ئاکار

ئاکار

دادپەروەر و شەفاف
کەلتوری کۆمپانیا

دادپەروەر و شەفاف
کەلتوری کۆمپانیا

ئێمە یەکپارچەیی بنیاتدەنێین لە ناو پێکهاتەی ڕۆژانەی کردارەکانمان بۆ بەجێگەیاندنی
ئەرک و بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتیمان بە شێوازێک کەوا سوود بە دۆخی خۆمان بگەیەنێت وەک
کۆمپانیایەکی باڵای تەکنەلۆژیای جیهانی.

ئێمە یەکپارچەیی بنیاتدەنێین لە ناو پێکهاتەی ڕۆژانەی کردارەکانمان بۆ بەجێگەیاندنی
ئەرک و بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتیمان بە شێوازێک کەوا سوود بە دۆخی خۆمان بگەیەنێت وەک
کۆمپانیایەکی باڵای تەکنەلۆژیای جیهانی.

کاتێک بازرگانییەکەمان فراوان دەبێت لە چەندین وڵات لە سەرانسەری جیهان، ئێمە هەست بە جیاوازییەکان لە یاساکان، ڕێنماییەکان، و کردارەکان دەکەین و شیان دەکەینەوە لە وڵاتەکان لەو کاتەی کە کاری بازرگانی بە شێوازێکی یاسایی و ئاکاری ئەنجام دەدەین. لە پاڵ ئەوەشدا، پەرە بە سیاسەتەکانی جیهانی نهێنیپارێزی داتای کەسی دەدەین و جێبەجێیان دەکەین لە پێناو ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەتی کڕیار و کارمەندەکانمان و هەروەها بۆ پارێزگاریکردن لە زانیارییە کەسییەکانیشیان. هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە بە شێوەیەکی سیستەمییانە پابەندبوون و مەترسیە ئاکارییەکان بەڕێوەببەین، کە بەشێکن لە ڕێسای ڕەفتاری جیهانی سامسۆنگ. وە هەروەها ڕێنماییەکانی ئەنجامدانی بازرگانی کە ڕێنوێنی هەموو کارمەندەکانمان دەکات لە ڕەفتارکردن و بڕیاردانی شیاو. تیمی پابەندبوونی ئێمە، کە پێشووتر لە ژێر نووسینگەی یاسایی بوو، ئێستا ڕاستەوخۆ ڕاپۆرت بۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکار دەکات و سەرۆکی تیمی پابەندبوون ئامادەی هەموو کۆبوونەوەکانی بۆرد دەبێت بۆ پاڵپشتی بڕیارە گرنگە دراوەکان لە لایەن بۆردەکە. ئێمە ڕێکخراوی خۆتەرخانکەر لە هەموو بەشێکی بازرگانی و نووسینگە هەرێمییەکانی دەرەوەی وڵات دەخەینەکار بۆ بەڕێوەبردنی بابەتەکانی پابەندبوونی پەیوەست بە هەر بازرگانییەک و هەرێمێک.

بەڕێوەبردنی ئاکار

ئێمە ڕێسای ڕەفتاری جیهانی خۆمان ('بنەماکانی بازرگانی سامسۆنگ') بۆ دابینکەران، کڕیارەکان، و لایەنی بەرژەوەندیدارە دەرەکیەکانیتر و کارمەندەکانمان ئاشکرا دەکەین لە ڕێگەى وێبسایتی بەڕێوەبردنی ئاکاری ئێمە، و کەناڵێک دابین دەکەین بۆ گەیاندنی هەر پێشێلکاریەکی ستانداردەکانی ئاکار. هەروەها، 'ڕێنماییەکانی ڕەفتاری بازرگانی کارمەندان' وەکو ستانداردەکانی ئاکاری بۆ کارمەندەکانمان وەرگێڕدراوە و بە 15 زمان بەردەستە (بەلەخۆگرتنی زمانی کۆریش) و خراوەتە سەر ئینتەرنێتی ناوخۆیی. زانیاری پەیوەندیدار بڵاو دەکرێتەوە و هاوبەش دەکرێت لە نێوان هەموو کارمەندان لە سەرانسەری جیهان لەڕیگەی ڕاهێنانی گشتگیر، ئۆنلاین، و دەنگی/بینراو کەوا بە لایەنی کەم ساڵانە پێشکەش دەکرێت ئەگەر زیاتر نەبێت. 'ڕێنمایی بازرگانی'ـی جیاوازیش بە دابینکەرانمان دەدرێت بۆ ئەوەی کرداری بازرگانی شەفاف ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبردنی پابەندبوون

پرۆگرامی پابەندبوونی ئێمە ئامانجی دامەزراندنی کەلتورێکی کۆمپانیای ئاڕاستەکراوە بە پابەندبوون بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بازرگانی کەوا ڕەنگە بەهۆی جێگیرکردنی نرخ یان پێشێلکردنی مافەکانی سامانی هزریی ڕووبدات و بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی بەهێزتر لە بوارەکانی وەک مافەکانی مرۆڤ، تەندروستی و سەلامەتی، و ژینگە. سیستەمی بەڕێوەبردنی پرۆگرامی پابەندبوون (CPMS)، کە سیستەمێکی تەکنەلۆژیای زانیارییە پەرەی پێدراوە بۆ بەڕێوەبردنی مەترسییەکانی پەیوەست بە پابەندبوون، سیاسەتەکانی تایبەت بە بوارەکان و زانیارییەکانی چاودێریکردنی کێشە هەرێمییەکان پێشکەش دەکات. مێزی یارمەتی ئێمە ئامادەیە و کار دەکات بۆ یارمەتیدانی کارمەندەکان لە پرسیارکردنی تایبەت لە پسپۆڕان لە کاتی هەبوونی پرسیاری پەیوەست بە کارەکەیان یان کاتێک کە پییان وایە ڕێنماییەکانیان بەس نین بۆ دیاریکردنی کارە نایاساییەکان. سیستەمی هەواڵدانی ئێمە، لە ژێر CPMS پەرەی پێدراوە بۆ کارمەندەکانی خۆمان، بە شێوازێک دەخرێتە کار کەوا بە توندی گەرەنتی نهێنی پارێزی هەواڵدەرەکان دەکات.

پڕۆسەی
بەڕێوەبردنی
پابەندبوون

  • ڕێگریکردن

    پێشکەشکردنی ڕاهێنان بۆ کارمەند، پێشکەشکردنی ڕێنمایی تایبەت بە ناوچەکان، ئەنجامدانی پێداچوونەوەی خود لە سەر بنەمای سیستەم، بەکارخستنی مێزی یارمەتی، چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی ڕێنماییە نوێکان و ئەوانەی پێداچوونەوەیان پێکراوە

  • چاودێریکردن

    ئەنجامدانی چاودێریکردنی ئاسایی/یاریدەدەر لە ڕێگەى یەکە یان کارمەندی تەرخانکراو

سیاسەتی نهێنیپارێزی

ئێمە بە فەرمی سیاسەتی نهێنیپارێزی ستانداردی جیهانی خۆمان ڕاگەیاند و سیاسەتی پەیوەندیدارمان پێشخست کەوا ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ڕێکخەری تایبەت و تایبەتمەندی ناوخۆییە. لە ئەنجامی ئەم جۆرە کۆششە، کارمەندەکانمان 'ڕێنمایی زانیاری کەسیی جیهانی' و 'ڕێنمایی بەڕێوەبردن بۆ لێکدانەوەی داتای دەرچووی کەسی'ـیان پێدراوە بۆ ئەوەی وەک ڕێنمایی بەڕێوەبردن بەکاربێت. ئێمە پرۆسە و سیستەمەکانمان بە شێوازێک بەڕێوەدەبەین کەوا سیاسەتە پەیوەندیدارەکان ئاوێتەی ئەنجامدانی بازرگانی ڕۆژانە دەکات و بەردەوامە لە ئەنجامدانی پێداچوونەوە و پێشکەشکردنی ڕاهێنان لە ئاستی تەواوی کۆمپانیادا.

 

کارکردنی یەکە تەرخانکراوەکان

دروستکردنی نووسینگەی نهێنیپارێزی جیهانی لە ناو نووسینگەی یاسایی کۆمپانیا بە سەرکردایەتی ڕاستەوخۆی
بەڕێوەبەری جێبەجێکار
دامەزراندنی پارێزەری بەرپرس لە سیاسەتی نهێنیپارێزی پەیوەست بە بەشەکانی بازرگانی
 

پێداچوونەوەی بەهێزکراوی کارپێکردن/سیستەمی بەڕێوەبردنی سیاسەتی نهێنیپارێزی

ئەنجامدانی پێداچوونەوەی ناوبەناو و ئەنجامدانی باشترکردنی پێویست لە سەر سیستەم و خزمەتگوزارییەکانمان کە کاردەکات بۆ بەرژەوەندی کڕیار و کارمەندەکانمان لە بواری: بەڕێوەبردن، سیستەمی پاراستنی تەکنیکی و فیزیایی کە کۆنترۆڵی تەواوی پرۆسەکانی کۆکردنەوەی داتا، لێکدانەوە و لەناوبردنی دەکات
 

ڕاهێنانی سیاسەتی نهێنیپارێزی

پێشکەشکردنی ڕاهێنانی سیاسەتی نهێنیپارێزی لەشوێنیکار/ئۆفلاین کەوا ڕەچاوی تایبەتمەندی کاری بەشەکە دەکات (پلاندانان، توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D)، بەبازاڕکردن و هتد.) شانبەشانی ڕاهێنانی بنەڕەتی کەوا هەموو کارمەندان بە ئامانج دەگرێت
 

کارپێکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی یاسایی نهێنیپارێزی (PLMS)

گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی داواکراو/ئیجباری لە ڕێگەی بەکارهێنانی لیستی پشکنینی مەترسی نهێنیپارێزی داتا کە پەرەی پێدراوە بۆ پێداچوونەوە بە مەترسییەکانی نهێنیپارێزی داتا لە هەر قۆناغێکی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان، لە پلاندانان و پەرەپێدانەوە تا کارپێکردن و کۆتاییهێنان لە کاتی پێداچوونەوە بەو لیستە پشکنینانە لە ڕێگەی پارێزەرانی تەرخانکراو