چوار ئامێری Galaxy Watch5 لەسەر یەکتری ڕیزکراون بە چوار ڕەنگی جیاواز و ڕووکاری کارلێکی جیاواز (گرافیت تایبەتمەندی پێكهاتەی جەستە لەسەر ڕووی کاتژمێرەکە پیشان دەدات، ئاڵتوونی پەمەیی کات بەشێوەی ‘10:08’ پیشان دەدات، سیلڤەر خاڵی نووستن و کات بە شێوەی ‘8ک 30خ پیشان دەدات، و یاقووتی کات بە پلیکەیی ‘5’ ی شین و سپی پیشان دەدات). هەر کاتژمێرێک قایشێکی ڕەنگ جیاوازی هەیە، لە خۆڵەمێشی پێکهاتە هەتا ئاڵتوونی ئایکۆنی هەتا لاڤێندەر هەتا شینی تۆخ.
Galaxy Watch5
"It is the best Android watch you can buy right now"
CNET
08/2022
Galaxy Watch5
"The benchmark for Android smartwatches"
PCMag
08/2022
Reprinted with permission. © 2022 Ziff Davis, LLC. All Rights Reserved.
Galaxy Watch5 Pro
"If you want the best battery life, the Watch5 Pro could be the one to go for"
Techspurt
08/2022
Galaxy Watch5 Pro
"Sapphire crystal increased the scratch-resistant level"
Sammobile
08/2022
- چاودێری بارودۆخی خەو
- چاودێری تەندروستی و خۆشنوودی
- زیادبوونی 13 لەسەدی توانایی پاتری بۆ دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانە 1
- کاتژمێری هۆشمەند بۆ ئامانجەکانی تەندروستی ڕۆژانە
چاودێری تەندروستی
تەندروستیت بپشکنە
بەدرێژایی کات
تەنانەت لە شەویشدا
لەلای چەپ Galaxy Watch5 یاقووتی هەیە کە بۆردی زانیاری نووستن پیشان دەدات و ئاماژە بە قۆناغەکانی نووستن دەکات. لە ناوەڕاستدا Galaxy Watch5 سیلڤەر هەیە کە کاتی نووستن و خاڵی نووستن پیشان دەدات. لەلای ڕاست Galaxy Watch5 ئاڵتوونی پەمەیی هەیە کە کاتی نووستن و کالۆری سوتێنراو پیشان دەدات.
ڕچەگری نووستن
بارودۆخی خەوەکەت بۆ هەڵدەسەنگێنێت
لەسایەی تەکنۆلۆجیای ڕچەگری نووستنی باشکراو و نوێمانەوە نووستنەکەت بزانە. پلانی کاتی نووستن دابنێ، پرخە بپشکنە، ڕچەگری قۆناغەکانی نووستنت بکە و لێی تێبگە (بەئاگایی، خەوی سووک، خەوی قووڵ، جووڵەی خێرای چاو، REM) بەڕێگەی 8 هێمای نووستنی گیاندار کە جۆری نووستنەکەت دەنوێنێت. شەوی باشتر بەرەو ڕۆژی باشترە. 2، 3، 4، 5
BIOACTIVE SENSOR
سەیری
دڵت بکە
Samsung BioActive sensor
Samsung BioActive sensor ی 3 لە 1 ی بەهێز کاریگەرانە کۆنترۆڵی هەستەوەرەکان دەکات. هەستەوەری شیکاری ڕێگری کارەبایی زیندەگی، هەستەوەری دڵی کارەبایی (ECG)، و هەستەوەری ترپەی دڵی بینراو.
بەدواداچوونی لەش ڕێکی
هەموو هەنگاوێک گرنگە
کاتژمێرێکی Galaxy Watch5 ڕەنگ سیلڤەر کە هەنگاوە ژمێردراوەکان بە ژمارەی سپی گەورە ‘3.456 / 6000 هەنگاو’ پیشان دەدات، و ڕۆژەکانی هەفتە کە پێنچ شەممە ی تێدا دیارە.
مەشق دەکەیت؟ کاتژمێرەکەت هەنگاوەکانت، کالۆرییەکان، و تەنانەت ڕۆتینەکانت دەژمێرێت. تەنانەت پشتیوانی دەکات لە زیاتر لە 90 ڕاهێنان کە دەتوانیت لە کاتژمێرەکەتەوە ڕچەگری بکەیت.
ئەدا
کاتی هاتووە هەمووی ئەنجام بدەیت
CAMERA CONTROLLER (کۆنتڕۆڵی کامێڕا)
باشترە ئاگاداری خۆت بیت
باشترین سێڵفی گروپ بگرە و خۆت لە چوارچێوەدا بهێڵەرەوە لەکاتی تۆمارکردنی ڤلۆگی بەتەنیا بە یارمەتی کاتژمێرەکەت.21 مۆبایلە زیرەکەکەت ئامادەبکە، پاشان هەنگاو بنێ بۆ دواوە، وێنەکە لە مەچەکتەوە بپشکنە و پەنجە بنێ بۆ گرتنی وێنەکەت. هەروەها تەنانەت ئێستا دەتوانیت زووم بکەیت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری بکەیت بە لێدانێکی سادەی شاشەکە یان خولاندنەوەی چوارچێوەکە.22
یان بە خولاندنەوەی چوارچێوە
یان بە خولاندنەوەی چوارچێوە
WEAR OS
ببینە دەتوانیت چی بکەیت
سەرکێشی داهاتووت لەگەڵ نەخشەکانی گووگڵ بگوزەرێنە، ڤیدیۆکان و تێکستی YouTube تەوژم بکە، لە Bixby یان یاریدەدەری گووگڵ یارمەتی بەدەست بێنە، و پەیوەندی ئەنجام بدە یان لە وێبدا بگەڕێ. دەتوانیت ئەوانە لەسەر تەلەفۆنەکەت ئەنجام بدەیت؟ دەتوانیت لەسەر Galaxy Watch5 ئەنجامیان بدەیت. پتر لەمەش، لەگەڵ Smart Switch، هێنانەوەی داتاکان لە Galaxy Watch ی پێشووتەوە تەنها هەناسەیەکە. ئەرێ وتمان کاتیشت پێ دەڵێت؟ 20، 21، 22، 23، 24، 25
دوو کاتژمێری Galaxy Watch بەڕووی یەکتریدا. لای سەروو بریتیە لە Galaxy Watch4 ی سیلڤەر بە دەستەبەندی سپی و پیشاندانی کاتی ‘2’ بە خۆڵەمێشی. لای بنەوە بریتیە لە Galaxy Watch5 ی ئاڵتوونی پەمەیی بە دەستەبەندی پەمەیی و پیشاندانی کاتی ‘5’ بە پلیکەیی پرتەقاڵی و پەمەیی. لەنێوان دوو کاتژمێرەکەدا لۆگۆی Smart Switch دەبینرێت.
دیزاین
بەڕاستی نەمرە
کاتژمێرێکی Galaxy Watch5 ی یاقووتی بە دەستەبەندێکی تەواو کراوەوە پیشاندراوە. ڕووی کاتژمێرەکە یەکێک لە دیزاینەکان نمایش دەکات کە کات بە ‘10:08’ پیشان دەدات. لەدیوی پشتەوەی کاتژمێرەکە، ڕستێک دەستەبەند هەن لە لاڤێندەر، ئاڵتوونی ئایکۆنی، هەتا خۆڵەمێشی پێکهاتە.
ڕووەکانی کاتژمێر
سەیری ڕۆژەکە بکە
بەشێوازی خۆت
ئەنەلۆگ بۆ دیجیتاڵ، قەدیمی بۆ هاوچەرخ، ڕوویەکی کاتژمێر دەسنیشان بکە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات ڕۆژەکەت ببینیت. لە سێتی کلاسیکی یان لە ڕووە جۆراوجۆرەکانی کاتژمێرەوە هەڵبژێرە.
ڕووی کاتژمێری پایزی باخی گوڵ لەسەر Galaxy Watch5 پیشاندراوە.
ڕووی کاتژمێری هاوینی باخی گوڵ لەسەر Galaxy Watch5 پیشاندراوە.
ئەنەلۆگ بۆ دیجیتاڵ، قەدیمی بۆ هاوچەرخ، ڕوویەکی کاتژمێر دەسنیشان بکە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات ڕۆژەکەت ببینیت. لە سێتی کلاسیکی یان لە ڕووە جۆراوجۆرەکانی کاتژمێرەوە هەڵبژێرە.
دەستەبەندەکان
یەکبگرن
پێنج دەستەبەندی کاتژمێر بە تەختی و ئاسۆیی ڕاخراون بە ڕەنگی جۆراوجۆر هەر لە دەستەبەندی زبری وەرزشی ڕەش هەتا Sports Band دوو-ڕەنگیی نیلی هەتا دەستەبەندی وەرزشی خۆڵەمێشی پێکهاتە هەتا دەستەبەندی دوو-ڕەنگیی خۆڵەمێشی لم ی هەتا Sports Band دوو-ڕەنگیی سووری خشتی.
دەستەبەندێک هەڵبژێرە کە لەگەڵ هەموو مەچەکتدا بگونجێت. یان گورزەیەک هەڵبژێرە بۆ گونجاندن لەگەڵ هەر پۆشاکێک لەبەری دەکەیت. لێهاتوویی گرنگە. 2، 27
COMPARE
It's time
to find
your watch
ECOSYSTEM
The connected power of Samsung Galaxy
*Galaxy Z Flip4, Galaxy Z Fold4, Galaxy Watch5 Pro and Galaxy Buds2 Pro sold separately.
- کاتێک بەراورد دەکرێت بە توانای پاتری Galaxy Watch4. توانای نمونەیی بەگوێرەی مەرجەکانی تاقیگەی لایەنی سێهەم تاقیکراوەتەوە. توانای نمونەیی بریتیە لە تێکڕای توانای خەمڵێنراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لەنێو سامپڵی پاتری تاقیکراوە بەگوێرەی ستانداردی IEC 61960-3. توانای نمرەپێدراوی Galaxy Watch5 Pro بریتیە لە 573mAh، و Galaxy Watch5 گەورە بریتیە لە 398mAh، و Galaxy Watch5 بچووک بریتیە لە 276mAh. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوازەکانی بەکارهێنان، و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
- ڕەنگە بەردەستبوون بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاواز بێت.
- ئەپڵیکەیشنی Samsung Health ڤێرژنی 6.22.1 یان سەرووتر پێویستە.
- پێویستە Galaxy Watch5 لەگەڵ تەلەفۆنێکی Samsung Galaxy بە هەبوونی Android 8.0 و کەمترین 1.5گێگابایت ڕام جووت بکرێت.
- تەنیا بۆ بەکارهێنانی گشتی تەندروستی و لەشجوانی لەبەرچاو گیراوە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەسنیشانکردن و چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکی یان گرفتەکانی نووستن نییە. پێوەرەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی تۆن. تکایە لەگەڵ پسپۆرێکی پزیشکی ڕاوێژ بکە بۆ ئامۆژگاری.
- پێکهاتەی جەستەت مەپێوە ئەگەر پەیس مەیکەر یان ئامێری پزیشکی ترت تێدا چێنراوە.
- پێکهاتەی جەستەت مەپێوە ئەگەر دووگیانیت.
- ڕەنگە ئەنجامەکانی پێوانەکردن ورد نەبن ئەگەر تەمەنت لەخوار 20 ساڵ بێت.
- هەموو تایبەتمەندییەکان و ڕووکاری بەکارهێنەر قابیلی گۆڕانن.
- توانایی هەڵسەنگاندنی پێکهاتەی لەش تەنیا لە زنجیرەی Samsung Galaxy Watch4 و مۆدێلەکانی Galaxy Watch دا پاڵپشتی دەکرێت کە پاش ئەم زنجیرەیە پێشکەش کراون.
- تەنیا بۆ بەکارهێنانی گشتی تەندروستی و لەشجوانی لەبەرچاو گیراوە. بەکارهێنان بۆ دەستنیشانکردن، چارەسەری، چاودێری یان بەڕێوەبەرایەتی کێشەی جەستەیی یان نەخۆشیەکان قەدەغەیە. زانیاری پەیوەست بە تەندروستی کە لەڕێگەی ئامێر و/یان ئەپڵیکەیشنەوە پێشکەش دەکرێت، نابێ وەک ئامۆژگاری پزیشکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. بەکارهێنەران بۆ بەدەستهێنانی ئامۆژگاری پزیشکی دەبێ سەردانی پزیشک بکەن.
- تایبەتمەندی ECG و BP تەنها بۆ 22 ساڵ و گەورەتر بەکاردەهێنرێت. لەپێناوی خوێندنەوەیەکی وردی BP، هەموو 4 هەفتە جارێک پێوانەکردنێک پێویستە بە بەکارهێنانی مۆنیتەری BP & کەلەپچەی قۆڵ. پێویستی بە تەلەفۆنی هۆشمەندی Galaxy دەبێت کە Android 7.0 یان بەرزتری لەسەر ڕادرابێت.
- دەبێت بەکارهێنەران لەکاتی پشوودان پێوانەی فشاری خوێنیان کاتێک بەڕێگەی کەلەپچەی نەریتی ئەنجامی دەدەن، و خۆ بەدوور بگرن لە پێوانەکردن کاتێک مەشق دەکەن، جگەرە دەکێشن یان دەخۆنەوە.
- ڕەنگە تایبەتمەندی ECG و فشاری خوێن بەگوێرەی وڵات یان هەرێم بگۆڕێت. بەهۆی سنوردارییەکانی وڵات لە بەدەستهێنان/تۆمارکردن وەک ئامێرێکی پزیشکی، ECG و فشاری خوێن تەنها لەسەر ئەو کاتژمێر و تەلەفۆنە هۆشمەندانە کاردەکات کە لەو وڵاتانە دەکڕرێن کە خزمەتگوزاری لە ئێستادا تێدا بەردەستە (بە هەرحاڵ، ڕەنگە سنوردار بێت کاتێک بەکارهێنەران گەشت بۆ وڵاتێکی نا-خزمەتگوزاری دەکەن).
- تاقیکردنەوە لەلایەن Samsung لە حوزەیرانی 2022 ئەنجامدرا بە بەکارهێنانی وەشانێکی پێشوەخت بڵاوکراوەی Galaxy Watch5 (BT & LTE)، هەریەکە و بە تەلەفۆنێکی Samsung جووتکرا؛ هەموو ئامێرەکان بە نەرمەئامڕازی پێشوەخت بڵاوکراوە، کێبڵی USB C بارگاویکردنی خێرای موگناتیسی (EP-OR900) یGalaxy Watch و گونجێنەری پاوەری USB C 25واتی Samsung (EP-TA800). کاتی بارگاویکردن بەگوێرەی هەرێم، شێوازی بەکارهێنان و هۆکارە ژینگەییەکان دەگۆڕێت؛ ڕەنگە ئەنجامە راستەقینەکان جیاواز بن.
- گونجێنەری پاوەری USB C 25W Samsung (EP-TA800) بە جیاواز دەفرۆشرێت.
- Galaxy Watch5 نمرەپێدانی بەرگری ئاوی 50 مەتری هەیە بەگوێرەی ستانداردی ISO 22810:2010. بۆ ژێرەمەلە یان چالاکی ئاوی فشار-بەرز ناگونجێت. ئەگەر ئامێرەکە یان دەستەکانت تەڕ بوون، دەبێت بە جوانی وشک بکرێنەوە پێش ئەوەی بیگریتە دەست.
- بە بەراورد لەگەڵ Galaxy Watch4.
- لەسەر بنەمای ڕەقێتی ڤایکەرز بە کێشی نەگۆڕی 200gf پێوانە کراوە.
- یاریدەدەری گووگڵ بۆ کاتژمێر ئەپلیکەیشنێکە دادەگیرێت. یاریدەدەری دەنگی بنەڕەتی بریتیە لە Bixby.
- . تایبەتمەندییەکە لەسەر Galaxy Watch5 و Watch5 Pro و Watch4 و Watch4 Classic بەردەستە کاتێک لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy جووت دەکرێت کە One UI 5.1 یان زیاتری لەسەرە لەگەڵ پاڵپشتی ئەپی Camera Controller. پێویستی بە دامەزراندنی نوێترین وەشانی سۆفتوێر هەیە لە ڕێگەی ئەپی Galaxy Wearable.
- . ڕەنگە بەردەستبوونی بەپێی بازاڕ، دابینکەری خزمەتگوزاری، مۆدێل و مۆبایلە زیرەکەکانی جووتکراو کە پاڵپشتی لە Camera Controller دەکات جیاوازبێت. سەرەتا نوێکردنەوەکە لەسەر وەشانی بلووتووس بەردەست دەبێت و دواتر بۆ وەشانی LTE
- Google Assistant ئەپی کاتژمێرە کە دەتوانرێت دابگیرێت. یاریدەدەری دەنگی بنەڕەتی Bixbyـە.
- ڕەنگە ئەپلیکەیشنە بەردەستەکان بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبن.
- ڕەنگە تایبەتمەندییە پاڵپشتی کراوەکان لەنێوان پلاتفۆرم و وڵاتەکاندا لەڕووی گونجان جیاوازبن و دەتوانرێت بگۆردرێت.
- پێویستی بە گرێدانی ئینتەرنێتە.
- سەیری www.samsung.com/bixby بکە بۆ نوێترین نوێکردنەوە سەبارەت بە وڵاتەکانی خزمەتگوزاری Bixby.
- پێویستی بە گرێدرانی بلووتووس و Wi-Fi هەیە.
- ئەپەکانی لایەنی سێیەم دەبێت بە جیا دابگرترێن.
- گونجاوە لەگەڵ Galaxy Watch بە Wear OSـی پاڵپشتیکراو لەلایەن سامسۆنگەوە. پێویستی بە جووتکردن لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکان بە نوێترین وەشانی Smart Switch هەیە.
- ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی سیستەمی وەگەڕخەڕ بگۆڕێت.
- ڕەنگە بەردەستبوون بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاواز بێت.
- دەسبەندەکان بەجیا دەفرۆشرێن.
- ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگەکان، قەبارەکان، مۆدێلەکان، و دەسبەندەکان بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.
- *لەسەر Samsung.com لە چەند وڵاتێکی دیاریکراو بەردەستە. ڕەنگە ژمارەی جۆری تێکەڵکردنەکانی بەردەست بەگوێرەی وڵات یان ئەو هەرێمەی کە Galaxy Watch5 Bespoke Studio هەیە جیاواز بێت.
- توانای نموونەیی بەگوێرەی مەرجەکانی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. توانای نموونەیی بریتییە لە توانای مامناوەندی مەزەندەکراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەی پاترییە تاقیکراوەکان بە ستانداردی IEC 61960-3. توانای خەمڵێنراو 398mAh بۆ گەورە و 276mAh بۆ بچووک. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوەی بەکارهێنان، و هۆکاری تر بگۆڕێت.
- توانای نموونەیی بەگوێرەی مەرجەکانی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. توانای نموونەیی بریتییە لە توانای مامناوەندی مەزەندەکراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەی پاترییە تاقیکراوەکان بە ستانداردی IEC 61960-3. توانای خەمڵێنراو بریتییە لە 573mAh. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوەی بەکارهێنان، و هۆکاری تر بگۆڕێت.
- توانای نموونەیی بەگوێرەی مەرجەکانی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. توانای نموونەیی بریتییە لە توانای مامناوەندی مەزەندەکراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەی پاترییە تاقیکراوەکان بە ستانداردی IEC 61960-3.