• Galaxy M

خاڵە گرنگەکان

پەردە لادە لەسەر ئەوپەڕی‎ ئەزموونی بینین

ڕوونمای 6.7 ئینچی FHD+ 120 هێرتز

با وێنەکانت ڕوون و بەرجەستە بن لەگەڵ کامێڕای فرە-هاوێنە

کامێڕاى OIS (جێگیرکردنی وێنەی بینایی)ـی 108 مێگاپیکسڵ

لەگەڵ پاتری تەمەن درێژدا، بەردەوام لە ئامادەباشیدابە

پاتری 6,000mAh (نموونەیی)

خێرا وەک بروسک، کارایی بەهێز

‎هەشت-ناوکی 5G‎ x

تایبەتمەندییەکان

پەردە لادە لەسەر ئەوپەڕی‎ ئەزموونی بینین

ڕوونمای 6.7 ئینچی FHD+ sAMOLED 120 هێرتز

حەز بەوە بکە کە لەسەر ڕوونمای بەرفراوانی 6.7 ئینچی +FHD+ Super AMOLED دەیبینیت. ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتزی Galaxy M54 5G دیمەنەکان بە ساف و ڕەوانی دەهێڵێتەوە و Vision Boosterـیش ڕووناکتریان دەکات.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
** کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەکە 6.7 ئینچە بە لاکێشەی تەواو و 6.6 ئینچە بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکان. ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕاکە.
*** کاتێک تایبەتمەندیی کامێڕا لەسەر هەندێک لە ئەپەکان بەکاردەهێنیت، ڕەنگە ڕێژەی نوێبوونەوە لە 120 هێرتز کەمتربێت.

با وێنەکانت ڕوون و بەرجەستە بن لەگەڵ کامێڕای فرە-هاوێنە

وێنەیەکی ڕووناک و ڕوونی هەر چرکەساتێک بگرە

سیستەمی کامێڕای کواڵیتیی بەرز

چرکەساتەکانت بە زیندویی بهێڵەوە. کامێڕا گۆشە فراوانە 108 مێگاپیکسڵەکەی Galaxy M54 5G وردەکارییەکان بە جوانی وێنەدەگرێت و کامێڕای OIS (جێگیرکردنی وێنەی بینایی) ڤیدیۆکانت جێگیردەکات و لە ڕووناکیی کەمدا وێنەکانت ڕۆشندەکاتەوە. هەروەها، هاوێنەی دووانی پاڵپشت بە ژیری دەسکرد، گۆشە فراوان و گۆشە زۆر فراوان، بە وردیی کاریگەری لێڵی دەخات پشت پۆرترێتەکانت تا ڕوخسارت زیاتر بێتە بەر چاو.

* وێنەکان و ڤیدیۆ بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
** OIS (جێگیرکردنی وێنەی بینایی) : جێگیرکردنی وێنەی بینایی.
A long blonde haired skateboarder riding in a park by the forest. A long blonde haired skateboarder riding in a park by the forest.

زیاتر ئەنجامدە لەڕێگای دەستکاری بە ژیری دەسکرد (AI Edit)

Photo/GIF Remaster (دەستکاری وێنەGIF)

دەستکاری GIF و وێنە دڵخوازەکانت بکە و بیانگۆڕە بۆ وێنەی جوان و ڕوونیی بەرز.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

Object Eraser (تەن سڕەوە)

دەتوانی وێنەکانت بێ هەڵە و تەواو بکەیت بە بەکارهێنانی Object Eraser (تەن سڕەوە) بە لابردنی شتی نەخوازراو، سێبەر، یان ڕەنگدانەوەی ڕووناکی.

* وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
** ڕەنگە Object Eraser (تەن سڕەوە) بەپێی کواڵیتیی وێنەکە یان ئاڵۆزی ئەو شتەی کە دەتەوێ بیسڕیتەوە بە باشی کارنەکات.

لەگەڵ پاتری تەمەن درێژدا، بەردەوام لە ئامادەباشیدابە

پاتری 6000mAh + بارگاویکردنی زۆر خێرا

پاتری 6,000mAh (نموونەیی) لەگەڵ هەموو بارگاویکردنەوەیەکدا بەردەوامیی زیاترت پێدەبەخشێت. کە لە دەرەوەیت، پێویستناکات کاتی زۆر لە ژوورەوە بەدیار بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکەتەوە بەفیڕۆبدەیت، بارگاویکردنی زۆر خێرا و پاراستنی وزەی خۆگونجێن بەکاربهێنە بۆ درێژترکردنەوەی تەمەنی پاتری.

* بەهای نموونەیی لەژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بەهای تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نموونەکانی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. تواناکەی مەزەندەکراوە بە 5,830mAh.
** کەلەی بارگاویکردنی زۆر خێرای 25 وات بە جیا دەفرۆشرێت.

خێرا وەک بروسک، کارایی بەهێز

پرۆسێسەری هەشت-ناوکی و 5G/ Wi-Fi 6

لوتکەی تواناکانت دەربخە لەگەڵ پڕۆسێسەری بەهێزی هەشت ناوکی Galaxy M54 5G. Galaxy M54 5G بۆ ئەرکی قورس درووستکراوە لەڕێگای پاڵپشتیی لە تۆڕی خێرای گرێدراوی 5G و Wi-Fi 6. یاریی سێ دووری و نقومکەر بکە، فایل هاوبەشبکە، یان هەردووکیان لە هەمان کاتدا ئەنجامبدە.

* بەردەستبوون و خێرایی ڕاستەقینەی تۆڕی 5G و تۆڕی بێتەلی Wi-Fi 6 بەپێی وڵات، دابینکەری تۆڕ یان ژینگەی بەکاربەر دەگۆڕێت.
** تۆڕی بێتەلی Wi-Fi 6 پێویستی بە ڕاوتەر هەیە کە بە جیا دەفرۆشرێت.

باشترکردنی دەنگ گفتوگۆکانیش باشتردەکات

Voice Focus (فۆکس لەسەر دەنگ) و All Sound

لەگەڵ یەکتردا هەست بە نزیکیی زیاتر بکەن. Voice Focus (فۆکس لەسەر دەنگ) دەنگی تۆ لە پاشبنەما جیادەکاتەوە و بەهێزتریدەکات، بۆئەوەی بە ڕوونی دەنگت ببیسترێت، لە هەمان کاتدا All Sound پەیوەندیی بەکۆمەڵ باشتردەکات لەڕێگای Ambient soundـەوە بۆئەوەی ئەوانی تر بزانن لەکوێی.

* Voice Focus (فۆکس لەسەر دەنگ) تەنها لەسەر Samsung Phone (ئەپی ڕەسەنی پەیوەندیی تەلەفۆنیی مۆبایل) بۆ پەیوەندی دەنگی (پاڵپشتی پەیوەندی ڤیدیۆیی ناکات) و هەندێک ئەپی پەیوەندیی ڤیدیۆیی لایەنی سێیەم پاڵپشتیدەکرێت. All Sound تەنها لەسەر چەند ئەپێکی لایەنی سێیەم بەردەستە کە تایبەتن بە پەیوەندیی ڤیدیۆیی.

دەستلێدان بە هەستەوە

مۆتۆڕی هێڵیی هەستی بەرکەوتن (Linear Haptic Motor)

هەستەکانت چالاکبکە، سۆزەکانت بەهێزبکە. هەستی بەرکەوتنی باشترکراوی Galaxy M54 5G، شێوازی لەرینەوەی ئەوتۆ پێشکەشدەکات کە ئەزموونی بەکارهێنانی ئامێرەکەت لا خۆشتر و ئاسانتر دەکات.

* وێنەی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

Galaxy لەپێناو هەسارەکەدا

زۆرترین سود لە ئامێرەکەت وەربگرە

ئامێرەکەت هاوڕێتە. پاڵپشت بە 4 نەوەی نوێکردنەوەی سیستەمی وەگەڕخەڕ و 5-ساڵ چاکهێشتنەوەی ئاسایش، ئەزموونت لەگەڵ Galaxy M54 5G بە تێپەڕبوونی کات باشتردەبێت.

یادەوەرییەکانت لەبیر مەکە

بە بیرگەی ناوخۆیی 256 گێگابایت لەگەڵ پاڵپشتی بۆ بیرگەی دەرەکیی micro SD تا 1 تێڕابایت، شوێنی پێویستت هەیە بۆ هەڵگرتنی هەموو ساتە بەنرخەکانت.

* بڕی کۆگای بەردەست دەکەوێتە سەر ئەو سیستەمەی پێشتر لەسەر ئامیرەکە دابەزێندراوە.
** بیرگەی دەرەکیی micro SD بە جیا دەفرۆشرێت.

هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە

کەرەسەی بەکاربراو ڕیسایکڵدەکرێتەوە لە درووستکردنی چەند پارچەیەکی Galaxy M54 5Gـدا، بۆ نمونە جێگای سیم و دوگمەی دەنگ.

* جێگای سیم، دوگەی دەنگ و سەری دوگمە لە پلاستیک (PC) درووستکراو، بە لایەنی کەمەوە 20% کەرەستەی بەکاربراویان تێدا بەکاردەهێندرێتەوە.

سادەیی و بەرچاویی بەیەکدەگەن

ناوبانگی دیزاینی Galaxy

کەمتر لە ڕاستیدا زیاترە. Galaxy M54 5G جوانییەکی پوخت نمایشدەکات بە شێوازێکی پاک و دیکۆی کامێرای کانزایی سەرنجڕاکێش. چوارچێوە کەشخە و ڕووکارە بریقەدارە نایابەکەی سەنگینی و جوانیی زیاتری پێدەبەخشێت.

* ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.

خاسییەتەکان

  • خێرایی CPU

    2.4 گێگاهێرتز، 2 گێگاهێرتز

  • جۆری CPU

    هەشت-ناوکی

  • قەبارە ( پیشاندانی_سەرەکی)

    169.5 ملم (ئینج 6.7)

  • کێش(غرام)

    199‎

  • خێرایی CPU

    2.4 گێگاهێرتز، 2 گێگاهێرتز

  • جۆری CPU

    هەشت-ناوکی

  • قەبارە ( پیشاندانی_سەرەکی)

    169.5 ملم (ئینج 6.7)

  • بڕیار (پیشاندانی سەرەکی)

    ‎1080 x 2400 (FHD+)‎

  • تەکنەلۆجیا ( پیشاندانی سەرەکی)

    Super AMOLED Plus

  • قوڵایی ڕەنگ ( پیشاندانی سەرەکی)

    16M

  • Max Refresh Rate (Main Display)

    120 هێرتز

  • کامێرای دواوە - فرە بڕیار

    108.0 مێگاپیکسڵ + 8.0 مێگاپیکسڵ + 2.0 مێگاپیکسڵ

  • کامێرای دواوە - فرە ژمارەی F

    F1.8 , F2.2 , F2.4

  • کامیرای دواوە - سەرنجی خۆکار

    بەڵێ

  • کامێرای دواوە - OIS

    بەڵێ

  • کمێرای دواوە زووم

    زوومی دیجیتاڵی تاکوو 10 قات

  • کامێرای پێشەوە - بڕیار

    32.0 مێگاپیکسڵ

  • کامێرای پێشەوە - ژمارە F

    F2.2

  • کامیرای پێشەوە - سەرنجی خۆکار

    نەخێر

  • کامێرای پێشەوە - OIS

    نەخێر

  • کامێرای دواوە - فلاش

    بەڵێ

  • کامێرای پێشەوە - فلاش

    نەخێر

  • ئەنجامی ریکۆردی ڤیدیۆ

    UHD 4K (3840 x 2160)@30fps

  • جوڵەی هێواش

    240fps @HD

  • Memory_(GB)

    8‎

  • Storage (GB)

    256‎

  • Available Storage (GB)

    219.8‎

  • External Storage Support

    MicroSD (تا 1 تێرابایت)

  • ژمارەی سیم

    Dual-SIM

  • قەبارەی سیم

    نانۆ سیم (4FF)

  • جۆری دەرچەی سیم

    سیمکارتی 1 + تێکەڵاو (Hybrid) (سیمکارت یان MicroSD)

  • Infra

    2G GSM, 3G WCDMA, 4G LTE FDD, 4G LTE TDD, 5G Sub6 FDD, 5G Sub6 TDD

  • 2G GSM

    GSM850, GSM900, DCS1800, PCS1900

  • 3G UMTS

    B1(2100), B2(1900), B4(AWS), B5(850), B8(900)

  • 4G FDD LTE

    B1(2100), B2(1900), B3(1800), B4(AWS), B5(850), B7(2600), B8(900), B12(700), B17(700), B20(800), B26(850), B28(700), B66(AWS-3)

  • 4G TDD LTE

    B38(2600), B40(2300), B41(2500)

  • 5G FDD Sub6

    N1(2100), N3(1800), N5(850), N7(2600), N8(900), N28(700), N66(AWS-3)

  • 5G TDD Sub6

    N40(2300), N41(2500), N77(3700), N78(3500)

  • بەستنەوەی USB

    USB جۆری-C

  • وەشانی USB

    USB 2.0

  • تەکنۆلۆجی شوێن

    GPS,Glonass,Beidou,Galileo,NavIC,QZSS

  • جاکی گوێ

    USB جۆری-C

  • MHL

    نەخێر

  • Wi-Fi

    ‎802.11 a/b/g/n/ac/ax 2.4G+5GHz, HE80, MIMO, 1024-QAM‎

  • Wi-Fi Direct

    بەڵێ

  • ڤێرژنی Bluetooth

    Bluetooth v5.3

  • NFC

    بەڵێ

  • PC هاودەمکردن

    Smart Switch (ڤێرژنی PC)

  • Android

  • ڕەنگ

    شینی تۆخ

  • فاکتەری فۆڕم

    میلی دەستلێدان (Touch Bar)

  • پێوەری گۆڕانی خێرایی، هەستەوەری پەنجەمۆر، هەستەوەری Gyro، هەستەوەری جیۆموگناتیسی، هەستەوەری ڕووناکی، هەستەوەری نزیکیی

  • ڕەهەند (HxWxD, mm)

    ‎8.4 x 77.3 x 164.9‎

  • کێش(غرام)

    199‎

  • توانای پیل (mAh ,تایبەت)

    6000

  • لێکراوە

    نەخێر

  • کاتی قسەکردن (4G LTE) (کاتژمێر)

    تا 55

  • پاڵپشتی ستێریۆ

    نەخێر

  • پشتگیری فایلی ڤیدیۆیی

    MP4, M4V, 3GP, 3G2, AVI, FLV, MKV, WEBM

  • ئەنجامی پێکردنی ڤیدیۆ

    UHD 4K (3840 x 2160)@30fps

  • پشتگیری فایلی دەنگیی

    MP3, M4A, 3GA, AAC, OGG, OGA, WAV, AMR, AWB, FLAC, MID, MIDI, XMF, MXMF, IMY, RTTTL, RTX, OTA

  • پاڵپشتی کەلوپەل

    Galaxy Buds2 Pro, Galaxy Buds Pro, Galaxy Buds Live, Galaxy Buds+, Galaxy Buds2, Galaxy Buds, Galaxy Fit2, Galaxy Fit e, Galaxy Fit, Galaxy Watch5, Galaxy Watch4, Galaxy Watch3, Galaxy Watch, Galaxy Watch Active2, Galaxy Watch Active, Gear Fit2 Pro, Gear Fit2, Gear Sport, Gear S3, Gear S2

  • پشتگیری Samsung DeX

    نەخێر

  • تیڤی چوڵەپێکراو

    نەخێر

بینینی بەم دواییانە

* لەوانەیە هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی کە لێرەدا هەیە جیاواز بێت لە تایبەتمەندییە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە. هەروەها سامسۆنگ بەمافی خۆی دەزانێت کە هەر گۆڕانکارییەک بکات لەم پەڕە ئەلیکتڕۆنییەدا و ئەو بەرهەمەی کە لێرەدا باس کراوە لە هەرکاتێکدا بێت و بە بێ ئاگادارکردنەوە لەبارەی گۆڕانکارییەکەوە. کە هەموو ئەرکەکان و تایبەتمەندییەکان و زانیارییەکانی تری پەیوەندیدار بەم بەرهەمەی کە لەم پەڕەدا هەیە دەگرێتەوە، بەبێ ئاماژەپێدان یان پابەندبوون دووچاری گۆرانکاری دەبنەوە، ئەمەش ئەمانە لەخۆ دەگرێت بۆ نموونە: تایبەتمەندییەکان، دیزاین، نرخاندن، پێکهاتەکان، کارایی، بەردەستیی و تواناکانی بەرهەمەکە. ناوەڕۆکی پیشاندراوی سەر شاشەکە، وێنەی هاوشێوەکراوە و تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەیە.

* لەوانەیە هێزی تۆڕەکە و خێرایی گواستنەوەی داتاکان لاواز بن لەکاتی بەکار‌هێنانی هەردوو سیم لە یەک کاتتدا.

* شاشە پێوانەکراوە وەکو پێکهاتەیەکی لاکێشەیی تەواو بە بێ ژماردنی گۆشە چەماوەکان و, پانتایی بینینی ڕاستەقینە کەمتر دەبێت بە هۆی گۆشە چەماوەکان و دەرچەی کامێراکە.

* وێنەکان تەنها بە مەبەستی ڕوونکردنەوە پیشاندەدرێن و، پاشکۆکان بەجیا دەفرۆشرێن

* تایبەتمەندییەکان بە وردی ڕەچاو دەکرێن لە ڕۆژی خستنەڕووی بەرهەمەکەوە بەڵام لەوانەیە دووچاری گۆڕانکاریش ببنەوە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە.

* خێرایی یەکەی چارەسەرکردنی ناوەندی CPU لەسەر بنەمای زۆرترین ژمارەی لەرە لە چرکەیەکدا و کارامەیی چارەسەرکەر و تواناکەی ڕێکدەخرێت.

* بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، ڕێکخستنەکانی بەکارهێنەر، پەیوەندییەکان و نامەکان، بارگاویکردن و چەندین فاکتەری تر گۆڕانکاری بەسەر کارایی پاتریەکەدا دێت.

* قەبارەی شاشە دەگاتە 6.7 ئینچ لە لاکێشەیەکی تەواودا و 6.6 ئینچە لە گۆشە چەماوەکانیدا. پانتایی بینینی ڕاستەقینە گۆڕانکاری بەسەردا دێت بە هۆی گۆشە چەماوەکان و دەرچەی کامێراکەوە.

* بەهای نمونەیی پێوانەکراوە لە تاقیگەی لایەنی دەرەکی. و بەهای نمونەیی بەهای ستانداردی خەمڵێنراوە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی بەکارهێنانی پاترییەکە لە نێوان ئەو نمونانەی کە تاقیکراونەتەوە بە گوێرەی ستانداردی IEC 61960. توانای پاتری خەمڵێنراو (لەکەمترین ئاستیدا) 5,830 میلی ئەمپێرە لەکاتژمێرێکدا و، تەمەنی ڕاستەقینەی پاترییەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت بە گۆڕانی ژینگەی تۆڕەکە و جۆری بەکارهێنان و چەندین فاکتەری تر.

* لەوانەیە هەبوونی تۆڕی 5G و خێراییەکەی گۆڕانکاری بەسەردا بێت بە گوێرەی ووڵات و پێشکەشکەری تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر.