ڕوونمای زیاتر واتە شوێنی زیاتر بۆ یاریکردن

ڕووبەری بینینت فراوانبکە بۆ ڕوونمای 6.5 ئینچی Infinity-V Displayـی Galaxy A03 و ببینە کە تا ئێستا چیت لەدەستچووە. لەسایەی تەکنەلۆژیای +HD، ناوەرۆکی ڕۆژانەت بەرجەستە، ورد و ڕوون دەردەکەوێت.

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
**ئەگەر گۆشە بۆ گۆشە بپێورێت، قەبارەی شاشەکە 6.5 ئینچە بە لاکێشەی تەواو و 6.3 ئینچە بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان. ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕاکە.

  • لەڕووی پێشەوە Galaxy A03 بینرا. پیاوێک بەسەر ستەیجی شانۆدا باز دەدات بە شێوەیەک پێیەکانی لێک کردۆتەوە لە ناوەڕاستی شاشەکە. پێیەکانی و ستەیجی شانۆکە درێژ دەبنەوە تا سنووری دەرەوەی شاشەکە.
    ڕوونمای 6.5 ئینچی
  • وێنەیەکی نزیکی کامێڕای دووانیی پێشکەوتوو لەسەر مۆدێلە ڕەشەکە، کامێڕای سەرەکیی 48 مێگاپیکسڵی F1.8 و کامێڕای قووڵیی (Depth Camera) 2 مێگاپیکسڵی F2.4.
    كامێڕای 48 مێگاپێكسڵ
  • Galaxy A03 دیمەنی شەوانەی شارێک پشان دەدات. ئاماژەش بە پرۆسێسەری ٨ ناوەکی دەکات، 3GB/4GB RAM, 32GB/64GB/128GB کە بیرگەی ناووکی دەتوانرێ بەرز بکرێتەوە بۆ 1TB.
    پرۆسێسەری هەشت-ناوکی
  • Galaxy A03 لە دۆخی ئاسۆیی دا و لەسەر شاشەکەی ئاسمانی شارێک بەدەردەکەوێت لەکاتی خۆرئاوابووندا. لە سەرووی مۆبایلەکە نیمچە بازنەیەک هەیە کە تیشکی خۆر پیشان دەدات، لەگەڵ ئایکۆنی خۆرهەڵاتن و خۆری درەوشاوە و مانگێک بۆ وێناکردنی خۆرهەڵاتن و نیوەرۆژ و شەو. دەقێک هەیە کە نووسراوە 5000mAh ی نموونەیی.
    پاتری 5000 میلی ئەمپێر

بە هەمان ڕێژەی هەستکردن باش دەردەکەوێت

Galaxy A03 جوانی دیزاینی سادە لەگەڵ نەخشێکی کاڵی هێڵی یەکتربڕ و ڕووکەشی نەرمی مات لە پشتەوە ئاوێتەدەکات. لێوارە چەماوە نایابەکان هەڵگرتنی ئاسودە دەکات و دەستگەیشتن بۆسەر شاشە ئاسان دەکاتەوە. لە نێوان ڕەنگەکانی ڕەش، شین یان سوور هەڵبژێرە.

* ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری بگۆڕێت.

بە کامێڕای دووانی بە شێوازە جیاوازەکان جیهانی خۆت تۆماربکە

Galaxy A03 خاوەنی کامێڕای سەرەکی 48 مێگاپیکسڵە بۆ وێنە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕۆژانە. تەنانەت دەتوانیت فۆکەسی باکگڕاوند و پێشەوەی وێنە ڕێکبخەیت بە کاریگەرییەکانی Live Focusـی کامێڕای قووڵی (Depth Camera) 2 مێگاپیکسڵ.

بە کامێڕای قووڵی (Depth Camera) فۆکسی زیاتر بخەرە سەر پێشەوە

کامێڕای قووڵی (Depth Camera) 2 مێگاپیکسڵی ڕێگەت پێدەدات قووڵی مەیدانی وێنەكانت ڕێكبخەیت. لێڵی پاشنما ڕێكبخە بۆ وێنەی پۆرترەیتی کواڵێتی بەز کەوا بەڕاستی وادەکات بابەتەکەت بێ هاوتا دەربکەوێت.

مۆدی پۆرترەیت هەڵکراوە. ژنێک لە پارکێکی شاردا وەستاوە و بەدەم کامێڕاوە پێدەکەنێت. پاشنماکە بە گیا، درەخت و باڵەخانەی بەرز، لێڵکراوە بۆئەوەی ژنەکە باشتر دەرکەوێت. مۆدی پۆرترەیت هەڵکراوە. ژنێک لە پارکێکی شاردا وەستاوە و بەدەم کامێڕاوە پێدەکەنێت. پاشنماکە بە گیا، درەخت و باڵەخانەی بەرز، لێڵکراوە بۆئەوەی ژنەکە باشتر دەرکەوێت.
* وێنەکان بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
مۆدی پۆرترەیت کوژاوتەوە. ژنێک لە پارکێکی شاردا وەستاوە و بەدەم کامێڕاوە پێدەکەنێت. لە پشتیەوە، گیا و هەندێک درەخت و باڵەخانەی بەرز هەیە. مۆدی پۆرترەیت کوژاوتەوە. ژنێک لە پارکێکی شاردا وەستاوە و بەدەم کامێڕاوە پێدەکەنێت. لە پشتیەوە، گیا و هەندێک درەخت و باڵەخانەی بەرز هەیە.
* وێنەکان بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.

ئەو سێڵفیانەی بە کامێڕای پێشەوە گیراوە هاوبەش بکە

بە زیادکردنی کاریگەری Live Focus بۆ کامێڕای 5 مێگاپیکسڵی پێشەوە، دەتوانیت سێڵفی سەرنجڕاکێش بگریت کە زیاتر خۆت دەربخات و کەمتر باکگڕاوند.

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

*وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

لەگەڵ Dolby Atmos زیاتر لە ئەزموونی بیستنی ئاسایی تاقی بکەوە

تەنها هێدفۆنەکەت پێوە بکە و دەگوازرێیتەوە بۆ ناوەڕاستی مووزیک و فیلمەکانت. لەگەڵ Dolby Atmos، دەنگێک دەبیستیت کەوا پڕ و بەرزە و لەوە دەچێت لە دیمەنەکەدا دەوری دابیت.

*Dolby Atmos تەنها پاڵپشتی هێدسێت و سپیکەرەکانی بلووتووس دەکات.
**Dolby Atmos تەنها ئەو کاتە بەردەستە کە مۆدی Dolby Atmos لە ڕێکخستنەکاندا چالاککراوە.
***هێسێتەکان بە جیا دەفرۆشرێت.

بیرگە و خێراییەک کە دەتوانیت پشتیان پێ ببەستیت

Galaxy A03 توانای پڕۆسێسەری هەشت-ناوکی لەگەڵ ڕامی 3 گێگابایت/4 گێگابایت ئاوێتە دەکات بۆ کارایی خێرا و کارامە لەسەر ئەو ئەرکەی کە لەبەردەستدایە. چێژ لە بیرگەی ناوخۆیی 32 گێگابایت/ 64 گێگابایت/128 گێگابایت وەربگرە و تەنانەت بە بیرگەی دەرەکیی micro SD هەتا 1 تێرابایت شوێن زیاد بکە.

* ڕام و توانای بیرگەی ناوخۆیی ڕەنگە بەگوێرەی وڵات جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەست بوونی شوێنی بیرگەی ڕاستەقینە بەگوێرەی سۆفتوێری پێشووتر دامەزرێنراو جیاوازبێت.
** بیرگەی دەرەکیی micro SD بە جیا دەفرۆشرێت. ڕەنگە بەردەست بوون بەگوێرەی وڵات جیاوازبێت.

بە پاتری بەهێز بەردەوامبە

خۆت بۆ ڕۆژەکە ئامادە بکە لەگەڵ پاتریەک کەوا خاوت ناکاتەوە. پاتری 5,000 ملی ئەمپێری (نموونەیی)¹ ڕێگەت پێدەدات بۆ چەندین کاتژمێر بەردەوامبی لەوەی کە ئەنجامی دەدەیت.

1. بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەمدا تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتیە لە بەهای مامناوەندی خەملێنراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەی پاتریە تاقیکراوەکان بەپێی ستانداردی IEC 61960. توانای هەڵسەنگێنراو (کەمترین) بریتیە لە 4,900mAh.

زیاتر سەرنجبدە بە کارەکانت لەگەڵ One UI Core

One UI Core ڕیگەتدەدات سەرنج بدەیتە سەر ئەو شتانەی کە بەڕاستی بە لای تۆوە گرنگن. هاردوێر و سۆفتوێر بەیەکەوە کاردەکەن، و تایبەتمەندی و ناوەڕۆک دەخەنە بەردەستت بۆئەوەی بە ئاسانیی دەستت پێیان بگات. بە شێوەیەکی بێ کێشە ئەپەکان بگۆڕە و لەیەک کاتدا زانیاری بۆ چەندین ئەپ بەدەستبهێنە—دیزاینی گونجاوی ڕووکاری بەکارهێنەر ڕێگەت پێدەدات لەسەر یەک شاشە فرە ئەرکی بکەیت.

*ڕەنگە بەردەست بوونی تایبەتمەندییەکانی One UI Core، ئەپەکان و خزمەتگوزاریەکان بەگوێرەی ئامێر، وەشانی سیستەمی وەگەڕخەڕ و وڵات جیاوازبێت.
**وێنەی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

*ڕەنگە بەردەست بوونی تایبەتمەندییەکانی One UI Core، ئەپەکان و خزمەتگوزاریەکان بەگوێرەی ئامێر، وەشانی سیستەمی وەگەڕخەڕ و وڵات جیاوازبێت.
**وێنەی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

ئەزموونێکی نایابی ™Android، هەمووکات

نوێترین ئەپەکانی Google لەسەر Android OS بەدەستبهێنە، کە بە تەواوی لەسەر Galaxy A03ـەکەت پاڵپشتی دەکرێن.

*ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپەکانی Google بەپێی وڵات یان زمان جیاوازبێت.
**Google, Android, Google Play, YouTube و هێماکانی تر هێمای بازرگانیی Google LLCـن.

*ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپەکانی Google بەپێی وڵات یان زمان جیاوازبێت.
**Google, Android, Google Play, YouTube و هێماکانی تر هێمای بازرگانیی Google LLCـن.

لەگەڵ ئێمە ئامێرەکەت لە باشترین دۆخ بهێڵەوە

چێژ لە ئاسوودەیی وەربگرە کاتێك مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxy دەکڕیت. دەستنیشانکەری کێشەی کارلێککارانە و باشترکردن لەسەر ئەپی ئەندامانی سامسۆنگ وادەکات کارایی ئامێرەکانت باشتر ببێت، لە کاتێکدا هێڵی یارمەتی ئێمە یارمەتیتدەدات کێشەکان بدۆزیتەوە کاتێک پێویستیت بە پاڵپشتی زیاترە.

* کردار و تایبەتمەندیە بەردەستەکان بۆ ئەپی ئەندامانی سامسۆنگ ڕەنگە بەگوێرەی وڵات و ئامێر بگۆڕێت.
** وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.

Galaxy Aـی نوێ بناسە. ناوازە بۆ هەموو کەسێکە.

خاسییەتەکان

  • خێرایی پڕۆسێسەر 1.6 گێگاهێرتز
  • جۆری پڕۆسێسەر هەشت-ناوکی
  • قەبارە (ڕوونمای سەرەکی) 165.5 ملم (6.5 ئینچ)
  • کێش (گرام) 196‎

{{family.currentModel.displayName}}

{{family.currentModel.modelCode}}

ڕەنگ : {{chip.displayName}}
{{model.prices.currentPriceDisplay}}
لە {{model.prices.monthlyPrice}}/مانگێك بۆ {{model.prices.months}} مانگێك
یاخود {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price without VAT: {{model.prices.vatFreePriceFormatted}}

Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}

Price before: {{model.prices.priceDisplay}}

{{model.prices.priceDisplay}} {{model.prices.savePrice}}
  • {{summary.title}}

    {{summary.value}}{{summary.unit}}

  • {{summary.title}}

بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان

بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە

بینینی بەم دواییانە

* بیرگەی بەردەستی بەکارهێنەر : بیرگەی بەکارهێنەر کەمترە لە کۆى گشتی بیرگە بەهۆی هەڵگرتنی سیستەمی وەگەڕخەڕ و سۆفتوێری بەکارهاتوو بۆ بەکارخستنی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە. بیرگەی ڕاستەقینەی بەکارهێنەر بەگوێرەی بەکارخەر دەگۆڕێت و ڕەنگە دوای ئەنجامدانی بەرزکردنەوەی وەشانی سۆفتوێر گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

* توانای پاتری: توانای ڕاستەقینە (Wh) لەسەر بنەمای تەزووی دەرچوو و ڤۆڵتیەی پاتریەکە دەپێورێت. ڕەنگە لە توانای (Wh) ئاماژەپێکراو لەسەر ئامێرەکە جیاوازبێت، بەپێی بارودۆخی وزەی دەرچوو، ڕێکخستنی سیرکتی ئامێرە گرێدراوەکە و ژینگەی کارکردن.

* تۆڕ : ڕێژەی bandwidthـی پاڵپشتیکراو لە لایەن ئامێرەکە، ڕەنگە بەگوێرەی هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.

* گشت ئەو تایبەتمەندی و پێناسانەی لێرەدا ئاماژەیان پێکراوە ڕەنگە جیاوازبن لە تایبەتمەندی و پێناسە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە. سامسۆنگ هەموو کاتێک مافی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەسەر ئەم ماڵپەڕە و بەرھەمی وەسفکراوی ئێرەی هەیە، لەهەر کاتێکدا، بە بێ ناچارکردنی سامسۆنگ بۆ پێشکەشکردنی ئاگانامەی ئەم گۆڕانکاریانە. هەموو کردار، شێوە، تایبەتمەندی، ڕووکاری گرافیکی بەکارهێنەر (GUI) و زانیاری دیکەی بەرھەمی پێشکەشکراو لەم ماڵپەڕە بە لەخۆگرتنی، بەڵام تەنها سنووردارنەکراوە بۆ، سوودەکان، دیزاین، نرخ، بەشەکان، ئەدا، بەردەست بوون، و تواناکانی بەرھەمەکە بەبێ ئاگادارکردنەوە یان پابەندبوون ڕەنگە بگۆڕدرێن. ناوەڕۆکی ناو شاشە وێنەی هاوشێوەکراون و تەنھا بۆ مەبەستی هاوشێوەکراوە.

* پاتری : تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت.

* ڕەنگە گرێدراوی Wi-Fi و خێرایی بەگوێرەی ژینگەی بەکارهێنان جیاوازبێت.

*ڕەنگە توانای تۆڕ و خێرایی گواستنەوەی داتا کەمببێتەوە کاتێک دوو سیمکارت لە هەمان کاتدا بەکاردێت.

* ڕەنگە قەبارە و کێش بەپێی ڕێکخستن و پڕۆسەی بەرهەمهێنان جیاوازبێت.

* شاشە بە شێوەی دیاکۆن وەک گۆشە چوارگۆشەیەکی تەواو پێوانە دەکرێت بەبێ ئەوەی حساب بۆ گۆشە گوڵاوەکان بکرێت.

* وێنەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن و ئێکسسواراتەکان بەجیا دەفرۆشرێن.

* شێوە و تایبەتمەندییەکان لە کاتی خستنەبازاڕی بازرگانییەوە درووستن بەڵام ڕەنگە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بگۆڕدرێن.

*خێرایی پڕۆسێسەر - لە سەر بنەمای زۆرترین خێرایی کاتژمێر (clock)، زۆرترین خێرایی کاتژمێر (clock)ـی ناوکی ئەدا و کارامەیی هەر یەکەیان دانراوە.

* تەمەنی پاتری لەسەر بنەمای پێوانەکانی تاقیگەی خۆمانە، و ڕەنگە بەگوێرەی هۆکارەکانی وەک ڕێکخستنەکانی ئامێر، شێوەکانی بەکارهێنان و بارودۆخەکانی بەکارخستن بگۆڕێت.

* ئەگەر گۆشە بۆ گۆشە بپێورێت، قەبارەی شاشەکە 6.5 ئینچە بە لاکێشەی تەواو و 6.3 ئینچە بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان. ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕاکە.

* بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەمدا تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتیە لە بەهای مامناوەندی خەملێنراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەی پاتریە تاقیکراوەکان بەپێی ستانداردی IEC 61960. توانای هەڵسەنگێنراو (کەمترین) بریتیە لە 4,900mAh.