وەڵامی خواستی باشترین نقوومبوون
ئەو تەکنەلۆژیایەی کە پێکهاتەی بێ خەوشی OLED دەکاتەوە
OLED و پڕۆسێسەری NQ4 AI Gen3
ئەزموونی ئاستێکی نوێ لە پڕۆسێسکردنی وێنەی زیرەکانە بکە. پڕۆسێسەری NQ4 AI Gen3 کە NPUـی 2.0 هێندە خێراتر و GPUـی 4.2 هێندە خێراتر و CPU بە ڕێژەی %67 خێراتر بە بەراورد بە نەوەکانی پێشوو پێشکەشدەکات. ئەم بەرزبوونەوەیە لە هێزی ژیریی دەستکرد ڕووناکی و کۆنتراست و ڕەنگ دیمەن بە دیمەن باشتر دەکات، وردەکاری ڕوونتر و قووڵایی قووڵتر و هەستێکی سروشتیتر لە ڕاستیی دەهێنێت.
کوالێتی وێنەی OLED بێ ئەوەی کارتێکراو بێت، بە شەو یان ڕۆژ
بێ درەوشانەوە لەگەڵ ڕەشی ڕاستەقینە و ڕەنگی ڕاستەقینە
لە کەشێکی تەواو نقوومکەردا بمێنەوە، هەر چەندە ڕووناکی دەوروبەرت بێت. تەکنەلۆژیای Glare Freeـی ئێمە لەگەڵ ڕەشی ڕاستەقینە و ڕەنگی ڕاستەقینە بینینەکەت ڕوون و بێ پچڕان دەهێڵنەوە، چ لە ڕووناکی ڕۆژدا بێت یان لە ڕووناکی نەرمی ناوماڵدا. ڕەشە قووڵەکان دەوڵەمەند دەمێننەوە، ڕەنگەکان سروشتی دەمێننەوە و سەرنجت لەسەر شاشەکە دەمێنێتەوە.1
جووڵەی ڕەوان. یاریکردنێکی بێ خەوش. ڕوونی تەواو
بە Motion Xcelerator 165Hz خاڵێکی یەکلاکەرەوەی پێشبڕکێ بەدەستبهێنە. جووڵەی ڕەوان و وەڵامدانەوەی دەستبەجێ پێشکەش دەکات، کردارەکە ورد و ڕوون دەمێنێتەوە لە چڕترین دیمەنەکاندا. بە خێرایی لە ڕکابەرەکانت ببەرەوە بە ڕوونی بینراوی تەواو و یاریکردنێک کە ساف و ورد دەمێنێتەوە.4
لەلایەن NVIDIA سەلمێنراوە بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی باش بۆ ڕێژەی نوێکردنەوەی گۆڕاو (VRR) بۆ یاری بێ شێوان و بێ لکە، G-Sync تێکچوونی شاشە و لکە کەم دەکاتەوە بۆ دابینکردنی یارییەکی سافتر و نقوومبوونی باشتر.5
لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای سەرەکی ™AMD FreeSync بۆ کەمکردنەوەی گیران و پچڕ پچڕبوونی شاشە، تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLED، کە خاوەن بڕوانامەی ™AMD FreeSync Premium Proـن، ئەزموونێکی ڕاستەقینەی یاریکردنی HDR پێشکەش دەکەن: تێکەڵەیەک لە یاریکردنی ڕەوان لە لوتکەی کارایی و دیمەنە ناوازەکانی مەودای داینامیکی بەرز لە هەمان کاتدا هێشتنەوەی دواکەوتنی کەم بۆ ئەزموونێکی تەواو ڕەوانی یاریکردن.6
ئەو شوێنەی کە تیایدا ژیریی دەستکرد دەبێتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە
ئەزموونی نووقمبوون بە ئاستی یاریگا، ڕاست لە ماڵەوە
AI Football Mode Pro (مۆدی تۆپی پێ بە ژیریی دەستکردی پڕۆ)
دابنیشە و چێژ لە سەیرکردنی تۆپی پێ وەربگرە، وەک ئەوەی کە پێویستە سەیربکرێت. ژیریی دەستکردی ئێمە یارییە ڕاستەوخۆکان دەناسێتەوە و بە زیرەکانە وێنە و دەنگ باشتر دەکات، ڕەنگی گەش، وردەکاری ڕوون و دەنگی نووقمکەر پێشکەشدەکات کە چڕی یاریگاکە دەهێنێتە ناو ماڵەکەت.8
دەنگەکەت، بە شێوازی تۆ ڕێکخراوە
AI Sound Controller Pro (کۆنتڕۆڵکەری دەنگ بە ژیریی دەستکردی پڕۆ)
کۆنتڕۆڵی دەنگ بکە و شێوازی گوێگرتنت بسازێنە. ژیریی دەستکردی ئێمە بە ڕاستەوخۆ دەنگ شیدەکاتەوە و دەنگ، مۆسیقا و کاریگەرییەکان جیا دەکاتەوە — بۆیە دەتوانیت ئەو شتانە ڕێکبخەیت کە زۆر گرنگە بۆت کاتێک سەیری ناوەڕۆکی دڵخوازت دەکەیت.9
تەلەفزیۆنە OLEDـەکەت بگۆڕە بۆ گەلەرییەکی هونەری کەسی
ئەو شوێنەی کە تیایدا دیزاینی باشترکراو لەگەڵ داهێنانی OLED یەکدەگرێت
کام جۆرەی OLED بۆ تۆ گونجاوە؟
-
قەبارەی شاشە
-
ڕوونیی ڕوونیی پێوەرێکە بۆ ژمارەی ئەو پیکسڵانەی کە شاشەیەک دەتوانێت لەخۆی بگرێت. تا ژمارەی پیکسڵ زیاتر بێت، ڕوونییەکەی باشترە.
-
هاوەڵی Vision AI هاوەڵی Vision AI یاریدەدەری ژیریی دەستکردی Samsungـە لەسەر Samsung TV. کاتێک شتێک دەپرسیت، لە ڕێگەی چەندین بریکاری ژیریی دەستکردەوە بە ڤیدیۆ و وێنەوە وەڵامدەداتەوە.
-
پڕۆسێسەر پڕۆسێسەری ژیریی دەستکردی Samsung وەک مێشکی تەلەفزیۆن کاردەکات و هەردوو وێنە و دەنگ هەتا ئاستی ئەزموونێکی 4K باشتر دەکات. لەگەڵ 128 تۆڕی دەماری ژیریی دەستکرد، پڕۆسێسەری NQ4 AI Gen3 بە ڕێژەی 6 هێندە زیاتر تۆڕی دەماری ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنێت بە بەراورد بە پڕۆسێسەری NQ4 AI Gen2.
-
Glare Free (بێ درەوشانەوە) Glare Free تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی دژە درەوشانەوەیە کە بۆ نەهێشتنی ڕەنگدانەوە و کەمکردنەوەی درەوشانەوەی شاشە دروستکراوە، ئەمەش ئەزموونێکی بینینی ڕوونتر و ئاسوودەتر و وردتر دابیندەکات، ئەگەر ڕووناکی ناوماڵ هەبێت.
-
HDR HDR کورتکراوەی High Dynamic Range (مەودای داینامیکی بەرز)ـە و ئاماژەیە بۆ تەکنەلۆژیایەک کە وردەکارییە بینراوەکان لە هەردوو دیمەنی زۆر ڕووناک و زۆر تاریکدا بەشێوەیەکی وردتر دەردەبڕێت.
-
Gaming Motion Gaming Motion تەکنەلۆژیایەکە کە جووڵەی ڕەوان و کوالیتی وێنەی ڕوون بەبێ کاڵبوونەوە، تەنانەت لە ناوەڕۆکی یارییە خێراکانیشدا، دابیندەکات.
-
OTS OTS کورتکراوەی 'Object Tracking Sound (دەنگی شوێنپێهەڵگری شتەکان)'ـە، تەکنەلۆژیای دەنگیی کارایی-بەرز بە خاوەندارێتی Samsungـە و توانای ئەوە بە بەکارهێنەران دەبەخشێت کە ڕاستەوخۆ بە نزیکەیی لە شوێنی ئەو شتەی لەسەر شاشەکە پیشاندەدرێت گوێیان لە دەنگی بێت، تەنانەت ئەگەر شتەکەش بجووڵێت.
-
فرۆشگای هونەر فرۆشگای هونەری Samsung زیاتر لە 5,000 کاری هونەری لە مۆزەخانە و هونەرمەندە بەناوبانگەکانی جیهانەوە دابیندەکات.
-
دیزاین
پرسیارە باوەکان
-
باشترین تەلەفزیۆنی OLED بۆ یاریکردن کامەیە؟تەلەفزیۆنی Samsung OLED بژاردەیەکی نایابە بۆ یاریکردن، بەتایبەتی ئەگەر کوالێتی وێنەی نایاب و تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی یاریکردنت بەلاوە گرنگ بن.
ئەو هۆکارانەی وادەکەن Samsung OLED شایەنی ڕەچاوکردن بن بۆ یاریکردن.
1. کەمی دواکەوتن لە داخڵبوون و کاتی وەڵامدانەوەی خێرا: تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLED بۆ یاریکردن باشترکراون لەڕێی کەمی دواکەوتن لە داخڵبوون و کاتی وەڵامدانەوەی خێرا، کە دڵنیایی لە یاریکردنێکی ڕەوان و خێرا وەڵامدەرەوە دەدەن.
2. تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی یاریکردن: تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLED پاڵپشتی لە HDMI 2.1 دەکەن، کە تایبەتمەندییەکانی وەک 4K لە 120 هێرتز (یان بەرزتر) چالاک دەکات بۆ جووڵەی زۆر ڕەوان، تێکڕای خێرایی نوێبوونەوەی گۆڕاو (VRR) بۆ نەهێشتنی شێوانی شاشە، مۆدی کەمی دواکەوتنی خۆکار (ALLM) بۆ گۆڕینی خۆکار بۆ مۆدی یاری، و Nvidia G-Sync و FreeSync Premium Pro بۆ باشترکردنی گونجاویی لەگەڵ یاریکردنی کۆنسۆڵ و کۆمپیوتەری کەسیی.
3. دیمەنی سەرنجڕاکێش: تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLED زۆر گونجاون بۆ یارییەکانی-تاک یاریزان بەهۆی ڕەشی تۆخ، ڕەنگی گەش و وردەکارییە ڕوونەکانییان ئەمەش لە سایەی تەکنەلۆژیای Samsung OLED.
4. گۆشەی بینینی فراوان: ڕەنگەکان و کۆنتڕاست تەنانەت لە گۆشە زۆر فراوانەکانیشدا بە هاوڕێکی دەمێننەوە، کە وایان لەم تەلەفزیۆنانە کردووە نموونەیی بن بۆ ڕێکخستنی فرە یاریزان یان کۆڕی یاریکردنی بە کۆمەڵ.
5. بژاردەکانی قەبارە: تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLED بە قەبارەی جۆراوجۆر لە 55 ئینچەوە بۆ 83 ئینچ بەردەستن. قەبارەی بچووکتر (بۆ نموونە 55 ئینچ) گونجاوە بۆ شوێنە بچووکەکان، لە کاتێکدا قەبارەی گەورەتر (بۆ نموونە 83 ئینچ) گونجاوە بۆ سینەمای ماڵەوە. -
ئایا OLED کاتی وەڵامدانەوەی خێرای هەیە بۆ یاریکردنێکی ڕەوان؟تەکنەلۆژیای بڵاوکردنەوەی سەربەخۆی تەلەفزیۆنەکانی OLED کاتی وەڵامدانەوەی خێرا و خێرایی نوێبوونەوەی بەرز دەبەخشێت، بەگشتی لە 120 هێرتز بۆ 144 هێرتز و تەنانەت لە هەندێک مۆدێلدا دەگاتە 165 هێرتز. ئەم توانایە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی کۆنترۆڵکردنی خێرای پیکسڵەکانی OLED کە دەتوانێت پێکسڵەکان بە خێرایییەکی زۆر دابگیرسێنێت و بکوژێنێتەوە، هەروەها پێکهاتە فیزیکییە تەنکەکەی خودی پانێڵی OLEDـەکەش.
لە ئەنجامدا، جووڵە بە وردی و ڕەوانی دەمێنێتەوە، تەنانەت لە کاتی دیمەنە خێراکاندا، کە ئەزموونێکی خێرا وەڵامدەرەوە و دیمەنی بێ خەوش بەرهەمدەهێنێت بە کەمترین تەڵخبوون یان دواکەوتن.
لە تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLEDـدا، تایبەتمەندییەکانی وەک Motion Xcelerator (باشترکردنی جووڵە) و Auto Low Latency Mode (ALLM) (مۆدی دواکەوتنی کەمی خودکار) و AI Gaming Optimizer (باشترکەری یاری بە ژیریی دەستکرد) بە تایبەتی دیزاینکراون بۆ بەرزکردنەوەی ڕوونی جووڵە و کارایی یاریکردن. سەرەڕای ئەوەش، پاڵپشتی بۆ گونجاوی G-Sync و FreeSync Premium Pro (S95H&S90H) یاریکردنی ڕەوان و بێ شێوان مسۆگەر دەکەن بە هاوکاتکردنی خێرایی نوێبوونەوەی تەلەفزیۆنەکە لەگەڵ کارتی گرافیک. ئەم تەکنەلۆژیایانە بەیەکەوە کاردەکەن بۆ نەهێشتنی لەرزەی وێنە و شێوانی شاشە و وادەکەن تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLED بژاردەیەکی گونجاو بن بۆ ئەو یاریکەرانەی بەدوای ئەزموونێکی نووقمکەر و بێ دواکەوتندا دەگەڕێن. -
ئایا تەلەفزیۆنەکانی OLED بۆ سەیرکردنی وەرزش باشترن؟بەڵێ، تەلەفزیۆنەکانی OLED بە گشتی زۆر گونجاون بۆ سەیرکردنی وەرزش، بەهۆی چەند سوودێکەوە:
1. کۆنتڕاست و ئاستەکانی ڕەش: ڕوونماکانی OLED ڕەشی تەواو و ڕێژەی کۆنتڕاستی زۆر باش پێشکەشدەکەن، کە ئەزموونی گشتی بینین بەتایبەتی لە وەرزشدا بە ڕووناکی داینامیکی یان دیمەنە تاریکەکان، باشتر دەکات.
2. کاتی وەڵامدانەوە: پانێڵەکانی OLED کاتی وەڵامدانەوەی خێرایان هەیە، کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی لێڵی جووڵە و پێشکەشکردنی وێنەی ڕوونتر لە کاتی جووڵەی خێرادا کە لە وەرزشدا باوە.
3. گۆشەکانی بینین: OLED وردی ڕەنگ و ڕووناکی دەپارێزێت تەنانەت لە گۆشە فراوانەکانیشدا، کە وای لێدەکات گونجاو بێت بۆ بینینی بە کۆمەڵ، لەو شوێنانەی کە لەوانەیە خەڵک دوور لە ناوەڕاست دابنیشن.
بە گشتی، ئەگەر کوالێتی وێنە، ڕوونیی جووڵە و کارایی جێگیر لە گۆشە جیاوازەکاندا سەرەکی بن بۆت، تەلەڤزیۆنەکانی OLED بژاردەی بەهێزن بۆ سەیرکردنی وەرزش. -
سوودەکانی تەلەفزیۆنەکانی OLED کامانەن؟تەکنەلۆژیای OLED (Organic Light-Emitting Diode) چەند سوودێکی هەیە:
1. کۆنتڕاستی نایاب و ئاستەکانی ڕەش: هەر پیکسڵێک لە ڕوونمایەکی OLEDـدا ڕووناکی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە ڕەشی نایاب و کۆنتڕاستی بێسنوور بە شێوەیەکی بینراو دابین دەکات. ئەمە ڕێگە دەدات وێنەکان گەشتر و ڕاستەقینەتر دەربکەون.
2. کاتەکانی وەڵامدانەوەی خێراتر: پانێلەکانی OLED بە بەراورد بە LED/LCD کاتی وەڵامدانەوەی زۆر خێراتریان هەیە، کە یارمەتی دەدات لە کەمکردنەوەی لێڵی جووڵە و پێشکەشکردنی وێنەی سافتر ـ بەتایبەتی بۆ ناوەڕۆکی خێرای وەک وەرزش.
3. گۆشەی بینینی فراوانتر: OLED وردی ڕەنگ و ڕووناکی دەپارێزێت تەنانەت لە گۆشە فراوانەکانیشدا، ئەمەش وای دەکات گونجاو بێت بۆ بینینی بە کۆمەڵ.
4. دیزاینی تەنکتر و گونجاو: ڕوونماکانی OLED باریکتر و سووکترن، کە پاڵپشتی دیزاینە باشترکراوەکان دەکەن، لەوانەش شاشە گونجاو و شیاوەکان بۆ چەمانەوە.
ئەم سوودانە تەلەفزیۆنەکانی OLED دەکەنە بژاردەیەکی بەهێز بۆ بینەران کە گرنگی بە کوالێتی وێنە و داهێنانی دیزاین دەدەن. -
تەلەفزیۆنی AI OLED چییە؟تەلەفزیۆنی Samsung AI OLED تەکنەلۆژیای نایابی وێنەی OLED لەگەڵ تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکرد ئاوێتە دەکات کە بۆ باشترکردنی کوالێتی وێنە، کارایی دەنگ و ئەزموونی گشتی بەکارهێنەر دیزاینکراون.
"ژیریی دەستکرد" لە تەلەفزیۆنەکانی OLEDـی Samsung مانای چییە
1. باشکردنی وێنە و دەنگ بە توانای ژیریی دەستکرد
پڕۆسێسەری پێشکەوتووی Samsung (وەک پڕۆسێسەری NQ4 AI Gen3ـی S95H) تۆڕە دەمارییەکان بەکاردەهێنێت بۆ:
• شیکردنەوەی ناوەرۆک بە ڕاستەوخۆ و باشترکردنی ڕووناکی، کۆنتڕاست، وردی ڕەنگ و ئاستەکانی ڕەش.
• ناوەڕۆکی ڕوونیی نزمتر (بۆ نمونە SD/HD) بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕوونتر دەربکەوێت و نزیکتر بێت لە کوالێتی 4K.
• باشترکردنی ڕوونیی دەنگ و جیاکردنەوەی دەنگ لەسەر بنەمای جۆری ئەو ناوەڕۆکەی کە سەیر دەکرێت.
ئەمە ڕێگە بە دیمەنەکان دەدات بە شێوەیەکی خۆکار باشتربکرێن، بەبێ ڕێکخستنی دەستی.
2. تایبەتمەندییەکانی یاریدەدەری ژیریی دەستکردی زیرەک
زۆرێک لە مۆدێلە نوێیەکانی OLEDـی Samsung تایبەتمەندی هاوەڵی Samsung Vision AI لەخۆدەگرن، کە دەتوانێت:
• دەستنیشانکردنی ئەکتەرەکان، ئەنجامە وەرزشییەکان یان شتەکان لەسەر شاشە.
• وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و پێشکەشکردنی پێشنیارەکان.
• دابینکردنی زانیاری خێرا لەسەر زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان، فیلمەکان یان بابەتە پەیوەندیدارەکان.
ئەم تایبەتمەندییانەی کە بە ژیریی دەستکرد پاڵپشتیکراون یارمەتیدەرن لەوەی گەڕان و کارلێککردن زیاتر ڕوون و ئاسان بکەن. -
جیاوازی لە نێوان تەلەفزیۆنەکانی OLED و تەلەفزیۆنەکانی Micro RGB چییە؟تەلەفزیۆنەکانی Micro RGB و تەلەفزیۆنەکانی OLED لە پێکهاتەی تەکنەلۆژیا و تایبەتمەندییەکانی کوالێتی وێنەدا جیاوازن.
تەلەفزیۆنەکانی Micro RGB ڕووناکی پشتەوەی LED RGB بە قەبارەی مایکرۆ بەکاردەهێنن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕووناکی و ڕەنگ بە وردی لە ڕێگەی کەمکردنەوەی ڕووناکی بە شێوەی ناوخۆیی. ئەمە ڕێگە بە توانای ڕووناکی بەهێز و بەرهەمهێنانی ڕەنگی زۆر ورد دەدات. تەلەفزیۆنەکانی Samsung Micro RGB ڕێژەی %100ـی مەودای ڕەنگی فراوانی BT.2020 ڕووماڵ دەکەن — کە پێوەرێکی پیشەسازییە بۆ پێوانەی ڕەنگ — و بە دەربڕینی وردی ڕەنگ ناسراون.
تەلەفزیۆنەکانی OLED، لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای خۆڕووناککردن، ڕێگە بە هەر پیکسڵێک دەدەن ڕووناکی خۆی بەرهەمبهێنێت. ئەمە توانای ڕەشی قووڵ و کۆنتڕاستی باشکراو دەدات بۆ ئەزموونێکی بینینی پوخت.
هەر تەکنەلۆژیایەک خاڵی بەهێزی جیاواز پێشکەشدەکات، و بڕیاری نموونەیی پەیوەستە بە ژینگەی سەیرکردن و ئارەزووەکانت. هەردووکیان بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی وێنەی ناوازە دیزاینکراون.+B14 -
کامیان باشترە: تەلەفزیۆنەکانی OLED یان تەلەفزیۆنەکانی Mini LED؟قورسە بڵێین کامیان باشترە، چونکە ئەوان جیاوازن. جیاوازییەکە ئەوەیە کە تەلەفزیۆنەکانی Mini LED بە ڕووناکییە بەرزەکەیان و توانایان لە بەرزکردنەوەی HDR ناسراون بە بەکارهێنانی ڕووناکی پشتەوەی بچووکی LED، لەکاتێکدا تەلەفزیۆنەکانی OLED بە دروستکردنی ڕەشی قووڵ و کۆنتڕاستی بەهێز ناسراون لە ڕێگای ڕووناککردنەوەی هەر پیکسڵێک بە شێوەی تاک.
-
جیاوازی نێوان OLED و Neo QLED چییە؟جیاوازی سەرەکی نێوان تەلەفزیۆنەکانی OLED و Neo QLED لە تەکنەلۆژیای ڕوونما، کوالێتی وێنە و تایبەتمەندییە تایبەتەکانیاندایە. ئەمە بەراوردێکە بە وردەکارییەوە:
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
• OLED:
ڕەشی قووڵ و کۆنتڕاستی بێسنوور.
دیزاینێکی تەنک و جوان. کاتی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ یاریکردن.
• Neo QLED:
رووناکی پشتەوە بەکاردەهێنێت کە لە mini-LEDـە بچووکەکان پێکهاتووە و تەکنەلۆژیای Quantum Dot تێکەڵکراوە.
mini-LED ڕێگە بە کۆنتڕۆڵکردنی باشتری ڕووناکی و کۆنتڕاست دەدات لەڕێگای ناوچە تاریککردنە ناوخۆییەکانەوە.
کامەیان دەبێت هەڵبژێریت؟
OLED هەڵبژێرە ئەگەر گرنگی بە ڕەشی تۆخ، کۆنتڕاست و دیزاینێکی ناوازە دەدەیت، بەتایبەتی بۆ بینین لە ژووری تاریک یان Cinematic Experience (ئەزموونی سینەمایی).
Neo QLED هەڵبژێرە ئەگەر شاشەی درەوشاوەتر، کۆنتڕاستی باشتر وەک لە تەلەفزیۆنە LEDـە باوەکان، و نرخی هەرزان، بەتایبەتیش بۆ ژوورە ڕووناکەکان یان قەبارەی گەورەترت پێ باشترە. -
باشترین تەلەفزیۆنی OLED کامەیە؟ئێمە Samsung 2026 OLED S95H پێشنیار دەکەین — کە تەلەفزیۆنی پێشەنگی OLEDـی Samsungـە — لەبەر ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوە:
• کوالێتی وێنەی نایاب، ڕەشی قووڵ، ڕەنگی گەش و ڕووناکی نایاب.
• دیزاینی نایاب لەگەڵ چوارچێوەی کانزایی و ڕێکخستنی Wireless One Connect بۆ دامەزراندنێکی ڕێک و پێک.
• دەستگەیشتن بە فرۆشگای هونەری Samsung کە زیاتر لە 5,000 کاری هونەری لە مۆزەخانە و هونەرمەندە سەرەکییەکانی جیهانەوە پێشکەش دەکات.
• پانێڵی OLED لەگەڵ ڕووپۆشی دژە درەوشانەوە — گونجاوە تەنانەت لە ژینگەی بینینی ڕووناکتریشدا.
• چوار دەرچەی HDMI 2.1 پاڵپشتی لە 4K دەکەن بە 165Hz و G-SYNC و FreeSync بۆ یاریکردنی نەوەی-داهاتوو.
ئەمە وادەکات Samsung 2026 OLED S95H بژاردەیەکی تەواو بەرچاو بێت بۆ ئەوانەی بەدوای کارایی و تایبەتمەندییە پلە بەرزەکاندا دەگەڕێن. -
بۆچی تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLED بژاردەیەکی نایابنوەک ئەوەی دەیبینین، تەلەفزیۆنەکانی OLED بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن Samsung دیزاینکراون، وەبەرهێنانێکی شایستەن بۆ هەر کەسێک کە بەدوای کوالێتیی بینینی نایاب، تایبەتمەندی داهێنەرانە و دیزاینی ناوازەدا دەگەڕێت. بە دابینکردنی کارایی وێنەی گەش، توانای یاریکردنی پێشکەوتوو، و بژاردەی زیرەکی پاشەکەوتکردنی وزە وەک AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد)، ئەم تەلەفزیۆنانە ڕەچاوی کۆمەڵەییەکی فراوانی شێوازی ژیان و ئارەزووکان دەکەن. ئەگەر حەزت لە فیلم، یاری یان جوانی هاوچەرخ بێت، تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLED ئەزموونێکی نایاب دەستەبەر دەکەن کە بەڕاستی وادەکات نرخەکانیان ڕەوا بێت.
-
تەلەفزیۆنی OLED مانای چییە؟تەلەفزیۆنی OLED جۆرێکە لە ڕوونما کە پیکسڵی خۆ-ڕووناککەرەوە بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی وێنەکەی. جیاواز لە تەلەفزیۆنە باوەکان کە پشت بە رووناکی پشتەوە دەبەستن، پانێلەکانی OLED پێکهاتە ئۆرگانیکەکان بەکاردەهێنن کە کاتێک کارەبایان پێدەرێت ڕووناکی بڵاودەکەنەوە — هەربۆیە ناوی OLEDـی لێنراوە، کە کورتکراوەی Organic Light-Emitting Diodeـە.
هەر پیکسڵێک لە شاشەیەکی OLEDـدا دەتوانرێت هەڵبکرێت و بکوژێنرێتەوە، یان ڕووناکییەکەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕێکبخرێت. ئەمە ڕێگە بە کۆنتڕۆڵێکی زۆر ورد دەدات بەسەر کۆنتڕاست و ڕەنگدا، کە ئەنجامەکەی بریتییە لە ڕەشی قووڵ و ڕاستەقینە و دیمەنە گەشەکان و کارایی لەڕادەبەدەر وەڵامدەرەوە. جا چ سەیری فیلم بکەیت، یاری بکەیت یان زنجیرە تەلەفزیۆنییە دڵخوازەکانت پەخشبکەیت، تەکنەلۆژیای OLED ئەزموونێکی سەیرکردن پێشکەشدەکات کە سەختە هاوشێوە بکرێتەوە. -
ئایا تەلەفزیۆنەکانی OLEDـی Samsung تەلەفزیۆنی HDR (مەودای داینامیکی بەرز)ـن؟بەڵێ، تەلەفزیۆنەکانی OLEDـی Samsung تەلەفزیۆنی HDR (مەودای داینامیکی بەرز)ـن. پاڵپشتی فۆڕماتی جۆراوجۆری HDR دەکەن، وەک HDR10+ Advanced و HDR10+ Adaptive Gaming. ئەم فۆڕماتانە کوالێتی وێنە بەرز دەکەنەوە بە پێشکەشکردنی ڕووناکی زیاتر، ڕەنگی قوڵتر و کۆنتڕاستی باشترکراو، و وادەکەن گونجاو بن بۆ سەیرکردنی وەرزش و ناوەڕۆکی تر لەگەڵ دیمەنە داینامیکییەکان.
بۆ وردەکاریی زیاتر دەربارەی مۆدێلێکی دیاریکراو، تکایە سەردانی پەڕەی وردەکاریی بەرهەمەکە بکە. -
ئایا OLED ڕەشی تۆخ و کۆنتڕاستی بێسنوور لەخۆ دەگرێت؟بەڵێ، توانای بەرهەمهێنانی ڕەشی تۆخ یەکێکە لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی تەلەفزیۆنەکانی OLED. بەو پێیەی هەر پیکسڵێک دەتوانرێت بەتەواوی ناچالاک بکرێت، هیچ ڕووناکییەک لە ڕووناکی پشتەوە دەرناچێت — ئەمەش بە پێچەوانەی تەلەفزیۆنە باوەکانی LEDـیە. ئەمە دەبێتە هۆی کۆنتڕاستی بێسنوور، کە توخمە درەوشاوەکان لەسەر پاشبنەماییەکی ڕەشی تۆخدا بە باشی دەردەکەون و ئەزموونێکی سەیرکردنی نووقمکەرتر و زیاتر سینەمایی بەرهەمدەهێنن، بەتایبەتی لە ژوورە تاریکەکاندا.
تەلەفزیۆنەکانی OLEDـی Samsung ئەم کارە هەنگاوێک زیاتر بەرەو پێشەوە دەبەن لەگەڵ Glare Free (S95H/S90H)، کە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی دژە درەوشانەوەیە و دڵنیایی دەدات کە ئەم ڕەشە تۆخانە بەهۆی ڕەنگدانەوەی دەرەکییەوە تێکنەچن. ئەمەش دیمەنە تاریکەکان بە چڕ و ورد دەهێڵێتەوە، ڕوونی دەستەبەر دەکات بەبێ ڕەنگدانەوەی نەخوازراو. -
ئایا OLED ڕەنگی گەشاوە و هاوشێوەی ڕاستی بەرهەمدەهێنێت؟بوارێکی تر کە تەلەفزیۆنەکانی OLED بەڕاستی تێیدا دەدرەوشێنەوە بریتییە لە توانایان لە بەرهەمهێنانی ڕەنگی چڕ و ورد. چونکە تەکنەلۆژیای بڵاوکردنەوەی سەربەخۆیان هەرە ڕێگەیان پێدەدات ڕەنگەکان بە وردییەکی سەرنجڕاکێش ڕێکبخەن. ڕەنگەکان ڕوون و گەش دەمێننەوە — تەنانەت لە تاریکترین دیمەنەکانیشدا -— لە کاتێکدا کۆنتڕۆڵی ڕووناکی لە ئاستی-پیکسڵدا وردەکاری ڕوون دەستەبەر دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ ناوەڕۆکی HDR.
لە تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLEDـدا، ڕەشی ڕاستەقینە، کۆنتڕاستی بێسنوور، پاڵپشتی HDR و دابەشکردنی ڕەنگی یەکدەست هەموویان پێکەوە کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی ڕەنگێک کە هەستێکی ڕاستەقینەی هەیە. سەرەڕای ئەوەش، لەگەڵ Pantone Validated (پشتڕاستکردنەوەی پانتۆن)، تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLED دڵنیایی دەدەن کە ڕەنگەکان بە وردییەکی بێ هاوتا پیشاندەدرێن، کە لەگەڵ ئەو ڕەنگانەی دروستکەران مەبەستیان بووە هاوتان. ئەنجامەکە ئەزموونێکی سەیرکردنی ئێجگار نووقمکەرە کە هەموو فڕەیمێک دەهێنێتە ژیانەوە. -
گەورەترین تەلەفزیۆنی OLED کامەیە؟ڕیزبەندی تەلەفزیۆنەکانی OLEDـی Samsung مۆدێلی 83 ئینچ لەخۆ دەگرێت کە بەشێکن لە بەرهەمە نایابەکانیان. ئەگەر بەدوای وردەکاریی تایبەت دەگەڕێیت دەربارەی مۆدێلی 83 ئینچ، وەک نرخ یان بەردەستبوون، تکایە سەیری ماڵپەڕی فەرمی Samsung بکە یان سەردانی فرۆشگایەک بکە بۆ زانیاری دروست و نوێ.
-
ئایا OLED گۆشەی بینینی باشیان هەیە؟بەڵێ، تەلەفزیۆنەکانی OLED گۆشەی بینینی نایابیان هەیە. ئەمە دەتوانرێت بەم هۆکارانەی خوارەوە ڕوون بکرێتەوە:
- پیکسڵەکانی کە سەربەخۆ بڵاودەکەنەوە: تەلەفزیۆنەکانی OLED دایودی بڵاوکەرەوەی ڕووناکی ئۆرگانیک بەکاردەهێنن کە ڕووناکی خۆیان بڵاودەکەنەوە. لەبەر ئەوەی هەر پیکسڵێک ڕووناکی خۆی بە سەربەخۆیی بەرهەمدەهێنێت، کوالێتی وێنەکە بەبێ گوێدانە گۆشەی بینین وەک خۆی دەمێنێتەوە.
- دروستی ڕەنگ و کۆنتڕاست: تەلەفزیۆنەکانی OLED ڕەنگی دروست و ڕەشی تۆخ دەستەبەر دەکەن تەنانەت لە گۆشە زۆر فراوانەکانیشدا.
- تەکنەلۆژیای گۆشەی بینینی فراوان: تەلەفزیۆنەکانی OLED مۆدێرن دیزاینی پانێلی پێشکەوتووی تێدایە کە گۆشەی بینین باشتردەکات و کەمترین شێواندن و تێکچوونی ڕەنگ دەستەبەر دەکات.
چەندین سوودی هەبوونی گۆشەی بینینی فراوان لە تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLEDـدا هەیە:
- نموونەییە بۆ یاریکردنی فرە یاریزان: یاریکەران دەتوانن بە ئاسوودەیی یاری لەگەڵ ئەو هاوڕێیانە بکەن کە لە گۆشەی جیاوازدا دانیشتوون بەبێ لەدەستدانی کوالێتی وێنە.
- زۆر باشە بۆ ژوورە گەورەکان: سەرەڕای شوێنی دانیشتنی گەورەتر یان سینەمای ماڵەوە، ئەو بینەرانەی لە ناوەڕاستدا دانەنیشتوون دەتوانن چێژ لە هەمان وێنەی زیندوو و نوقمکەر وەربگرن.
- گونجاوە بۆ سەیرکردنی بە کۆمەڵ: ئەگەر شەوی سەیرکردنی فیلم یان ڕووداوی وەرزشی بێت، هەموو کەسێک لە ژوورەکەدا دیمەنێکی ڕوون و گونجاوی شاشەکە بەدەستدەهێنێت.
لە کۆتاییدا، تەلەفزیۆنەکانی OLED گۆشەی بینینی ناوازە دەستەبەر دەکەن، بەمەش دەبن بژاردەییەکی نایاب بۆ دانیشتنی فرەبینەر، ژوورە گەورەکان، یان هەر کەسێک کە کوالێتی وێنەی پتەوی لە هەر شوێنێکی ژوورەکەوە بەلاوە گرنگ بێت. -
ئایا تەلەفزیۆنەکانی OLED بێ ترپەی وێنەی؟بەڵێ، تەلەفزیۆنەکانی OLED بە شێوەیەکی گشتی بێ-ترپە دادەنرێن، ئەمەش لەسایەی تەکنەلۆژیای ڕووناکی لەسەر ئاستی پیکسڵە.
هۆکارەکە ئەوەیە ئەم ڕوونمایانە دایۆدی ڕووناکدەرەوەی ئۆرگانیک بەکاردەهێنن کە کاتێک کارەبایان پێدەدرێت، کە بە شێوەی تاک ڕووناکی دەردەکەن. هەر پیکسڵێکی OLED دەتوانێت بەتەواوی چالاکبکرێت و بکوژێتەوە، کە پێویستبوون بە ترپەکردن ناهێڵێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕووناکی. لە جیاتی ئەوە، لەسەر تەلەفزیۆنی OLED ڕووناکی بە شێوەیەکی ڕەوان کۆنتڕۆڵ دەکرێت لە ڕێگەی تاریککردنی ئەنالۆگەوە، کە ڤۆڵتاژ دەگۆڕێت لەبری ئەوەی ڕووناکی بە خێرایی ئاڵوگۆڕ بکات.
سوودەکانی هەبوونی تەلەفزیۆنە بێ ترپەکانی OLED ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
- کەمکردنەوەی فشار لەسەر چاو: ڕوونما بێ ترپەکان گونجاوترن بۆ چاو، بەتایبەتی لە کاتی سەیرکردنی درێژخایەندا.
- ئاسودەیی بینراوی باشتر: نمونەییە بۆ یاریکەران، ئارەزوومەندانی فیلم، یان هەرکەسێک کە ماوەیەکی درێژ لەبەردەم تەلەفزیۆندا بەسەر دەبات.
- کوالێتی وێنەی یەکسان: نەبوونی ترپەکردن وێنەیەکی جێگیر و سروشتی دەستەبەر دەکات، کە ئەزموونی گشتی بینین باشتر دەکات.
تەلەفزیۆنەکانی OLEDـی Samsung بێ ترپەی وێنەن، بۆیە بژاردەیەکی زۆر باشن بۆ ئەو بینەرانەی کە ئاسوودەیی چاو و ئەزموونی سەیرکردنی ڕەوان بەلایەنەوە گرنگترینە. ئەگەر هەستیاریت بە ترپە لێدان هەیە یان پلانت هەیە تەلەفزیۆنەکەت بۆ ماوەیەکی درێژ بەکاربهێنیت، ئەم ڕوونمایانە بژاردەیەکی نایابن. -
چۆنییەتی کەمکردنەوەی ڕەنگدانەوە لە تەلەفزیۆنەکانی OLED Samsung؟درەوشانەوە کاتێک ڕوودەدات کە ڕووناکی لە پەنجەرەکان، گڵۆپەکان یان سەرچاوەکانی ترەوە لە شاشەی تەلەفزیۆنەوە ڕەنگدەداتەوە و بینینی وێنەکە بە ڕوونی قورس دەکات.
لە کاتێکدا کە کوالێتییەکی سەرنجڕاکێشی وێنە پێشکەش دەکەن، تەلەفزیۆنەکانی OLED بەهۆی شاشە بریقەدارەکانیانەوە زیاتر کارتێکراون بە درەوشانەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، لە تەلەفزیۆنەکانی Samsung OLEDـدا، Glare Free، کە تەکنەلۆژیای تایبەتی دژە درەوشانەوەی ئێمەیە، دڵنیایی دەدات کە وێنەکە بە ڕوونی دەمێنێتەوە لە بەرامبەر ڕەنگدانەوە سەرقاڵکەرەکان. -
تەلەفزیۆنەکانی OLED بۆ ماوەی چەند دەمێننەوە؟تەلەفزیۆنەکانی OLED تەمەنی بەکارهێنانی نزیک لە 50,000 بۆ 100,000 کاتژمێریان هەیە. ئەمە واتە نزیکەی 10 بۆ 20 ساڵ لە سەیرکردنی ئاسایی. لەگەڵ ئەوەشدا، دەکرێت تەمەنی ڕاستەقینە بگۆڕێت بە گوێرەی هۆکارەکانی وەک:
• چڕی بەکارهێنان: بەکارهێنانی زۆر یان درێژخایەن ڕەنگە تەمەن کورت بکاتەوە.
• ڕێکخستنەکانی ڕووناکی: ئاستی ڕووناکی بەرزتر دەتوانێت تەمەنی شاشە خێراتر تەواو بکات.
• جۆری ناوەڕۆک: وێنە جێگیرەکان یان لۆگۆکان دەکرێت ببنە هۆی سووتان بە تێپەڕبوونی کات.
• کوالێتی دروستکردن: ڕەنگە بڕاند و مۆدێلی جیاواز خۆڕاگریی جیاوازیان هەبێت.
بۆ زیادکردنی تەمەنی تەلەفزیۆنی OLED، پێشنیار دەکرێت لە پیشاندانی وێنەی جێگیر بۆ ماوەیەکی درێژ دوور بکەویتەوە، ڕێکخستنەکانی ڕووناکی بە شێوەیەکی گونجاو ڕێکبخەیت و پەیڕەوی ڕێنماییەکانی پاراستنی بەهەمهێنەر بکەیت.
* ڕەنگە دیزاین و تایبەتمەندییەکان بەپێی مۆدێل جیاوازبن. بۆ وردەکارییەکان، تایبەتمەندییەکانی هەر مۆدێلێک بپشکنە.
* وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە هەر تایبەتمەندییەکی دیزاین و ڕووخسار کە کاریگەریی لەسەر کارایی بەرهەمەکە نییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بگۆڕێت. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەر، ناوەڕۆک و خزمەتگوزارییەکان بەگوێرەی ناوچە جیاوازبن و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن.
* ئەم پەڕەیە ڕەنگە وێنە یان ڤیدیۆی تێدابێت کە بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد دروستکراون.
* ژمارە 1ـی جیهانی لە تەلەفزیۆن سەرچاوە – Omdia، (لە 2006ـەوە) تەنها بۆ زانیاری گشتی؛ نەک پەسەندکردن/بڕوانامەدان/ڕاسپاردە؛ هیچ بەرپرسیارێتییەک نییە لەسەر پشتپێبەستراوی.
1. Glare Free with Real Black & Real Color: کارایی 'ڕەشی ڕاستەقینە‘ لەلایەن VDE پشتڕاستکراوەتەوە. پشتڕاستکردنەوەکە کاتێک دەرچوو کە: ئاستی ڕەش ≤ 0.005nit لە ژووری تاریکدا، جیاکردنەوەی خۆڵەمێشی AVG ΔE2000 ≤ 5 تا 500lux، یەکەی درەوشانەوە ≤ 15GU کارایی "بێ ڕەنگدانەوە" پشتڕاستکراوەتەوە لەلایەن UL Solutions، کە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنەکانی ڕیزبەندی ڕەنگدانەوەی یەکگرتووە (UGR). پشتڕاستکردنەوەکە کاتێک دەرچوو کە: Reflection Glare UGR ≤ 10, Discomfort Glare UGR ≤ 22, and Disability Glare UGR ≤ 34. ئەنجامەکان لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەیە کە لە ژێر بارودۆخی ڕووناکی ناوماڵدا ئەنجامدراوە. ’PANTONE Validated' بڕوانامە دەدات بۆ دەربڕینی وردی 2,140 ڕەنگی PANTONE و 110 سێبەری ڕەنگی پێست.
2. OLED HDR Pro: مەودای ڕووناکی HDR بەپێی ستانداردەکانی تاقیکردنەوەی ناوخۆییە و دەکرێت بەگوێرەی بارودۆخی سەیرکردن یان تایبەتمەندییەکان بگۆڕێت.
3. Ultimate Gaming Pack: ڕەنگە ئەزموونی سەیرکردن بەپێی جۆرەکانی ناوەڕۆک و یەکەی پڕۆسێسی گرافیکی، هەروەها خێرایی گرێدراوی تۆڕ و ئاستی پینگ لەکاتی یاریکردنی هەوریدا جیاوازبێت. گونجاویی NVIDIA G-SYNC پێویستی بە پەیوەندی بە کارتێکی گرافیکی NVIDIAـی گونجاو هەیە و ڕەنگە پێویستی بە چالاككردنی ڕێکخستنەکانی VRR هەبێت لە هەردوو ڕێکخستنەکانی تەلەفزیۆن و درایڤەری GPUـدا. ڕەنگە کارایی بەپێی ڕێکخستنی سیستەم جیاوازبێت. ڤیدیۆکان بە یارمەتی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد دروستکراون.
4. Motion Xcelerator 165Hz: 4K 165Hz تەنها لەگەڵ یارییەکانی پەیوەست بە کۆمپیوتەری کەسیی بەردەستە کە پاڵپشتی لەو جۆرە تایبەتمەندییانە دەکەن (گرافیک کارتی کۆمپیوتەری کەسیی پێویستە). ڕەنگە کارایی جیاوازبێت.
5. G-Sync: ڕەنگە ئەزموونی سەیرکردن بەپێی جۆرەکانی ناوەڕۆک و یەکەی پڕۆسێسی گرافیکی، هەروەها خێرایی گرێدراوی تۆڕ و ئاستی پینگ لەکاتی یاریکردنی هەوریدا جیاوازبێت. گونجاویی NVIDIA G-SYNC پێویستی بە پەیوەندی بە کارتێکی گرافیکی NVIDIAـی گونجاو هەیە و ڕەنگە پێویستی بە چالاككردنی ڕێکخستنەکانی VRR هەبێت لە هەردوو ڕێکخستنەکانی تەلەفزیۆن و درایڤەری GPUـدا. ڕەنگە کارایی بەپێی ڕێکخستنی سیستەم جیاوازبێت. وێنەکان بە یارمەتی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد دروستکراون.
6. FreeSync Premium Pro: ڕەنگە ئەزموونی سەیرکردن بەپێی جۆرەکانی ناوەڕۆک و یەکەی پڕۆسێسی گرافیکی، هەروەها خێرایی گرێدراوی تۆڕ و ئاستی پینگ لەکاتی یاریکردنی هەوریدا جیاوازبێت. ™AMD FreeSync پێویستی بە کارتێکی گرافیکی AMD یان APUـی گونجاو لەگەڵ FreeSync هەیە.
ڕەنگە بەردەستبوون، تایبەتمەندیە پاڵپشتیکراوەکان، و ڕووکاری بەکارهێنەر بەپێی وڵات، ناوچە، مۆدێل و مەرجەکانی بینین جیاوازبن. فەرمانە دەنگییەکان ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیسپانی، پورتوگالی، ئەڵمانی، ئیتاڵی و کۆری دەناسنەوە، بەڵام هەموو لەهجە و زاراوە و دەربڕینەکان ناناسرێنەوە. ئەم تایبەتمەندییە ناوەڕۆکی دروستکراوی-ژیریی دەستکرد دابیندەکات، کە دروستیی گەرەنتی ناکرێت — تکایە ئەنجامەکان بپشکنە. پێویستی بە چەند ڕیمۆتێکی دیاریکراوی بلووتووس هەیە (بە جیا دەفرۆشرێت لە هەندێک مۆدێلدا). ڕیمۆتی ناو-پاکەت بۆ هەندێک مۆدێل پاڵپشتی لە ناسینەوەی دەنگ ناکات. پێویستی بە ڕیمۆتێکی خێرای مۆبایل یان ریمۆتێکی بلووتووس هەیە کە بە جیا دەکڕدرێت. دەستت بە تایبەتمەندییەکە دەگات لە ڕێگای دوگمەی AI (ژیریی دەستکرد)، یان بە دوگمەی Home (فشاردانی بۆ ماوەیەکی درێژ) لەسەر ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ بەبێ دوگمەی ژیریی دەستکرد.
8. AI Football Mode Pro: ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندی و کارایی جیاوازبێت بەگوێرەی ناوەڕۆکی بینراو و ئەپە بەکارهێنراوەکان. ڤیدیۆکان بە یارمەتی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد دروستکراون.
9. AI Sound Controller Pro: ڕەنگە پاڵپشتی و کارایی بەگوێرەی ناوەڕۆک یان ئەپە بەکارهێنراوەکان جیاوازبن. ڤیدیۆکان بە یارمەتی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد دروستکراون.
10. Art Store: پێویستی بە گرێدانی تۆڕ (Wi-Fi) و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. فرۆشگای هونەر خزمەتگوزاریی بەشداریکردنی پارەدانە، و بەشداریکردن پێویستە بۆ دەستگەیشتن بە تەواوی کۆکراوەی کارە هونەرییەکان. بەردەستبوونی خزمەتگوزاری، ناوەڕۆک، تایبەتمەندییەکان و ڕووکاری بەکارهێنەری Art Home (شاشەی سەرەکی هونەر) ڕەنگە بەپێی وڵات/هەرێم و مۆدێلی بەرهەم جیاواز بێت، و ڕەنگە سنووردار بکرێت، بگۆڕدرێت یان بوەستێنرێت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە. بەردەستبوونی ناوەڕۆکی بێبەرامبەر و پارەدان و خولی نوێکردنەوە ڕەنگە بەپێی ناوچە و مۆدێلی بەرهەم جیاوازبێت.
11. OLED Design: ڕەنگە پێکهاتەکانی دیزاین، وەک دیزاینی ستاند، بە گوێرەی قەبارەی شاشە بگۆڕێن. ڕەنگە جیاوازییەکی کەم لە ڕیزبوون هەبێت بەپێی بەرهەم و ژینگە.