• Galaxy A

*Galaxy A54 5G خاوەنی پۆڵێنی IP67ـە. لە سەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەیە بۆ نوقمکردن لە ناو ئاوی شیرین تا 1 مەتر بۆ ماوەی تا 30 خولەک. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەرگەگریی ئاو و تۆز هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە یان نەمێنێت.
**ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگ بەپێی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری بگۆڕێت.

تایبەتمەندییەکان

بازنەیەک لەدەوری بکێشە، بیدۆزەرەوە.
ئێستا لە Galaxy A54 5G بەردەستە

ئێستا تایبەتمەندی Circle to Search لەگەڵ Google لە Galaxy A54 5G بەردەستە. تەنها بازنە لەدەوری شتێک یان دەقێک بکێشە بۆ ئەوەی ئەنجامی گەڕانی Google بەدەستبهێنیت.

* دیمەنەکان کورتکراونەتەوە و ھاوشێوەکراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی ئێنتەرنێت هەیە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەرەکان Android بۆ نوێترین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە کارایی بەرهەم پەیوەست بێت بە ڕێکخستنەکانی ئەپەکەت و ئامێرەکەت. ڕەنگە هەندێک کردار لەگەڵ ئەپی دیاریکراودا گونجاو نەبن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بە گوێرەی وڵات و زمان جیاوازە. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.

سادەیی ئیلهامبەخش

بەهۆی ئەو ڕووکارە شووشەییە نایاب، دیزاینی ڕێکوپێکی کامێڕا و ڕەنگە وزە بەخشانەوە کە پێشکەشیاندەکات، چوارچێوە نازدار و بێخەوشەکەی Galaxy A54 5G پێناسەی ناوازەی پێ دەبەخشێت.

* ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.

چرکەساتە ناوازەکانت بە سیستەمی فرە-کامێڕا بچرکێنە

* OIS (جێگیرکردنی وێنەی بینایی) : جێگیرکردنی وێنەی بینایی.

بە ئاسانیی ڤیدیۆی ناوازە بگرە

لەڕێگای VDIS و OIS (جێگیرکردنی وێنەی بینایی) بە گۆشەی فراوانتر، بەهۆی گۆڕینی خۆکاری چوارچێوە و فۆکەسی خۆکار، Galaxy A54 5G یارمەتیتدەدات بە ئاسانیی ڤیدیۆی کواڵیتیی بەرز بگریت.

* VDIS : جێگیرکردنی وێنەی ڤیدیۆیی دیجیتاڵی.
Three friends are on top of a bridge at night, celebrating with sparklers. When another friend enters the frame from the right, holding a cake, the Auto-framing feature automatically adjusts the frame to include all of them as well as the focus on the friend holding the cake, who is standing closer Three friends are on top of a bridge at night, celebrating with sparklers. When another friend enters the frame from the right, holding a cake, the Auto-framing feature automatically adjusts the frame to include all of them as well as the focus on the friend holding the cake, who is standing closer

کامێڕای ناوازە

بە Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) دووبارە لە شەوە ڕەنگاوڕەنگەکانتدا بژی

Nightography (وێنەگرتنی شەوانە)ـی ناوازە

تەنها وێنەکە بچرکێنە لەڕێگەی هەستەوەری پێشکەوتووی وێنەوە، Galaxy A54 5G وێنەی ڕوون و زیندوو دەگرێت. کاتێک تاریکی دادێت، کامێڕاکەت خۆی دەگۆڕێت بۆ مۆدی شەوانە.

کامێڕکەش هێندە کەیفی بە تۆ دێت

کامێڕای پێشەوە

ڕوونیی سێڵفییەکانت بەرزبکەرەوە بە کامێڕای پێشەوەی 32 مێگاپیکسڵی. ئیتر لەگەڵ خۆشویستنی وێنەی ڕوونیی بەرز، ڕەنگی زیندوو و فۆکەسی ڕوون ڕابێ.

لە مەزنەوە بۆ ناوازە

Photo Remaster

چرکاندنەکانت بێخەوشبکە لە ڕێگای Photo Remasterـەوە. لێڵی و ژاوەژاوی وێنە کەمبکەوە و لە هەمان کاتدا ڕوونیی وێنەکانت زیاتربکە لەڕێگای ئامرازێکی ژیری دەسکرد کە خۆبەخۆ بە ژیری ئەرکەکان جێبەجێ دەکات.

* وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.

تەنها ئەوە بهێڵەوە کە حەزت لێیەتی

Object Eraser

پێویستناکات چاوەڕوانبیت تا وێنەیەکی بێهەڵە و تەواو دەگریت. هەر وێنەکە بگرە و شتە نەخوازراوەکان، سێبەرەکان، ڕەنگدانەوەکان و شتی تر بە Object Eraser بسڕەوە.

* وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.

ڕوون و ڕۆشن، تەنانەت لە ژێر ڕووناکی خۆریشدا

ئەو دیمەنەی دەیبینیت خۆشبوێت. ڕوونمای 6.4 ئینچی FHD+ Infinity-O دیمەنێکی پڕڕەنگ پێشکەشدەکات، کە لە دەرەوەش بە ئاسانیی دەبیندرێت و شاشەکەش وەک ئاوریشم ساف و ڕەوانە بەهۆی ڕێژەی نوێبوونەوە کە دەگاتە 120 هێرتز.

* ئەگەر لە گۆشەوە بۆ گۆشە بپێورێت، قەبارەی شاشەکە 6.4 ئینچە بە لاکێشەی تەواو و 6.3 ئینچە بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان. ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕاکە.

کارایی

خێراییەک کە دەتبات بۆ دوورتر

5G

بزانە خێرایی بە کوێت دەگەیەنێت. تواناکانی خۆت لە تۆڕی زۆر خێرای 5Gـدا بدۆزەرەوە، خێراییەک کە سنوورەکانت پاڵدەنێت تا تۆ بتوانی کاری زیاتر ئەنجامبدەیت.

* پێویستی بە گرێدراویی گونجاو هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی تۆڕ و خێرایی ڕاستەقینە بە گوێرەی وڵات، هەرێم، دابینکەری تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر بگۆڕێت.
** وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

هێزی زیاتر بدە بەخۆت بۆ تێپەڕبوون لە سنوورەکان

پڕۆسێسەر

لە لوتکەی کاراییدا بگە بە توانا شاراوەکانت. پرۆسێسەری هەشت-ناوکی بەهێز بەهۆی کارایی و توانا باشترکراوەکەیەوە دەرگای کۆمەڵێک ئەگەری نوێت بە ڕوودا دەکاتەوە.

* وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.

یادەوەرییەکانت لەبیرمەکە

بیرگە

لەڕێگای بیرگەی ناوخۆیی 256 گێگابایت لەگەڵ پاڵپشتی بۆ بیرگەی دەرەکیی micro SD تا 1 تێڕابایت، شوێنت بۆ هەموو ساتە بەنرخەکانت هەیە.

* بڕی بیرگەی بەردەست دەکەوێتە سەر ئەو سیستەمەی پێشتر لەسەر ئامێرەکە دامەزراوە.
** بیرگەی دەرەکیی micro SD بە جیا دەفرۆشرێت.
*** وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

بەشی زیاتر لە 2 ڕۆژ دەکات

پاتری 5,000mAh*ـی Galaxy A54 5G وزەی تا زیاتر لە 2 ڕۆژت پێدەبەخشێت.**

* بەهای نموونەیی بەپێی مەرجەکانی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای ئاسایی بریتییە لە تێکڕای بەهای خەمڵێندراو بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان ئەو نمونانەی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. تواناکەی بە 4,905mAh مەزەندەکراوە.
** تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. بەراوردکراوە بە پڕۆفایلی بەکارهێنەرێکی ئاسایی کە لەلایەن Strategy Analyticsـەوە کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە بەریتانیا هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە لە لایەن Strategy Analytics لە نێوان 2023.01.19-01.30 بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-A546 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنیی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE ،5G Sub6 و Wi-Fi.
*** وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

ناوازە لە بەکارهێناندا

لەڕێگای بەرکەوتنەوە هەستەکانت ببزوێنە

هەستی بەرکەوتن

هەستی بەرکەوتنی پێشکەوتووی Galaxy A54 5G ئەزموونەکەت دەگەیەننە ئاستێکی بەرزتر لەڕێگای ئەو لەرزانەوە کە چیرۆک دەبێژن.

* وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.

بۆ هەلومەرجی سەخت و قورس درووستکراوە

خۆڕاگری

ئامادەبە بۆ بەرەی پێشەوە. ئاستی بەرگری دژی ئاو و تۆزی IP67ـی Galaxy A54 5G وادەکات خەمی خۆڕاگریت نەبێت لە ناو ئاوی تەنک و لەسەر ڕێگای تۆزاویی.

* Galaxy A54 5G خاوەنی پۆڵێنی IP67ـە. لە سەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەیە بۆ نوقمکردن لە ناو ئاوی شیرین تا 1 مەتر بۆ ماوەی تا 30 خولەک. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆز هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە یان نەمێنێت.

دەنگی بەرز و دەوڵەمەندکراو

دەنگ

سپیکەرە ستریۆکانی Galaxy A54 5G کە بە Dolby Atmos باشترکراوە، دەتخاتە ناو ئەزموونێکی چڕ و پڕی دەنگەوە.

لەم شوێنەوە ئیتر ئاگامان لێتە

نوێکردنەوەی سیستەمی وەگەڕخەڕ و ئاسایشی MR

ئامێرەکەت هاوڕێتە. پاڵپشت بە 4 نەوەی نوێکردنەوەی سیستەمی وەگەڕخەڕ و 5-ساڵ چاکهێشتنەوەی ئاسایش، ئەزموونی ئامێرت لەگەڵ Galaxy A54 5G بە تێپەڕبوونی کات باشتردەبێت.

* وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.

خاسییەتەکان

  • خێرایی CPU

    2.4 گێگاهێرتز، 2 گێگاهێرتز

  • جۆری CPU

    هەشت-ناوکی

  • ڕەهەند (HxWxD, mm)

    ‎158.2 x 76.7 x 8.2‎

  • کێش(غرام)

    202‎

  • خێرایی CPU

    2.4 گێگاهێرتز، 2 گێگاهێرتز

  • جۆری CPU

    هەشت-ناوکی

  • قەبارە ( پیشاندانی_سەرەکی)

    163.1 ملم (ئینج 6.4)

  • بڕیار (پیشاندانی سەرەکی)

    ‎1080 x 2340 (FHD+)‎

  • تەکنەلۆجیا ( پیشاندانی سەرەکی)

    Super AMOLED

  • قوڵایی ڕەنگ ( پیشاندانی سەرەکی)

    16M

  • Max Refresh Rate (Main Display)

    ‎120 Hz‎

  • کامێرای دواوە - فرە بڕیار

    50.0 مێگا پێکسڵ + 12.0 مێگا پێکسڵ + 5.0 مێگا پێکسڵ

  • کامێرای دواوە - فرە ژمارەی F

    F1.8 , F2.2 , F2.4

  • کامیرای دواوە - سەرنجی خۆکار

    بەڵێ

  • کامێرای دواوە - OIS

    بەڵێ

  • کمێرای دواوە زووم

    زوومی دیجیتاڵی تا 10x

  • کامێرای پێشەوە - بڕیار

    32.0 مێگا پێکسڵ

  • کامێرای پێشەوە - ژمارە F

    F2.2

  • کامیرای پێشەوە - سەرنجی خۆکار

    نەخێر

  • کامێرای پێشەوە - OIS

    نەخێر

  • کامێرای دواوە - فلاش

    بەڵێ

  • کامێرای پێشەوە - فلاش

    نەخێر

  • ئەنجامی ریکۆردی ڤیدیۆ

    ‎UHD 4K (3840 x 2160)@30fps‎

  • جوڵەی هێواش

    ‎240fps @HD‎

  • Memory_(GB)

    8

  • Storage (GB)

    256

  • Available Storage (GB)

    219.0

  • External Storage Support

    MicroSD (تا 1TB)

  • ژمارەی سیم

    Dual-SIM

  • قەبارەی سیم

    نانۆ سیم (4FF)

  • جۆری دەرچەی سیم

    SIM 1 + Hybrid (SIM or MicroSD)

  • Infra

    2G GSM, 3G WCDMA, 4G LTE FDD, 4G LTE TDD, 5G Sub6 FDD, 5G Sub6 TDD

  • 2G GSM

    GSM850, GSM900, DCS1800, PCS1900

  • 3G UMTS

    B1(2100), B2(1900), B4(AWS), B5(850), B8(900)

  • 4G FDD LTE

    B1(2100), B2(1900), B3(1800), B4(AWS), B5(850), B7(2600), B8(900), B12(700), B13(700), B17(700), B20(800), B26(850), B28(700), B66(AWS-3)

  • 4G TDD LTE

    B38(2600), B40(2300), B41(2500)

  • 5G FDD Sub6

    N1(2100), N3(1800), N5(850), N7(2600), N8(900), N28(700), N66(AWS-3)

  • 5G TDD Sub6

    N40(2300), N41(2500), N77(3700), N78(3500)

  • بەستنەوەی USB

    USB جۆری-C

  • وەشانی USB

    USB 2.0

  • تەکنۆلۆجی شوێن

    GPS,Glonass,Beidou,Galileo,QZSS

  • جاکی گوێ

    USB جۆری-C

  • MHL

    نەخێر

  • Wi-Fi

    ‎802.11 a/b/g/n/ac/ax 2.4G+5GHz, HE80, MIMO, 1024-QAM‎

  • Wi-Fi Direct

    بەڵێ

  • ڤێرژنی Bluetooth

    Bluetooth v5.3

  • NFC

    بەڵێ

  • PC هاودەمکردن

    Smart Switch (ڤێرژنی PC)

  • Android

  • ڕەنگ

    سپی ناوازە

  • فاکتەری فۆڕم

    میلی دەستلێدان (Touch Bar)

  • Accelerometer, Fingerprint Sensor, Gyro Sensor, Geomagnetic Sensor, Hall Sensor, Light Sensor, Virtual Proximity Sensing

  • ڕەهەند (HxWxD, mm)

    ‎158.2 x 76.7 x 8.2‎

  • کێش(غرام)

    202‎

  • توانای پیل (mAh ,تایبەت)

    5000

  • لێکراوە

    نەخێر

  • کاتی قسەکردن (4G LTE) (کاتژمێر)

    تا 46

  • پاڵپشتی ستێریۆ

    بەڵێ

  • پشتگیری فایلی ڤیدیۆیی

    MP4, M4V, 3GP, 3G2, AVI, FLV, MKV, WEBM

  • ئەنجامی پێکردنی ڤیدیۆ

    UHD 4K (3840 x 2160)@30fps

  • پشتگیری فایلی دەنگیی

    MP3, M4A, 3GA, AAC, OGG, OGA, WAV, AMR, AWB, FLAC, MID, MIDI, XMF, MXMF, IMY, RTTTL, RTX, OTA

  • پاڵپشتی کەلوپەل

    Galaxy Buds2 Pro, Galaxy Buds Pro, Galaxy Buds Live, Galaxy Buds+, Galaxy Buds2, Galaxy Buds, Galaxy Fit2, Galaxy Fit e, Galaxy Fit, Galaxy Watch5, Galaxy Watch4, Galaxy Watch3, Galaxy Watch, Galaxy Watch Active2, Galaxy Watch Active, Gear Fit2 Pro, Gear Fit2, Gear Sport, Gear S3, Gear S2

  • پشتگیری Samsung DeX

    نەخێر

  • تیڤی چوڵەپێکراو

    نەخێر

بینینی بەم دواییانە

* لەوانەیە هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی کە لێرەدا هەیە جیاواز بێت لە تایبەتمەندییە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە. هەروەها سامسۆنگ بەمافی خۆی دەزانێت کە هەر گۆڕانکارییەک بکات لەم پەڕە ئەلیکتڕۆنییەدا و ئەو بەرهەمەی کە لێرەدا باس کراوە لە هەرکاتێکدا بێت و بە بێ ئاگادارکردنەوە لەبارەی گۆڕانکارییەکەوە. کە هەموو ئەرکەکان و تایبەتمەندییەکان و زانیارییەکانی تری پەیوەندیدار بەم بەرهەمەی کە لەم پەڕەدا هەیە دەگرێتەوە، بەبێ ئاماژەپێدان یان پابەندبوون دووچاری گۆرانکاری دەبنەوە، ئەمەش ئەمانە لەخۆ دەگرێت بۆ نموونە: تایبەتمەندییەکان، دیزاین، نرخاندن، پێکهاتەکان، کارایی، بەردەستیی و تواناکانی بەرهەمەکە. ناوەڕۆکی پیشاندراوی سەر شاشەکە، وێنەی هاوشێوەکراوە و تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەیە.

* لەوانەیە هێزی تۆڕەکە و خێرایی گواستنەوەی داتاکان لاواز بن لەکاتی بەکار‌هێنانی هەردوو سیم لە یەک کاتتدا.

* شاشە پێوانەکراوە وەکو پێکهاتەیەکی لاکێشەیی تەواو بە بێ ژماردنی گۆشە چەماوەکان و, پانتایی بینینی ڕاستەقینە کەمتر دەبێت بە هۆی گۆشە چەماوەکان و دەرچەی کامێراکە.

* وێنەکان تەنها بە مەبەستی ڕوونکردنەوە پیشاندەدرێن و، پاشکۆکان بەجیا دەفرۆشرێن

* تایبەتمەندییەکان بە وردی ڕەچاو دەکرێن لە ڕۆژی خستنەڕووی بەرهەمەکەوە بەڵام لەوانەیە دووچاری گۆڕانکاریش ببنەوە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە.

* خێرایی یەکەی چارەسەرکردنی ناوەندی CPU لەسەر بنەمای زۆرترین ژمارەی لەرە لە چرکەیەکدا و کارامەیی چارەسەرکەر و تواناکەی ڕێکدەخرێت.

* بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، ڕێکخستنەکانی بەکارهێنەر، پەیوەندییەکان و نامەکان، بارگاویکردن و چەندین فاکتەری تر گۆڕانکاری بەسەر کارایی پاتریەکەدا دێت.

* قەبارەی شاشە دەگاتە 6.4 ئینچ لە لاکێشەیەکی تەواودا و 6.3 ئینچە لە گۆشە چەماوەکانیدا. پانتایی بینینی ڕاستەقینە گۆڕانکاری بەسەردا دێت بە هۆی گۆشە چەماوەکان و دەرچەی کامێراکەوە.

* بەهای نمونەیی پێوانەکراوە لە تاقیگەی لایەنی دەرەکی. و بەهای نمونەیی بەهای ستانداردی خەمڵێنراوە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی بەکارهێنانی پاترییەکە لە نێوان ئەو نمونانەی کە تاقیکراونەتەوە بە گوێرەی ستانداردی IEC 61960. توانای پاتری خەمڵێنراو (لەکەمترین ئاستیدا) 4,905 میلی ئەمپێرە لەکاتژمێرێکدا و، تەمەنی ڕاستەقینەی پاترییەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت بە گۆڕانی ژینگەی تۆڕەکە و جۆری بەکارهێنان و چەندین فاکتەری تر.

* لەوانەیە هەبوونی تۆڕی 5G و خێراییەکەی گۆڕانکاری بەسەردا بێت بە گوێرەی ووڵات و پێشکەشکەری تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر.

*وێنە نیشان دراوەکان تەنها بۆ مەبەستی نمایشکردنە، ئیکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.