گسکی کارەبایی شێوە گۆچان، 0.25 لیتر
VS60K6050KW/SH
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
تایبەتمەندییەکان
هێزێکی سەرسامکەر، پاککردنەوەیەکی تێروپڕ
توانای هەڵمژینی لەڕادەبەدەر
ماتۆڕە 160 واتیەکەی هێزێکی هەڵمژینی لە ڕادەبەری هەیە، توانای هەڵمژینەکەی 3 جار لە مۆدێلە ئاساییەکان بەهێزترە*. هەروەها پاتریە 21.6 ڤۆڵتیە Li-ionـەکەی بەردەوام بۆ ماوەی 60 خولەك کاردەکات**.
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی. توانای هەڵمژینەکەی بەراوردکراوە بە مۆدێلی ئاسایی Samsung VC-LSS94 بە بەکارهێنانی پێڕەوی تاقیکردنەوەی IEC.
** بە بەکارهێنانی 2 پاتری کە بە تەواوەتی بۆ ماوەی 4 کاتژمێر بارگاویکراونەتەوە.
بە ئاسانی و پاکیی مووی گیرخواردوو لێبکەوە
تەنەکەی خۆڵی EZClean (پاککردنەوەی ئاسان)
تەکنەلۆژیای EZClean ڕێگەتدەدات بە ئاسانی تۆز و گەرد و تەنانەت مووی گیرخواردووش لاببەیت. بۆ بەتاڵکردنەوەی تەنەکەی خۆڵی EZClean (پاککردنەوەی ئاسان)، هەر شووڵەکە ڕادەکێشیت و فڵچەی EZClean (پاککردنەوەی ئاسان) بە ئاسانی لە حەوزەکە دێتەدەر.
زۆر گورجوگۆڵترە، زۆر ئاسانتر دەجووڵێت
بە ئاسانی بەکاردەهێنرێت
دیزاینە کارئاسانەکەی Easy Handling ڕێگەت پێدەدات زۆر بە ئاسانی و بە هەوڵێکی کەم بیجووڵێنیت و پاکبکەیتەوە. فڵچە خوڵاوەکەی 180 پلە دەسووڕێت و دەتوانێت بە گۆشەی تیژ بە دەوری بەربەستەکاندا بسووڕێتەوە، لە هەمان کاتدا، تایە گەورەکانی جوڵەیەکی ڕەوان و نەرم و جێگیرتری پێدەدەن.
پاککردنەوەی گونجاوی 2-لە-1ـدا بۆ ڕووبەری جۆراوجۆر
2 گسکی کارەبایی لە 1ـداوەک 2 گسکی کارەبایی لە 1ـدا کاردەکات بۆ چەندان ڕووبەری جۆراوجۆر. چونکە، “گسکی جۆری گۆچانییە” بۆ ڕووبەری گەورە گونجاوترە، بەڵام زۆر بە ئاسانی دەتوانی کەلەی پاککردنەوەکە بەرزبکەیتەوە و لێیبکەیتەوە، ئینجا بەدەستتەوە بیگریت بۆ خاوێنکردنەوەی ڕووبەری بچووک، کەلێنەکان یان کەلوپەلی ناوماڵ.
وزەی پاتری تەمەندرێژ لە بەردەستت
پاتری Power Packـی 21.6 ڤۆڵتی کە دەتوانرێت لاببرێت
پاتری Power Packـی Lithium-Ionـی 21.6 ڤۆڵتی بەهێز کە دەتوانرێت لاببرێت، وزە بۆ ماوەی زیاتر دابیندەکات و زۆریش سوکە بۆئەوەی ئاسان هەڵگیرێت بکرێت. هەروەها بە دەستلێدانێک دەگۆڕدرێت، لەبەرئەوە پێویستناکات پاککردنەوەکە ڕابگریت.
* پاتری زیاتر بەردەستە بۆ کڕین.
* پاتری زیاتر بەردەستە بۆ کڕین.
لە هەر شوێنێکبێت بەپێوە بەجێیبهێڵە
خۆی-دەوەستێت
دیزاینێکی ئاسودەی هەیە کە دەتوانێت خۆی بەپێوە بوەستێت. ئەگەر شتێکی بەپەلە ڕوویدا یان ویستت پشوویەك بدەیت، دەتوانیت یەکسەر دەست لە پاککردنەوە هەڵبگریت و بەپێوە لە هەرشوێنێك بەجێیبهێڵیت. ئەمەش عەمبارکردنی زۆر ئاسانتردەکات.
ئێکسسواراتە ناوەکییەکانی بە ئاسانی دەدۆزرێنەوە و بەکاردەهێنرێت
ئێکسسواراتە ناوەکییەکان
کۆمەڵێك ئێکسسوارات بۆ تۆز تەکاندن و پاککردنەوەی درز و کەلێنەکان کە بەشێوەی ناوەکی لە دەسکەکەدا جێگایان کراوەتەوە. دەتوانیت بەخێرایی باشترین ئامراز بخەیتەکار، بێئەوەی کات بە گەڕان و تێخستنی بکوژیت – بەو شێوەیە دەتوانیت چێژ لە خاوێنکردنەوەیەکی خێرا و بێ-وەستان ببینیت.
فیلتەرێکی خۆڕاگر کە ئاسان پاکدەکرێتەوە و دەشۆردرێت
فیلتەرێك کە دەشۆردرێت و خۆڕاگرە
فیلتەرێکی سادەی فۆم کە وەک ئیسفەنج وایە بڕێکی زیاتر خۆڵ دەگرێتەوە و بە ئاسانیش دەشۆردرێت و پاکدەکرێتەوە. تەنیا پێویستی بەوەیە بە خێرایی ئاوێکی پێدابکەیت، ئەمە ڕێگە لە گیرانی دەگرێت و توانای هەڵمژینەکەی بە بەرزیی دەهێڵێتەوە.*
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی. ماوە ماوە فیلتەرەکە پێویستی بە شوشتنە بۆ چاکهێشتنەوەی کاراییەکەی. بۆ وردەکاریی زیاتر سەیری نامیلکەی بەکاربەر بکە.
باریك، سوك و ئاسان بۆ کۆنتڕۆڵکردن و عەمبارکردن
دیزاینی باریك و سووک
دیزاینی باریك و سووکی هەیە، کێشی تەنیا 2.7 کیلۆگرامە، لەبەرئەوە بە سانایی بە ماڵەکەدا دەگێڕدرێت و ماندووت ناکات. هەروەها بە ئەسانی عەمباردەکرێت، لەبەرئەوەی لاشە باریكەکەی دەچێتە نێو جێگای بچووکتر و باریکتر.
شوێنی ئەوتۆ پاکبکەوە کە بە ئەستەم دەستت پێیدەگات
ئامرازێك بۆ دەستگەیشتن بۆ مەودای دوورتر* کە پاککردنەوەی ناوچە بچوك، باریك و بەرزەکان و ئەو شوێنانەی سەختە دەستت پێیبگات زۆر سادەتر دەکاتەوە. هەر لێیکەوە و بیخەرە شوێنی فڵچەکەی ئێستای بۆئەوەی دەستت بگاتە قوژبنە بچووکەکان و سەقفە بەرزەکان پاکبکەیتەوە بێئەوەی خۆت ڕابکێشیت.
* لەسەر مۆدێلەکانی VS60K6080 بەردەستە.
خاسییەتەکان
-
تواناي كيسي خولي
0.25
-
بةرزترين تواناي مةزاختن (SET)
170
-
جۆر
Cyclone Force (هێزی گێژەڵوکە)
-
قەبارەی تەنەکی خۆڵ
0.25
-
ڕەنگی کەڤەر
گوازراوە لەڕێگای هەواوە
-
زۆرترین وزەی بەکارهێنان (SET)
170
-
کاتی کارکردن (کەمترین)
13
-
کاتی کارکردن (زۆرترین)
30
-
ئاستی ژاوەژاو
83
-
جۆری پاتری
Li-ion
-
ڤۆڵتیە
21.6
-
ماوەی پێویست بۆ بارگاویکردنەوە
180
-
سەرەکی
فڵچەی EZ Clean (پاککردنەوەی ئاسان)
-
ئێکسسوار 1
2-لە-1ـدا
-
دەرچە
بەڵێ
-
پێش-ماتۆڕ
بەڵێ
-
تەنەکەی خۆڵی EZClean (پاککردنەوەی ئاسان)
بەڵێ
-
قەبارە
260 x 1100 x 165
-
قەبارە (پاکەت)
281 x 694 x 181
-
کێش
2.7
-
کێش (پاکەت)
4.3
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە