هێزی گرێدراوی Samsung Galaxy

ئامێرە گرێدراوەکانی Galaxy پێکەوە نموونەیین، ڕێگەی نوێ دەکەنەوە بۆ پەیوەندیکردنی بێ کێشە و، کارکردن و, یاریکردن و مانەوە بە تەندروستی. 1

کێشەکانی ئاوێتەبوون لەگەڵ یەک هی دەیەی ڕابردوو بوون. ئامێرەکانی Galaxy بە شێوەیەک دروستکراون کە پێکەوە کاربکەن، هەربۆیە هەرچی دەیکەیت بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجامدەدرێت. هەر لە پەیوەندی ڤیدیۆیی شاشە گەورە و هاوبەشکردنی فایلەکانەوە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی تەندروستی، هەمووی ئەمانە بە Galaxy ئاسانترە.

بەنزیکەیی لە هەموو شوێنێک هاوبەشبکە

ڕێگرەکانی نێوان ئامێرەکان لەبیربکە. Galaxy ڕێگەت دەدات ناوەرۆکەکەت ببەیت بۆ هەر کوێیەک بتەوێت.

Quick Share

Quick Share لە سەرانسەر ئامێرەکانی Android

Quick Share هاوبەشکردنی وێنە، ڤیدیۆ و بەڵگەنامەکان بەجۆرێک خێرا و ئاسان دەکات کە نزیکە لە ڕاستەوخۆ. بە چەند پەنجەلێدانێکی کەم دەتوانیت فایلەکانت لەگەڵ مۆبایلی زیرەکی Galaxy، تابلێت و کۆمپیوتەری کەسیی کە لە نزیکن هاوبەشی بکەیت — و ئێستا ئەوە لەگەڵ ئەو ئامێرانەش دەکرێت کە Androidـیان لەسەرە و دروستکراوی Samsung نین. هەروەها دەتوانیت Quick Share بەکاربهێنیت بۆ ناردنی فایلەکان بۆ چەندین کەس لە یەک کاتدا، تەنانەت ئەگەر ئەوان دووربن لە تۆوە. 2

Smart View

مۆبایلەکەت لەسەر تەلەفزیۆنەکەت ئاوێنەبکە. نهێنێتیت بپارێزە.

کاتێک بە App cast لە Smart View، لە مۆبایلەکەتەوە شاشە هاوبەش دەکەیت بۆ تەلەفزیۆنەکەت، دەتوانیت ڕێگری لە دەرکەوتنی پەیامە تایبەتیەکانت بکەیت لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە و مۆبایلەکەت بۆ کاری تر بەکاربهێنی. 3

ئەزموونی پەیوەندیکردنت لە پێشوو ناچێت

پەیوەندیکردنی کراوە لە ئیکۆسیستەمی Galaxyـدا ئاسانترە.

گواستنەوەی پەیوەندی ڤیدیۆیی

بەیەکەوە قسە بکەن، سەیربکەن و پێبکەنن

ئایا لە پەیوەندیەکی ڤیدیۆییدایت کاتێک بەرەو ماڵەوە دەچیتەوە تا لەسەر قەنەفەکە پشوو بدەیت؟ لە گفتوگۆکە بەردەوام بە لەڕێگەی گواستنەوەی بێ پچڕانی پەیوەندی Google Meetـەکەت لە مۆبایلەکەتەوە بۆ سەر تابلێتەکەت. ئینجا لە بەیانیە قەرەباڵغەکاندا، دەتوانیت بە ئاسانی دەست بە یەكەم پەیوەندیی ڤیدیۆیی ڕۆژەکەت بکەیت لەسەر مۆبایلەکەت و دواتر بیگوازیتەوە بۆ سەر تابلێتەکەت بەبێ هیچ کێشە و دواکەوتنێک. 4

پەیوەندیی لەسەر ئامێرەکانی دیکە

هیچ پەیوەندییەک لەدەستمەدە

کاتێک لەسەر Galaxy Tab یان کۆمپیوتەرێکی کەسیی کار دەکەیت، مۆبایلی Galaxy گرێدراوی تۆ هەموو پەیوەندییەکانت بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی هەمیشە لە پەیوەندیدابیت. 5

لەگەڵ Samsung Galaxy
ئاستی بەرهەمداریت بەرزبکەرەوە

هاوتاکردنی ئامێرەکانی Galaxy یارمەتیت دەدات لە هەر کوێیەک بیت وێستگەیەکی کارامە دابنێیت و کارەکان ئەنجامبدەیت.

Second Screen (شاشەی دووەم)

ڕووبەری شوێنی کاری دیجیتاڵی خۆت فراوان بکە

شوێنی کارەکەت فراوانتر بکە لەگەڵ Galaxy Tab. Second Screen (شاشەی دووەم) شاشەی کۆمپیوتەری کەسیی تۆ فراوانتر دەکات بۆ سەر Galaxy Tabـەکەت، تا ڕووبەری فراوانتر بەدەست بهێنیت بۆ ئەنجامدانی کاری زیاتر. واتە دەتوانیت S Penـەکەش لەسەر Galaxy Tabـەکەت بەکاربهێنیت بۆ کێشانی وێنەکان، نووسینی تێبینییەکان و زیاتریش 7

Samsung Notes

بە Samsung Notes لە هەموو شوێنێکەوە هاوکاریی بکە

لەگەڵ Samsung Notes، تێبینیەکانت لەڕێگەی Samsung Cloud خۆکارانە لەسەر هەموو ئامێرە Galaxyـەکانت نوێدەبنەوە، بۆئەوەی ئەزمونێکی ئاسانی تێبینی نووسینت پێبدەن. تەنانەت دەتوانیت تێبینییەک دروست بکەیت و خەڵک بانگهێشت بکەیت بۆ ئەوەی وەک تیمێک پێکەوە بیبینن و دەستکاریبکەن. بەستەرێک بەکاربهێنە بۆ ئەوەی هاوکارەکانت بەشداری لە پڕۆژە هاوبەشەکەدا بکەن. 8

بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی Samsung Galaxy ژیانت تەندروست و ژیرانە بکە

Galaxy Watch و مۆبایلی Galaxyـەکەت وەک تیمێکی گرێدراوی بەهێز بەیەکەوە کاردەکەن.

چاودێریی چالاکیی ڕۆژانە و لەشجوانی

لەشساغیی ڕۆژانەت چالاک بکە

Galaxy Watchـەکەت بە وردی پشکنین بۆ تەندروستیت دەکات و ئامۆژگاری جۆراوجۆر لەسەر چۆنیەتی چالاککردنی لەشساغی ڕۆژانەت بۆ دابین دەکات. باشتر لە شێوازی خەوت تێبگە و ڕاستەوخۆ لە Watchـەکەتەوە ڕێنمایی تەندروستی سەبارەت بە خەو وەربگرە. بە مێشکێکی ئاسوودەوە ڕۆژەکەت بەسەر بەرە، لە کاتێکدا Watchـەکەت بە بەردەوامی چاودێری تەندروستی دڵت دەکات و ئەگەر لێدانی ناڕێکی دڵی دەستنیشانکرد ئەوا ئاگانامە دەنێرێت و بۆ پشکنینی وردتر هانت دەدات پشکنینی نیشاندەری هێلکاری دڵ (ECG) ئەنجام بدەیت. 9

پێکهاتەی جەستە

خوێندنەوەیەکی خێرای پێکهاتەی جەستە وەربگرە

دوو پەنجە بخەرە سەر Galaxy Watchـەکەت، پەیڕەوی ئەو هەنگاوانە بکە کە لەسەر شاشەکە دەردەکەون و پێوانەکان بۆ ماسولکەی ئێسکەپەیکەر و چەوری جەستەت بەدەستبهێنە. لە ڕێگەی Watchـەکەتەوە چاودێری زانیارییەکانت بکە و بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکان لە پێکهاتەی جەستەتدا بکە، لە هەمان کاتدا کە بۆ گەیشتن بە ئامانجی لەشجوانی خۆت هەوڵدەدەیت. 10

Find My Phone

پێویست ناکات نیگەرانی جێهێشتنی مۆبایلەکەت بیت

ئایا ناتوانیت مۆبایلەکەت بدۆزیتەوە؟ ئەگەر نزیکبێت، ئەوا دەتوانیت لە ڕێگەی Watchـێکی جووتکراو، بە Find My Phone زەنگەکەی لێبدەیت. ئەگەر لە دەرەوەی مەودادابێت و پەیوەندیی لەگەڵ بلووتووسدا پچڕابێت، ئەوا دەتوانیت SmartThings Find (Find My Mobile) بەکاربهێنیت بۆ دەستگەیشتن بە مۆبایلەکەت لەسەر نەخشەیەک و زەنگلێدانی لە دوورەوە لەسەر Watchـە جووتکراوەکەت. 11

بێ سنوور چێژ لە کاتبەسەربردن وەربگرە

Galaxy ئاسانکاری دەکات بۆ هاوبەشکردن و گەڕان و نقوومبوون لەناو مۆسیقا و نمایشە دڵخوازەکانتدا.

دەرچەی میدیا (Media Output)

لە کاتی گۆڕیندا با مۆسیقاکە کاربکات

کاتێک دەتەوێت بەردەوامبیت لە گوێگرتن لە مۆسیقا لەسەر سپیکەری بلووتووس، سپیکەری Buds، Wi-Fi، ئێستا تەنیا دەرچەی میدیا (Media Output) لەسەر Quick panelـەوە بکەوە. تەنیا بە چەند دەستلێدانێک، بە ئاسانی دەتوانی هەموو ئامێرەکان لەسەر یەک شاشە کۆنتڕۆڵ بکەیت. لە هەموو شوێنێکی ماڵەکەتدا، چێژ لە مۆسیقا وەربگرە. 12

Auto Hotspot

لە هەر کوێیەک بیت، دەستبەجێ بڕۆ سەرهێڵ

بە Auto Hotspotـی خۆکار، Galaxy Tabـەکەت بەردەوام بە گرێدراوی لەگەڵ هۆتسپۆتی مۆبایلەکەتدا دەمێنێتەوە، دواتریش خۆکارانە Wi-Fi پێدەکات کاتێک پێویستتە. 14

بەرهەمەکانی Galaxy

بە تەنها سەرسوڕهێنەرن.
بەیەکەوە باشترن.

لەگەڵ خێزانی ئامێرەکانی Galaxy ئاشنابە.

 

مۆبایلە زیرەکەکان

Galaxy S24 | S24+ | S24 Ultra
 

تابلێتەکان

Galaxy Tab S9 | S9+ | S9 Ultra
 

کاتژمێرەکان

Galaxy Watch6 | Watch6 Classic
 

Galaxy Buds

Galaxy Buds2 Pro
  • وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
  • وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
  1. ڕەنگە کردارە بەردەستەکان بەگوێرەی ئامێر، وڵات، هەرێم، دابینکەری خزمەتگوزاری یان وەشانی One UI جیاوازبن.
  2. لەسەر ئەو ئامێرانەدا بەردەستە کە One UI 2.1 یان بەرزتر لەگەڵ وەشانی سیستەمی وەگەڕخەڕی Android Q یان بەرزتریان هەیە. گرێدراویی بلووتووس و Wi-Fi هەردووکیان پێویستن بۆ بەکارهێنانی Quick Share. پاڵپشتی Galaxy Bookـەکان دەکات، لە نێوانیاندا ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر خراونەتە بازاڕ و کۆمپیوتەرە کەسییەکانی Windowsـی خاوەن بلووتووس/Wi-Fiـی Intel لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی تر. (سیستەمی وەگەڕخەڕ: Windows 10 وەشانی 2004 یاخود بەرزتر، بەگەڕخەری بلووتووس: Intel 22.50.02 یاخود بەرزتر، بەگەڕخەری Wi-Fi: Intel 22.50.07 یاخود بەرزتر). Quick Share بۆ iOS و Android بەردەستە لە ڕێگەی ناردنی کۆدی QR یان هاوبەشی پێکردن لەگەڵ پەیوەندییەکان: هەر فایلێک نابێت لە 5 گێگابایت زیاتربێت و (لە کۆی گشتیی 5 گێگابایت لە ڕۆژێکدا تێنەپەڕێت)، بەستەرەکە دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچێت؛ پێویستی بە Samsung Account و گرێدراویی ئینتەرنێت هەیە. ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە Quick Share دەتوانێت لە هەمان کاتدا هاوبەشییان لەگەڵدا بکات ڕەنگە بەگوێرەی هاردوێری چیپی Wi-Fiـی ئامێری هاوبەشکەر بگۆڕێت. ڕەنگە خێرایی ڕاستەقینە بە گوێرەی ئامێر، ڕەوشی تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاوازبێت.
  3. Smart View تەنها لەسەر ئەو تەلەفزیۆنە زیرەکانە و مۆبایلە زیرەکانە و تابلێتانەی Galaxy بەردەستە کە پاڵپشتیی Miracast دەکەن. ڕەنگە بەردەستبوونی App Cast بەگوێرەی ئامێر، ئەپلیکەیشن و وڵات/هەرێم جیاوازبێت. 
  4. Google Meet هێمایەکی بازرگانی Google LLCـە. لە سەر ئامێرەکانی Galaxy (مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان) بەردەستە بە بەکارهێنانی هەمان هەژماری Google کە پێشتر تۆمارکراوە. ئەم تایبەتمەندییە تەنیا لە پەیوەندیی بەکۆمەڵدا بەکاردێت. ڕەنگە کواڵێتی ڤیدیۆ بەگوێرەی ژمارەی بەشداربووان و ڕەوشی تۆڕ جیاوازبێت. ئەم تایبەتمەندییە ئەگەری گۆڕانی هەیە، بەبێ ئاگادارکردنەوە.
  5. تایبەتمەندی پەیوەندی لەسەر ئامێرەکانی تر پێویستی بەوەیە هەردوو ئامێرەکە بە هەمان Samsung Account گرێدرابن و پێویستە ئامێرەکان لە سەرەتاوە لە ڕێکخستنەکاندا جووتکرابن بۆ ئەوەی بە شێوەی خۆکار بەیەکەوە گرێبدرێن. لەسەر ئەو ئامێرانەی سامسۆنگ بەردەستە کە Android P بەکاردێنن و خاوەن ڕامی 3 گێگابایت و زیاترن. پێویستی بە کۆمپیوتەرێکی کەسییە کە Windows 10 وەشانی 1809 یان بەرزتر بەکاربهێنێت، Galaxy Book کە One UI 5.0 یان بەرزتر بەکاربهێنێت و مۆبایلی زیرەکی Galaxy کە One UI 5.0 یان بەرزتر بەکاربهێنێت. ڕەنگە ڕێکەوتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەپێی هەرێم، دابینکەری خزمەتگوزاری و ئامێر جیاوازبێت.
  6. پێویستە بەکارهێنەران ئامێری Samsung Galaxyـەکەیان بە کۆمپیوتەری کەسیی Windowsـی خۆیان ببەستنەوە لە ڕێگەى 'Link to Windows' لەسەر ئامێرەکانی مۆبایل و ئەپی Microsoft Phone Link لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی و پەیڕەوی پەیامەکانی ڕێکخستن بکەن، هەروەها دەبێت بە هەمان هەژماری Microsoft چووبنە ژوورەوە. Link to Windows لەسەر هەندێک ئامێری Samsung Galaxyـی دەستنیشانکراو پێشوەخت بارکراوە. تابلێتەکان پێویستییان بە One UI 5.1.1 یان بەرزتر هەیە. کۆمپیوتەری کەسیی (ئەپی Microsoft Phone Link) پێویستی بە Windows 10 یان بەرزتر هەیە. Microsoft Phone Link پێشنیاری ئەوە دەکات ئامێری Samsung Galaxy و کۆمپیوتەری کەسیی لەسەر هەمان تۆڕی Wi-Fi بن. ڕەنگە هەندێك ئەپی مۆبایل هاوبەشیپێکردنی ناوەڕۆك لەسەر شاشەی تر سنووردار بکەن. ڕەنگە هەندێك تایبەتمەندی پەیوەندیدار بەپێی ئامێر جیاوازبێت. تابلێتەکان تایبەتمەندییەکانی پەیوەندیکردن/نامەناردن لەخۆناگرن. ‘Recent Websites (دواین ماڵپەڕەکان)’ تەنها ئەوکاتە بەردەستە کە ئەپی Samsung Internet بەکاردەهێندرێت لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy کە One UI 3.1.1 یان بەرزتریان لەسەربێت (Samsung Galaxy S ،Note ،Z Fold ،Z Flip)، ئەو تابلێتانەی کە One UI 5.1.1 یان بەرزتریان لەسەرە (تەنها لەسەر مۆدێلەکانی Tab S بەردەستە، نەک مۆدێلەکانی Tab FE یان Tab Lite) و کۆمپیوتەرە کەسییەکانی Windows کە Windows 10 20H1 یان بەرزتریان لەسەربێت. پێویستی بە دوایین نوێکردنەوەکانی ئەپ بۆ Microsoft Phone Link/Link to Windows/Samsung Internet هەیە. بۆ بەکارهێنانی مۆبایل وەکو کامێڕایەکی گرێدراو، کۆمپیوتەر کەسیی (ئەپی Microsoft Phone Link) پێویستی بە Windows 11 24H1 یان بەرزتر هەیە و مۆبایل پێویستی بە OneUI 1.0 یان بەرزتر هەیە. Microsoft Phone Link پێویستی بەوەیە ئامێری Samsung Galaxy لەسەر هەمان تۆڕی Wi-Fi بێت کە کۆمپیوتەری کەسیی لەسەرە. ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندیی پەیوەندیدار بە گوێرەی ئامێر جیاوازبن.
  7. Second Screen (شاشەی دووەم) لەسەر ئەو +Galaxy Tab S7، S7 و S7 FEـانە بەردەستە کە One UI 3.1 یان بەرزتریان لەسەرە، لەگەڵ S8 ،S8+ ،S8 Ultra ،S9 ،S9+ ،S9 Ultra ،S9 FE ،S9 FE+ ،Active4 Pro و Active5. پێویستی بە کۆمپیوتەری کەسیی بە Wireless Display و Windows 10 v.2004 یان بەرزترە.
  8. بۆ بەکارهێنانی گشتیی Samsung Notes لە نێوان ئامێرەکاندا، تۆڕ یان گرێدراوی Wi-Fi پێویستە. پێویستە هەموو ئامێرەکان بە هەمان Samsung Account چووبنە ژوورەوە. لەسەر ئامێرە لەبەرکراوەکان بەردەست نییە. کارکردن لەسەر تێبینیە هاوبەشکراوەکان تەنیا لەسەر ئەو مۆبایلە Galaxy و Tabـانە بەردەستە کە بە سیستەمی وەگەڕخەڕی Android O یان بەرزتر کاردەکەن. پێویستی بە بەرزترین نوێکردنەوەی ئەپی Samsung Note هەیە.
  9. تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتییە. ڕێنمایی خەوتن تەنها بۆ ئاگاداریی کەسی خۆت دابین دەکات. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ نەخۆشییەک یان تێکچوونی بارودۆخی خەوتن ناگونجێت. بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە. ڕەنگە UX/ڕووکاری بەکارهێنەر بەگوێرەی وەشانی سۆفتوێر، مۆدێل، ناوچە و هۆکاری تر جیاوازبێت. لەسەر زنجیرەی Galaxy Watch4 و دواتر بەردەستە. 
    • ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندیی ئاگانامەدان بۆ ڕیتمی ناڕێکی دڵ (IHRN) بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت. بەهۆی ئەو بەربەستانەی کە لە هەندێک لە وڵاتاندا بوونی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی/تۆمارکردنی وەک سۆفتوێرێک کە وەک ئامێرێکی پزیشکییە (SaMD)، تەنها لەسەر ئەو کاتژمێر و مۆبایلە زیرەکانە کاردەکات کە لەو وڵاتانە کڕدراون کە لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکە تێیاندا بەردەستە. (هەرچەند، ڕەنگە کاتێک بەکارهێنەران گەشت بۆ وڵاتێکی دەرەوەی خزمەتگوزاری دەکەن، خزمەتگوزارییەکە سنووردار بێت). بۆ مەبەستی پێشکەشکردنی ئاگانامە لەسەر هەموو ڕوودانێکی ڕیتمی ناڕێک کە ئاماژەیە بۆ AFib نیە و نەبوونی ئاگادارکردنەوە بە واتای ئەوە نییە کە هیچ پرۆسەیەکی نەخۆشی لەئارادانیە. بە مەبەستی بەکارهێنان لەلایەن ئەو بەکارهێنەرانە نییە کە نەخۆشی لێدانی ناڕێکی دڵی ناسراوی تریان هەیە یان تەمەنیان خوار 22 ساڵە. نابێت بەکارهێنەران لێکدانەوە یان کاری پزیشکی لەسەر بنەمای ئەو پێشبینییانەی کراون ئەنجام بدەن، بەبێ ڕاوێژکردن بە پسپۆرێکی لێهاتووی چاودێریی تەندروستی. 
    • ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپی نیشاندەری هێلکاری دڵ (ECG) بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت. بەهۆی ئەو بەربەستانەی کە لە هەندێک لە وڵاتاندا بوونی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی/تۆمارکردنی وەک سۆفتوێرێک کە وەک ئامێرێکی پزیشکییە (SaMD)، نیشاندەری هێلکاری دڵ (ECG) تەنها لەسەر ئەو کاتژمێر و مۆبایلە زیرەکانە کاردەکات کە لەو وڵاتانە کڕدراون کە لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکە تێیاندا بەردەستە (هەرچەند، ڕەنگە کاتێک بەکارهێنەران گەشت بۆ وڵاتێکی دەرەوەی خزمەتگوزاری دەکەن، خزمەتگوزارییەکە سنووردار بێت). بڕوانە https://www.samsung.com/apps/samsung-health-monitor بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی نوێترین هەواڵەکان لەسەر ئەو وڵاتانەی خزمەتگوزارییەکە تێیاندا بەردەستە. بە مەبەستی بەکارهێنان لەلایەن کەسانی خوار تەمەنی 22 ساڵەوە نییە. نابێت بەکارهێنەران لێکدانەوە یان کاری پزیشکی لەسەر بنەمای دەرەنجامی ئامێرەکە ئەنجام بدەن، بەبێ ڕاوێژکردن بە پسپۆرێکی لێهاتووی چاودێری تەندروستی.
  10. پێکهاتەی جەستە تەنها لە زنجیرەی Samsung Galaxy Watch4 و مۆدێلە نوێترەکانی Samsung Galaxy Watchـدا پاڵپشتیدەکرێت. نابێت بەکاربهێنرێت ئەگەر ئامێری ڕێکخستنی لێدانی دڵ یان ئامێری پزیشکیی تر لە لەشتدا چێندراوە، یان ئەگەر دووگیان بیت. ڕەنگە ئەنجامەکانی پێوانەکردن دروست نەبن ئەگەر تەمەنت لەخوار 20 ساڵ بێت. تەنیا بۆ مەبەستی لەشساغی گشتی و لەشجوانی لەبەرچاو گیراوە. بۆ مەبەستی دەستنیشانکردن، چارەسەری، چاودێری یان بەڕێوەبەردنی هیچ کێشەیەکی تەندرووستی پزیشکی یان نەخۆشیەک بەکارنایەت. هەر زانیارییەکی پەیوەست بە تەندرووستی کە لەڕێگەی ئامێر و/یان ئەپڵیکەیشنەوە دەخرێتە بەردەست، نابێت وەکو ئامۆژگاری پزیشکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. پێویستە بەکارهێنەران بۆ بەدەستهێنانی ئامۆژگاریی پزیشکی سەردانی پزیشکێک بکەن. ڕەنگە بەردەستبوونی BIA (هەستەوەری شیکردنەوەی بەرگریی بایۆئەلەکتریک) بەگوێرەی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت.
  11. SmartThings Find (Find My Mobile) بۆ ئەو Galaxy Watchـانەی خاوەن Wear OSـی جووتکراو بە مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy بە وەشانی Android 10 یاخود بەرزتر پاڵپشتی دەکرێت. پێویستە مۆبایلە زیرەکە جووتکراوەکە چووبێتە ژووە Samsung account. 
    • زەنگی Find My Phone تەنها کاتێک بلووتووس گرێدرابێت و لە مەودای دیاریکراودابێت پاڵپشتی دەکرێت. دەتوانرێت زەنگی SmartThings Find (Find My Mobile) لە مەودایەکی دوورەوە چالاک بکرێت. 
    • بۆ بەکارهێنانی کرداری ’دیمەنی زەنگ لەسەر نەخشە‘ لە Watchـەکەتدا، ئەوا پێویستە گرێدراوی تۆڕێکی Wi-Fi دەرەکی بێت. پێویستە 'SmartThings Find (Find My Mobile)' لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەت کارابکرێت و دەبێت تۆ ڕەزامەندی خۆت دەرببڕیت بەرامبەر بە شوێنهەڵگرتنی ناونیشان و وەرگرتنی ئاگانامەکانی نهێنیپارێزی Samsung Account.
  12. بۆ گرێدانی سپیکەری Wi-Fi لەسەر دەرچەی میدیا (Media Output)، پێویستە سپیکەرەکان پاڵپشتیی Chromecast یان Spotify Connect بکەن و لەسەر ئەو ئامێرانەی Galaxy کە One UI 5.1 یان بەرزتریان لەسەرە بەردەستبن. هەروەها دەبێت هەردوو سپیکەری Wi-Fi و ئامێری Galaxy بە هەمان خاڵی دەستگەیشتنی بێتەلەوە گرێدرابن. بۆ بەکارهێنانی دەرچەی میدیا (Media Output)، پێویستە سپیکەری بلووتووس و Buds لە مۆدی جوتبووندابن.
  13. Auto Switch (تایبەتمەندی گۆڕینی خۆکار) تەنها لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy و تابلێتەکانی خاوەن One UI 4.1.1 یان بەرزتر، زنجیرەی Galaxy Watch4 و مۆدێلەکانی دواتر، و لەسەر مۆدێلەکانی تەلەفزیۆنی Samsung کە لە ساڵی 2022 یان دواتر خراونەتە بازاڕ و لەسەر مۆدێلەکانی Galaxy Book خاوەن One UI 6.0 یان بەرزتر بەردەستە. پێویستە Galaxy Buds لانیکەم پێشتر جارێک لەگەڵ مۆبایلی زیرەکی Galaxy، تابلێت، کاتژمێر، تەلەفزیۆنی یان Bookـی خۆت گرێدرابێت بۆ بەکارهێنانی Auto Switch (گۆڕینی خۆکار) لەگەڵ ئامێرەکان. Auto Switch (گۆڕینی خۆکار) تەنها لەسەر Buds2 Pro بەردەستە نەک مۆدێلەکانی تر. بەرهەمە شیاوەکان پێویستە چووبنەژوور هەمان Samsung account، و پێویستە هەردوو بلووتووس و Wi-Fi هەڵکرابن.
  14. ڕەنگە بەردەستبوونی هۆتسپۆتی مۆبایل لەسەر ئامێری مۆبایل بەگوێرەی سیاسەتی دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت. دەبێت هەموو ئامێرەکان بە هەمان Samsung Account تۆمارکرابن. پێویستە مۆبایلەکە بە تۆڕی ئینتەرنێتی مۆبایلەوە گرێدرابێت.