ڕاستەوخۆ بکڕە.
زیاتر بەدەستبهێنە.

بە متمانەوە لە Samsung.com بازاڕ بکە.
سوود و خزمەتگوزاری نایاب چاوەڕێن.

هەموو ئەزموونی Samsung بە تایبەتمەندی و خزمەتگوزارییە بێ‌وێنەکانی تاقی بکەوە.
لە فرۆشیاری پەسەندکراو بکڕە؛ مەهێڵە پاشەکەوتی ئەمڕۆ، سبەی زیانت پێ بگەیەنێت.

کاتێک مۆبایلێکی Galaxy لە فرۆشگاکانی فەرمی و پەسەندکراوی Samsung دەکڕیت، تەنها مۆبایلێکی ڕەسەن بەدەست ناهێنیت.
بەڵکو پاراستنی زیاتر، خزمەتگوزاریی متمانەپێکراو و سوودە تایبەتەکان هەڵدەبژێریت، بۆ ئەوەی لە یەکەم ڕۆژەوە بە دڵنیایی بەکاری بهێنیت

بەرهەمە ڕەسەنەکانی Samsung لە فرۆشگاکانی فەرمی و پەسەندکراو بکڕە و سوود وەربگرە لە:

گەرەنتی فەرمی Samsung

لە گەرەنتی فەرمی بۆ ئامێرەکەت سوود وەربگرە، بۆ ئەوەی دوای کڕین بە ئارامیی دڵ بیت.

ناوەندە پەسەندکراوەکانی خزمەتگوزاری

ئەگەر ئامێرەکەت پێویستی بە چاککردنەوە هەیە، سەردانی ناوەندە پەسەندکراوەکانی خزمەتگوزاریی Samsung بکە و ئامێرەکەت بە دەستی تەکنیکی شارەزا بسپێرە.

پارچەی ڕەسەن

کارایی و کوالێتیی ئامێرەکەت بە پارچەی ڕەسەنی Samsung لە ناوەندە پەسەندکراوەکانی خزمەتگوزاریدا بپارێزە.

ئۆفەرە تایبەتەکانی Samsung

لە ئۆفەر و کەمپینە تایبەتە بەردەستەکان لە کاتی کڕیندا سوود وەربگرە.

بەرنامەی گۆڕینەوە Trade‑In

ئامێرە کۆنەکەت بگۆڕەوە و ڕێگەت بۆ وەرگرتنی Galaxy ـێکی نوێ ئاسان بکە؛ تەنها لە فرۆشگاکانی Samsung بەردەستە.

پاراستنی شاشە ADH

پارێزگاری زیاتر بۆ شاشەکەت، لەبەر ئەوەی ئاسوودەیی تۆ شایستەی زیاترە

پلانی قیستی ئاسان

ئەو ئامێرە Galaxyیەی ئارەزووی دەکەیت به بەقیستدانی ئاسان لە هاوبەشە ڕێگەپێدراوەکانمان بکڕە

بەستنی بێبەرامبەر

ئەو بەرهەمانەی پێویستیان بە بەستن هەیە وەک جلشۆر و سەلاجەکان، لەلایەن شارەزایانمانەوە دەبەسترێن

پرسیارە باوەکان

Samsung.com لەگەڵ هاوبەشە لۆجستییە پیشەگەرەکان کاردەکات بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ داواکارییەکەت بگەیەنێت. ئەو داواکاریەی پێویستی بە بەستن و دامەزراندن نییە وەکو ئامێرەکانی مۆبایل و تابلێتەکان دەگەیەنرێت، بەڵام ئەو داواکارییانەی پێویستی بە بەستن و دامەزراندن هەیە وەکو جلشۆر و ساردکەرەوەکان لەلایەن شارەزایانمانەوە جێگیر دەکرێن، لەم دۆخەشدا خزمەتگوزاری بەستنەکە تاقیکردنەوەی بەرهەمەکەی لەگەڵدا دەبێت بۆ دڵنیابوون لە کارایی بەرهەمەکە، ئەگەر بەستنەکە بە هۆی دۆخی کڕیارەوە ئەنجام نەدرێت ئەوا گەیاندنەکە دوادەخرێت یان داواکە دەگەڕێنرێتەوە.

https://www.samsung.com/iq_ku/shop-faq/delivery-and-installations/do-you-offer-item-delivery

ده‌كرێ پاره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانەی‌ كه‌ له‌ كۆماری عێراق کڕدراوە له‌ڕێگه‌ی كرێدیت كارت، یاخود كارتی داشكاندن یانیش به‌ شێوه‌ی كاش بدرێت له‌كاتی بەدەست گەیشتنی بەرهەمەکە، پاره‌كه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نێكی ده‌ره‌كی به‌ ناوی ئێمه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت. هه‌روه‌ها پارەدان لە ڕێگه‌ی كارته‌كانی داشكاندن و ڤیزا و ماسته‌ركارد پەسەند كراوه‌. بڕی پاره‌كه‌ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كورت له‌ دوای پێشكه‌ش كردنی داواكاریه‌كه‌تان، له‌ كرێدیت كارته‌كه‌ یان كارتی داشكاندن كه‌م ده‌كرێته‌وه‌. لەوانەیە هەندێک شێوازی پارەدان سنووردار بکەین لە کاتی بە بازاڕکردندا. 
 
https://www.samsung.com/iq_ku/shop-faq/payment-and-financing/What-payment-methods-do-you-accept

بە گوێرەی سیاسەتی گەرەنتی کۆماپنیای بەرهەمهێن، هەموو ئەو بەرهەمانەی کە لە samsung.com دەفرۆشرێن، خزمەتگوزاری چاککردنەوە دەیانگرێتەوە (ئەو کێشانەی 
کە لە بەرهەمەکاندا ڕوودەدات) و خزمەتگوزاری گەڕانەوە (بەهۆی هەڵەی کۆمپانیای بەرهەمهێنەوە).
هەندێک لە بەرهەمەکان سیاسەتی گەرەنتی نایانگرێتەوە.
وردەکاری دەربارەی سیاسەتی دڵنیایی جۆری و ماوەی گەرەنتی لێرە بەردەستن (https://www.samsung.com/iq_ku/support/warranty). 

https://www.samsung.com/iq_ku/shop-faq/service-and-warranty/what-is-your-assurance-policy

  • 1. ڕەنگە تایبەتمەندییەکانی بەپێی بەرهەم جیاواز بن.
  • 2. گەیاندنی هەمان ڕۆژ لە بەغدا بۆ ئەو داواکاریانەی پێش کاتژمێر ١٢ی شەو کراوە، و گەیاندنی ڕۆژی داهاتوو لە عێراق. (بەبێ پشووی گشتی و حکومی.) بەرواری مەزەندەکراوی گەیاندن لە کاتی وەرگرتنی پارەدا باس دەکرێت و لەوانەیە جیاواز بێت.