە و بەفرگردا بە باشترین شێوە ڕێکدەخات. ئەمە خواردن باشتر دەپارێزێت و پارێزگاری لە تامەکەی دەکات بە ڕێگرتن لە تێکەڵبوونی بۆنەکان.
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی بە بەراورد لەگەڵ سیستەمێکی ساردکردنەوەی نەریتی.
دیزاینی هاوڕێکی نایاب و زۆر جوان
دیمەنی وەک درووستکراو لە ناوەوە
دیمەنێکی یەکپارچەی جوان و سەردەمیانە بدە بە ماڵەکەت. ئەو دیمەنەی کە وەک وەیە لە ناوەوە درووستکرابێت بەتەواوەتی لەگەڵ ئامێر و کەوەنتەرەکان دەگونجێت بۆ دروستکردنی ناوەوەی چێشتخانەیەکی یەکپارچە. و دیزاینە سادەکەی دەرگای تەخت، دەسکی ڕێک، ڕوونمایێکی شاراوە، ڕەفەی تەختی مەی و سەبەتە و سندوقی خۆراکی خۆڵەمێشی هەیە.
* ئارەزوومەندانە. تەنھا لە چەند مۆدیلێیکی دیاریکراودا بەردەستە.
شوێنی بەفیڕۆچووی کەمتر، شوێنی هەڵگرتنی خواردنی زیاتر
دەکتی تەخت
شوێنی زیاتر دەستبخە بە بێ کەمکردنەوەی ئاستی ئەدا. جیاواز لە دەکتە ئاساییەکان، گوزەری فێنککردنەوەی تەنکی دیواری دواوە بە تەواوی تەختە، ئەمەش شوێنی بەفیرۆچوو کەم دەکاتەوە و شوێنی زیاتر بۆ هەڵگرتنی خواردن دروستدەکات. بەڵام هێشتا بە هەمان کاریگەریی فێنککردنەوە و هەواگۆڕین دابیندەکات، بۆیە هەموو شتێک بە فرێشی و بەتام دەمێنێتەوە.
توانای دەسپێگەیشتنی بێ کێشە
چێژ لە کۆنتڕۆڵی ناوازە بەڵام ئاسان وەربگرە، تەنانەت ئەگەر توانای جوڵانت سنوورداربێت. کۆنتڕۆڵی Easy (ئاسان) کە لە بەردەستانە، دیزاینە سادەکەی باشتر دەکات بە هۆی وەیکە لە ناوەوەدا شاردراوەتەوە. دەستت دەگات بە کۆنتڕۆڵەکان تەنانەت لەسەر کورسی گەڕۆکیشەوە، و بە یەک دەستیش کاریان پێدەکرێت، بەمەبەستی فەراهەمکردنی توانای دەسپێگەیشتنی باشتر بۆ کەسانی کەمئەندام.
ژاوەژاو و وزەی کەمتر
تەکنەلۆژیای Digital Inverter
چێژ وەرگرە لە چووستیی وزەیەکی باشتر و ژاوەژاوی کەمتر. جیاواز لە کۆمپرێسەرە نەریتییەکان، Digital Inverter Compressor (کۆمپرێسەری ئینڤێرتەری دیجیتاڵیی) بەشێوەیەکی خۆکارانە خێرایی خۆی بەپێی پێویستیی ساردکردنەوە ڕێکدەخات. بۆیەش لە کتێبخانەیەک بێدەنگترە، دەنگەکەی تەنھا 37dB(B)ـە. پابەندی ڕێسا نوێکانی وزەیە، ئەمەش پارە بۆ تۆ پاشەکەوت دەکات.
تازەیی بەردەوام
تازەیی، تام و پێکھاتەی خواردن بۆ ماوەیەکی زیاتر دەپارێزێت. فێنککەرەوە سەربەخۆکان لە ھەر بەشێکدا هەموو گۆشەکان بەیەکسانی فێنک دەکەنەوە. دابڕینی پێشکەوتوو ناجێگیریی کەمدەکاتەوە، جا دەرەوە هەرچەندە گەرم یان سارد بێت. تەکنەلۆژیای Digital Inverter ھەست بە پلەی گەرمی دەکات و بە وردیی کۆنتڕۆڵی دەکات.
ساردکردنەوە و بەستنی خێرا بەپێی خواست
Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) / Power Freeze (بەستنی خێرا)
چێژ لە ئەدایەکی خێرای فێنککردنەوە وەربگرە. بە دەستدان لە دوگمەیەک، Power Cool (ساردکردنەوەی خێرا) بەشێوەیەکی چڕ هەوای سارد دەباتە ناو سەلاجەکە بۆ ئەوەی بە خێرایی سەوزە و میوە یان خواردنەوە دڵخوازەکانت فێنک بکاتەوە. Power Freeze (بەستنی خێرا) تەوژمێکی بەهێزی هەوای سارد بۆ ناو فریزەرەکە دەبات. زۆر باشە بۆ بەستان یان توندکردنەوەی خۆراکە بەستووەکان و دروستکردنی سەهۆڵ.
خاسییەتەکان
-
کۆی گشتی قەبارە (لیتر) 670
-
کۆی گشتی قەبارەی بەردەست (لیتر) 641
-
قەبارەی بەردەستی پانی (ملم) 912
-
قەبارەی بەردەستی بەرزی قەباغ بە ئەنجامەوە (ملم) 1780
-
قەبارەی بەردەستی قووڵی بە دەسکی دەرگاوە (ملم) 716
-
کێشی تەواوەتی (کگم) 105
پاڵپشتی
دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لات دروست بووە دەربارەی بەرهەمەکە
-
User Manual (SEMRC SELV SEEG)
- ڤێر [1]
- 32.1 MB
- 02 22.2021
MULTI LANGUAGE
{{family.currentModel.displayName}}
{{family.currentModel.modelCode}}
Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price before: {{model.prices.priceDisplay}}
-
{{summary.title}}
-
{{summary.title}}
بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان
بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە