ژینگە

ژینگە

گۆڕانکاری لە
هەنگاوی بچوکەوە دەست پێدەکات

گۆڕانکاری لە هەنگاوی بچوکەوە دەست پێدەکات

هەنگاوەکانمان بەرەو داهاتوویەکی باشتر

ئێمە کارامەیی وزە و سووڕی بازنەیی سەرچاوە بۆ بەرهەمەکانمان بە درێژایی تەواوی سووڕی ژیانیان لەبەرچاو دەگرین. ئەمەش بریتییە لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی جۆراوجۆر لە قۆناغەکانی وەرگرتن لە سەرچاوە، بەرهەمهێنان، دابەشکردن، بەکارهێنان و ڕیسایکلکردن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانمان لەسەر ژینگە.

هەوڵەکانمان بۆ وزە

ئێمە تەکنەلۆژیای جۆراوجۆرمان پەرەپێداوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە لە ڕێگەی ئەو ئامێرانەی کە بە کارامەیی وزە بەکاردەهێنن. بەهۆی چارەسەرەکانمان، دەتوانیت کاریگەری لەسەر هەردوو پارەی تێچووی بەکارهێنانی وزە و ژینگە دروست بکەیت.

SmartThings Energy
لە ژیانی تۆدا

بە SmartThings Energy وزەکەت بەڕێوەبەرە.1 ئەپی SmartThings Energy بە پێوەرە زیرەکەکەتەوە ببەستەوە بۆ هەڵبژاردنی بژاردەی وزەی باشتر. بەبێ ماندووبوون بەکارهێنانی وزەکەت بەڕێوەببە، ئامانجەکانی بەکارهێنانی وزە دابنێ و ئاگادارکردنەوە وەربگرە کاتێک زیاتر وزە بەکاردەهێنیت.

بە شێوەیەکی خۆکارانە
ڕووناکی تەلەفزیۆنەکەت ڕێک بخە

هەندێک لە مۆدێلەکانی تەلەفزیۆنمان کە لە ساڵی 2023ـەوە بڵاوکراونەتەوە وزە لە ڕێگەی هەستکردن بە ڕووناکی بە شێوەیەکی ژیر پاشەکەوت دەکەن.2 سەیری بەرنامە دڵخوازەکانت بکە بە پاشەکەوتکردنی وزە3 لەسەر Neo QLED.

هەوڵەکانمان بۆ سەرچاوە

ئێمە پاشەکەوتکردنی سەرچاوەکان لەبەرچاو دەگرین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە کەرەستەکان دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە، و پاشەڕۆکان کەم دەبنەوە. ئێمە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی هەنگاوی بچووکەوە گۆڕانکاری لەپێناو ژینگە دروست بکەین.

گەشتەکەمان بەرەو
داهاتوویەکی باشتر

ئێمە پەردەمان لەسەر ستراتیژی نوێی ژینگەیی خۆمان لادا، دەستپێشخەرییەکی گشتگیرە کە هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵە جیهانییەکان بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی سەرچاوەکان. ئەم ستراتیژییە چەندین پابەندبوون لەخۆدەگرێت، لەوانە بەدەستهێنانی دەردانی پوختەی کاربۆنی سفر لەڕێگەی زیادکردنی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە. سەرەڕای ئەوەش، ئێمە هەوڵدەدەین بۆ باشترکردنی سووڕی بازنەیی سەرچاوە لەناو بەرهەمەکانماندا، لە هەمان کاتدا گرنگی بە زیادکردنی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو و پێشخستنی تەکنەلۆژیای گرتنی کاربۆن دەدەین.

داتای ژینگە

دایبگرە و زانیاری لەسەر سیاسەت و ڕێنماییە ژینگەییەکانی Samsung Electronics بەدەستبهێنە.

  • بەردەستبوونی خزمەتگوزاریی 1 SmartThings Energy بەپێی وڵات، ناوچە، یان ئامێر دەگۆڕێت. بەردەستە لەسەر Android و ئامێرەکانی iOS (Android OS 9↑, iOS 14↑). پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. هەموو ئامێرەکان پێویستە لە ئەپڵیکەیشنی SmartThingsـدا تۆمار بکرێن بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی وزە. تایبەتمەندی AI Energy Mode ڕەنگە بەپێی وڵات، ناوچە، یان ئامێر جیاوازبێت. دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی یاخود ئەگەر پارەی کارەبای مانگانەی خەمڵێنراوت لە ئامانجی پێشوەختە دیاریکراوەکەت زیاتر بێت، هەموو ئامێرە زیرەکەکانی گونجاوت بگۆڕێت بۆ Energy Saving mode. (بۆ نموونە سەلاجە: باشکردنی خێرایی و کارکردنی کۆمپرێسەر و ڕێکخستنی پلەی گەرمی بەفرگر) بەکارهێنانی وزە و تێچووی خەمڵێنراو کە لە SmartThings Energyـدا نیشان دراوە ڕەنگە جیاوازبێت لە بەکارهێنان و تێچووی ڕاستەقینەی تۆ.
  • 2 AI Energy Mode بەسەر مۆدێلی CU7000↑ لە ساڵی 2023ـدا جێبەجێ کراوە. زیاتر بزانە لە Samsung.com.
  • 3 ڕێژەی پاشەکەوتکردنی وزە ڕەنگە بەپێی ناوچەکان، مۆدێلەکان، قەبارەکان، بارودۆخەکانی بینین، یان جۆرەکانی ناوەڕۆک جیاوازبێت. بۆ ئەمریکای باکوور، ئەمریکای ناوەڕاست و باشوور، کۆریا/ئاسیا، و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (بەدەر لە تورکیا و ئیسرائیل)، کرداری گونجێنەری ڕووناکی (Adaptive Brightness) لە ژینگەیەکدا کە لە 120lux(یەکەی پێوانی ڕێژەی ڕووناکی) زیاتر بێت کارناکات، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی پاشەکەوتکردنی وزە. بۆ ئەوروپا، دەوڵەتانی سەربەخۆی ھاوقازانج، ئەفریقا، و تورکیا/ئیسڕائیل، کرداری گونجێنەری ڕووناکی (Adaptive Brightness) لەو ژینگانەی کە لە80lux (یەکەی پێوانی ڕێژەی ڕووناکی) زیاتر بێت کارناکات، هەروەها ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی پاشەکەوتکردنی وزە. یەکەکان لە Eco Modeـدا دەنێردرێن لەگەڵ هەندێک لە کردارەکانی AI Energy Mode کە بە شێوازی پێشوەختە چالاککراون، بۆیە پاشەکەوتکردنی وزە ڕەنگە کەمتر دەربکەوێت لە چاو کاتێک بەراورد دەکرێت بە Standard Mode.AI Energy Mode لەگەڵ یاریکردن یان ئەو شێوازانەی کە بینین لە پێشینەدایە وەک Game Mode و Intelligent Mode کار ناکات. پاشەکەوتکردنی وزە لەسەر بنەمای ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانە و ڕەنگە بەپێی ئەو ناوەڕۆکە کە پیشان دەدرێت و ژینگەی دەوروبەر جیاوازبێت.
  • 4 Samsung Galaxy S22 Ultra: بە لانیکەم %20 پلاستیکی کەرەستەی ڕیسایکلکراوی دوای بەکارهێنان لە 6 پێکهاتەی ئامێرەکەدا بەکارهاتوون. ئەم پێکهاتانە بریتین لە کەڤەری ژوورەوەی S Pen و بڕاکێتی کلیل (RPA)، کلیلی تەنیشت، کلیلی دەنگ، یەکەی سپیکەری سەرەوە و یەکەی سپیکەری خوارەوە (RPC).RPA (Recycled Polyamide) لە تۆڕەکانی ماسیگرتنی فڕێدراو دروست دەکرێت.RPC بە واتای Recycled Polycarbonate دێت. بە پێی کێش دەپێورێت.
  • 5 Samsung Galaxy Z Fold5: بە لانیکەم ڕێژەی 10% پلاستیکی بەکارهاتووی ریسایکڵکراو یان ئەلەمنیۆمی بەکارنەهاتووی ریسایکڵکراو، یان بە تێکڕای 22% شووشەی بەکارنەهاتووی ریسایکڵکراو، لە 15 پێکهاتەی ئامێرەکەدا بەکارهاتوون. ئەم پێکهاتانە بریتین لە بڕاکێتی کلیلی دەنگ FPCB و بەستەری گرێدەری ڕوونمای کەڤەر (RPA)، یەکەی سپیکەری سەرەوە (سەرەوە و خوارەوە) و یەکەی سپیکەری خوارەوە (سەرەوە و خوارەوە) (RPA و RPC)، ئەنتێنا (لاوەکی)، ئەنتێنا (سەرەکی)، کلیلی دەنگ، بڕاکێتی کلیلی پەنجە، شوێنی SIM و ڕاگری بەستەری گرێدەر بە گرێدەر (RPC).RPA (Recycled Polyamide) لە تۆڕەکانی ماسیگرتنی فڕێدراو دروست دەکرێت.RPC بە واتای Recycled Polycarbonate دێت. بە پێی کێش دەپێورێت.
  • 6 Samsung Galaxy Z Flip5: بە لانیکەم ڕێژەی %10 پلاستیکی بەکارهاتووی ریسایکڵکراو یان ئەلەمنیۆمی بەکارنەهاتووی ریسایکڵکراو، یان بە تێکڕای 22% شووشەی بەکارنەهاتووی ریسایکڵکراو، لە 15 پێکهاتەی ئامێرەکەدا بەکارهاتوون. ئەم پێکهاتانە بریتین لە بڕاکێتی کلیلی دەنگ، بەستەری گرێدەری ڕوونما، FPCB RF بڕاکێتی کێبڵ، ناوەندی پشتەوە (RPA)، یەکەی سپیکەری (سەرەوە و خوارەوە) و سەرەوەی پشتەوە (RPA و RPC)، کلیلی دەنگ، بڕاکێتی کلیلی پەنجە، ئەنتێنای وەرگرتن، ڕاگری بەستەری گرێدەر بە گرێدەر، شوێنی SIM (RPC). RPA (Recycled Polyamide) لە تۆڕەکانی ماسیگرتنی فڕێدراو دروست دەکرێت.RPC بە واتای Recycled Polycarbonate دێت. بە پێی کێش دەپێورێت.
  • 7 Samsung Galaxy Buds2 Pro: بە لانیکەم ڕێژەی %20 پلاستیکی مادەی ڕیسایکلکراوی دوای بەکارهێنان، لە 11 پێکهاتەی ئامێرەکەدا بەکارهاتوون. ئەم پێکهاتانە بریتین لە ڕاگری بڕاکێتی پاتری، بڕاکێتی ستاندی بارگاویکردنەوە PCB، پێشەوەی دیکۆی بڕاکێت (RPA)، بەشی سەرەوەی کەیسی ستاندی بارگاویکردنەوە، بەشی ناوەوەی سەرەوەی ستاندی بارگاویکردنەوە، بەشی سەرەوەی دیکۆی ستاندی بارگاویکردنەوە، بەشی خوارەوەی ستاندی بارگاویکردنەوە، پێشەوەی بیستۆکی لای چەپ، پێشەوەی بیستۆکی لای ڕاست و پشتەوەی بیستۆکی لای چەپ و پشتەوەی بیستۆکی لای ڕاست (RPC). RPA (Recycled Polyamide) لە تۆڕەکانی ماسیگرتنی فڕێدراو دروست دەکرێت.RPC بە واتای Recycled Polycarbonate دێت. بە پێی کێش دەپێورێت.
  • 8 Samsung Galaxy Tab S9 Ultra: بە لانیکەم ڕێژەی %10 پلاستیکی کەرەستەی ڕیسایکلکراوی دوای بەکارهێنان یان ئەلەمنیۆمی ڕیسایکلکراوی پێش بەکارهێنان، یان بە تێکڕا %10 شووشەی ڕیسایکلکراوی پێش بەکارهێنان، لە 17 پێکهاتەی ئامێرەکەدا بەکارهاتوون . ئەم پێکهاتانە بریتین لە ناوەندی ڕاگری کێبڵ و دیکۆی بارگاویکەری Pen (RPA)، یەکەی سپیکەری سەرەوەی لای چەپ، یەکەی سپیکەری سەرەوەی لای ڕاست، یەکەی سپیکەری خوارەوەی لای چەپ، یەکەی سپیکەری خوارەوەی لای ڕاست (RPA و RPC)، بڕاکێتی کەیس، بڕاکێتی کلیل، سەرەوەی ڕاگری PCB ، ناوەندی ڕاگری PCB ، خوارەوەی ڕاگری کێبڵ، شوێنی SIM، کلیلی دەنگ و کلیلی تەنیشت (RPC). RPA (Recycled Polyamide) لە تۆڕەکانی ماسیگرتنی فڕێدراو دروست دەکرێت.RPC بە واتای Recycled Polycarbonate دێت. بە پێی کێش دەپێورێت.
  • 9 بەرگی SolarCell Remote بە لانیکەم ڕێژەی %24 پلاستیکی ڕیسایکلکراو لەخۆدەگرێت لە مۆدێلی CU7700↑ ساڵی 2023. بە پێی کێش دەپێورێت. بڕاکێتی SolarCell Remote تەنها بۆ مۆدێلی CU8510ـە، The Frame بە قەبارەی 32 ئینچ و پڕۆجێکتەری The Freestyle نەوەی دووەم بە لانیکەم %20 کەرەستەی ڕیسایکلکراو لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو لەخۆدەگرێت. بە پێی کێش دەپێورێت.
  • 10 فلتەری تۆڕی Clean Station لە Bespoke Jet™ AIـدا لە لانیکەم %30 (Post Consumer Recycled material (PCM و لانیکەم %10 ماددەی polyamideـی ڕیسایکلکراو (PA) لە پاشماوەی دەریایی دروستکراوە. بە پێی کێش دەپێورێت. بۆ پێکهاتەکانی کەرەستە ڕیسایکلکراوەکان، ئەو کەرەستانە ECV (Environmental Claims Validations)ـیان لەلایەن UL (Underwriters Laboratories)ـەوە وەرگرتووە. (ژمارەی بڕوانامەی UL : 293089-4210)
  • 11 تاقیکرایەوە بە باری 2 کیلۆگرامی جاکەتی کڵاودار بە قوماشی %100 polyester، بە بەراوردکردنی سووڕی Synthetics لەسەر مۆدێلی ئاسایی Samsung WW4000T و Less Microfiber™ Cycle لەسەر WW9000B. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی جل و بەرگ و ژینگە جیاوازبن. لە تاقیگەی Ocean Wise Plasticsـدا تاقیکراوەتەوە.
  • 12 نزیکەی %89-98% دەگرێت؛ بە بەکارهێنانی باری 2 کیلۆگرامی قوماشی دەستکرد لە جلشۆری WW90T734DWH ،WF24A9500KW لە تاقیگەدا تاقیکرایەوە.