Galaxy A03 سوور 128 گێگابایت

SM-A035FZRHMEB

  • پرۆسێسەری هەشت-ناوکی
  • ڕوونمای Infinity-Vـی 6.5 ئینچی
  • كامێڕای 48 مێگاپێكسڵ

ڕەنگە هەڵبژێرە

ڕەنگ :

بیرگە هەڵبژێرە

* بیرگەی بەردەستی بەکارهێنەر : بیرگەی بەکارهێنەر کەمترە لە کۆى گشتی بیرگە بەهۆی هەڵگرتنی سیستەمی وەگەڕخەڕ و سۆفتوێری بەکارهاتوو بۆ بەکارخستنی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە. بیرگەی ڕاستەقینەی بەکارهێنەر بەگوێرەی بەکارخەر دەگۆڕێت و ڕەنگە دوای ئەنجامدانی بەرزکردنەوەی وەشانی سۆفتوێر گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

* توانای پاتری: توانای ڕاستەقینە (Wh) لەسەر بنەمای تەزووی دەرچوو و ڤۆڵتیەی پاتریەکە دەپێورێت. ڕەنگە لە توانای (Wh) ئاماژەپێکراو لەسەر ئامێرەکە جیاوازبێت، بەپێی بارودۆخی وزەی دەرچوو، ڕێکخستنی سیرکتی ئامێرە گرێدراوەکە و ژینگەی کارکردن.

* تۆڕ : ڕێژەی bandwidthـی پاڵپشتیکراو لە لایەن ئامێرەکە، ڕەنگە بەگوێرەی هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.

* گشت ئەو تایبەتمەندی و پێناسانەی لێرەدا ئاماژەیان پێکراوە ڕەنگە جیاوازبن لە تایبەتمەندی و پێناسە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە. سامسۆنگ هەموو کاتێک مافی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەسەر ئەم ماڵپەڕە و بەرھەمی وەسفکراوی ئێرەی هەیە، لەهەر کاتێکدا، بە بێ ناچارکردنی سامسۆنگ بۆ پێشکەشکردنی ئاگانامەی ئەم گۆڕانکاریانە. هەموو کردار، شێوە، تایبەتمەندی، ڕووکاری گرافیکی بەکارهێنەر (GUI) و زانیاری دیکەی بەرھەمی پێشکەشکراو لەم ماڵپەڕە بە لەخۆگرتنی، بەڵام تەنها سنووردارنەکراوە بۆ، سوودەکان، دیزاین، نرخ، بەشەکان، ئەدا، بەردەست بوون، و تواناکانی بەرھەمەکە بەبێ ئاگادارکردنەوە یان پابەندبوون ڕەنگە بگۆڕدرێن. ناوەڕۆکی ناو شاشە وێنەی هاوشێوەکراون و تەنھا بۆ مەبەستی هاوشێوەکراوە.

* پاتری : تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت.

* ڕەنگە گرێدراوی Wi-Fi و خێرایی بەگوێرەی ژینگەی بەکارهێنان جیاوازبێت.

*ڕەنگە توانای تۆڕ و خێرایی گواستنەوەی داتا کەمببێتەوە کاتێک دوو سیمکارت لە هەمان کاتدا بەکاردێت.

* ڕەنگە قەبارە و کێش بەپێی ڕێکخستن و پڕۆسەی بەرهەمهێنان جیاوازبێت.

* شاشە بە شێوەی دیاکۆن وەک گۆشە چوارگۆشەیەکی تەواو پێوانە دەکرێت بەبێ ئەوەی حساب بۆ گۆشە گوڵاوەکان بکرێت.

* وێنەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن و ئێکسسواراتەکان بەجیا دەفرۆشرێن.

* شێوە و تایبەتمەندییەکان لە کاتی خستنەبازاڕی بازرگانییەوە درووستن بەڵام ڕەنگە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بگۆڕدرێن.

*خێرایی پڕۆسێسەر - لە سەر بنەمای زۆرترین خێرایی کاتژمێر (clock)، زۆرترین خێرایی کاتژمێر (clock)ـی ناوکی ئەدا و کارامەیی هەر یەکەیان دانراوە.

* تەمەنی پاتری لەسەر بنەمای پێوانەکانی تاقیگەی خۆمانە، و ڕەنگە بەگوێرەی هۆکارەکانی وەک ڕێکخستنەکانی ئامێر، شێوەکانی بەکارهێنان و بارودۆخەکانی بەکارخستن بگۆڕێت.

* ئەگەر گۆشە بۆ گۆشە بپێورێت، قەبارەی شاشەکە 6.5 ئینچە بە لاکێشەی تەواو و 6.3 ئینچە بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان. ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕاکە.

* بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەمدا تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتیە لە بەهای مامناوەندی خەملێنراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەی پاتریە تاقیکراوەکان بەپێی ستانداردی IEC 61960. توانای هەڵسەنگێنراو (کەمترین) بریتیە لە 4,900mAh.