چۆنیەتی گۆڕینی ئهژمێری ناوچه یان وڵاتی سامسۆنگ
گۆڕینی ناوچە و وڵاتی پەیوەست بە ئهژمێری سامسۆنگەکەت خێرا و ئاسانە. بۆ زانینی ڕێنماییە سادەکان سەردانی ڕێنماییەکەمان بکە لە خوارەوە و فێربە دەربارەی هەندێک حاڵەت کە ڕەنگە توانای تۆ بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکە سنووردار بکەن.
تێبینی:
- ئەگەر هەڵبژاردنی گۆڕینی وڵات یان ناوچەکەت کرد بەڵام دواتر دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ وڵات یان هەرێمە سەرەتاییەکە، پێویستە 6 مانگ (180 ڕۆژ) چاوەڕێ بکەیت پێش ئەوەی بتوانیت وڵاتەکان بگۆڕیتەوە.
- ئەو ئامێرانەی کە بەستراوەتەوە بە ئەژمێری سامسۆنگەکەتەوە کاتێک وڵاتی بەکارهێنان دەگۆڕدرێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەچنە دەرەوە، و داوات لێدەکرێت جارێکی تر بچیتە ژوورەوە.
وڵات یان ناوچەی ئهژمێر بگۆڕە
بۆ گۆڕینی وڵات یان هەرێم لە ئهژمێری سامسۆنگەکەتدا ڕێنماییەکانی خوارەوە جێبەجێ بکە.
لە ڕێگەی کۆمپیوتەرهوه
هەنگاوی یەکەم. بڕۆ بۆ account.samsung.com و بچۆرە ناو ئەژمێرهکەتەوە.
هەنگاوی دووەم. کلیک لەسەر پرۆفایل بکە.
هەنگاوی سێیەم. بچۆرە خوارەوە و کرتە لە دەستکاریکردنی زانیاری کەسی بکە.
هەنگاوی چوارەم. کلیک لەسەر وڵات یان هەرێم بکە.
هەنگاوی پێنجەم. ناوچە و وڵاتی دڵخواز هەڵبژێرە، پاشان کلیک لە بگۆڕە بکە.
هەنگاوی شەشەم. ئەو زانیاریانەی لەسەر شاشە پێشکەش کراون بخوێنەرەوە. کلیک لە بۆکسی هەڵبژاردن بکە، و پاشان کلیک لە بگۆڕه بکە.
لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە
بەکارهێنەرانی ئهژمێری سامسۆنگ لە ئێستادا ناتوانن ئەپێک بەکاربهێنن بۆ گۆڕینی وڵات یان هەرێم لە پڕۆفایلی ئەژمێرەکەیاندا. بەڵام دەتوانیت گۆڕانکارییەکە بە کردنەوەی وێبگەڕی ئینتەرنێتەکەت ئەنجام بدەیت و ڕێنماییەکانی سەرەوە جێبەجێ بکەیت.
تێبینی: پێویستە لە مانگی کانوونی دووەمی 2023دا نوێکارییەک بەردەست بێت کە ڕێگە بە بەکارهێنەران بدات ئەپێک لەسەر مۆبایلەکانیان بەکاربهێنن بۆ گۆڕینی وڵات یان ناوچەکە لەسەر ئهژمێری سامسۆنگەکەیان.
سنووردارکردنی گۆڕینی وڵاتی ئهژمێری سامسۆنگ
لێرەدا چەند حاڵەتێک دەخەینەڕوو کە ڕەنگە توانای گۆڕینی وڵات یان هەرێمەکەت سنووردار بکات.
- ئەگەر هەڵبژاردنی گۆڕینی وڵات یان ناوچەکەت کرد بەڵام دواتر دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ وڵات یان ناوچەکەی سەرەتایی، پێویستە 6 مانگ (180 ڕۆژ) چاوەڕێ بکەیت پێش ئەوەی بتوانیت وڵاتەکان بگۆڕیتەوە.
- ئەژمێری گروپی خێزان و وهژمێری منداڵان ناتوانن وڵات یان ناوچەکە بگۆڕن.
- ڕەنگە هەندێک خزمەتگوزاری یان تایبەتمەندی، وەک SmartThings، دوای گۆڕینی وڵات یان ناوچەکەت بەردەست نەبن.
- مێژووی کڕینی ئەژمێرەکەت تەنها کڕینەکان بۆ ئەو وڵاتە یان ناوچەیەی کە ئێستا هەڵبژێردراوە پیشان دەدات. بۆ بینینی کڕینەکانی پێشوو، پێویستە وڵات یان ناوچەی ئەکاونتەکەت بگۆڕیت بۆ ئەو وڵاتەی کە لە کاتی ئەو کڕینانەدا هەڵبژێردرابوو. تکایە ئاماژە بە ههنگاوی یەکەم بکە بۆ زانیاری سەبارەت بەوەی کە چەند جار دەتوانیت وڵاتەکان بگۆڕیت.
- ئەگەر تۆ ئەژمێری فرۆشیاری گالاکسی ستۆرت هەیە، پێویستە داواکاری گۆڕانکاری لە ڕێگەی ناوەندی کڕیارەوە پێشکەش بکەیت.
- ئهژمێرهكانی سامسۆنگ لەگەڵ وڵاتێکی ئەوروپی وەک وڵات یان ناوچەی هەڵبژاردەی خۆیان لەوانەیە سنووردار بکرێن لەکاتێکدا کە بۆ مافەکانی GDPR پرۆسێس دەکرێت.
- ئەگەر تەمەنی بەکارهێنەری ئەکاونتەکە لە خوار سنووری تەمەنی ڕێگەپێدراوی وڵاتێکەوە بێت، ئەوا وڵات یان ناوچەکە ناگۆڕێت. (تکایە ئاگاداربە کە سنووری تەمەن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت.)
- ئەو کەسانەی کە وهژمێری چینیان هەیە دەستیان بە تایبەتمەندی گۆڕینی وڵات ناگات. بە هەمان شێوە ئەو بەکارهێنەرانەی کە ئهژمێریان لە دەرەوەی چین هەیە ناتوانن وڵات یان ناوچەکەیان بگۆڕن بۆ چین.
سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت!
تکایە وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەرەوە.