Page Tagging

Galaxy
S20 | S20+ | S20 Ultra

ئەمە ئەو مۆبایلەیە شێوازی ئەنجامدانی بازرگانی دەگۆڕێت

S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra بناسە. لە کاتێکدا کارکردن لەسەر مۆبایل و ئۆفیس بووە بە شتێکی باو، دەبێت ئامێرەکانی مۆبایل متمانەپێکراو، سازێنراو و ئامادەبن بۆ بازرگانی. بە باترییەکی ژیر، پرۆسێسەرێکی بەهێز، کامێرایەکی پەرەسەندووی ڕچەشکێن، کۆگایەکی گەورە، و ئاسایشتی Samsung Knox، ئەم مۆبایلە دەبێتە شوێنی کاری گەڕۆک، و دەلاقەی نوێ لەسەر شێوازی کارکردن دەکاتەوە.

مۆبایلەکە متمانەپێکراوە بۆ کارکردن لە هەر کات و شوێنێک

کاتێک کار دەتباتە دەرەوەی ئۆفیس، پێویستت بە مۆبایلێکە بۆ کار متمانەی پێ بکەیت بۆ هەر شوێنێک دەڕۆیت. تۆکمە، متمانەپێکراو، و تەمەندرێژ، S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra دروستکراون بۆ کارکردن و یارمەتیدانت بۆ مانەوە لەسەر ئەرکەکانت.

ئاسایش

ئاسایش لەسەر رەقەواڵەی پلەبەرزی بەرگری دروستکراوە

ئاسایش کرۆکی S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra ـە. پلاتفۆڕمی Samsung Knox پارێێزبەندیی ڕاستەوخۆی ئامێر لە ڕەقەواڵە و نەرمەواڵەکان دابین دەکات. پرۆسێسەرێکی تۆکمەمان دروست کردوە تایبەت بە پاراستنی PIN، تێپەڕەوشەکانت، پاتێرنەکانت، و کلیلی تایبەتی Blockchain ـت. و لەگەڵ سەلماندنی بایۆمەتریی تۆکمە، داتا تایبەتیەکانت لای خۆت دەمێننەوە.

ئەدا

خێرا بیربکەرەوە و خێراتر کار بکە

پرۆسێسەرێکی بەرەوپێشبراو لەگەڵ ژیریی پێشکەوتووی چێندراو و RAMـی بەهێز، وادەکەن S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra خێرا و متمانەپێکراو بێت و بەئاسانی چەندین ئەرک بەڕێوە ببات. لەسەر بنەمای چەند بەکارهێنانی ئەپەکەکان فێری شێوازی ژیانی مۆبایلەکەت دەبێت بۆ ئەوەی ئەدایەکی کەسی پێشکەش بکات، تەنانەت ڕێگەت پێدەدات ئەپە تایبەتەکانت پێشوەخت پڕبکاتەوە و خێراتر کاربکەن.

*بەردەستە لە 16GB (Galaxy S20 Ultra 5G/LTE) ،12GB (Galaxy S20 5G, S20+ 5G and S20 Ultra 5G/LTE)، و 8GB (Galaxy S20 and S20+). توانای RAM ڕەنگە بەپێی مۆدێل و وڵات بگۆڕێت.

*بەردەستە لە 16GB (Galaxy S20 Ultra 5G/LTE) ،12GB (Galaxy S20 5G, S20+ 5G and S20 Ultra 5G/LTE)، و 8GB (Galaxy S20 and S20+). توانای RAM ڕەنگە بەپێی مۆدێل و وڵات بگۆڕێت.

پاوەر

پاوەر بۆ ئەوەی کاری ڕۆژانەت بڕوات

پاترییەکانی S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra نەک تەنها بەهێز، بەڵکو ژیرن و لەگەڵ بەکارهێنانی ئەپەکان خۆیان دەسازێنن بۆ ئەوەی ئەو پاوەرەت پێببەخشن کاتەکانی کارکردن تێپەڕێنێت. کە پێویستی بە بارگاویکردنەوەیە، بارگاویکردنەوەی زۆر خێرا و بارگاویکردنەوەی بێوایەری 2.0 بەخێرایی پاوەرت پێدەبەخشن، PowerShareـی بێوایەر بەد، کاتژمێر، و تەنانەت تەلەفۆنی هاوڕێکەیشت بارگاوی دەکاتەوە.

*USB Implementers Forum, Inc. (USB-IF) لەساڵی 1995 دامەزراوە بۆ پاڵپشتیکردن و خێراترکردنی گونجاندنی ئامێرە گونجاوەکانی USB لەگەڵ بازاڕ و بەکاربەر. بارگاویکردنەوەی زۆر خێرای S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra بڕوانامەی پێدراوە کە پابەندی ستانداردەکانی USBـە، ئەمەیش واتا بەرهەمەکانت ڕەنگە بەرزترین ستانداردی پیشەسازیەکەیان هەبێت. ئەم بڕوانامەپێدانە لە بە TID 2683, TID 2684 بە www.usb.org بەردەستە.

*بارگاویکردنەوەی خێرای بێوایەر 2.0 ئێستا لەگەڵ ستاندنی بارگاویکەرەوەی بێوایەر، دۆ پادی بارگاویکەرەوەی بێوایەر، و ئامێرەکانی دیکە بەردەستە کە پاڵپشتیی بارگاویکردنەوەی 10W یان زیاتری بارگاویکردنەوەی بێوایەر دەکەن. بەجیا دەفرۆشرێت. خێرایی ڕاستەقینەی بارگاویکردنەوە ڕەنگە بەپێی بەکارهێنانی ڕاستەقینە، دۆخی بارگاویکردنەوە، و فاکتەرەکانی دیکە بگۆڕێت. بارگاویکەرەوەی بێوایەر پێویستی بە پەیوەستبوون بە وزە هەیە. پێشنیازی بەکارهێنانی کێبڵ و/ئەداپتەری گەشتی ناو بۆکسەکە دەکەین چونکە بەکارهێنانی بەرهەمی لایەنەکانی سێهەم ڕەنگە زیان بە ستاندی بارگاویکەرەوەی بێوایەر و دۆ پادی بارگاویکەرەوەی بێوایەر بدات یان خێرایی بارگاویکردنەوە کەم بکاتەوە. بارگاویکردنەوەی بێوایەر لە خوار 5W (دۆخی ئاساییی) گونجاوە لەگەڵ WPC.

*PowerShareـی بێوایەر تەنها بۆ ئەو بەرهەمانەی سامسۆنگ یان مۆبایلە مۆشمەندەکانی دیکەیە کە بارگاویکردنەوەی بێوایەری Qi ـیان هەیە، وەک Galaxy S20, S20+, S20 Ultra, Note10, Note10+, S10e, S10, S10+, S9, S9+, S8, S8+, S8 Active, S7, S7 edge, S7 Active, S6, S6 edge, S6 Active, S6 edge+, Note9, Note8, Note FE, Note5، ئەکسەسەریەکانی دیکەی وەک Galaxy Watch Active2, Galaxy Watch Active, Gear Sport, Gear S3, Galaxy Watch, و Galaxy Buds. ئەگەر پاوەری پاترییەکەت لەخوار 30% بێت، ڕەنگە PowerShare کارنەکات. ڕەنگە لەگەڵ چەند ئەسێسەرییەک، کەڤەرێک، یان ئامێری براندەکانی دیکە کارنەکات. ڕەنگە کاربکاتە سەر وەرگرتنی تەلەفۆن یان خزمەتگوزاریی داتا، بەپێی ژینگەی ئینتەرنێتەکەت.

IP68

کارکردن لە ژینگەی سەخت

لە مەیدانی کارکردن، کەمتر خەمی ئامێرەکەت بێت. S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra ستانداردەکانی هەڵسەنگاندنی IP68 لەخۆدەگردن بۆ پارێزبەندی لە تۆز و نقومبوونی خێرا لە ئاودا.

*IP68 لەسەر بنەمای دۆخی تاقیکردنەوە بۆ نقومکردن لە ئاوی شیرینی 1.5 مەتری بۆ ماوەی 30 خولەک دانراوە.

شاشە

شاشەیەکی نەرم و ڕووناک

شاشەی Infinity-O لەسەر S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra تایبەتمەندێکتیی Dynamic AMOLED 2X هەیە — کە شاشەیەکی 120Hz ـە بۆ جوڵانێکی نەرمتر و وەڵامدانەوەی لەمسی درشت. لەسەر چاوەکانت ئاسانن، ڕووناکیی شین کەمکراوەتەوە بۆ کەمکردنەوەی ماندووبوونی چاو لە شەواندا. هەروەها، هەست بە چواردەورەکەت دەکات و ئاستی ڕووناکیەکەی ڕێک دەکات بۆ دیمەنێکی ڕوون، لە ناوماڵ یان لە دەرەوە.

*شاشەی Dynamic AMOLED 2X لەسەر S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra بڕوانامەی VDE ئەڵمانیای وەرگرتووە بۆ 100% ئاستی ڕەنگ لە مەودای ڕەنگیی DCI-P3، ئەمەیش واتا وێنەکانت کاڵ نابنەوە و ئاستە جیاوازەکانی ڕووناکی هەرچۆن بن ڕەنگی پڕژیانت پێشکەش دەکات.

*دۆخی بنەڕەتییی شاشە 60Hz ـە. پێویستی بە ڕێکخستنی شاشەیە لە دۆخی شاشەی 120Hz.

*SGS، کە کۆمپانیایەکی بڕوانامەپێدانی جیهانییە، بڕوانامەی 'گرنگیدان بە چاو'ـی بەخشی بە S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra لەسەر بنەمای تواناکانیان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی ڕووناکیی شین. ئەم بڕوانامەیە بەردەستە لە /www.sgs.com

مۆبایلەکە بۆ هەموو شێوەیەکی کارکردن سازێنراوە

هێزی کاری زۆر پێویستی بە مۆبایلێکە بێبچڕان لەگەڵ هەموو ژینگەیەکی کار بگونجێت — و چارەسەری کارامە بۆ بازرگانی پێشکەش بکات. S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra وا سازێنراون هەموو شێوازی ژیانی خۆتی لەسەر جێبەجی بکەت، لە ڕێگەی Samsung DeX رێگەت دەدات لە هەرکوێ بێت کار بکەیت، ئاسان ناوەرۆک دروست بکەیت و هەمباری بکەیت، و ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئامرازەکانی پێکەوەبەستن هاوبەشی بکەیت، واتا چارەسەری هاوبەشیپێکردنی ئاسانی تێدایە.

Samsung DeX

ئەزمووونی ئۆفیسێکی گەڕۆکی ڕاستەقینە بکە

بەساکاری S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra بە مۆنیتەر یان تەلەڤزیۆن پەیوەست بکە بۆ ئەوەی لەسەر شاشە گەورە ئەزموونی ئۆفیسی گەڕۆک بکەیت. و ئێستا، تەنها بە کێبڵێ USB، خاسێتی Samsung DeX ڕێگە بە کۆمپیوتەرەکان دەدات فایل ئاڵوگۆڕ پێ بکەیت، کۆپی پەیست بکەیت، و لەسەر هەردوو مۆبایل و کۆمپیوتەر یان ماک ئەرکە جیاوازەکانت جێبەجێ بکەیت.

*کێبڵی USB-C و HDMI و ئەکسەسواراتەکان بەجیا دەفرۆشرێن.

کامێرا

دیققەی زۆر بەرز بۆ بازرگانیەکەت

S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra کامێرای زۆر دیققە بەرزیان هەیە لەگەڵ SpaceZoom بۆ وێنەی تێروتەسەل تا بەدرشتی زانیاریەکانی بڕیارە بازرگانیەکان بگرێت. جگە لە تەکنەلۆژیای ڕووناکی نزیک و Super steady، کامێرا بەهێزەکە دەتوانێت بە دیققەی 8K، کە بەرزترین دیققەی ڤیدیۆیە لەسەر مۆبایل، دیمەنەکانت تۆمار بکات تا ڤیدیۆکانت وورد بن، ئیتر چی لە ئۆفیس یان لە مەیدان بیت.

*زوومی دیققە بەرز زوومی دیجیتاڵی لەخۆدەگرێت، کە لە هەندێک حاڵەتدا وێنەکە خراپ دەکات.

کۆگا

کۆگایەک بە ئەندازەی لاپتۆپێک لە دەستەکانتدا

S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra کۆگایەکی زەبەلاحیان هەیە بۆ هەموو فایلەکان و دەنگ و ڕەنگە دیققە بەرزەکانت — دەتوانیت لە ڕێگەی microSD زیاتریش خەزن بکەیت. فایل دابەزێنە و ناوەرۆک دروست بکە بەبێ ئەوەی خەمی ئەوەت بێ چەند کۆگات هەیە.

*بەردەستە لە 512GB (Galaxy S20+ 5G and S20 Ultra 5G/LTE) و 128GB .Galaxy S20, S20 5G, S20+, S20+ 5G و S20 Ultra 5G/LTE تا 1.5TB کۆگا تەنها لە مۆدێلەکانی 512GB Galaxy S20+ 5G و S20 Ultra 5G/LTE بەردەستە لەگەڵ کارتی 1TB microSD. کۆگای بەردەستی ڕاستەقینە ڕەنگە بەپێی نەرمەواڵە پێشتر دابەزێنراوەکان بگۆڕێت.

*تا 1TB کۆگای دەرەکی. MicroSD بەجیا دەفرۆشرێت. و بەردەستیی میمۆریەکە بەپێی بازاڕ و بەرهەمهێنەرە.

Quick Share

هاوبەشیکردن بەخێرایی و ئاسانی

بێبچڕان فایل کۆ هاوکارەکانی نزیکت بگوازەرەوە بەبێ ئەوەی بە ئینتەرنێت پەیوەست بیت. Quick Share ڕێگەت دەدات تا پێنج کەس لە نزیکت هەڵبژێریت و ڕاستەوخۆ فایلەکانیان لەگەڵ هاوبەشی پێبکەیت.

*لەسەر زنجیرەکانی دیکەی Galaxy بەردەستە کاتێک دوای خستنەبەردەستیی Galaxy S20 بەرزکراونەتەوە بۆ Android 10.

پەیوەستبوون

نەوەیەکی نوێی خێرایی ئینتەرنێت

5G ڕێگەت دەدات بەبێ بچڕان پەیوەست بیت تەنانەت ئەو کاتەی بەڕێگایشەوەیت. بەخێرایی فایل دابەزێنە و هەمباری بکە، یان بە وەستانێکی کەم کۆنفرانسی پەیوەندیی ڤیدیۆیی ببەستە. لە ئۆفیس، یان ناوچە قەرەباڵغەکان، وەک فڕۆکەخانە یان ئوتێل، Wi-Fi6 دڵنیادەبێتەوە پەیوەستبوونێکی بەهێز دادەمەزرێنێت بەبێ کێشەی خاووبوونەوە.

*پێویستی بە ئەوپەڕی پەیوەستبوونی 5Gـیە. خزمەتگوزاریی 5G تەنها لەو ناوچانە پاڵپشتیکراوە تۆڕی 5G تێدا کارایە. خێرایی ڕاستەقینەی Wi-Fi ڕەنگە بەپێی وڵات، دابینکەر و ژینگەی بەکارهێنەر بگۆڕێت.

مۆبایلەکە ئامادەیە بۆ بازرگانی

کە دروستکراوە ڕەچاوی پڕۆژە گەورەکان و بازرگانییە بچووکەکان کراوە، S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra بێبچڕان بە چەندین چارەسەری بازرگانیی پێشەنگ کاردەکەن. بۆ بەڕێوەبردنی ئاسان بۆ پاڵپشتیی تەکنیکی، و تەنانەت نوێکردنەوەی ئاسایش، ئامێرەکەت ئامادەیە بازرگانیەکەت بەرەو پێشەوە ئاڕاستە بکات.

ئامادە بۆ بازرگانیی گەورە

بەرهەمێکی گونجاو بۆ دامەزراوەکان بە چەندین چارەسەر

سامسۆنگ ڕێگە بە بازرگانییە گەورەکان دەدات خۆیان لەگەڵ تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی مۆبایل بگونجێنن بۆ ئەوەی کارکردنی بازرگانیان بسازێنن و گۆڕانکاریی تێدا بکەن، لە کاتێکدا لە ڕێگەی داهێنانەوە پەرە بە گەشەی بدەن.

پاڵپشتیی تەکنیکیی ناوەندە بازرگانیەکان

پاڵپشتیی تەکنیکیی شاهانە بۆ بازرگانیەکەت

دەستگەیشتنی ڕاستەوخۆ بۆ تیمێکی پۆسپۆڕیی بازرگانیی گەورەی گەڕۆک بەدەستبهێنێتە لە ڕێگەی خاڵێکی تایبەتی پەیوەندی. بە پاڵپشتیی پۆسپۆڕ بۆ کێشە ڕەقەواڵە و نەرمەوالەکانی سامسۆنگ، لە وەشانی OS و نوێکردنەوەی ئاسایش بۆ چارەسەرەکانی بازرگانی گەورە، بازرگانەیەکت پەکی ناکەوێت.

ناوتۆمارکردنی مۆبایل Knox

ناوتۆمارکردنی ئامێری بەکۆمەڵ لەگەڵ کارپێکردنی خێرا

لەگەڵ Galaxy S20 و +S20 بازرگانیەکەت بەخێرایی ئامادە بکە. ناوتۆمارکردنی مۆبایل Knox خزمەتگوزارییەکی خستنەکاری بێبچڕانە کە ڕێگەت دەدات بەخێراییی ژمارەیەکی زۆری ئامێرەکانی Galaxy S20 و +S20 لەسەر یەک EMM (بەڕێوەبردنی گەڕۆکی بازرگانیی گەورە) بەیەکجار تۆمار بکەیت، بەبێ ئەوەی یەک بە یەک بەدەست تۆماریان بکەیت.

ئامادەیە بۆ SMB

بەکارامەیی و کاریگەریی کار بکە

سامسۆنگ چارەسەری مۆبایلی نرخ گونجاو پێشکەش دەکات کە دەتوانێت شێوازی بەڕێوەبردنی بازرگانی گەورەت بگۆڕێت، ڕێگات دەدات ئامانجە بازرگانیەکانت بەدی بهێنێت بە زیادکردنی بەرهەمداری و بەڕێوەبردنی کارا.

کۆدی QR/سیستمی فرە فایلی

چارەسەرە چێندراوەکان بۆ بازرگانییە بچووکەکان

کارتی بازرگانیی دیجیتاڵیی تایبەت بەخۆت دروست بکە بە کۆدی QR لەسەر مۆبایلەکەت، بۆ ئەوەی بەئاسانی زانیاریەکانی پەیوەندیکردنی بازرگانیەکەت بنێریت. هەروەها، سیستمی فرە فایلی لە کاروباری ڕۆژانە یارمەتیت دەدات، ڕێگەت دەدا فایلەکانت لەبەردەست بێت و لە دوورەوە لە ڕێگەی Samsung Cloud یان کۆگای ئئینتەرنێتی لە ڕێگەی FTP دەستت پێیان بگات.

بەڕێوەبردنی Knox

بەڕێوەبردنی ئاسانی هەوری

بە ئاسانی لە ڕێگەی چارەسەری هەوریی EMM بڕێکی زۆر لە ئامێرەکانی S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra بەڕێوە ببە بۆ ئەوەی کارامەیی بازرگانی زیاتر بکەیت. بەڕێوەبردنی Knox ڕێگە بە کارگێڕانی تەکنەلۆژیای زانیاری دەدات لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵی ئامێر لە دەرەوە و دۆزینەوەی ڕاستەوخۆی کێشە کارەکانیان بکەن، لە کاتێکدا ڕێگریی لە داتای نهێنیی بازرگانی دەکات دزە بکات، ئەویش لە ڕێگەی ڕێگریکردن لە هەنگاوی نەخوازراو.

S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra

S20+ ،Galaxy S20 و S20 Ultra

ئەمە ئەو مۆبایلەیە هونەری فۆتۆگرافی دەگۆڕێت.