پابەندبوونی ئێمە

لە Samsung Electronics، ئێمە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانتان لە پێشینەی کارەکانمان دادەنێین. 

 

ئێمە بە تەواوی دان بەو ڕاستییەدا دەنێین کە زانیارییە کەسییەکانت موڵکی تۆن، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەو زانیاریانە بە شێوەیەکی پارێزراو هەڵبگرین و بە ووردیەوە کار لە سەر ئەو زانیاریە دەکەین کەوا لەگەڵ ئێمە هاوبەشی دەکەیت.

 

ئێمە بەرزترین بەها دەخەینە سەر متمانەی تۆ. بەم جۆرە ئێمە کەمترین بڕی زانیاری تەنها بە ڕێپێدانی خۆت کۆدەکەینەوە و بە تەنها بۆ مەبەستی خۆی بەکاریدەهێنین. بەبێ ڕەزامەندی تۆ ئێمە زانیاریەکە بە لایەنەکانی سێیەم نادەین.

 

ئێمە لە Samsung Electronics، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی زانیارییەکانتان لەوانەش ئاسایشی زانیاری تەکنیکی و ڕێکارەکانی بەڕێوەبردنی ناوخۆیی هەروەها ڕێوشوێنی پاراستنی زانیارییە فیزیکیەکان. بە تایبەتی، تەکنەلۆژیایەکی بەهێزی ڕەمزاندنمان پەرەپێداوە لە سەر بنەمای Samsung Knox. ئێمە Samsung Knoxـمان لە سەر هەموو سیستەم و بەرهەمەکانمان بەکارهێناوە، خۆمان لەوانی دیکە جیاکردووەتەوە.

 

ئێمە هەوڵدەدەین ژیانتان باشتر بکەین بە پێشکەشکردنی ئەزموونی دیجیتاڵی ئیلهامبەخش و ناوازە. بۆ ئەوەی ئەمە بکەین، متمانەی تۆ لە پێش هەموو شتێکەوەیە و بەم شێوەیە، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت.

 

سوپاس بۆ سەرنج و پاڵپشتی بەردەوامت.

سیاسەتی نهێنیپارێزی

خاڵە گرنگەکانی سیاسەتی نهێنیپارێزیی جیهانیی سامسۆنگ

  • مەودا

    سیاسەتی نهێنیپارێزی بە سەر هەموو ئامێرێکی سامسۆنگ، ماڵپەڕ، یان ئەپی ئۆنلاین جێبەجێ دەبێت کەوا ئاماژە دەکاتە سەر یان دەبەسترێتەوە بە سیاسەتەکە (بە شێوەیەکی گشتی، "خزمەتگوزاریەکان"ـی ئێمە). ئەم سیاسەتەی نهێنیپارێزییە جێبەجێ دەبێت بێ گوێدانە بە ئەوەی ئایا تۆ کۆمپیۆتەر، مۆبایل یان تابلێت، بەکاردێنیت بۆ دەسگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانمان.

  • چەندین زانیاریی جۆراوجۆر کۆدەکەینەوە کە پەیوەندیدارن بە ڕاژەکانمانەوە، لەوانە:

    • ئەو زانیاریانەی خۆت ڕاستەوخۆ دەیاندەیت بە ئێمە؛
    • ئەو زانیاریانەی خۆمان کۆیدەکەینەوە سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی ڕاژەکانمان لەلایەن تۆوە؛ هەروەها
    • ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەی لایەنی سێیەمەوە وەریدەگرین.

    هەروەها ڕەنگە داوای ڕەزامەندی تۆ بکەین بۆ کۆکردنەوەی کۆمەڵێک زانیاری کە لە سیاسەتی نهێنیپارێزیدا باسنەکراون.

  • ئەو زانیاریانەی کە کۆیاندەکەینەوە بەکاردەهێنین بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە و چەند شتی تریش:


    • بۆ پێشکەشکردنی ئەو ڕاژەیەی تۆ داوایدەکەیت؛
    • بۆ تێگەیشتن لە شێوازی تۆ لە بەکارهێنانی ڕاژەکانمان، تا بتوانین ئەزموونی تۆ باشتربکەین؛
    • گونجاندنی ناوەڕۆک و ڕیکلام لەگەڵ خواستەکانی تۆ؛ و
    • بە مەبەستی تر، بەپێی ڕەزامەندیی خۆت.

    ڕەنگە زانیاریی تۆ هاوبەشبکەین لەگەڵ:



    • ئەو کۆمپانیایانەی پەیوەندیدارن بە Samsung Electronics Co., Ltd. لەڕێگای خاوەندارێتی یان کۆنتڕۆڵی هاوبەشەوە.
    • هاوبەشە بازرگانیەکانمان - ئەو کۆمپانیا متمانەپێکراوانەی کە ڕەنگە زانیاری دەربارەی کەلوپەل و خزمەتگوزاری ئەوتۆ پێشکەشبکەن کە لەوانەیە تۆ حەزیانپێبکەیت.
    • دابینکەرانی ڕاژە - ئەو کۆمپانیایانەی کە بۆ یان لەبری سامسۆنگ خزمەتگوزاری پێشکەشدەکەن.
    • دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسا - کاتێک فەرمانمانپێدەدرێت بۆ هاوبەشکردنی ئەو زانیاریانە یان بۆ پاراستنی سامسۆنگ و بەکاربەرانی.
  • .Samsung Electronics Co., Ltd 129 Samsung-Ro, Maetan-3dong, Yeongtong-gu, Suwon-si, Gyeonggi-do, Korea تکایە پەیوەندی بە بەشی ڕاژەی کڕیارانەوە بکە لەڕێگای http://www.samsung.com یان http://help.content.samsung.com.

خاڵە گرنگەکانی سیاسەتی نهێنیپارێزیی سامسۆنگ

 

 

Samsung Electronics دەزانێت کە نهێنیپارێزی چەندە گرنگە بۆ کڕیارەکانمان. دەمانەوێت دڵنیای ئەوە بکەینەوە تۆ لەوە تێدەگەیت چۆن زانیاری کەسییت لە سەر گشت ئامێر و خزمەتگوزارییەکانی سامسۆنگ کۆ دەکەینەوە و بەکاردێنین، لە مۆبایل و تابلێت تا تەلەفزیۆن، ئامێرەکانی ناوماڵ، خزمەتگوزاری ئۆنلاین و زیاتریش.

 

لە کاتێکدا ئەم سیاسەتی نهێنیپارێزیە هەموو خزمەتگوزارییەکانمان دەگرێتەوە، ئێمە زانیاری زیاتریش سەبارەت بە نهێنیپارێزی پەیوەست بە خزمەتگوزارییە تایبەتەکان لە شوێنی پێویستدا دەدەین.

 

تێڕوانینی گشتی زانیاری کەسی

 

ئێمە زانیاری کەسی کە تۆ ڕاستەوخۆ پێشکەشی دەکەیت کۆدەکەینەوە، زانیاری دەربارەی ئەوەی تۆ چۆن خزمەتگوزاریەکانمان بەکاردێنیت، هەروەها زانیاری لەسەر سەرچاوەکانی لایەنی سێیەم. ئێمە ئەم زانیارییە بەکاردێنین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە تۆ، تێگەیشتن لەو شێوازەی تۆ خزمەتگوزارییەکانی ئێمە بەکاردێنیت تاوەکو بتوانین ئەزموونەکەت باشتر بکەین و بە کەسی بکەین و پەرە بە ئەپە پەیوەندیدارەکان، تەکنەلۆژیا، و ناوەڕۆک بۆ بەکاربەرانی خۆمان بدەین. هەروەها ئێمە زانیاری کەسیی کۆدەکەینەوە بۆ پێشکەشکردنی ڕێکلامی گونجێنراو لەگەڵ ئارەزووەکانی تۆ.

 

هاوبەشکردنی زانیاری کەسیت

 

ئێمە ڕەنگە زانیاری کەسییت لەگەڵ کۆمپانیا یاریدەرەکانی Samsung Electronics هاوبەش بکەین، هەروەها لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر کەوا لە جێگەی Samsung Electronics خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن. هەروەها ڕەنگە ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆ لەگەڵ کۆمپانیا هاوبەشە متمانەپێکراوەکاندا هاوبەش بکەین، وەک دابینکەرانی خزمەتگوزاری مۆبایل یان کۆمپانیاکانی بیمە، کە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانتان بۆ دابین دەکەن کە تۆ داوای دەکەیت و زانیاری دەربارەی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان کە لەوانەیە ئارەزووی بکەیت. ئێمە زانیاری کەسی لەگەڵ دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسادا هاوبەش دەکەین کاتێک کە یاسا داوا دەکات یان بۆ پاراستنی Samsung Electronics و بەکارهێنەرانی. هەروەها ڕەنگە ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆ هاوبەش بکەین بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری چاککردنەوە و چاککردنەوەی دوای فرۆشتن پێشکەش بکەین، خزمەتگوزاری گەیاندن و دانان ئەنجام بدەین؛ بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕاپۆرتکردنی کۆمپانیاکانی گروپ و پەیوەندیدار بۆ مەبەستی بەڕێوەبردن و بۆ دابینکردنی بەکارهێنانی مافە یاساییەکانمان لەوانەش ڕێکارە یاساییەکان؛ و ئەگەرنا بە ڕەزامەندی خۆت.

 

سیاسەتی نهێنیپارێزی سامسۆنگ

 

ڕێکەوتی کارابوون: حوزەیرانی 2020

 

ئەم سیاسەتە نهێنیپارێزیە هەموو ئامێر و خزمەتگوزارییەکانی سامسۆنگ دەگرێتەوە، لە مۆبایل و تابلێتەکانەوە تا تەلەفزیۆن، ئامێرەکانی ناوماڵ، خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان و زۆر شتی تر، کە بەکۆمەڵ پێیان دەوترێت خزمەتگوزارییەکان.

 

گرنگە کەوا جار جار سەیری نوێکردنەوەکانی سیاسەتی نهێنیپارێزی بکەیتەوە. ڕەنگە ئێمە ئەم سیاسەتە نهێنیپارێزیەی خۆمان جار جار نوێ بکەینەوە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە شێوازەکانی زانیاری کەسیمان سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکان یان گۆڕانکاری لە یاسای کارپێکراودا ڕەنگ بداتەوە. ئێمە ئاگادارییەک لە ماڵپەڕەکەمان یان لەسەر ئامێرەکەت بڵاو دەکەینەوە بۆ ئەوەی پێشوەختە ئاگادارت بکەینەوە لە گۆڕانکاری بابەتەکانی سیاسەتی نهێنیپارێزیمان و لە سەرەوەی سیاسەتی نهێنیپارێزی ئاماژە دەکەین بەوەی کەی دوایین جار نوێکراوەتەوە. تازەترین وەشانی ئێستای سیاسەتی نهێنیپارێزی هەموو كاتێک لێرە بەردەست دەبێت: https://account.samsung.com/membership/pp.

 

ئێمە چ زانیاریەک کۆدەکەینەوە؟

 

Samsung Electronics زانیاری کەسییت بە چەند شێوازێکی هەمەجۆر کۆدەکاتەوە.

ئەو زانیاریانەی ڕاستەوخۆ پێشکەشیان دەکەیت

 

هەندێک لە خزمەتگوزارییەکان ڕێگەت پیدەدەن ڕاستەوخۆ زانیاری بە ئێمە بدەیت. بۆ نموونە:

• ئەگەر تۆ داواکاری بەرهەمێک یان خزمەتگوزارییەکی پارەدار لە ئێمەوە بکەیت، ڕەنگە داوای ناو، ناونیشان، زانیاری پەیوەندیکردن، و زانیاری ناردن و پارەدان بکەین بۆ کارکردن لە سەر داواکارییەکەت.

• بۆ پێشکەشکردنی وەڵام کاتێک پەیوەندی بە خزمەتگوزاری بەشداربووان دەکەیت، ڕەنگە پێویستمان بە زانیاری هەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەت و ئەو بەرهەمەی کە پرسیاری لەسەر دەکەیت.

• کاتێک پەیوەندی بە خزمەتگوزاری بەشداربووان یان ستافی تری ئێمە دەکەیت، پەیوەندیەکانت لە ڕێگەى سیستەمەکانی ئێمەوە دەگوازرێنەوە.

• ئەگەر زانیاریی پەیوەندیکردنت هاوبەش بکەیت، ئێمە ژمارەی تەلەفۆن و زانیاری پەیوەندییەکانی تر کۆدەکەینەوە بۆ ئاسانکاری هاوبەشکردنی فایل و نامە ناردن. دەتوانیت لە ڕێکبەندەکانی ئامێرەکانتدا ئەم تایبەتمەندیانە بکوژێنیتەوە یان سنوورداریان بکەیت.

زانیاری دەربارەی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانت

جگە لەو زانیاریانەی کە تۆ پێشکەشی دەکەیت، ئێمە زانیاری سەبارەت بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان لە ڕێگەی سۆفتوێری لەسەر ئامێرەکانت و چەند ڕێگەیەکى تریشەوە کۆدەکەینەوە. ئەمانە کۆدەکەینەوە:

• زانیاری دەربارەی ئامێر: مۆدێلی هاردوێری ئامێرەکەت، زانیاری هاردوێری ئامێرەکەت، ژمارەی IMEI و ناسێنەرە ناوازەکانی تری ئامێر، ژمارەی تەلەفۆن، ژمارەی زنجیرەیی، کۆدی فرۆشتن، تۆمارکردنی دەستڕاگەیشتن، وەشانی سۆفتوێری ئێستا، MCC (کۆدی وڵاتی مۆبایل)، MNC (کۆدی تۆڕی مۆبایل)، ناونیشانی IP، ناونیشانی MAC ،cookies ،pixels، زانیاری بەشداریکردن، وەشانی سیستەمی کارپێکردن و ڕێکخستنەکانی ئەو ئامێرانەی کە بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان بەکاریان دەهێنیت.

• زانیاری یاداشت: زانیاری دەسنیشانکردنی کێشە، تەکنیکی، هەڵە، و بەکارهێنانی وەک: کات و ماوەی بەکارهێنانت بۆ خزمەتگوزارییەکان، چەمکەکانی پرسی گەڕان کاتێک کە چەمکەکانی گەڕان لە ناو ئامێرەکەت دەنووسیت پەیوەست بە خزمەتگوزارییەکی دیاریکراوی سامسۆنگ، و هەر زانیاریەکی تری هەڵگیراو لە ناو cookies کەوا لە سەر ئامێرەکەت دامان ناوە.

• زانیاری شوێن: سیگناڵی GPS یان زانیاری ئامێرەکەت دەربارەی خاڵەكانی دەسگەیشتنی نزیکی Wi-Fi و تاوەرەکانی مۆبایل کەوا ڕەنگە بۆ ئێمە بگوازرێنەوە کاتێک تۆ هەندێک خزمەتگوزاری بەکاردەهێنیت و کارایی شوێن چالاک دەکەیت.

• زانیاری دەنگی: تۆمارکردنەکانی دەنگی تۆ کەوا ئێمە ئەنجامی دەدەین و لە سەر سێرڤەرەکانمان هەڵی دەگرین کاتێک تۆ ئەم کردارە چالاک دەکەیت و فرمانەکانی دەنگ بەکاردێنیت بۆ کۆنترۆڵیکردنی خزمەتگوزارییەک، یان کاتێک پەیوەندی بە تیمی خزمەتگوزاری بەشداربووانی ئێمەوە دەکەیت. سەرنجی ئەوە بدە کەوا ئەگەر ئێمە کار لەگەڵ دابینکەرێکی خزمەتگوزاری لایەنی سێیەم بکەین کەوا خزمەتگوزاری گۆڕینی دەنگ-بۆ-نووسین لە جیاتی ئێمە دابین دەکات، ڕەنگە ئەم دابینکەرە چەند فەرمانێکی دەنگ وەربگرێت و هەڵیبگرێت بەگوێرەی گرێبەستی ئەنجامدراو لە نێوان ئێمە و دابینکەری خزمەتگوزاری متمانەپێکراوی لایەنی سێیەم.

• زانیاری تەختەکلیلی سامسۆنگ: ئەو وشانەی کەوا تۆ دەیاننووسیت کاتێک دەقی پێشبینیکراو چالاک دەکەیت. ڕەنگە ئەم تایبەتمەندییە پەیوەست بە Samsung accountـی خۆت بێت بۆ هاودەمکردنی زانیاری بۆ بەکارهێنان لە سەر ئامێرەکانی تری Samsung Mobileـی خۆت. دەتوانیت زانیارییەکە بسڕیتەوە لە ڕێگەی چوون بۆ ڕێکبەندەکانی دەقی پێشنیارکراو.

• بینینی زانیاری: تۆڕەکان، کەناڵەکان، ماڵپەڕە سەردانیکراوەکان و پرۆگرامە سەیرکراوەکان لە سەر ئامێرەکانت و بڕی ئەو کاتەی بە سەرت بردووە لە سەیرکردنیان.

 

زانیارییەکانی تر سەبارەت بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانت، وەک ئەو ئەپانەی کە بەکاریان دەهێنیت، ئەو ماڵپەڕانەی کە سەردانیان دەکەیت، و چۆن کارلێک لەگەڵ ناوەڕۆکەکان دەکەیت کە لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکەوە پێشکەش دەکرێن.

 

زانیاری بەردەست بە شێوەی گشتی، بازرگانی یان هاوبەشکراو

 

ئێمە هەندێک جار زانیارییە بەردەستەکانی گشتی یان بازرگانی کۆدەکەینەوە، لەوانەش زانیارییەکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەی کە تۆ بەکاریان دەهێنیت، و ئەمە لەگەڵ زانیارییەکانی دیکە سەبارەت بە تۆ تێکەڵ دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین باشتر لە پێداویستییەکان و ئارەزووەکانت تێبگەین. هەروەها هەندێک جار زانیاری دەربارەی تۆ کۆدەکەینەوە کاتێک کەسانی تر بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەشی دەکەن، وەک ناو و زانیاری پەیوەندیکردنت کاتێک کەسانی تر نامەیەکت بۆ دەنێرن یان فایلەکانت لەگەڵدا هاوبەش دەکەن.

 

زانیارییەکانی تر کە ئێمە کۆی دەکەینەوە

 

هەروەها ڕەنگە زانیاری دیکە دەربارەی تۆ، ئامێرەکانت یان بەکارهێنانەکانت بۆ خزمەتگوزارییەکان کۆ بکەینەوە کەوا تۆ ڕەزامەندی دەردەبڕیت بۆ ئێمەی بنێریت.

 

شیکارییەکانی لایەنی سێیەم

 

لە ڕێگەى چەند خزمەتگوزارییەک، ڕەنگە زانیاری کەسی دەربارەی چالاکیە ئۆنلاینەکانت لە سەر ماڵپەڕەکان و ئامێرە گرێدراوەکان کۆبکەینەوە بەتێپەڕبوونی کات و لە سەر ماڵپەڕەکانی لایەنی سێیەم، ئامێرەکان، ئەپەکان و تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری دیکەی ئۆنلاین.  ڕەنگە خزمەتگوزارییە شیکارییەکانی لایەنی سێیەم بەکاربێنین دەربارەی خزمەتگوزارییەکان، وەک Google Analytics. دابینکەرانی خزمەتگوزاری کە ئەم خزمەتگوزارییە شیکارییانە بەڕێوەدەبەن یارمەتیمان دەدەن بۆ شیکردنەوەی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان. ئەو زانیاریانەی کە بەدەستی دەهێنین ڕەنگە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەم دابینکەرانە و لایەنی سێیەمی پەیوەندیدارەوە ئاشکرا بکرێن یان کۆبکرێنەوە کە زانیارییەکان بەکاردەهێنن، بۆ نموونە، بۆ هەڵسەنگاندنی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان، یارمەتیدان لە بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکان و دەستنیشانکردنی کێشە تەکنیکییەکان. بۆ زانینی زیاتر دەربارەی Google Analytics، تکایە سەردانی http://www.google.com/analytics/learn/privacy.html and https://www.google.com/policies/privacy/partners/ بکە.

 

بژاردەکانی تۆ

 

ئێمە چۆن زانیارییەکانی تۆ بەکاردێنین؟

 

ئەو زانیاریەی ئێمە کۆی دەکەینەوە بۆ بەم مەبەستانەی خوارەوە بەکاریان دێنین:

 

• بۆ یارمەتیدان لە تۆمارکردنی تۆ یان ئامێرەکەت لە خزمەتگوزارییەکانمان

• بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەک یان تایبەتمەندییەک کە تۆ داوای دەکەیت

• بۆ پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی خوازراو یان خزمەتگوزاری بە کەسیکراو لە سەر بنەمای چالاکیەکانی ڕابردووت لە سەر خزمەتگوزاریەکانمان

• بۆ پێشکەشکردنی بانگەشە و ئۆفەری ڕێکخراو کەوا ڕەنگە جێی بایەخی تۆ بێت لە سەر ماڵپەڕەکانمان، ماڵپەڕەکانی لایەنی سێیەم، و پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکانی وەک ماڵپەڕەکانی سۆشیال میدیا

• بۆ پێشکەشکردنی بانگەشە و ئۆفەر لە ڕێگەی پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانی بازرگانی، تەنها لەو شوێنانەی کە ڕەزامەندی جیاوازی خۆتت پێداوین

• بۆ شیکردنەوەی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانمان بۆ ئەوەی یارمەتیدەرمان بێت لە باشتر تێگەیشتن لە کڕیارەکانمان بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین پەیوەندی، خزمەتگوزاری، و ئەزموون بە تۆ

• بۆ داواکردنی بۆچوونی تۆ دەربارەی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانمان و ئەنجامداندانی ڕاپرسی کڕیار، بە ڕەزامەندی جیاوازی تۆ ئەگەر پێویست بکات

• بۆ پابەندبوون بە یاسا و پرۆسە یاساییەکان

 

ئەو زانیارییانەی دەربارەی تۆ كۆی دەكەینەوە لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکان، ئامێرەکان، و سەرچاوەکانی تر، دواتر بەکاردەهێنرێنەوە لە لایەن ئێمەوە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی باشترت پێشکەش بکەین. بۆ نموونە دەتوانیت وردەکارییەکانی Samsung Accountـەکەت بەکاربهێنیت نەک تەنها لەسەر ئەو خزمەتگوزارییەی کە تۆمارت کردووە، بەڵکو لەسەر خزمەتگوزارییەکانی تر کە Samsung Account بەکاردەهێنن. هەروەها ئێمە ئەو زانیاریانەی کە تۆ ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی سەرچاوەی ترەوە پێشکەشی دەکەیت وەک لە سەرەوە باسکراوە بەکاردەهێنین بۆ دابینکردنی ناوەڕۆکێک کە ڕەنگە تۆ حەزت لێی بێت یان کەوا بە کەسییت کردووە.

 

بژاردەت بۆ زانیاریەکانت هەیە. سەیری بڕگەی مافەکانی تۆ چین؟ بکە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر.

 

زانیاری تۆ لەگەڵ کێ هاوبەش دەکەین؟

 

هەروەها زانیارییەکانت بۆ ئەم لایەنانەی خوارەوە ئاشکرا دەکەین تا ئەو ڕادەیەی ئەمە پێویست دەبێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانمان:

 

• لایەنە پەیوەندیدارەکان: کۆمپانیاکانی تری Samsung Electronics Group کەوا ئێمە کۆنترۆڵی دەکەین یان خاوەنداریەتی دەکەین.

• دابینکەرانی خزمەتگوزاری: ئەو کۆمپانیایانە کە بە وردی هەڵبژێردراون کە خزمەتگوزاری بۆ ئێمە یان بەناوی ئێمەوە پێشکەش دەکەن، وەک ئەو کۆمپانیایانە کە یارمەتیمان دەدەن لە چاککردنەوە، ناوەندەکانی پەیوەندیکردن بە بەکاربەران، چالاکییەکانی چاودێری بەکاربەران، ڕێکلامکردن (لەوانەش ڕیکلامی تایبەتمەند لە ماڵپەڕەکانمان، ماڵپەڕەکانی لایەنی سێیەم، یان پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان)، ئەنجامدانی ڕاپرسییەکانی ڕەزامەندیی بەکاربەر، یان پسوولەکردن، یان کەوا ئیمەیل (Email) لە جیاتی ئێمە دەنێرێت. هەروەها ئەم دابینکەرانەش پابەندن بە پارێزگاریکردن لە زانیاریەکانی تۆ.

• لایەنەکانی تر کاتێک بەپێی یاسا داواکراون یان بەپێی پێویست بۆ پاراستنی خزمەتگوزارییەکانمان: بۆ نموونە، ڕەنگە بەپێی یاسا، پرۆسە یاساییەکان یان فەرمانی دادگای دەسەڵاتە حکومیەکان پێویست بێت بۆ ئاشکراکردنی زانیاریەکانت. هەروەها ڕەنگە داوای زانیاری تۆ لە ئێمە بکەن بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی یاسا، ئاسایشی نیشتیمانی، دژە تیرۆر، یان کێشەکانی تری پەیوەست بە ئاسایشی گشتی.

• لایەنەکانی تری پەیوەست بە مامەڵەکانی کۆمپانیا: ئێمە ڕەنگە زانیاریەکانت بۆ لایەنێکی سێیەم ئاشکرا بکەین وەک بەشێک لە یەکگرتن یان گواستنەوە، بەدەستهێنان یان فرۆشتن، یان ئەگەری مایەپوچی.

• لایەنەکانی تر کەوا ڕەزامەندی تۆیان هەیە یان لە سەر داواکاری خۆت: جگە لەو ئاشکراکردنانەی کە لەم سیاسەتی نهێنیپارێزیەدا باسکراون، ڕەنگە ئێمە زانیارییەکان دەربارەی تۆ لەگەڵ لایەنی سێیەمدا هاوبەش بکەین کاتێک تۆ بە جیا ڕەزامەندیت لەسەر ئەو جۆرە هاوبەشکردنە یان داوای ئەو هاوبەشکردنە دەکەیت.

 

چۆن پارێزگاری لە زانیاریەکانی تۆ دەکەین؟

 

ئێمە پاراستنی زانیاری بە جددی وەردەگرین. پاراستنی فیزیایی و تەکنیکیمان بەردەستکردووە بۆ هێشتنەوەی ئەو زانیارییەی ئێمە کۆی دەکەینەوە بە پارێزراوی. تکایە تێبینی ئەوە بکە کەوا گەرچی ئێمە هەنگاوی گونجاو دەگرینەبەر بۆ پاراستنی زانیارییەکانت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ماڵپەڕێک، گواستنەوەی ئینتەرنێتی، سیستەمی کۆمپیۆتەری، یان گرێدانی بێتەل بە تەواوی پارێزراو نیە.

 

زانیاری تۆ بۆ کوێ دەنێرین؟

 

  بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان، گواستنەوەی زانیارییە کەسییەکانت و هەڵگرتن و  پرۆسە کردنی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیت لە خۆ دەگرێت. هاوتا لەگەڵ ئەم سیاسەتە، زانیارییە کەسییەکانت دەگوازرێنەوە بۆ کۆماری کۆریا. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە یاسای پاراستنی داتا و یاساکانی تری ئەو وڵاتانەی کە زانیاریەکانت بۆی دەگوازرێنەوە لەوانەیە هێندەی یاساکانی وڵاتەکەت گشتگیر نەبن.

 

  هەروەها، بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان، گواستنەوەی زانیارییە کەسییەکانت و هەڵگرتن و پرۆسەکردنی بۆ وڵاتانی تر لەخۆ دەگرێت، واتە بە پێی پێویست لە نێوان وڵاتانی تر دەگوازرێتەوە، بەریتانیا.

 

  تکایە تێبینی ئەوە بکە کە یاسای پاراستنی داتا و یاساکانی تری ئەو وڵاتانەی کە زانیاریەکانت بۆی دەگوازرێنەوە لەوانەیە هێندەی یاساکانی وڵاتەکەت گشتگیر نەبن. ئێمە هەنگاوی گونجاو دەگرینەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی زانیارییە کەسییەکانت پارێزراو بن بە گوێرەی یاسا کارپێکراوەکان .

 

مافەکانی تۆ چین؟

 

بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەک سەبارەت بە مافەکانت یان بۆ پرسیارکردن، پەیوەندی بە ئێمەوە بکە. سەیری بڕگەی ;پەیوەندیمان پێوە بکە بکە.

 

بۆ ماوەی چەند زانیارییەکانی تۆ هەڵدەگرین؟

 

ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆ بۆ ماوەیەکی زیاتر لە پێویست ناهێڵینەوە بۆ ئەو مەبەستەی کە بۆی کۆکراونەتەوە. ئەمە واتە کە زانیارییەکان لەناودەبرێن یان لە سیستەمەکانمان دەسڕدرێنەوە کاتێک هیچی تر پێویست نین.

 

هەنگاوی گونجاو دەگرینەبەر بۆ دڵنیاکردنی ئەوەی زانیاری دەربارەی تۆ هەڵدەگرین لە سەر بنەمای ئەم خاڵانەی خوارەوە:

 

1. لانی کەم ئەو ماوەیەی کە زانیارییەکان بەکاردەهێنرێن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەک بە تۆ

2. بەو شێوازەی بەگوێرەی یاسا داواکراوە یان پەیوەست بە ئەرکە یاساییەکانی ئێمە

3. تەنها بۆ ئەو ماوەیەی پێویستە بۆ ئەو مەبەستانەی بۆی کۆکرابووەوە، شی دەکرێتەوە، یان ماوەیەکی زیاتر ئەگەر بەهۆی هەر گرێبەستێک پێویست بێت، بەپێی یاسای کارپێکراو، یان بۆ مەبەستی ئاماری، بەپێی پارێزبەندی گونجاو.

 

ئێمە چ جۆرە خزمەتگوزارییەکی لایەنی سێیەم بەکاردێنین؟

 

هەندێک لە ناوەڕۆک، ڕیکڵام، و کرداریی بەردەست لە خزمەتگوزارییەکانمان لە لایەن لایەنەکانی سێیەمەوە پێشکەش دەکرێت. ئەم لایەنە سێیەمانە کە ڕەنگە Cookies، Beacons، Pixelـی بەدواداچوون و ئامرازەکانی تر بەکاربهێنن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییانە. ئەم لایەنە سێیەمانە ڕاستەوخۆ لەلایەن سامسۆنگەوە کۆنتڕۆڵ ناکرێن، بۆیە پێشنیار دەکەین کە سیاسەتی نهێنیپارێزی ئەوان بپشکنیت بۆ ئەوەی تێبگەیت کە چۆن زانیارییەکانت بەکاردەهێنن.

 

بۆ هەندێک ئەپ و خزمەتگوزاری، بەلەخۆگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئێمە زانیاری چوونە ژوورەوە وەردەگرین و هەڵیدەگرین، لەگەڵ زانیاری دیکە کەوا تۆ ڕێگە بە ئێمە دەدەیت وەری بگرین کاتێک پەیوەست دەبیت بەم ئەپ و خزمەتگوزارییانەوە.

 

COOKIES، BEACONS، و تەکنەلۆژیا هاوشێوەکان

 

ئێمە، هەروەها هەندێک لایەنی سێیەم کە ناوەڕۆک، ڕێکلام، یان کاراییەکانی تر لە خزمەتگوزارییەکانماندا دابین دەکەن، Cookies، Pixels، Beacons و تەکنەلۆژیای دیکە لە چەند بوارێکی خزمەتگوزاریەکانمان بەکاردێنین.

 

Cookies

 

Cookies فایلی بچووكن کەوا زانیاری لە سەر کۆمپیۆتەر، تەلەفزیۆن، مۆبایل، یان ئامێرەکانی تر هەڵدەگرن. ڕێگە بە لایەنەکە دەدەن cookie بخاتە سەر ئامێرەکەت بۆ ناسینەوەت لە سەر ماڵپەڕ، خزمەتگوزاری، ئامێر و ساتەکانی وێبگەڕیت. Cookies خزمەت بە چەندین مەبەستی بەسوود دەکەن. بۆ نموونە:

 

• Cookie دەتوانێت زانیارییەکانی چوونە ژوورەوەتی بیر بکەوێتەوە بۆیە پێویست ناکات هەموو جارێک زانیاری چوونە ژوورەوەت بنووسیت بۆ چوونە ناو خزمەتگوزارییەکە.

• Cookie یارمەتی ئێمە و لایەنی سێیەم دەدات لەوە بگەین کامە بەشی خزمەتگوزاریەکانمان باوترینن چونکە یارمەتی ئێمە دەدات بزانین کامە لاپەڕە و تایبەتمەندیەکان لە لایەن سەردانیکارانەوە دەکرێنەوە و بڕی چەند کات لە سەر لاپەڕەکان بە سەر دەبەن. توێژینەوە لە ئەم زانیارییانە یارمەتیدەرمانە بۆ گونجاندنی خزمەتگوزارییەکان و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتر بۆ تۆ.

• Cookie یارمەتی ئێمە و لایەنی سێیەم دەدات لەوە بگەین کامە ڕیکڵامی بازرگانیت بینیوە بۆیە پێویست ناکات هەموو جارێک هەمان ڕیکڵامی بازرگانی وەربگریتەوە کاتێک دەچیتە ناو خزمەتگوزارییەکە.

• Cookie یارمەتی ئێمە و لایەنی سێیەم دەدات ناوەرۆک و ڕیکڵامی بازرگانی پەیوەندیدارت پێشکەش بکەین لە ڕێگەی کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی بەکارهێنانەکانت بۆ خزمەتگوزاریەکانمان و ماڵپەڕ و ئەپەکانی تر.

 

کاتێک تۆ وێبگەڕێک بەکاردەهێنیت بۆ چوونە ناو خزمەتگوزارییەکان، دەتوانیت وێبگەڕەکەت ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی هەموو Cookieـەکان وەربگرێت، هەموو Cookieـەکان ڕەت بکاتەوە، یان ئاگادارت بکاتەوە کاتێک Cookieـەک دەنێردرێت. وێبگەڕەکان جیاوازن، بۆیە سەیری پێرستی "یارمەتی" وێبگەڕەکەت بکە بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی چۆنیەتی گۆڕینی بەربژارەکانی Cookieـەکەت. ڕەنگە سیستەمی وەگەڕخەڕی ئامێرەکەت کۆنترۆڵی Cookie زیادەی تێدابێت. تێبینی ئەوە بکە کەوا خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەوە دیزاینکراون تا بە بەکارهێنانی Cookie کار بکەن، بۆیە ناچالاک کردنی Cookie ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر توانات بۆ بەکارهێنانی ئەو خزمەتگوزاریانە یان چەند بەشێکیان.

 

ئەوانیتر بیرگەی ناوخۆیی

 

ئێمە، لەگەڵ چەند لایەنێکی تری سێیەم، ڕەنگە جۆری تری تەکنەلۆژیای بیرگەی ناوخۆیی بەکاربێنین، وەک بابەتی هاوبەشکراوی ناوخۆیی (هەروەها وەک Flash cookie ئاماژەی پێدەکرێت) و بیرگەی ناوخۆیی HTML5، پەیوەست بە خزمەتگوزاریەکانمان. ئەم تەکنەلۆژیایانە هاوشێوەن لەگەڵ Cookieـە ئاماژەپێکراوەکانی سەرەوە. لە سەر ئامێرەکەت هەڵگیراون و دەکرێت بەکار بێن بۆ هەڵگرتنی چەند زانیارییەک دەربارەی چالاکی و خواستەکانت. بەڵام ئەم تەکنەلۆژیایانە ڕەنگە کەڵک لە بەشە جیاوازەکانی ئامێرەکانت وەربگرن لە Cookie ستانداردەوە، بۆیە ڕەنگە نەتوانیت بە بەکارهێنانی ئامراز و ڕێکخستنە ستانداردەکانی وێبگەڕ کۆنتڕۆڵیان بکەیت. بۆ زانیاری دەربارەی ناچالاککردن یان سڕینەوەی زانیاری ناو بابەتی هاوبەشکراوی ناوخۆیی، سەردانی http://helpx.adobe.com/flash-player/kb/disable-local-shared-objects-flash.html بکە.

 

Beacons

 

ئێمە لەگەڵ هەندێک لایەنی سێیەم، ڕەنگە ئەو تەکنەلۆژیایانە بەکاربهێنین کە پێیان دەوترێت Beacons یان Pixel کە زانیاری لە ئامێرەکەتەوە دەگەیەننە سێرڤەرێک. Beacons دەکرێت بخرێتە ناو ناوەرۆکی ئۆنلاین، ڤیدیۆ، و ئیمەیل، و دەکرێت ڕێگە بە سێرڤەرێک بدات چەند جۆرێکی زانیاری ئامێرەکەت بخوێنێتەوە، بزانێت کەی سەیری ناوەرۆکێکی دیاریکراو یان Emailـێکی دیاریکراوت کردووە، بزانێت کامە کات و ڕێکەوت سەیری بیکۆنەکە و ناونیشانی IPـی ئامێرەکەی خۆت کردووە. ئێمە و چەند لایەنێکی سێیەم Beacons بۆ چەند مەبەستێک بەکاردێنین، وەک شیکردنەوەی بەکارهێنانەکانت بۆ خزمەتگوزارییەکان، لەگەڵ Cookies، بۆ پێشکەشکردنی ناوەڕۆک و ڕیکڵامی بازرگانی کەوا زیاتر پەیوەندیدارن بە تۆوە.

 

لە ڕێگەی دەسگەیشتن و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان، تۆ ڕەزامەندیت بە هەڵگرتنی Cookies، تەکنەلۆژیای تری بیرگەی ناوخۆیی، Beacons و زانیاری دیکەی سەر ئامێرەکەت. هەروەها ڕەزامەندیت بۆ دەسگەیشتنی ئەم جۆرە Cookies، تەکنەلۆژیاکانی بیرگەی ناوخۆیی، Beacons و زانیاری کە لە بەسی سەرەوە لایەن ئێمە و لایەنی سێیەم ئاماژەپێکراوە.

 

بینەری تایبەتمەند و خواستەکانی تۆ

 

پەیوەندیمان پێوە بکە

 

دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت بۆ نوێکردنەوەی هەڵبژاردنەکانت، ڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت، پێشکەشکردنی داواکارییەک، یان پرسیارکردن لە ئیمە.

 

ئاسانترین ڕێگا بریتییە لە پەیوەنیکردن لە ڕێگەى بەشی  پەیوەندیمان پێوە بکە ـی ئەم لینکەیە https://www.samsung.com/.

 

هەروەها دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لەڕێگەی:

    کۆنترۆڵکەری زانیاری

    کۆمپانیای Samsung Electronics، بۆ بەرهەمی سنوردار.

    129, Samsung-ro, Yeongtong-gu,

    Suwon-si, Gyeonggi-do 16677، کۆماری کۆریا

 

سیاسەتی نهێنیپارێزی سامسۆنگ - دابینکردنی تەلەفزیۆنی زیرەک

 

خزمەتگوزاری تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەش دەکات کە ناوەڕۆکی ڤیدیۆی بەرزکراوە، ئەزموونی تەلەفزیۆنی تایبەتمەند، فیلم، پەیوەندی بە خزمەتگوزاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و توانای کۆنترۆڵکردن و کارلێککردن لەگەڵ تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت بە فەرمانی دەنگی. ئێمە زانیاری کۆدەکەینەوە، بەکاریدەهێنین، هاوبەشی دەکەین و هەڵیدەگرین لە ڕێگەی تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت و ئەو ئامێرانەی کە بەستراوەتەوە بە تەلەفزیۆنە زیرەکەکەتەوە بەو شێوەیەی کە لە سیاسەتی نهێنیپارێزیدا ئاماژەی پێکراوە. ئەم تەواوکەرە، وردەکاری زیاتر سەبارەت بە شێوازەکانی نهێنیپارێزی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی تەلەفزیۆنی زیرەک دەدات.

 

تەلەفزیۆنی زیرەک بە شێوەیەک دروست کراوە کە بتوانیت بە ئاسانی بەرنامە ڤیدیۆییەکان و ناوەڕۆکەکانی تر بدۆزیتەوە و دەستت پێیان بگات. بۆ نموونە، دەتوانیت دەستت بگات بە زانیاری دەربارەی بەرنامە تەلەفزیۆنییە ڕاستەوخۆکان کە لەلایەن بەکارخەری کەیبڵ یان مانگی دەستکردەکەتەوە بەسەرتدا دابەشکراون، و پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی لەسەر داواکاری کە لەلایەن دابینکەرانی ناوەڕۆکی لایەنی سێیەمەوە دابەشکراون، لەڕێگەی ڕێنماییە گەڕانەکانەوە کە لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکەتدا پیشان دەدرێن.

 

لە حاڵەتی بەرنامە تەلەفزیۆنییە ڕاستەوخۆکاندا، ئێمە ئەوە دیاری دەکەین کە چ ناوەڕۆکێک لەبەردەستتدایە بە پشتبەستن بە بەشێک لەسەر کۆدی پۆستەکەت. جگە لەوەش، تەلەفزیۆنی زیرەک یارمەتیت دەدات بۆ دۆزینەوە و ئەزموونکردنی ناوەڕۆکی تری تەلەفزیۆنی زیرەک کە زیاتر پەیوەندیدارە بە تۆوە بە تیشک خستنە سەر ئەو بەرنامە و ناوەڕۆکە کە ئەگەری زۆرە سەرنجت ڕابکێشێت یان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیادە کەوا ئەزموونی سەیرکردنت باشتر دەکەن. ئێمە ئەم پێشنیار و خزمەتگوزارییانەی تر بنیات دەنێین لە سەر بنەمای:

 

• زانیاری دەربارەی ئەو ناوەڕۆکەی کەوا سەیرت کردووە، کڕیوتە، دات بەزاندووە، یان لە ڕێگەی ئەپەکانی سامسۆنگەوە لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت یان ئامێرەکانی تر (دەربارەی زانیاری سەیرکردنی تەلەفزیۆن، تکایە سەیری بەشی 'خزمەتگوزاریەکانی زانیاری سەیرکردن'ـی خوارەوە بکە)؛

• زانیاری دەربارەی ئەو ئەپانەی کە لە ڕێگەی تەلەفزیۆنی زیرەکەوە دەستت پێگەیشتووە؛

• زانیاری دەربارەی کرته کردنت لە سەر "حەزپێکردن"، "حەزپێنەکردن"، "ئێستا سەیری بکە"، و دوگمەکانی تری سەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت؛

• ئەو پرسانەی کە دەیخەیتە ناو تایبەتمەندییەکانی گەڕانی تەلەفزیۆنی زیرەکەوە، بەلەخۆگرتنی ئەو کاتەی گەڕانت بۆ ناوەڕۆکی ڤیدیۆیەکی دیاریکراو کردووە؛

• بەکارهێنانی بە مەبەستی دیکەی تەلەفزیۆنی زیرەک و زانیاری ئامێر، وەک، گەرچی تەنها بۆ ئەمانە سنووردار نیە، ناونیشانی IP، زانیاری یاداشت، زانیاری کەوا ڕێکخستنی هاردوێر یان سۆفتوێرەکەت دەردەخات، زانیاری‎ ‎وێبگەڕ، و ئەو لاپەڕانەی داوات کردووە.

 

خزمەتگوزاریەکانی زانیاری سەیرکردن

 

ئەم ئاگادارییە نهێنیپارێزیە پێویستە بە هاوبەشی لەگەڵ سیاسەتی نهێنیپارێزی سامسۆنگ بخوێنرێتەوە، کە هەروەها پەیوەندی بە وەرگرتنی ئەزموونی تەلەفزیۆنی زیرەکی تایبەتمەندەوە هەیە و دەتوانرێت لە ڕێگەی https://account.samsung.com/membership/pp بدۆزرێتەوە.

 

بۆ ئەوەی ئەزموونی گونجێنراوی تەلەفزیۆنی زیرەکت پێشکەش بکەین هەندێک لە تایبەتمەندی و خزمەتگوزاریەکانمان پشت بە مێژووی سەیرکردنی تەلەفزیۆن و زانیاری بەکارهێنانی تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت دەبەستێت.

 

مێژووی سەیرکردنی تەلەفزیۆنەکەت زانیاری لەسەر تۆڕەکان، کەناڵەکان، ئەو ماڵپەڕانە لەخۆدەگرێت کە سەردانت کردوون و ئەو بەرنامانەی کە لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکەتدا بینراون و بڕی ئەو کاتەی کە بەسەرت بردووە بۆ سەیرکردنیان.

 

ڕەنگە ئێمە ناسینەوەی ناوەڕۆکی ئۆتۆماتیکی (ACR) و تەکنەلۆژیاکانی تر بەکاربهێنین بۆ وەرگرتنی ئەم زانیارییە. تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت پارچە ڤیدیۆکان یان زانیاری تیونەری تەلەفزیۆن دەگوازێتەوە بۆ دیاریکردنی ئەو بەرنامانەی سەیرتکردوون.

 

هەموو کاتێک دەتوانیت هەلبژاردەی تایبەتمەندیەتیت بگۆڕیت لە ڕێگەی چوون بۆ پێرستی ڕێکبەندەکان بۆ ناچالاککردنی تایبەتمەندی یان خزمەتگوزاری دیاریکراو بە ویستی خۆت، لەو حاڵەتەدا مێژووی سەیرکردنی تەلەفزیۆنەکەت توانای کۆکردنەوەی زانیاری نامینێت بۆ ئەم تایبەتمەندی یان خزمەتگوزارییە دیاریکراوە.

 

خزمەتگوزاری ڕیکلامی بازرگانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی

 

خزمەتگوزاریەکانی ڕیکلامی بازرگانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ("خزمەتگوزاریەکانی IBA") دیزاینکراوە بۆ پێدانی توانای بەدەستهێنان و بینینی سوودبەخشانە، کارلێکارانە و ڕیکلامی بازرگانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دەربارەی بەرهەم و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان، لە لایەن سامسۆنگ و لایەنەکانی سێیەم لە سەر تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگی تۆ یان لە سەر پلاتفۆرم و ئامێرە جۆربەجۆرەکانی تری سامسۆنگ و لایەنەکانی سێیەم، بەلەخۆگرتنی ڕیکلامی بازرگانی هاوڕێک، لە سەر ماڵپەڕ، ئامێرەکانی مۆبایل، و تابلێتەکان.

 

بۆ ئەوەی ڕیکلامی بازرگانی لە سەر ئامێرەکانت زیاتر پەیوەندیدار بن بە خۆت، خزمەتگوزاری IBA پشت بە مێژووی سەیرکردنی تەلەفزیۆنیت دەبەستێت (بەلەخۆگرتنی زانیاری دەربارەی تۆڕەکان، کەناڵەکان، ماڵپەڕە سەردانیکراوەکان و بەرنامە سەیرکراوەکان لە سەر تەلەفزیۆنی زیرەکەکەت لەگەڵ بڕی ئەو کاتەی بە سەرت بردووە لە سەیرکردنیان)، زانیاری بەکارهێنانی تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ، زانیاریی ئاماری تری دەسخراو لە سەرچاوە متمانەپێكراوەکانی زانیاری لایەنی سێیەم. ڕەنگە ناسینەوەی خودکاری ناوەرۆک (ACR) و تەکنەلۆژیای تر بەکاربێنین بۆ گرتنی مێژووی سەیرکردنی تەلەفزیۆنت.

 

بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی سەرەوە، ئێمە گروپێک لە خاوەن تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ دروست دەکەین کە بەرژەوەندی هاوشێوە و ئارەزووی هاوبەشیان هەیە و ئەم گروپانە بۆ خزمەتگوزاریی IBA بەکاردێنن. ئەو زانیاریانەی سەرەوە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ئەو گروپانەی کە تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەتی بۆ دیاریکراوە، بەم شێوەیە، وەرگرتنی جۆری ڕیکلامی بازرگانی بۆ ئامێرەکانت دیارەدەکریت.

 

دەتوانیت هەموو کاتێک خزمەتگوزاری IBA ناچالاک‎ ‎بکەیت لە ڕێگەی سەردانیکردنی پێرستی ڕێكبەندەكانی تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەت.

 

تکایە سەرنجی ئەوە بدە کەوا هەلبژاردەی نهێنیپارێزی پەیوەست بە خزمەتگوزاری IBA کار ناکاتە سەر ئەوەی ئایا جۆرەکانی تری ڕیکلامی بازرگانی وەردەگریت یان نا کەوا بەتایبەتی لە سەر مێژووی سەیرکردنی تەلەفزیۆنەکەت یان زانیاریی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەت بنیات نەنراون. ئەو جۆرانەی تری ڕیکلامی بازرگانی و بەبازاڕکردن لە سەر بنەمای زانیاری دیکە دەبێت وەک شوێنی گشتگیرکراو و زانیاری دیکەی پێشبینیکراو. ڕەنگە کەمتر پەیوەندیدار بێت چونکە لە سەر بنەمای ئارەزووەکانی تۆ نین.

 

بۆ زانیاری تێروتەسەلی زیاتر دەربارەی خزمەتگوزاریەکانی IBA، تکایە سەیری ئاگاداری تایبەتمەندیەتی خزمەتگوزاریەکانی IBA بکە لە خوارەوەی ئەم تەواوکەرە.

 

PSID (ناسنامەی خزمەتگوزاری بەکەسیکراو)

 

مێژووی سەیرکردن و زانیاری بەکارهێنانی تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت کۆ دەکرێتەوە بۆ مەبەستی پێشکەشکردنی ڕیکلامی بنیاتنراو لە سەر ئارەزوو کەوا پەیوەست دەکرێت بە ناسێنەری ئامێری هەڕەمەکی و نا-جێگیر کەوا پێی دەوترێت ناسنامەی خزمەتگوزاری بەکەسیکراو یان "PSID".

 

دەتوانیت هەموو کاتێک PSIDـەکەت ڕێک بکەیتەوە لە ڕێگەی سەردانیکردنی پێرستی ڕێکبەندەکانی تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت و کاتێک ڕێک دەکرێتەوە، مێژووی سەیرکردنی تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت و زانیاری بەکارهێنانی تەلەفزیۆنی زیرەک پەیوەست بە ڕیکلامی بنیاتنراو لە سەر ئارەزوو لە PSIDـی پێشووتر جیا دەکرێتەوە. لەبیرت بێت کەوا ئەگەر PSIDـەکەت ڕێک بکەیتەوە، ڕەنگە کواڵیتی ڕیکلامی ڕێکخراو و بنیاتنراو لە سەر ئارەزوو بە تەواوی نەسازێنرێت.

 

ناسینەوەی دەنگ

 

دەتوانیت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت بکەیت، و زۆرینەی تایبەتمەندیەکانی بە فەرمانە دەنگییەکان بەکاربێنیت.

 

ئەگەر ناسینەوەی دەنگ چالاک بکەیت، دەتوانیت بە بەکارهێنانی دەنگت کارلێک لەگەڵ تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت بکەیت. بۆ دابینکردنی تایبەتمەندی ناسینەوەی دەنگ، فەرمانە دەنگییەکانت دەگوازرێنەوە (لەگەڵ زانیاری دەربارەی ئامێرەکەت، لەوانەش ناسێنەری ئامێرەکەت) بۆ ئێمە و ئێمە فەرمانە دەنگییەکانت دەگۆڕین بۆ دەق بۆ دابینکردنی تایبەتمەندییەکانی ناسینەوەی دەنگ. هەروەها، ڕەنگە سامسۆنگ فەرمانەکانی دەنگ و دەقە پەیوەندیدارەکان کۆ بکاتەوە تاوەکو تایبەتمەندیەکان هەڵسەنگێنێت و باشتریان بکات. سامسۆنگ فەرمانەکانی دەنگت کۆ دەکاتەوە کاتێک داواکاری تایبەت لە تەلەفزیۆنی زیرەکەکە دەکەیت لە ڕێگەی گرته کردن لە سەر دوگمەی چالاککردن جا لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە یان سەر شاشەکەت یان لە ڕێگەی ووتنی وشەیەکی بەئاگا هێنانە (بۆ نموونە "سڵاو، Bixby") و قسەکردن لە ناو مایكرۆفۆنی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە یان تەلەفزیۆنە زیرەکەکە.

 

ئەگەر ناسینەوەی دەنگ چالاک نەکەیت، ناتوانیت تایبەتمەندیەکانی ناسینەوەی دەنگ بەکاربێنیت.

 

دەتوانیت هەموو کاتێک کۆکردنەوەی زانیاری ناسینەوەی دەنگ ناچالاک‎ ‎بکەیت لە ڕێگەی سەردانیکردنی پێرستی ڕێكبەندەكان. بەڵام، ئەمە ڕێگری لە بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکانی ناسینەوەی دەنگ دەکات.

 

بۆ زانیاری تێروتەسەلی زیاتر دەربارەی خزمەتگوزاریئەکانی ناسینەوەی دەنگ تکایە سەیری ئاگاداری نهێنیپارێزی ناسینەوەی دەنگ بکە لە خوارەوەی ئەم تەواوکەرە.

 

لایەنەکانی سێیەم

 

تکایە سەرنجی ئەوە بدە کەوا کاتێک سەیری ڤیدیۆیەک دەکەیت یان بەرنامە و ناوەرۆکە پێشکەشکراوەکانی لە لایەن لایەنێکی سێیەم دەکەیتەوە، ڕەنگە ئەم دابینکەرە زانیاری دەربارەی تەلەفزیۆنە زیرەکەکەت کۆ بکاتەوە یان وەربگرێت (بۆ نموونە ناونیشانی IPـەکەی و ناسێنەری ئامێر)، گواستنەوەی داواکراو (بۆ نموونە داواکاری کڕین یان بەکرێگرتنی ڤیدیۆکە)، و بەکارهێنانەکانت بۆ بەرنامەن یان خزمەتگوزارییەکە. سامسۆنگ بەرپرسیار نیە لە کردارەکانی نهێنیپارێزی یان ئاسایشی ئەم دابینکەرانە. پێویستە وریا بیت و پێداچوونەوە بە بەیاننامەکانی نهێنیپارێزی لایەنی سێیەم بکەیت کە بۆ ماڵپەڕ و خزمەتگوزارییەکانی بەکاریان دەهێنیت.

 

تایبەتمەندییە تایبەتەکانی وڵات

 

تکایە ئاگاداربە کە یەکێک یان زیاتر لەو تایبەتمەندیانەی کە لەم تەواوکەرەی تەلەفزیۆنی زیرەکدا باسکراون، ڕەنگە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی تۆ بەردەست نەبێت.

 

ئاگاداری نهێنیپارێزی خزمەتگوزاری ناسینەوەی دەنگ

 

کۆمپانیای Samsung Electronics و کۆمپانیاکانی تری سەر بەو کۆمپانیایە ڕێز لە نیگەرانییەکانتان دەگرن سەبارەت بە نهێنیپارێزی. ئەم ئاگادارییە نهێنیپارێزیە ئەو زانیارییە کەسییانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری ناسینەوەی دەنگەوە کۆیان دەکەینەوە ("خزمەتگوزاری دەنگ").

 

خزمەتگوزاری دەنگ خزمەتگوزارییەکە کە تواناکان بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات بۆ دۆزینەوە و سەیرکردنی ناوەڕۆک و بەڕێوەبردنی جیهانەکەیان لە سەرانسەری بەرهەمەکانی سامسۆنگ بە بەکارهێنانی تەنها دەنگی خۆیان. تایبەتمەندیەکانی لێکدانەوەی زمانی سروشتى دەگرێتەوە لە گەڕانی ناوەڕۆک و کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەیان؛ ئینتەرنێت، کەشوهەوا، و خزمەتگوزارییەکانی تر کەوا بەکارهێنەران لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگیان چاوەڕێی دەکەن.

 

بەگوێرەی زمان و ئەو وڵاتەی دەسنیشانی دەکەیت، دەتوانیت تایبەتمەندی ناسینەوەی دەنگی باشترکراو بەکاربێنیت، Bixby. کاتێک Bixby چالاک دەکرێت، ڕەنگە بتوانی لە ڕێگەی ئایکۆنەکان، بەنێر، یان هێماکانی تری سەر شاشەی تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەتەوە پێیبزانیت. ڕەنگە پاڵپشتی زمانی ناوخۆیی بەگوێرەی وڵات بگۆڕێت. 

 

ئەم ئاگادارییە نهێنیپارێزیە زانیاری زیاتر و تایبەت دەدات سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی زانیارییە کەسییەکانت لە پەیوەندی لەگەڵ خزمەتگوزاری دەنگدا، و پێویستە بە هاوبەشی لەگەڵ سیاسەتی نهێنیپارێزی سامسۆنگ بخوێنرێتەوە، کەوا بە سەر وەرگرتنت بۆ خزمەتگوزاری دەنگ جێبەجێ دەبێت و دەکرێت بدۆزرێتەوە لە https://account.samsung.com/membership/pp.

 

لەم ئاگادارییە نهێنیپارێزیەدا، ئێمە باس لە جۆرەکانی ئەو زانیاریانە دەکەین کە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری دەنگەوە کۆدەکرێنەوە، چۆن ڕەنگە زانیارییەکان بەکاربهێنین و ئەو هەڵبژاردنانەی کە لەبەردەستتدان سەبارەت بە بەکارهێنانمان بۆ زانیاریەکە.  سامسۆنگ کۆنترۆڵکەری زانیارییە بۆ لێکدانەوەی زانیاری کەسی.

 

ئێمە چ زانیارییەک کۆ دەکەینەوە؟

 

لە ڕێگەى خزمەتگوزاری دەنگ، ڕەنگە بە ڕێگای جیاواز زانیاری دەربارەی تۆ بەدەست بخەین. جۆرەکانی زانیاری کەسی کەوا ئێمە کۆی دەکەینەوە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

 

• کارلێکەکانی خزمەتگوزاری دەنگ. ڕەنگە ئەو زانیاریە کۆ بکەینەوە کەوا تۆ لەگەڵ خزمەتگوزاری دەنگ ئالوگۆڕی دەکەیت لە ڕێگەى کارلێک لەگەڵ خزمەتگوزارییەکان، بەلەخۆگرتنی تۆمارکردنی فەرمانە دەنگیەکانت (وەک پرسیارەکان، داواکارییەکان و ڕێنماییەکانت)، وێنەکانت، و داخڵکردنەکانی تر، و ئەو زانیارییانەی تۆ لە خزمەتگوزارییەکان وەری دەگریت (وەک وەڵام و ناوەڕۆکەکان). هەروەها ڕەنگە ئێمە زانیاری دیکەی پەیوەست بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری دەنگی تۆ بەدەست بهێنین، لەوانە زانیارییەکانی (وەک زانیارییەکانی پەیوەست بەو بەرنامانەی کە بەکاریان دەهێنیت، ئەو ماڵپەڕانەی کە سەردانیان دەکەیت، و وێنە، مۆسیقا، نووسراوەکانی ساڵنامە، نیشانە و ناوەڕۆک و زانیاری لەسەر بەرهەمەکانی تری سامسۆنگ. هەروەها ماڵپەڕ، ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم) کە لە سامسۆنگ و ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم وەریدەگرین یان لەلایەن خزمەتگوزاری دەنگەوە دەستیان پێدەگات یان بەکاردەهێنرێن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان (وەک پەخشی مۆسیقا و کەشوهەوا).

 

• زانیاری شوێنی جوگرافی. ڕەنگە زانیاری شوێنی جوگرافی و زانیاری دیکەی ئامێرەکەت وەربگرین پەیوەست بە شوێنەکەت لە ڕێگەى زانیاری کۆدی پۆستی هەڵگیراو لە سەر تەلەفزیۆنەکەت کەوا دەکرێت لە ڕێگەى ناونیشانی IP یان داخڵکردنەکانت بۆ مەبەستی دیاریکراو وەربگیرێت، بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە تۆ.

 

• زانیاری ئامێر و ئەپەکان. ڕەنگە زانیاری لە ڕێگەى هۆکاری خودکار دەربارەی خزمەتگوزاری دەنگی چالاک کراوی ئامێرەکان وەربگرین، وەک مۆدێڵەکانی ئامێر، وەشانی سیستەمی وەگەڕخەڕ، شێوەبەندی ئامێر و ڕێکبەندەکان، ناونیشانی IP، و ناسێنەری ئامێر و ناسێنەری دیکەی جیاواز. هەروەها، ڕەنگە زانیاری دەست بخەین دەربارەی چۆن، کەی، و بۆ ماوەی چەند ئەو ئامێرانەت کە خزمەتگوزاری دەنگیان هەیە بەکاردەهێنیت، بەلەخۆگرتنی بەکارهێنانەکانت بۆ خزمەتگوزاری دەنگ و ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی سامسۆنگ و لایەنەکانی سێیەم لە سەر ئامێرەکان (وەک لیستی ئەپەکانی سەر ئامێرەکەت، میوزیکی پەخشکراو لەسەر ئامێرەکانت، ئەو ماڵپەڕانەی سەردانیان دەکەیت، و ئەو گەڕانانەی ئەنجامیان دەدەیت).

 

ئێمە چۆن زانیاری تۆ بەکاردێنین؟

 

ئێمە ڕەنگە ئەو زانیارییە کە لە ڕێگەى خزمەتگوزاری دەنگ بەدەستمان هێناوە بەکاربێنین بۆ:

 

• پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە تۆ، وەک وەڵامدانەوەی داواکاریەکانت، پرسیارەکانت و ڕێنماییە ئەنجامدراوەکان لە ڕێگەى خزمەتگوزاری دەنگ؛

• دەسنیشانکردن و ڕێگەدان بە تۆ تاوەکو بتوانیت خزمەتگوزاری دەنگ بەکاربێنیت؛

• باشترکردن و ڕێکخستنی ئەزموونت لەگەڵ خزمەتگوزاری دەنگ، وەک گەیاندنی ناوەڕۆک و وەڵامە چاککراوەکان بۆ بەکارهێنەرانمان و ئەو شێوازەی کەوا ئەوان کارلێک لەگەڵ خزمەتگوزاری دەنگ دەکەن؛

• بە ڕەزامەندی جیاواز لەلایەن تۆوە، پەیوەندیکردن لەگەڵ تۆ سەبارەت بە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان، و پێشکەشکردنی ئاگانامە، ناوەڕۆک، ئاگادارکردنەوە، ئۆفەر، ڕیکلامکردن، زانیاری بازاڕکردن و پەیوەندیکردن بۆ تۆ؛

• وەڵامدانەوەی داواکاری و پرسەکانت؛

• بەکارخستن، هەڵسەنگاندن، و باشترکردنی بازرگانییەکەمان (بەلەخۆگرتنی پەرەپێدانی بەرهەمی نوێ؛ باشترکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانمان؛ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانمان؛ شیکردنەوەی بەرهەمەکانمان، بنەما و خزمەتگوزارییەکانی بەکاربەر؛ ئەنجامدانی توێژینەوەی بازاڕ؛ ئەنجامدانی شیکردنەوەی زانیاری؛ و ئەنجامدانی ژمێریاریی، ووردبینی، و کردارە ناوخۆییەکانی دیکە)؛

• ڕێگەت پێدەدات بۆ کارلێک کردن و بەکارهێنانی چەند ئەپ و خزمەتگوزارییەکی لایەنی سێیەم؛

• پارێزگاریکردن، دەسنیشانکردن و ڕێگریکردن لە ساختەکاری و چالاکیە تاوانکارییەکانی تر، بانگەشەکان و بەرپرسیارییەتی دیکە؛ و

• پابەندبوون و بەهێزکردنی ئەرکە یاساییە جێبەجێکراوەکان، ستانداردە پەیوەندیدارەکانی پیشەسازی، و سیاسەتەکانی ئێمە، بەلەخۆگرتنی ئاگاداری نهێنیپارێزی، سیاسەتی نهێنیپارێزی Samsung account.

 

لە ڕێگەی خزمەتگوزاری دەنگەوە، ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات، ئێمە زانیاری کەسی سەبارەت بە چالاکییە ئۆنلاینەکانت لەسەر ئەو ئامێرانەی کە خزمەتگوزاری دەنگیان لەسەر چالاک کراوە کۆبکەینەوە، لە سەرانسەری ئەپەکانی لایەنی سێیەم، ماڵپەڕەکان و خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکانی تر. ڕەنگە خزمەتگوزارییە شیکاریەکانی لایەنی سێیەم لە سەر خزمەتگوزارییەکانمان بەکاربێنین. ئەو دابینکەرانەی کەوا ئەم خزمەتگوزارییە شیکارییانە بەڕێوەدەبەن، یارمەتی ئێمە دەدەن لە شیکردنەوەی بەکارهێنانی تۆ بۆ خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانمان. ئەو زانیارییەی بە دەستی دەهێنین ڕەنگە ئاشکرا بکرێت یان ڕاستەوخۆ کۆ بکرێتەوە لە لایەن دابینکەران و لایەنە سێیەمە پەیوەندیدارەکانی تر کە زانیارییەکان بەکاردەهێنن، بۆ نموونە، بۆ هەڵسەنگاندنی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان، یارمەتیدان لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، و دەستنیشانکردنی کێشە تەکنیکییەکان.

 

سامسۆنگ زانیاری کەسیی بۆ مەبەستە باسکراوەکانی سەرەوە شی دەکاتەوە. بنەمای یاسایی سامسۆنگ بۆ لێکدانەوەی زانیاری کەسی، لێکدانەوەیەک دەگرێتەوە کەوا بریتیە لە پێویستییەک بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نێوان تۆ و سامسۆنگ (بۆ نموونە، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ تۆ و دەسنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوەت تا ڕەنگە بتوانیت چەند خزمەتگوزارییەک بەکاربێنیت)؛ پێویستییەک بۆ پابەندبوون بە داواکارییە یاساییەکان (بۆ نموونە، بۆ پابەندبوون بە ڕێسا جێبەجێکراوەکانی ژمێریاریی و ئاشکراکردنی ئیجباری بۆ جێبەجێكردنی یاسا)؛ پێویستییەک بۆ بەرژەوەندییە ڕەواکانی سامسۆنگ (بۆ نموونە، بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییمان لەگەڵ تۆ و بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان)؛ بە پشتبەستن بە ڕەزامەندی کڕیارەکانمان (بۆ نموونە، بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ تۆ سەبارەت بە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانمان و پێدانی زانیاری بازاڕکردنت)، کە دواتر لەوانەیە لە هەر کاتێکدا بکێشرێنەوە بە پەیوەندیکردن بە ئێمەوە وەک لە بەشی پەیوەندیمان پێوە بکە لە سیاسەتی نهێنیپارێزی سامسۆنگدا دیاری کراوە بێ ئەوەی کار بکاتە سەر یاسایی بوونی لێکدانەوە لە سەر بنەمای ڕەزامەندی پێش کێشانەوەی.

 

پێویستە لە سەرت، وەک پێویستیەک بۆ چوونە ناو گرێبەستێک، زانیاری کەسییت بە ئێمە بدەیت بۆ لێکدانەوە بەو شێوەیەی کە لە سەرەوە باسکراوە. ئەگەر زانیاری کەسیی بە ئێمە نەدەیت، ئێمە ناتوانین هەموو تایبەتمەندییە بەردەستەکانی ناو خزمەتگوزاری دەنگ بە تۆ بدەین.

 

سوودمەند بە لەو هەڵبژاردانەی کە بەردەستن سەبارەت بە زانیارییەکانت. بۆ زانیاری
زیاتر سەردانی بەشی (مافەکانت چییە؟) بکە

 

بەربژارەکانی تۆ

 

دەتوانیت هەموو کاتێک خزمەتگوزاری دەنگ ناچالاک‎ ‎بکەیت لە ڕێگەی سەردانیکردنی پێرست، بەڵام ڕەنگە ئەمە ڕێگریت لێ بکات لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری دەنگ.

 

هەروەها، چەند بژاردەیەکت پێشکەش دەکەین پەیوەست بە زانیاری کەسیی کەوا ئێمە لە تۆی وەردەگرین. بۆ نوێکردنەوەی هەڵبژاردنەکانت، سنووردارکردنی ئەو پەیوەندیانەی کە لە ئێمەوە وەریدەگریت، یان داواکارییەک پێشکەش بکەیت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە وەک لە بەشی چۆن پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە سیاسەتی نهێنیپارێزی سامسۆنگدا دیاری کراوە

 

ئەم ئاگادارییە نهێنیپارێزیە ڕەنگە ماوە ماوە نوێ بکرێتەوە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە شێوازەکانی زانیاری کەسیمان سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکان یان گۆڕانکاری لە یاسای کارپێکراودا ڕەنگبداتەوە. ئێمە ئاگادارییەک لە ماڵپەڕەکەمان و/یان ئامێرەکەتدا بڵاودەکەینەوە بۆ ئەوەی ئاگادارت بکەینەوە لە هەر گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ئاگاداری نهێنیپارێزیمان و لە سەرەوەی ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوە بکەین کە کەی دوایین جار نوێکراوەتەوە.

 

ئاگاداری نهێنیپارێزی خزمەتگوزاری ڕێکلامەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی

 

کۆمپانیای Samsung Electronics و کۆمپانیاکانی تری سەر بەو کۆمپانیایە ڕێز لە نیگەرانییەکانتان دەگرن سەبارەت بە نهێنیپارێزی. ئەم ئاگاداریەی نهێنیپارێزی بە سەر زانیاری کەسیی جێبەجێ دەبێت کەوا ئێمە لە ڕێگەى خزمەتگوزاری ڕیکلامی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ("خزمەتگوزاری IBA") کۆی دەکەینەوە.

 

خزمەتگوزاری IBA چیە؟

 

خزمەتگوزاری IBA دیزاینکراوە بۆ پێدانی توانای بەدەستهێنان و بینینی سوودبەخشانە، کارلێککارانە و ڕیکلامی بنیاتنراو لە سەر بەرژەوەندی دەربارەی بەرهەم و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان لە لایەن سامسۆنگ و لایەنەکانی سێیەم لە سەر تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگی تۆ یان لە سەر پلاتفۆرم و ئامێرە جۆربەجۆرەکانی سامسۆنگ و لایەنەکانی سێیەم، بەلەخۆگرتنی ڕیکلامی بازرگانی هاوڕێک، لە سەر وێب، ئامێرەکانی مۆبایل، و تابلێتەکان.

 

لە ڕێگەى خزمەتگوزاری IBA، بە ڕێگای جیاواز زانیاری دەربارەی ئامێرەکانت بەدەستدەهێنین. جۆرەکانی زانیاری کەوا ئێمە کۆی دەکەینەوە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

 

• زانیاری ئامێرەکان. ئێمە زانیارییەکانی وەک مۆدێلی ئامێرەکەت، وەشانی سیستەمی وەگەڕخەڕ، ڕێکخستن و ڕێکخستنەکانی ئامێر، ناونیشانی IP، ناسێنەری ئامێرەکان و ناسێنەرەکانی تر کۆدەکەینەوە.

• بەکارهێنانی ئامێر و زانیاری یاداشت. زانیاری کۆ دەکەینەوە دەربارەی چۆن، کەی، و بۆ ماوەی چەند ئامێرەکانت بەکاردێنیت، بەلەخۆگرتنی کارلێکت لەگەڵ خزمەتگوزاری IBA و سامسۆنگ و ئەپ و خزمەتگوزاریەکانی لایەنی سێیەمی لە سەر ئامێرەکان (وەک لیستی ئەپەکانی سەر ئامێرەکانت).

• بینینی زانیاری. ئێمە مێژووی سەیرکردنی تەلەفزیۆنەکەت کۆدەکەینەوە. مێژووی سەیرکردنی تەلەفزیۆنەکەت زانیاری لەسەر تۆڕەکان، کەناڵەکان، ئەو ماڵپەڕانە لەخۆدەگرێت کە سەردانت کردووە و ئەو ئەپانەی کە لە تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەتدا بینراون و بڕی ئەو کاتەی کە بەسەرت بردووە بۆ بینینی. ڕەنگە ACR و تەکنەلۆژیای تر بەکاربێنین بۆ وەرگرتنی مێژووی سەیرکردنی ئەم تەلەفزیۆنە.

• زانیاری ئاماری. ڕەنگە ئێمە زانیاری ئاماری دەربارەی تۆ یان ئامێرەکانت وەک شوێنی گشتێنراو و گروپی تەمەنی خەمڵێنراو بەکاربهێنین. ئێمە ئەم زانیارییە ئامارییە لە سەرچاوە بازرگانییە بەردەستەکانەوە (وەک ئەوەی یاسا ڕێگەی پێداوە) وەک دابینکەرانی خزمەتگوزاریی لایەنی سێیەممان بەدەست دەهێنین. ئێمە تەنها کار لەگەڵ دابینکەرانی خزمەتگوزاری لایەنی سێیەم دەکەین کەوا دڵنیای ئەوە دەکەنەوە کە ئەم زانیارییە بە گوێرەی یاسا کارپێکراوەکان دەسخراوە و دەکرێت بۆ بەکارهێنان و ئاشکراکردن بە ئێمە بدرێت.

 

سێرڤەرەکانی سامسۆنگ زانیاری وەردەگرن کاتێک کارلێک لەگەڵ خزمەتگوزاری IBA دەکەیت، وەک زانیاری دەربارەی کارلێکەکان لەگەڵ خزمەتگوزاری IBA، شوێنی جوگرافییت، و ئەو ئامێرانەی بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری IBA بەکاریان دەهێنیت.

 

ئێمە ئەو زانیارییانەی کە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری IBA بەستمان هێناوە، بەکاردەهێنین بۆ:

 

• پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری IBA بە تۆ؛

• باشترکردن و ڕێکخستنی ئەزموونت لەگەڵ خزمەتگوزاری IBA؛

• بە ڕەزامەندی جیاوازت، بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ تۆ لە ڕێگەی ئیمەیل و و ئاگانامە دەربارەی بەرهەم و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان لە لایەن سامسۆنگ و لایەنەکانی سێیەم، کە بەگوێرەی ئارەزووی تۆ گونجێنراوە؛

• بەکارخستن، هەڵسەنگاندن، و باشترکردنی بازرگانییەکەمان (بەلەخۆگرتنی پەرەپێدانی بەرهەمی نوێ؛ باشترکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانمان؛ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانمان؛ شیکردنەوەی بەرهەمەکانمان، بنەما و خزمەتگوزارییەکانی بەکاربەر؛ ئەنجامدانی توێژینەوەی بازاڕ؛ ئەنجامدانی شیکردنەوەی زابیاری؛ و ئەنجامدانی ژمێریاری، ووردبینی، و کردارە ناوخۆییەکانی دیکە)؛

• پابەندبوون و بەهێزکردنی ئەرکە یاساییە جێبەجێکراوەکان، ستانداردە پەیوەندیدارەکانی پیشەسازی، و سیاسەتەکانی ئێمە، بەلەخۆگرتنی ئاگاداری نهێنیپارێزی، سیاسەتی نهێنیپارێزی Samsung account.

 

سامسۆنگ زانیاری کەسیی بۆ مەبەستە باسکراوەکانی سەرەوە شی دەکاتەوە. بنەمای یاسایی سامسۆنگ بۆ لێکدانەوەی زانیاری کەسی لێکدانەوەیەک دەگرێتەوە کەوا بریتیە لە: پێویستییەک بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نێوان تۆ و سامسۆنگ (بۆ نموونە، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانى IBA بۆ تۆ و دەسنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوەت)؛ پێویستییەک بۆ پابەندبوون بە داواکاریە یاساییەکان (بۆ نموونە، بۆ پابەند بوون بە ڕێسا جێبەجێکراوەکانی ژمێریاریی و ئاشکراکردنی زۆرەملێ بۆ جێبەجێكردنی یاسا)؛ پێویستییەک بۆ بەرژەوەندییە ڕەواکانی سامسۆنگ (بۆ نموونە، بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییمان لەگەڵ تۆ و بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری IBA)؛ هەروەها لە سەر بنەمای ڕەزامەندی لە لایەن بەکاربەرانمان (بۆ نموونە، بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ تۆ دەربارەی بەرهەم خزمەتگوزارییەکانمان و پێشکەشکردنی زانیاری بازاڕکردن بە تۆ)، کەوا ڕەنگە دواتر بکێشرێتەوە لە ڕێگەی سەردانیکردنی پێرستی ڕێکبەندەکان بەو شێوازەی لە بەشی ئاگاداری بژاردەکانی نهێنیپارێزی تۆ دیاریکراوە بێ ئەوەی کار بکاتە سەر یاسایی بوونی لێکدانەوە لە سەر بنەمای ڕەزامەندی پێش کێشانەوەی.

 

پێویستە لە سەرت، وەک پێویستییەک بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری IBA، زانیاری کەسییت بە ئێمە بدەیت بۆ لێکدانەوە بەو جۆرەی لە سەرەوە باسکراوە. ئەگەر زانیاری کەسیی بە ئێمە نەدەیت، ئێمە ناتوانین هەموو تایبەتمەندییە بەردەستەکانی ناو خزمەتگوزاری IBA بە تۆ بدەین.

 

دەتوانیت هەموو کاتێک PSIDـەکەت دووبارە ڕێک بکەیتەوە لە ڕێگەی سەردانیکردنی پێرستی ڕێکبەندەکان و کاتێک دووبارە ڕێک دەکرێتەوە، مێژووی سەیرکردنی تەلەفزیۆنەکەت و زانیاری بەکارهێنانی تەلەفزیۆنی زیرەک لە PSIDـی پێشووتر جیا دەکرێتەوە. لەبیرت بێت کەوا ئەگەر PSIDـەکەت دووبارە ڕێک بکەیتەوە، ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر خزمەتگوزاری IBA.

 

هەروەها، دەتوانیت هەموو کاتێک خزمەتگوزاری IBA ناچالاک‎ ‎بکەیت لە ڕێگەی سەردانیکردنی پێرستی ڕێكبەندەكانی تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەت.

 

نوێکردنەوەی ئاگاداریی نهێنیپارێزی ئێمە

 

ڕەنگە ئەم ئاگادارییە نهێنیپارێزیە ناو بە ناو نوێ بکرێتەوە بۆ ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییە کردارییەکانی زانیاری کەسیی سەبارەت بە خزمەتگوزاری IBA یان گۆڕانکارییەکانی یاسای کارپێکراو. ئێمە ئاگادارییەک لە ماڵپەڕەکەمان و/یان ئامێرەکەتدا بڵاودەکەینەوە بۆ ئەوەی ئاگادارت بکەینەوە لە هەر گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ئاگاداریی نهێنیپارێزی، و لە سەرەوەی ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوە دەکەین کە کەی دوایین جار نوێکراوەتەوە.

 

بەرھەمەکانی چاپکردن و لەبەرگرتنەوەی سامسۆنگ ئێستا بەشێکن لە بەرهەمەکانی خێزانی HP. تکایە سەیری بەیاننامەی نهێنیپارێزی HP بکە لەم لینكە: http://www.hp.com/go/privacy