زانیاری کۆمپانیا

زانیاری کۆمپانیا

ئەرک
و بەهاکانمان

ئەرک
و بەهاکانمان

بەڵێنی ئێمە بۆ کرداری بەرپرسیارانە
وەک کۆمپانیایەکی پێشەنگ و جیهانی.

بەڵێنی ئێمە بۆ کرداری بەرپرسیارانە
وەک کۆمپانیایەکی پێشەنگ و جیهانی.

سامسۆنگ پەیوەستە بە پابەندبوون بە یاسا و ڕێنماییە ناوخۆییەکان و جێبەجیکردنی ڕێسای ڕەفتاری تووند و تۆڵی جیهانی بۆ سەرجەم کارمەندەکانی. باوەڕی وایە کەوا بەڕێوەبردنی ئاکاری تەنها ئامرازێک نیە بۆ وەڵامدانەوەی گۆڕانکارییە خێراکانی ژینگەی بازرگانیی جیهانی، بەڵکو ئامرازێکە بۆ بنیاتنانی متمانە لەگەڵ لایەنە بەرژەوەندیدارە جیاوازەکانی، بەلەخۆگرتنی: بەکاربەران، خاوەن پشکەکان، کارمەندەکان، هاوبەشانی بازرگانی و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان. بە ئامانجی بوون بە یەکێک لە بەئاکارترین کۆمپانیاکان لە جیھاندا، سامسۆنگ بەردەوامە لە ڕاهێنانی کارمەندەکانی و بەکارخستنی سیستەمی چاودێریکردن، لە کاتێکدا کە بە سیستمێکی بەڕێوەبردنی دادپەروەرانە و شەفافانە کارەکانی جێبەجێ دەکات.

ئەرک و ڕێبازی ئێمە

سامسۆنگ پەیڕەوی فەلسەفەیەکی سادەی بازرگانی دەکات، کە بریتییە لە: تەرخانکردنی بەهرە و تەکنەلۆژیاکەی بۆ دروستکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە باڵاکان کە بەشدارن لە کۆمەڵگایەکی جیهانی باشتر. بۆ بەدیهێنانی ئەمەش، سامسۆنگ بەهایەکی بەرز بۆ خەڵک و تەکنەلۆژیاکەی دادەنێت.

دیمەنی پشتەوەی ئافرەتێک لەسەر شانۆیەک وەستاوە و سەیری شاشەیەکی گەورە دەکات کە ڕەنگی شین و مۆری گەش پیشان دەدات. دیمەنی پشتەوەی ئافرەتێک لەسەر شانۆیەک وەستاوە و سەیری شاشەیەکی گەورە دەکات کە ڕەنگی شین و مۆری گەش پیشان دەدات. دیمەنی پشتەوەی ئافرەتێک لەسەر شانۆیەک وەستاوە و سەیری شاشەیەکی گەورە دەکات کە ڕەنگی شین و مۆری گەش پیشان دەدات. دیمەنی پشتەوەی ئافرەتێک لەسەر شانۆیەک وەستاوە و سەیری شاشەیەکی گەورە دەکات کە ڕەنگی شین و مۆری گەش پیشان دەدات.

ئەو بەهایانەی کە ڕۆحی سامسۆنگ پێناسە دەکەن

سامسۆنگ لەو باوەڕەدایە کەوا بەرجەستەکردن و ژیان لەگەڵ بەها بەهێزەکان کلیلی بازرگانییەکی باشە. هەر بۆیە ئەم بەها بنەڕەتیانە، شانبەشانی ڕێسای ڕەفتاری توند و تۆڵ، لە دڵی هەموو بڕیارێکدان کە کۆمپانیاکە دەیدا.

دیمەنێکی نزیک لە چاوی ژنێک لە پشت چاویلکەی پارێزەرەوە، کە وێنەی ڕەنگدانەوەی بۆردی سووڕێکی کارەبایی لەسەر لێنزەکان پیشاندەدات. دیمەنێکی نزیک لە چاوی ژنێک لە پشت چاویلکەی پارێزەرەوە، کە وێنەی ڕەنگدانەوەی بۆردی سووڕێکی کارەبایی لەسەر لێنزەکان پیشاندەدات. دیمەنێکی نزیک لە چاوی ژنێک لە پشت چاویلکەی پارێزەرەوە، کە وێنەی ڕەنگدانەوەی بۆردی سووڕێکی کارەبایی لەسەر لێنزەکان پیشاندەدات. دیمەنێکی نزیک لە چاوی ژنێک لە پشت چاویلکەی پارێزەرەوە، کە وێنەی ڕەنگدانەوەی بۆردی سووڕێکی کارەبایی لەسەر لێنزەکان پیشاندەدات.

پێنج بنەمای بازرگانیی سامسۆنگ

لە ساڵی 2005، وەکو کۆمپانیایەکی پێشەنگی جیهانی و لە ڕوانگەی پابەندی بە بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR)، Samsung Electronics "پێنج بنەمای بازرگانیی سامسۆنگ”ـی ڕاگەیاند. بنەماکان وەک بناغەیەکن بۆ ڕێسای ڕەفتاری جیهانیەکەی لە پابەندبوون بە ستانداردە یاسایی و ئاکارییەکان و بەجێگەیاندنی بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR).

دیمەنی نزیککراوەی دەستەکانی کەسێک. کەسەکە تابلێتێکی بە دەستی چەپی هەلگرتووە و بە پەنجەی شایەتمانی دەستی ڕاستی، بە ناو بەڵگەنامەیەکی سەر شاشەکە دەگەڕێت. دیمەنی نزیککراوەی دەستەکانی کەسێک. کەسەکە تابلێتێکی بە دەستی چەپی هەلگرتووە و بە پەنجەی شایەتمانی دەستی ڕاستی، بە ناو بەڵگەنامەیەکی سەر شاشەکە دەگەڕێت. دیمەنی نزیککراوەی دەستەکانی کەسێک. کەسەکە تابلێتێکی بە دەستی چەپی هەلگرتووە و بە پەنجەی شایەتمانی دەستی ڕاستی، بە ناو بەڵگەنامەیەکی سەر شاشەکە دەگەڕێت. دیمەنی نزیککراوەی دەستەکانی کەسێک. کەسەکە تابلێتێکی بە دەستی چەپی هەلگرتووە و بە پەنجەی شایەتمانی دەستی ڕاستی، بە ناو بەڵگەنامەیەکی سەر شاشەکە دەگەڕێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێمە بناسە

مێژوو

ئاڵنگاریی نوێ دەگرینەبەر بۆ بەردەوامیدان بە ناوبانگەکەمان
دوای تۆمارکردنی ڕیکۆردێكی نوێ لە فرۆش و قازانجی کارکردن لە ساڵی ڕابردوودا و گێڕانی ئاهەنگی 50 ساڵەی دامەزراندن لە ساڵی 2019ـدا، Samsung Electronics چاوی بڕیوەتە ئاڵنگاریی نوێ. لەوکاتەوە، Samsung لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆئەوی ببێتە یەکەمی پیشەسازیی نیمچە گەیەنەری سیستەمەکان و لە هەمان کاتدا هەوڵی ئەوەی داوە پێشڕەوی گەشەکردن بێت لە بواری تری وەک AI و 5G.
کۆمپانیاکە بەردەوامبووە لە داهێنان تا بە پێشەنگی جیهانی لە بواری نیمچە گەیەنەری بیرگە، TVs، و مۆبایلی زیرەک بمێنێتەوە.
لە ساڵی 2019ـدا، Samsung دیدگای نوێی بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان CSRـی ڕاگەیاند: ”!Together for Tomorrow Enabling People.“ ئەو ستراتیژییە کە پوختەی پابەندبوونی کۆمپانیاکەیە وەک هاوکارێکی هاوڵاتیی جیهانی، شیدەکاتەوە کە چۆن Samsung لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەجێهێنانی ئەرکە کۆمەڵایەتییەکانی و کۆمپانیاکە چ فەلسەفەی ڕەوشتێك پەیڕەودەکات بۆ سەدەی داهاتوو و دواتریش.
2023
  • بۆ 4ـەمین ساڵ لەسەریەک لە ڕیزبەندی 5 باشترین بڕاندی جیهانیدایە و بەهای بڕاندەکەی 91.4 ملیار دۆلارە
  • بۆ 17ـەمین ساڵ لەسەریەک پێشەنگی بازاڕی جیهانی TV بووە
  • دەستی کرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی پێشکەوتووترین 12nm-class DRAM لە پیشەسازیدا
  • 80 خەڵاتی لە iF Design Awards 2023 بردەوە لە نێویاندا خەڵاتی Gold (زێڕین) بۆ کۆمەڵەی ئامێرەکانی چێشتخانەی Bespoke Infinite Line
  • لە کۆڕبەندی Samsung AI Forumـدا مۆدێلی دروستکەری AIـی Samsung Gauss خستەڕوو
  • تایبەتمەندی (IHRN)ـی Irregular Heart Rhythm Notification لەسەر Galaxy Watch ڕاگەیاند کە لە لایەن FDAـەوە پەسەندکراوە
  • یەکەمین GDDR7 DRAMـی پیشەسازی پەرەپێدا، کە پاڵنەرە بۆ گەشەکردنی بازاڕی گرافیک لە داهاتوودا
  • یەکەمین دیزاینی LPCAMMـی پیشەسازی پەرەپێدا، کە گۆڕانکاری لە بازاڕی DRAMـدا کرد
  • بەرزترین ئاستی بڕوانامەی جیهانی لە Alliance for Water Stewardship وەرگرتووە
  • چارەسەری Net Zero Home بۆ کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوونی زیرەک لە سوید دابینکرد
2022
  • یەکەم کۆڕبەندی Samsung 6G لە ژێر ناونیشانی “ئەزموونی پەیوەندیداری-بەهێزی داهاتوو بۆ هەمووان” ئەنجامدا
  • دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی یەکەم گرێی پڕۆسێسکردنی 3nm لە جیهاندا بە بەکارهێنانی ئەندازیاریی ترانزیستەری GAA
  • خزمەتگوزاریی Samsung Gaming Hub لەسەر Samsung Smart TVs و Smart Monitors خستەکار
  • دەستیکرد بە تاقیکردنەوەی یەکەم نموونەی 16Gb GDDR6 DRAM لە پیشەسازییەکەدا کە خێرایی پڕۆسێسکردنی دەگاتە 24Gbps
  • بناغەی کۆمەڵگایەکی R&Dـی نیمچە گەیەنەری نوێی لە گیهیۆنگ، کۆریا دانا، بە مەبەستی مانەوە لە پێشەنگیی ئەم بوارەدا
  • ستراتیژییەکی نوێی دەربارەی پاراستنی ژینگە ڕاگەیاند
  • دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی هەشتەم-genـی 1Tb TLC V-NANDبە زۆرترین ئاستی خەستی لەم پیشەسازییەدا
  • هەستا بە پەرەپێدانی یەکەم  12nm-class DDR5 DRAM  لە پیشەسازییەکەدا
2021
  • پەردەی لادا لەسەر Neo QLED TVs
  • پەردەی لادا لەسەر گسگی کارەبایی ڕۆبۆتی کە بە AI کاردەکات
  • هەستا بە ناساندنی یەکەم پڕۆسێسەری 5nm  پیشەسازی بەمەبەستی وزەبەخشین بە ئامێرە پۆشەنییەکانی داهاتوو
  • دیدگای بەردەوامیی تایبەت بە مۆبایلی ڕاگەیاند: Galaxy لەپێناو هەسارەکەماندا
  • دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی پێشکەوتووترین 14nm EUV DDR5 DRAM
  • بۆ یەکەمجار لەم پیشەسازییەدا، پەرەیدا بە 14nm لەسەر بنەمای16Gb LPDDR5X DRAM
  • شوێنێکی نوێی بەرهەمهێنانی نیمچە گەیەنەری لە تایلەر، تێکساس کردەوە
  • پلەی چوارەمی لە پێوەری پێکەوەیی دیجیتاڵیی (Digital Inclusion Benchmark in 2021)ـی WBA  بەدەستهێنا
2020
  • پەردەی لادا لەسەر شاشەی 110 ئینچیSamsung MICRO LED
  • هەستا بە ناساندنی Galaxy Z Flip و Galaxy Z Fold2 بە دیزاینی داهێنەرانە
  • زانیارییە سەرەتاییەکانی بۆ چارەسەریی 6Gبڵاو کردەوە
  • پرۆگرامی Generation17 (نەوەی 17ـی) خستەکار بە هاوبەشی لەگەڵUNDP
  • دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی سێیەم-genـی 10nm-class(1z)16Gb LPDDR5 DRAM لە پیۆنگتایک، کۆریا
  • خەڵاتی ئاڵتونی بۆ هیچ پاشماوەیەکی فڕێنەدایە زبڵخانەکان لەلایەن UL Solutionsـەوە وەرگرت بۆ هەموو بنکەکانی بەرهەمهێنانی نیمچەگەیەنەری لە سەرانسەری جیهان
  • هەستا بە ناساندنی زنجیرە ئامێری جلشۆرین بە هێزی AI کە خاوەنی ڕیزبەندییەکی باڵای کارامەییە
  • لە ڕیزبەندی پێنج لە باشترین بڕاندە جیهانیەکانی Interbrand دابوو بۆ ساڵی 2020 ($62.3 بلیۆن)
  • IOC و Samsung هەستان بە درێژکردنەوەی  کاری هاوبەشییان لەگەڵ Olympic تا ساڵی 2023
2019
  • دیدگایەکی نوێی بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان  CSRـی ڕاگەیاند: "!Together for Tomorrow Enabling People"
  •  Galaxy Fold ـی بڵاوکردەوە، ئەمەش جۆرێكی تەواو نوێ بوو لە پۆلەکانی مۆبایل
  • مۆبایلی زیرەکی 5G  بڵاوکردەوە، کە Galaxy S10 5G بوو
  • سەلاجەی BESPOKEـی ناساند، بەمەش سەردەمێکی نوێی داهێنا بۆ ئامێری بە کەسیکراو
  • یەکەمین ناوەڕۆکی +8K HDR10ـی لە جیهاندا لە سەر TVs پێشکەشکرد
  • پەردەی لادا لەسەر یەكەمین هەستەوەری وێنەی 108MP لە بازرگانیی مۆبایلی زیرەکدا
  • بۆ یەکەم جار لە پیشەسازیەکەدا پەرەپێدانی پرۆسەی تەکنەلۆژیای 5nm لەسەر بنەمای EUV تەواو کرد
  • پلانی بۆ وەبەرهێنانی 133 تریلیۆن KRW لە بازرگانییەکانی نیمچە گەیەنەری سیستەمەکاندا تا ساڵی 2030 ڕاگەیاند
2018
  • دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی Aquaboltـی 8GB HBM2، کە بەرزترین ئاستەکانی کارایی پێشکەشدەکرد
  • تەلەفزیۆنی QLED 8K و تەلەفزیۆنی The Wall کە یەکەمین TVـی مۆدیولەر بوو لە جیهاندای خستە بازار
  • پاککەروەی هەوای شێوەی شەشپاڵووی نوێی وەشاند کە یەکێك لە تایبەتمەندییەکانی بریتیبوو لە تەکنەلۆژیای هەوای جێگیر™WindFree
  • چەندین پلانی ماوە-مامناوەند و ماوە-درێژی ڕاگەیاند بۆ فراوانکردنی بەکارهێنانی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە لە سەرانسەری لقەکانی لە جیهاندا
  • حەوت ناوەندی ژیری دەسکرد AI جیهانیی لە کۆریا، ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ڕووسیا دامەزراند
  • یەکەم ئامێری بازرگانیی تۆڕی 5G لە جیهاندا لە ئەمریکا (FWA) و کۆریا (NR Mobile) دابینکرد
  • هێڵی نیمچە گەیەنەری EUVـی پێشکەوتووی 7nm لە شاری هواسیۆنگ، کۆریا بنیاتنا 
1/15