"32 The Frame

QA32LS03BBUXZN

  • شاشەی مات
  • دیزاینی چوارچێوەی هاوچەرخ
  • دۆخی هونەر

Size هەڵبژێرە

  • چێژ وەرگرە لەو شتەی تێیدایە، نەک لە تیشکدانەوەکان
    شاشەی مات
  • بەجۆرێک دیزاینکراوە لە چوارچێوەیەکی وێنەی تەنک دەچێت
    دیزاینی چوارچێوەی هاوچەرخ
  • بە ستایڵی خۆت بیسازێنە
    چوارچێوەی شیاو بۆ ڕێکخستن
  • کاتێک The Frame دەکوژێتەوە، هونەرەکان پیشان دەدرێن
    دۆخی هونەر

FrameMake تەلەفزیۆنی تایبەت بە خۆتە

* ڕەنگە بەرھەمی ڕاستەقینە لەو وێنەی پیشاندراوە جیاوازە. تکایە سەردانی بەرهەمی گەلەری ئێمە بکە.

چێژ وەرگرە لەو شتەی تێیدایە، نەک لە تیشکدانەوەکان

شاشەی مات

"دەتوانیت بەڕوونی چێژ لەوەی سەر شاشە وەربگریت و هەست بە پێکهاتەکانی هونەر بکە بەو شێوەیەی کە مەبەستە. چێژ لە هونەر ببینە وەک هونەر، تەلەفزیۆنیش وەک تەلەفزیۆن."

* بەرهەمی ئاسایی ئاماژەیە بە مۆدێلی پێشووی The Frame.

بەجۆرێک دیزاینکراوە لە چوارچێوەیەکی وێنەی تەنک دەچێت

دیزاینی چوارچێوەی هاوچەرخ

دیزاینە ڕەسەن و مۆدێرنەکەی The Frame بەبێ کەموکوڕی لەگەڵ ناوماڵەکەتدا تێکەڵ دەبێت بۆ بەرز ڕاگرتنی دیکۆری ماڵەکەت.

بە ستایڵی خۆت بیسازێنە

چوارچێوەی شیاو بۆ ڕێکخستن

"The Frame هەڵبژاردنی چوارچێوەی تایبەت بەخۆت بە چەندین ڕەنگ دەبەخشێت. چوارچێوەی نمونەیی بۆ شوێن، سەلیقە، یان کارە هونەریەکەت هەڵبژێرە — ماگنێتەکان کاری بەستنەوە و جیاکردنەوە بۆ ستایلێکی جیاواز ئاسان دەکەن. "

* چوارچێوە سازێنراوەکان بە جیا دەفرۆشرێن. دەشێت ڕەنگە بەردەستەکان بەپێی هەرێم بگۆڕێت.

کاتێک The Frame دەکوژێتەوە، هونەرەکان پیشان دەدرێن

دۆخی هونەر

The Frame بگۆڕە بە کارێکی هونەری کاتێک سەیری تەلەفزیۆن ناکەیت. دڵنیام حەزت لە سەیرکردنی کارە هونەرییە جوانەکان دەبێت لەسەر The Frame.

دیزاین

ستاندی فرە پێگە

ستاندی ساکار

The Frame لە پێگەیەکی نەریتیدا دابنێ بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی سەیری فیلم و نمایشە تەلەفزیۆنیە دڵخوازەکانت بکەیت یان دیمەنە سروشتیە دڵگیرەکان نمایش بکەیت.

* ڕەنگە ناوەرۆکی پشتیوانیکراو بەگوێرەی شێوازی دامەزراندنی ئاسۆیی/ستوونی شاشەکە بگۆڕێت.

ستاندی فرە پێگە

پاڵدەرەوە

قاچەکانی ستاندی The Frame ڕێکبخە بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی وێنەی وەستاو وەربگرێت - تەواو گونجاوە بۆ بینینی شاکارەکان لە ڕووبەرە بچووکەکاندا.

* ڕەنگە ناوەرۆکی پشتیوانیکراو بەگوێرەی شێوازی دامەزراندنی ئاسۆیی/ستوونی شاشەکە بگۆڕێت.

ستاندی فرە پێگە

ستوونی

کاتێک دەتەوێت پۆرترێتە جوانەکان پیشان بدەیت، هەروا بە ئاسانی پێگەکەی بچەرخێنە بۆ بینینی The Frame بە ستوونی.

* ڕەنگە ناوەرۆکی پشتیوانیکراو بەگوێرەی شێوازی دامەزراندنی ئاسۆیی/ستوونی شاشەکە بگۆڕێت.

وەک چوارچیوەیەکی ڕاستەقینە هەڵدەواسرێت

تەنکی دیواری

دامەزراندنی The Frame ساکار و خێرایە. لە هەموو لایەکەوە قەشەنگە، بە جوانی لە شوێنەکەتدا جێی خۆی دەکاتەوە.

* دامەزراندنی ئاسۆیی یان ستوونی تەنکی دیواری گونجاوە، کە لەگەڵ کڕینی 32 ئینج The Frame دا هەیە.
** ڕەنگە دووری نێوان دیوارەکە و تەلەفزیۆن بەگوێرەی جۆری دیوارەکە و شێوازی دامەزراندن بگۆڕێت.
***ڕەنگە کەلێنێکی بچووک لە نێوان دیوار و تەلەفزیۆنەکەدا ڕووبدات ئەگەر دیوارەکە بەڕێژەی ‎100%‎ تەخت نەبێت یان لە گۆشەی زەویەکە دەرپەڕیبێت یان ئەگەر بە هەڵە دامەزرێنرابێت

دۆخی

گەلەری بەناوبانگی جیهانی لە ژووری دانیشتنتدا

فرۆشگەی هونەر

لە زیاتر لە 1,600 کاری هونەری لە دامەزراوە بەناوبانگە جیهانیەکانەوە لە فرۆشگەی هونەرەوە هەڵبژێرە. فرۆشگای هونەر توانای دەستپێگەیشتن هەر لە کارە کلاسیکە خۆشەویستەکانەوە بۆ شاکارە مۆدێرنەکان و هەتا وێنەگرتنی سەرسوڕهێنەر مسۆگەر دەکات.

* ئابوونەکردنی فرۆشگەی هونەر پێویستە بۆ توانای دەستپێگەیشتن بە کۆمەڵەیەکی تەواو. خزمەتگوزاری ئابوونەکردن بە کرێیە.
** دەکرێت پارچە هونەریەکان لە فرۆشگەی هونەردا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بگۆڕێن.
*** ڕەنگە فرۆشگەی هونەر لە هەندێک وڵات بەردەست نەبێت.

ساتە هەرە خۆشەویستەکانت بگرە چوارچێوە

وێنەی من

دەتوانیت بە ئاسانی وێنە فۆتۆگرافیەکانت بەرزبکەیتەوە و نمایشیان بکەیت یان پۆرترێتێکی نوێی خێزان نمایش بکەیت. هەروا بەسادەیی وێنەکانت بنێرە بۆ The Frame بەڕێگەی تەلەفۆنەکەت یان فلاش درایڤی USB.

* پێویستی بە داگرتن و دامەزراندنی ئەپی SmartThings دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی وێنە کەسییەکان بۆ The Frame بەڕێگەی ئامێری مۆبایل.

هونەری تۆ، بەڕێگەی تۆ

کانڤاسی مات

کانڤاسێکی مات لە پشتی وێنەکەت یان کارە هونەریەکەتەوە زیاد بکە بۆ ئەوەی زیاتر ڕیاڵستی دەربکەوێت. لە 5 پاشبنەمای مات و 16 ڕەنگ هەڵبژێرە بۆ دۆزینەوەی باشترین گونجاو.

هەست بە ڕووناکی دەکات بۆ ڕووناکییەکی نمونەیی

هەستەوەری ڕووناکی

هونەرەکەت هەمیشە بەو شێوەیە دەردەکەوێت کە مەبەست لێی ئەوەیە بە هەستەوەری ڕووناکی دەربکەوێت. ڕووناکی دەوروبەری دیاری دەکات و بە خودکار ڕووناکی و ڕەنگی شاشەکە باشتر دەکات بۆ دیمەنێکی سروشتی.

* ڕەنگە کارایی بەپێی بارودۆخی ڕووناکی جیاواز بێت.
** وێنەکە ھاوشێوە کراوە و تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەیە.

وێنە

جیهان بە تەکنۆلۆجیای QLED ببینە

ئاستی ڕەنگی &‎100%‎" لەگەڵ Quantum Dot

تەکنۆلۆژیای Quantum Dot ئاستی ڕەنگی 100%” ی سامسۆنگ بۆ ئەوەی بتوانیت ڕەنگێکی ڕیاڵیستی باوەڕپێنەکراو ببینیت کە وردەکاری و پێکهاتە دەوڵەمەندەکان — تەنانەت لە گۆشە فراوانەکانیشدا دەپارێزێت.

* ئاستی ڕەنگی ‎100%‎” لەگەڵ ستانداردی DCI-P3 پێوانە کراوە و لە لایەن VDE ڕاستێنراوە.

هۆشمەند

دۆزینەوەی ناوەرۆک بە ئاسانی

Smart Hub_Global (بۆ ناوچەکەی خۆت پشکنینی وێنەی گونجاو بکە)

Smart Hub ی نوێی سامسۆنگ کۆکردنەوەی ناوەڕۆک و دۆزینەوە دەخاتە پێشەوە و ناوەڕاست، بۆ ئەوەی کاتێکی کەمتر بەسەر ببەیت بۆ گەڕان و کاتێکی زیاتر بۆ تەوژمکردن.

* ڕەنگە خزمەتگوزاریەکانی ناوەرۆک و پێشنیار بەگوێرەی هەرێمەکان بگۆڕێن. پێش بەکارهێنان دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان و سیاسەتی تایبەتمەندیەتی Smart Hub پێویستە.

ئامێری مۆبایلەکەت ئاوێنە بکە

ئاوێنەکردنی مۆبایل

لەپێناوی ناوەرۆکێکی گەورەتر و باشتردا ئامێرەکانی مۆبایلەکەت لەڕێگەی SmartThings ئاوێنە بکە، یان لەگەڵ ئامێرەکانی Apple ی خۆت جووتی بکە و بەڕێگەی AirPlay هاوبەشیان بکە.

* ئەم خزمەتگوزارییە تەنیا کاتێک کار دەکات کە تەلەفزیۆن و مۆبایل هەڵکرابن.
** داگرتن و دامەزراندنی ئەپی SmartThings پێویستە.
*** Apple و AirPlay بریتین لە هێمای بازرگانی Apple Inc و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی تردا تۆمار کراون. AirPlay پێویستی به iOS 12.3 یان بەرزتر، یان macOS 10.14.5 یان بەرزترە.
**** ڕەنگە Apple AirPlay بەگوێرەی مۆدێل یان ناوچەی جوگرافی پشتیوانی نەکرێت.

کۆنترۆڵی ئاسانتر، ئایندەی سەوزتر

SolarCell Remote

لەڕێگەی SolarCell Remote کە بە تیشکی خۆر و گڵۆپی ناوماڵ بارگاوی دەبێتەوە، ماڵئاوایی بکە لە پاتری سەفەری.

* بۆ بارگاوی کردنی ڕیمۆتەکە بە ووزەی خۆر، ڕیمۆتی تەلەفزیۆنەکە بە شێوازێک دابنێ کە پەناڵەکەی ووزەی خۆر ڕووی لە سەرەوە بێت.

دەنگ

دەنگی ڤیرچوەڵ کەوا بەدواداچوون بۆ کردارەکە دەکات

تەنی سووکی بەدواداچوونکاری دەنگ (OTS Lite)

دەنگی دەوروبەری 3D لەگەڵ دەنگی کەناڵی ڤیرچوەڵی ئێمە بە تەواوی نوقمی ئەزموونی دەنگت دەکات.

تەلەفزیۆن و میلی دەنگ بەشێوەیەکی نایاب هاوئاوازن

Q-Symphony

دەوروبەرت پڕ بکە لە دەنگێکی سازێنراو بە هاوئاوازییەکی نایاب. سپیکەرەکانی سەر میلی دەنگ و تەلەفزیۆنەکەت هاودەمکراون بۆ ئەوەی لە یەک کاتدا کاربکەن بۆ کاریگەری دەنگی دەوروبەری باشتر بەبێ ئەوەی سپیکەرەکانی تەلەفزیۆنەکەت بێدەنگ بکەیت.

* میلی دەنگ بە جیا دەفرۆشرێت. ڕەنگە وێنەکان بەگوێرەی مۆدێلی میلی دەنگ بگۆڕێن.
** Q-Symphony تەنها لەگەڵ میلی دەنگی گونجاودا بەردەستە. لە تایبەتمەندیەکانی بەرھەمی میلی دەنگدا بڕوانە توانای گونجانی Q-Symphony.

خاسییەتەکان

  • بەرهەم QLED
  • قەبارەی شاشە "32‎
  • ڕێژەی تازەکردنەوە 50Hz
  • دیققە ‎1,080 x 1,920‎

پاڵپشتی

دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لات دروست بووە دەربارەی بەرهەمەکە

پاڵپشتی بەرھەم بینینی ناوەڕۆکی زیاتر
ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر & داگرتنەکان
  • e-Manual
    MULTI LANGUAGE
  • e-Manual
    MULTI LANGUAGE
  • e-Manual
    MULTI LANGUAGE
  • Quick Guide
    MULTI LANGUAGE
بینینی ناوەڕۆکی زیاتر

{{family.currentModel.displayName}}

{{family.currentModel.modelCode}}

ڕەنگ : {{chip.displayName}}
{{model.prices.currentPriceDisplay}}
لە {{model.prices.monthlyPrice}}/مانگێك بۆ {{model.prices.months}} مانگێك
یاخود {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price without VAT: {{model.prices.vatFreePriceFormatted}}

Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}

Price before: {{model.prices.priceDisplay}}

{{model.prices.priceDisplay}} {{model.prices.savePrice}}
  • {{summary.title}}

    {{summary.value}}{{summary.unit}}

  • {{summary.title}}

بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان

بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە

بینینی بەم دواییانە