بەدوای بەرهەمێکی نوێی جلشۆردا دەگەڕێیت؟

ئەم ڕێبەرە یارمەتیت دەدات بۆ هەڵبژاردنی بەرهەمە داهێنەرەکانی ئامێرەکانی جلشۆرینی Samsung و دۆزینەوەی گونجاوترین بژاردە.

چەند شتێک بۆ لەبەرچاوگرتن

01
جۆرەکان
تەواوی زنجیرەی چارەسەرەکانی ئامێرەکانی جلشۆرینی Samsung ببینە، لەوانەش ئامێری جل شوشتن /وشککەرەوە، تێکەڵەی جلشۆر وشککەرەوە، AirDresser، و ئێکسسواراتەکان.
02
قەبارە و توانای لەخۆگرتن
ئەو بژاردەیە هەڵبژێرە کە لەگەڵ شوێنی بەردەست و شێوازی ژیان و قەبارەی خێزانەکەتدا دەگونجێت.
03
تایبەتمەندییە زیرەكەکان
تایبەتمەندییەکان ببینە کە بە هێزی ژیریی دەستکرد کاردەکەن و بۆ شوشتنی زیرەکانەی جلوبەرگ دیزاینکراون.
04
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
چێژ لە تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکان وەربگرە کە بۆ کارایی شوشتنی بەهێز دیزاینکراون.

چ جۆرە بەرهەمێک بۆ من گونجاوە؟

کۆمەڵەی ئامێرەکانی جلشۆرینی Samsung دیزاین کراون بۆ ئاسانکردنی ڕۆتینەکەت، باشترکردنی کارامەیی و پێشکەشکردنی کارایی نایاب، ئەمەش دڵنیایی دەدات لە ئەزموونێکی بێکێشەی جلشۆرین کە بەپێی شێوازی ژیانت گونجێنراوە.

پاککردنەوەی کارامە و زیرەک

جلشۆرەکانی Samsung تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی وەک AI Wash (شووشتن بە ژیریی دەستکرد) و Ecobubble ئاوێتە دەکەن بۆ پاککردنەوەی قووڵ و کارامە لە وزەدا.

وشککردنەوەی خێرا و هێمن

وشککەرەکانی Samsung وشککردنەوەی خێرا و هێمن پێشکەش دەکەن، بە هەستەوەری زیرەک بۆ گەیشتن بە باشترین ئەنجام.

ئاسانکاریی هەموو لە یەک ئامێردا

ئامێرەکانی تێکەڵەی جلشۆر و وشککەری Samsung لە یەک ئامێردا دەشۆرن و وشکدەکەنەوە، ئەمەش پێویستبوون بە گواستنەوەی بار لادەبات و شوێنیش پاشەکەوت دەکات.

نوێبوونەوە و لابردنی بۆن

Samsung AirDresser بە نەرمی جلوبەرگ نوێ دەکاتەوە و چرچ و بۆن کەم دەکاتەوە، بەبێ شوشتن.

ئەزموونی جلشۆرینت باشتر بکە

کۆمەڵەی ئێکسسواراتەکانی Samsung بدۆزەوە کە بۆ تەواوکاریی ئامێرەکانی جلشۆرینت دیزاینکراون.

پێویستم بە چ قەبارەیەکە؟

هەڵبژاردنی قەبارەی گونجاوی جلشۆر یارمەتیت دەدات کارەکانی جلشۆرینت ڕێک بخەیت و بە تەواوی لەگەڵ شوێنەکەتدا بیگونجێنیت. ئەم ڕێبەرە بەکاربهێنە بۆ دۆزینەوەی باشترین بژاردە بۆ شێوازی ژیانت و ئاسانکردنی جلشۆرین.

تایبەتمەندییە زیرەكەکان

ئامێری جلشۆرینی زیرەکتر بەکاربهێنە لەگەڵ تەکنەلۆژیای بەهێزکراو بە ژیریی دەستکرد. ژیانت ئاسان دەکات و خۆی لەگەڵ پێداویستییەکانتدا دەگونجێنێت بۆ پاککردنەوەی کارامە و بێ کێشە.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان

ئامێری جلشۆرینت نوێبکەرەوە بە تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکان، کە دیزاین کراون بۆ پاککردنەوەیەکی خێراتر، ئاسانتر و کارامەتر.

بۆ تۆ پێشنیارکراوە

  1. بە بەراورد بە دابەشکەرێکی خۆکاری ئاسایی Samsung، کە بۆ دابەشکردنی بڕی پێشنیارکراوی ماددەی پاککەرەوە ڕێکخراوە. بە پشتبەستن بە شیکاری بەردەوامی بڕی ئەو ماددە پاککەرەوەیەی کە لە 10 خولی کۆتاییدا بەکارهاتووە. ڕەنگە ئەنجامە ڕاستەقینەکان بەگوێرەی بەکارهێنانی تاک جیاوازبن.
  2. AI Ecobubble تەکنەلۆژیای Samsungـە کە بۆ باشترکردنی سووڕی ئامێرەکانی جلشۆرین لە ڕێگەی هەستکردن بە قوماش، دروستکردنی بڵق و مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد دیزاینکراوە.
  3. بە پشتبەستنە بە تاقیکردنەوەی ناوخۆیی، بەپێی ستانداردی IEC 60456-2010 بۆ WF90F/24 Cotton Defaultـی خاوەن Ecobubble، بەراورد بە Cotton Defaultـی بێ Ecobubble. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی بارودۆخی ڕاستەقینەی بەکارهێنان بگۆڕێن.
  4. هەستەوەری قۆماش ئەلگۆریتمێکی ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنێت و تەنها کاتێک چالاک دەبێت کە خولەکانی لۆکە، Synthetics (قوماشی دەسکرد) یان AI Wash هەڵبژێردرێن. هەست بە 3 جۆر قوماش دەکات (لۆکە، ناسک، خاولی) بۆ بارەکانی تا 2 کیلۆگرام. ڕەنگە چەند جۆر قوماشی تێکەڵاو وردیی دیاریکردن کەم بکاتەوە. ڕەنگە ئەنجامە ڕاستەقینەکان بەگوێرەی بەکارهێنانی تاک جیاوازبن. بۆ ڕێگریکردن لە دڕان و شیوبوونەوە، لەگەڵ قوماشی هاوشێوە بیشۆ.
  5. لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی به Wi-Fi و Samsung Account هەیە.
  6. بەپشت بە تاقیکردنەوەی ناوخۆیی، بەپێی ستانداردی IEC 60456 بۆ WF90F/24 Cotton Defaultـی خاوەن مۆدی AI Energy، بەراورد بە Cotton Defaultـی بێ مۆدی AI Energy. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی بارودۆخی ڕاستەقینەی بەکارهێنان بگۆڕێن.ئەنجامەکان: بەکارهێنانی وزە بەبێ AI ​​Energy (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) = 0.539 کیلۆوات لە کاتژمێرێکدا. بەکارهێنانی وزە بە AI ​​Energy (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد)ـەوە = 0.145 کیلۆوات لە کاتژمێرێکدا. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی بارودۆخی ڕاستەقینەی بەکارهێنان بگۆڕێن.
  7. لە 31ـی ئازاری 2026ـەوە. گەرەنتی 10 ساڵی پارچەکان تەنها ماتۆڕی ئینڤێرتەر دەگرێتەوە.
  8. لە سەر بنەمای بەکارهێنانی ڕێکخستنە بنەڕەتییەکانی Super Speed (خێرایی نایاب) بۆ بارێکی جلی 5 کیلۆگرام.