ڕوانگەیەکی گەورەتر بۆ جیهانێکی فراوانتر

ڕوونمایەکی فراوان بە قەبارەی 10.5 ئینچ، کە لەگەڵ چوارچێوەی هاوڕێك کە قەبارەی تەنها 10.2 ملمە، ڕێگەتپێدەدات بە تەواوی نوقمبیت لەوەی لەسەر شاشەکە هەیە. بگەڕێ و بدۆزەوە، بەبێ کەم و کووڕی. لە فیلمە ئەفسووناوییەکانەوە تا ناوەڕۆکی فێرکاری چۆنیەتی ئەنجامدانی یەکێك لە خولیاکانت، Galaxy Tab A8 بانگهێشتتدەکات بۆ جیهانێکی فراوانتر لە ڕێگەی دیمەنێکی گەورەتر و باشترەوە

تایبەتمەندییەکان

* وێنەی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

کلاسیک. سەردەمیانە

جوانییەکی چێژبەخش لەگەڵ تۆزێك سەرنجڕاکێشیدا، Galaxy Tab A8 پڕشنگێکی زیندووی هەیە و گەنجانە دەردەکەوێت. بە لاشەیەکی کانزایی بریقەداری زۆر تەنکەوە کە تەنها 6.9 ملمە، دیزاینی واژۆی تابلێتی سامسۆنگ بە ڕەنگی خۆڵەمێشی، زیویی و پەمەیی ئاڵتوونی کە تیشک دەخاتە سەر سەرنجڕاکیشییەکەی بەردەستە.

* ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.

نوقمبە لەناو دەنگە داینامیکییەکاندا

ئەزموونی کات بەسەربردنەکەت بەرزبکەرەوە بە سپیکەری چواری کە بە دەنگی چواردەوری ®Dolby Atmos کاردەکات و هەموو وردەکارییەکی دەنگەکە بە ڕوونی و قووڵییەکی ناوازە دەردەبڕێت. بۆ ئەوە درووستکراوە کە بە دەم ڕێگاوە دەنگێکی نوقمکەرت پێشکەشبکات، Galaxy Tab A8 جیهانێک دەکاتەوە لە تەواوی ئەو ناوەڕۆک، یاری و چالاکییانەی کە گەنجەکان پێیانخۆشە.

* وێنەی شاشە بۆ مەبەستەکانی ڕوونکردنەوە نیشاندراوە.

با هێزی باڵاتر خاوەن بڕیاربێت

بە پرۆسێسەری هەشت-ناوکی جووتکراو لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی تا 4 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایت، Galaxy Tab A8 هەمیشە ئامادەیە بۆ هەر ئاستەنگێک بەبێ کەمبوونەوەی خێرایی یان توانای پاتریەکەی. لەڕێگەی بیرگەی دەرەکیی micro SD، زیاتر پاشەکەوت بکە تا قەبارەی 1 تێرابایت، پاڵپشت بە پاترییەکی 7,040 میلی ئەمپێر/کاتژمێری (نموونەیی) و بارگاویکەرێکی خێرای 15 واتی.

* Galaxy Tab A8 چەندین بژاردە بۆ جۆری ڕام و کۆگا پێشکەشدەکات. جۆری بنەڕەتی ڕامی 3 گێگابایت و کۆگای 32 گێگابایت پێشکەش دەکات لەکاتێکدا جۆری ڕامی 4 گێگابایت بە قەبارەی کۆگای 64 گێگابایت و 128 گێگابایت بەردەستە.
** ڕەنگە پێکهاتەی بیرگە و توانای هەڵگرتنی کۆگا بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت.
*** کۆی گشتی بیرگەی بەردەستی بەکارهێنەر کەمترە لە کۆی بیرگەکە بەهۆی هەڵگرتنی سیستەمی وەگەڕخەڕ و سۆفتوێر کە بۆ کارپێکردنی تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە بەکاردەهێنرێت. بیرگەی ڕاستەقینەی بەکارهێنەر بەگوێرەی بەکاربەرەکە دەگۆڕێت و ڕەنگە دوای ئەنجامدانی بەرزکردنەوەی وەشانی سۆفتوێر بگۆڕێت.
**** بیرگەی دەرەکیی micro SD بە جیا دەفرۆشرێت.
***** بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بەهای تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەکانی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای هەڵسەنگێنراو (کەمترین) بریتیە لە 6,820 میلی ئەمپێر/کاتژمێر.
****** بارگاویکەری خێرای 15 واتی، بە جیا دەفرۆشرێت.
******* وێنەی سەر شاشەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە نیشاندراوە.

زیاتر لە پێویست. دەسپێگەیشتنی ئاسان. هەمووی هی تۆیە

Galaxy Tab A8 لەڕێگای Samsung TV Plusـەوە تەلەفزیۆنی بێبەرامبەر لە هەر کات و شوێنێکدا دابیندەکات. چێژ لە هەزاران کاتژمێر لە هەواڵ، وەرزش، فیلم، ناوەڕۆکی جۆراوجۆری منداڵان و زۆر شتی تر وەربگرە. تەنها ئەپی Samsung TV Plus بکەرەوە و GUIDE بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بزانیت ئێستا و دواتر چی پێشکەشدەکرێت.

* وێنەی شاشە بۆ مەبەستەکانی ڕوونکردنەوە نیشاندراوە.
** ڕەنگە بەردەستبوونی Samsung TV Plus بەپێی وڵات، ناوچە یان دابینکەری تۆڕ جیاوازبێت.
*** پێویستە گرێدراوی تۆڕ بێت.
**** کەناڵ و بەرنامەکانی بەردەست بەپێی وڵات/ناوچە جیاوازن و دەتوانرێت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕدرێن.

خزمەتگوزاریی YouTube Premium تاقیبکەرەوە

بۆ ماوەی دوو مانگ بەشداریی بەخۆڕایی لە YouTube Premium وەربگرە و ئەزموونی YouTube بکە بێئەوەی ڕیکلام بێزارتبکات. بەو ئابوونە بێبەرامبەرەی کە لە کاتی کڕینی Galaxy Tab A8 بەدەستیدەهێنیت، دەتوانیت لەکاتی بەکارهێنانی ئەپەکانی تر یان کاتێک کە شاشەکە قفڵ کراوە سەیری ڤیدیۆکانیش بکەیت.

* ڕەنگە بەردەستبوونی YouTube Premium بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاواز بێت. پێویستە بەکارهێنەران لە هەژمارێکی YouTube Premiumـدا ئابوونە بن بۆ ئەوەی چێژ لە هەموو سوودەکانی وەربگرن. ئەم سوودە تەنها بۆ ئەو ئامێرانە دەگونجێت کە تا بەرواری 2022.03.05 چالاککراون، و دەبێت تا بەرواری 2022.04.05 بەکاربهێندرێت. YouTube Premium هێمایەکی بازرگانیی کۆمپانیای Google LLCـە. تەواوی مەرجەکان: https://www.youtube.com/premium/restrictions ** وێنەی سەر شاشەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە نیشاندراوە.

* ڕەنگە بەردەستبوونی YouTube Premium بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاواز بێت. پێویستە بەکارهێنەران لە هەژمارێکی YouTube Premiumـدا ئابوونە بن بۆ ئەوەی چێژ لە هەموو سوودەکانی وەربگرن. ئەم سوودە تەنها بۆ ئەو ئامێرانە دەگونجێت کە تا بەرواری 2022.03.05 چالاککراون، و دەبێت تا بەرواری 2022.04.05 بەکاربهێندرێت. YouTube Premium هێمایەکی بازرگانیی کۆمپانیای Google LLCـە. تەواوی مەرجەکان: https://www.youtube.com/premium/restrictions ** وێنەی سەر شاشەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە نیشاندراوە.

وانە ڤیدیۆییەکان ئاسانترن لەڕێگای Screen Recorder (تۆمارکردنی شاشە)ـەوە

لەڕێگای Screen Recorder (تۆمارکردنی شاشە) کە لە خودی Galaxy Tab A8ـدا هەیە، تۆمارکردنی وانەی ئۆنلاین زۆر سادە، بێکێشە و بێ ئاڵۆزییە. ڕاستەوخۆ لەسەر ناوەڕۆکەکە نیشانە دابنێ و دەربارەی خاڵە سەرەکییەکان تێبینی بنووسە و تا کۆتایی وانەکە بە چالاکی بمێنەوە. ئەوەتا! هەرکات تۆ بتەوێت، وانە ڤیدیۆییەکەت ئامادەیە بۆ سەیرکردن.

* وێنەی شاشە بۆ مەبەستەکانی ڕوونکردنەوە نیشاندراوە.

منداڵەکەت بە سەرقاڵی و سەلامەتی بهێڵەرەوە لەگەڵ Samsung Kids

Samsung Kids پڕە لە چالاکیی خۆشی ئەوتۆ کە هانی منداڵان دەدەن بۆ فێربوون، هەروەها ژینگەیەکی سەلامەت بە منداڵەکەت دەناسێنێت بۆ گەڕان و پەیوەندیکردن لەگەڵ جیهاندا. بە بەکارهێنانی کۆنترۆڵی باشترکراوی باوان (Parental Control)، دەتوانیت سنوور بۆ کاتی یاریکردن دابنێیت، توانای دەسپێگەیشتنی ئەپەکان سنوورداربکەیت و بە خێرایی سەیری چالاکیەکانیان بکەیت.

* ئەو ناوەڕۆکەی لە Samsung Kidsـدا پێشکەشدەکرێت بەپێی وڵات و ناوچە جیاوازە.
** وێنەی سەر شاشەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە نیشاندراوە.

کاری زیاتر ئەنجام بدە بە ڕێگەی زیاتر

زۆرترین سوود لە ئەزموونی فرە پەنجەرەیی سامسۆنگ وەربگرە. لەگەڵ Galaxy Tab A8ـدا، دەتوانیت شاشەکە دوو-بەشبکەیت و دوو کار لە هەمان کاتدا ئەنجامبدەیت. دەتوانیت بە یەك جوڵەی سادەی ڕاکێشان و بەردانەوە سەرنجی سەر پەنجەرەکە بگۆڕیت، ناوەڕۆك لەنێوان ئەپەکاندا هاوبەشیبکەیت و تەنانەت ئاگانامەکانیش ڕابکێشیت و دابنێیتەوە.

* وێنەی شاشە بۆ مەبەستەکانی ڕوونکردنەوە نیشاندراوە.

بە Samsung Knoxـەوە بە پارێزراوی بمێنەرەوە

Samsung Knox هەر لە ئاستی هاردوێرەوە دەستپێدەکات و ڕێگری لە دەستێوەردانەکان دەکات.. ڕاستەوخۆ، ڕێگانادرێت کە ئەو ناوکە کە وەک مێشکی ئامێرەکە کاردەکات هیچ سازشێك بکات. ئەم پلاتفۆرمە فرە چینە و پێشکەوتووە بەردەوام پشکنینی سۆفتوێرە سەرەکییەکان دەکات و یەکپارچەیی ئامێرەکە پشتڕاست دەکاتەوە.

* وێنەکانی شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.

هەرگیز شوێنپێ لەدەست مەدە

بەردەوامبە لەسەر بەکارهینانی ئەپەکان لەسەر ئامێرەکانی تر

هەر کات پێویست بوو، لەو شوێنە دەستپێبکەرەوە کە لێی وەستابوویت. هەر بە چوونەژوورەوە بۆ هەمان هەژماری Samsung Account، دەتوانیت بە ئازادی لە نێوان دوو ئامێرەکەتدا ئاڵوگۆڕبکەیت و بگەڕێیتەوە بۆ تێبینیەکانت یان گەڕانی ئینتەرنێت بێئەوەی سەرلەنوێ دەستپێبکەیتەوە.

ئاسۆکانت فراوان بکە

کۆپی و دانان

گوێ بە سنوور مەدە، بە کۆپیکردن و دانان لە نێوانی ئامێرەکاندا بەرهەمبهێنە، پێشکەشبکە و بەدەستبهێنە. چ سەرقاڵی پێشکەشکردنی بیرۆکەکانت بیت یان زیادکردنی زانیاری بۆ سەر سلایدەکانی PowerPoint، پڕبەرهەمی و وزەی داهێنەرانەت ئازادتر و کاریگەرتر دەپشکوێت.

جووتکردن بەبێ چاوەڕوانیکردن

هاوکاتکردنی خۆکار

با پڕۆسەی دوورودرێژی جوتکردنی دەستیی ئامێرە دڵخوازەکانت ببێت بە بەشێك لە ڕابردوو. لە لاپتۆپ و بیستۆکەوە بگرە تا Galaxy Watch، دەبینیت کە هەموو ئەو ئامێرانەی لەگەڵ مۆبایلە Galaxyـەکەت بە شێوەیەکی خۆکار جووتکراون، لەسەر لیستی ئامێرە جووتکراوەکان لە ڕێگەی بلووتووس لە Galaxy Tab A8ـەکەتدا دەردەکەون.

بەردەوام ئاگاداربە

گۆڕینی خۆکار

خەمتنەبێت، هیچت لەدەستناچێت. چێژوەربگرە لەو کاتەی تێیدایت بە گوێگرتن لە مۆسیقا یان ئەو ناوەڕۆکەی پێتخۆشە. هەر کاتێک پەیوەندییەکت بۆ هات، Galaxy Budsـەکەت بە شێوەیەکی خۆکار دەچێتە سەر تابلێتەکەت بۆ ئەوەی بتوانیت یەکسەر پەیوەندییەکە وڵامبدەیتەوە.

  • * هەموو کردارەکان لە One UI 3.1 پاڵپشتی دەکرێن. ڕەنگە بەردەستبوونی One UI 3.1 بەپێی ئامێر، وڵات، ناوچە و دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بێت.
    ** پێویستە هەر ئامێرێک One UI 3.1ـی هەبێت، بلووتووسەکەی داگیرسابێت و گرێدرابێت بە هەمان هەژماری Samsung Accountـەوە.
    *** کرداری بەردەوامبە لە بەکارهینانی ئەپەکە لەسەر ئامێرەکانی تر تەنها لەگەڵ Samsung Internet و Samsung Notesـدا دەگونجێت. بۆ ئەوەی ئەم تایبەتمەندییە کاربکات، پێویستە ئەو دوو ئامێرەی کە بڕیارە بەکاریانبهێنیت، بچنە ژوور هەمان هەژماری Samsung Account و بە هەمان تۆڕی Wi-Fiـەوە ببەسترێنەوە، هەروەها بلووتووس و تایبەتمەندی بەردەوامبوون لەسەر ئامێرەکانی تر لەسەر هەردوو ئامێرەکە کاراکرابێت.
    **** وێنەی سەر شاشەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە نیشاندراوە.

خاسییەتەکان

  • خێرایی CPU

    2GHz

  • قەبارە ( پیشاندانی سەرەکی)

    10.5 ئینچ (266.9 ملم)

  • بڕیاری کامێرای دواوە

    ‎8,0 مێگا پێکسڵ‎

  • کێش(غرام)

    508‎

  • خێرایی CPU

    2GHz

  • جۆری CPU

    Octa-Core

  • قەبارە ( پیشاندانی سەرەکی)

    10.5 ئینچ (266.9 ملم)

  • بڕیار (پیشاندانی سەرەکی)

    ‎1920 x 1200 (WUXGA)‎

  • تەکنەلۆجیا ( پیشاندانی سەرەکی)

    TFT

  • قوڵایی ڕەنگ ( پیشاندانی سەرەکی)

    16M

  • بڕیاری کامێرای دواوە

    ‎8,0 مێگا پێکسڵ‎

  • کامیرای دواوە - سەرنجی خۆکار

    بەڵێ

  • کامێرای پێشەوە - بڕیار

    5.0 مێگاپیکسڵ

  • کامێرای دواوە - فلاش

    نەخێر

  • ئەنجامی ریکۆردی ڤیدیۆ

    ‎FHD (1920 x 1080)@30fps‎

  • Memory_(GB)

    3‎

  • Storage (GB)

    32‎

  • Available Storage (GB)

    18.9‎

  • External Storage Support

    MicroSD (تا قەبارەی 1 تێرابایت)

  • ژمارەی سیم

    تاک سیمکارت

  • جۆری دەرچەی سیم

    سیمکارتی 1 + MicroSD

  • 2G GSM

    GSM850, GSM900, DCS1800, PCS1900

  • 3G UMTS

    B1(2100), B2(1900), B4(AWS), B5(850), B8(900)

  • 4G FDD LTE

    B1(2100), B2(1900), B3(1800), B4(AWS), B5(850), B7(2600), B8(900), B12(700), B17(700), B20(800), B28(700), B66(AWS-3)

  • 4G TDD LTE

    B38(2600), B40(2300), B41(2500)

  • وەشانی USB

    USB 2.0

  • تەکنۆلۆجی شوێن

    GPS, Glonass, Galileo, QZSS

  • جاکی گوێ

    ستێریۆی 3.5 ملم

  • MHL

    نەخێر

  • Wi-Fi

    ‎802.11 a/b/g/n/ac 2.4G+5GHz, VHT80‎

  • Wi-Fi Direct

    بەڵێ

  • ڤێرژنی Bluetooth

    Bluetooth v5.0

  • NFC

    نەخێر

  • پرۆفایلی Bluetooth

    A2DP, AVRCP, DI, HFP, HID, HOGP, HSP, MAP, OPP, PAN, PBAP

  • PC هاودەمکردن

    Smart Switch (وەشانی کۆمپیوتەری کەسی)

  • Android

  • ڕەنگ

    زیویی

  • فاکتەری فۆڕم

    تابلێت

  • Accelerometer, Gyro Sensor, Geomagnetic Sensor, Hall Sensor, Light Sensor

  • ڕەهەند (HxWxD, mm)

    ‎6.9 x 246.8 x 161.9‎

  • کێش(غرام)

    508‎

  • توانای پیل (mAh ,تایبەت)

    7040

  • لێکراوە

    نەخێر

  • پشتگیری فایلی ڤیدیۆیی

    MP4, M4V, 3GP, 3G2, AVI, FLV, MKV, WEBM

  • ئەنجامی پێکردنی ڤیدیۆ

    FHD (1920 x 1080)@60fps

  • پشتگیری فایلی دەنگیی

    MP3, M4A, 3GA, AAC, OGG, OGA, WAV, AMR, AWB, FLAC, MID, MIDI, XMF, MXMF, IMY, RTTTL, RTX, OTA

  • پاڵپشتی کەلوپەل

    Galaxy Buds Pro, Galaxy Buds Live, Galaxy Buds+, Galaxy Buds2, Galaxy Buds, Gear IconX (2018)

  • تیڤی چوڵەپێکراو

    نەخێر

بینینی بەم دواییانە

* خاسێێتە سەرەکییەکان ڕەنگە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن

*وێنە نیشان دراوەکان تەنها بۆ مەبەستی نمایشکردنە، ئیکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.

*تایبەتمەندییەکان لە بەرواری خستنەبازاڕی بەرهەمەکەدا وردن و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەتوانرێت بگۆڕدرێن.

*کۆی بڕی بیرگەی بەکارهێنەر کە بەردەستە کەمترە لە کۆی گشتی بیرگە بەهۆی توانای هەڵگرتنی سیستەمی کارپێکردن و نەرمەکاڵا کە بۆ کارپێکردنی تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە بەکاردەهێنرێت. بیرگەی ڕاستەقینەی بەکارهێنەر بەپێی بەڕێوەبەر دەگۆڕێت و لەوانەیە دوای نوێکردنەوەی نەرمەکاڵا جیاواز بێت.

*بیرگەی بەردەستی بەکارهێنەر: بیرگەی بەکارهێنەر کەمترە لە کۆى گشتی بیرگە بەهۆی هەڵگرتنی سیستەمی وەگەڕخەڕ و سۆفتوێری بەکارهاتوو بۆ بەکارخستنی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە. بیرگەی ڕاستەقینەی بەکارهێنەر بەگوێرەی بەکارخەر دەگۆڕێت و ڕەنگە دوای ئەنجامدانی بەرزکردنەوەی وەشانی سۆفتوێر گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

* تۆڕ: ئەو باندانەی تۆڕ کە لەلایەن ئامێرەکەوە پشتگیری دەکرێن ڕەنگە جیاواز بن بەپێی ناوچەکە یان دابینکەری خزمەتگوزاری.

* هەموو تایبەتمەندی و وەسفەکانی لێرەدا ڕەنگە جیاواز بن لە تایبەتمەندی و وەسفە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە، و سامسۆنگ مافی خۆیەتی گۆڕانکاری لەم بەڵگەنامەیە و لەو بەرهەمەدا بکات کە لێرەدا باسکراوە لە هەر کاتێکدا و بەبێ پابەندبوون بە پێشکەشکردنی ئاگادارکردنەوە لەو گۆڕانکارییە. هەموو کاراییەکان، تایبەتمەندییەکان، تایبەتمەندییەکان، ڕووکاری بەکارهێنەری گرافیکی، و زانیارییە پەیوەندیدارەکانی تری بەرهەم کە لێرەدا هاتووە دەتوانن بگۆڕدرێن بەبێ ئاگادارکردنەوە یان پابەندبوون، لەوانەش بەڵام سنووردار نەکراوە بە تایبەتمەندییەکان، دیزاین، نرخ، پێکهاتەکان، کارایی، بەردەستبوون و تواناکانی بەرهەمەکە . ناوەڕۆکی سەر شاشە وێنەی ھاوشێوەکراوە تەنها بۆ مەبەستی نمایشکردن.

*پاتری : تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت.

*ڕەنگە گرێدراوی Wi-Fi و خێرایی بەگوێرەی ژینگەی بەکارهێنان جیاوازبێت.

*ڕەنگە قەبارە و کێش بەپێی ڕێکخستن و پڕۆسەی بەرهەمهێنان جیاوازبن.

*شاشە بە شێوەی دیاکۆن وەک گۆشە چوارگۆشەیەکی تەواو پێوانە دەکرێت بەبێ ئەوەی حساب بۆ گۆشە گوڵاوەکان بکرێت.

* خێرایی CPU – لەسەر بنەمای زۆرترین ژمارەی لەرزین لە چرکەیەکدا، کارایی پرۆسێسەر و کارایی بە ڕێککەوت.

* تەمەنی پاتری لەسەر بنەمای پێوانەکانی تاقیگەی ئێمەیە و ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی هۆکارەکانی وەک ڕێکخستنی ئامێرەکان و شێوازی بەکارهێنان و بارودۆخی کارکردن.

* بە شێوەی دیاکۆن پێوانە دەکرێت، قەبارەی شاشەکە "10.5 لە گۆشە چوارگۆشەی تەواو و "10.2 حساب بۆ گۆشە گوڵاوەکان. ناوچەی ڕاستەقینەی بینراو کەمترە بەهۆی گۆشە گوڵاوەکان و بڕینی کامێرا. لە ئەگەری دانانی ڕووناکی گونجاوی

* بەها نمونەیی تاقی دەکرێتەوە لەلایەن لایەنی سێیەمەوە لە تاقیگەدا. بەهای نمونەیی بە توانایەکی مامناوەند هەڵدەسەنگێندریت بە لەبەرچاوگرتنی رێژەی لادانی توانای پاتری لە نێوان ئەو نمونە پاتریانەی تر کە تاقیکردنەوەیان بۆ کراوە لە ژێر ستانداردی IEC 61960. کەمترین رێژەی(کەمترین) توانای پاتری بریتییە لە 6,820mAh. توانای ڕاستی مەودای بەرگەگرتنی پاتری دەگۆڕێت بە گوێرەی ئەو بارودۆخەی کە پشت دەبەستیی بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت یان کارەکانی تر.

*ڕەنگە تایبەتمەندی سەرەکی جیاواز بێت لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان

* ڕەنگە هێزی تۆڕ و خێرایی گواستنەوەی زانیاری کەم ببێتەوە لەکاتی بەکارهێنانی دوو سیمکارت لە یەک کاتدا.