Congratulations, your trade-in discount has been applied. smb
<%= title %> <% if (!!discountAmount) { %> <%= discountAmount %> <% } %> <% if (!!tradeInAmount && !!additionalDiscount) { %> <%= tradeInAmount %> <%= additionalDiscount %> <% } %>
<%= deviceSummary %>
<% if (quantityChangeable) { %>
Add Samsung Care+ for Business
زیاتر بزانەYou love it, we cover it. Protection for your new Galaxy device from the people who know it best
Please select Samsung Care + for Business or "No Coverage"
-
<% options.forEach((option) => { %>
-
<% if(hasChildren) { %>
<% } else { %> <% } %>
<% }) %>
*All prices include insurance premium tax
گرنگترین خاڵەکان ببینە
هەستبکە بە دیمەنێکی ئەفسانەیی دەبینرێیت
بە تابلێتە ناوازەکانی Galaxy Tab S10 FE و +Tab S10 FE خاوەن S Pen کە بە ژیریی دەستکرد بەهێزکراون، ئیلهام وەربگرە و خۆت دەرببڕە. جوانکاری ورد بە ڕەنگی کاڵ لە سەرانسەری وردەکارییەکانی دیزاینەکەیدا ڕەنگێکی ناوازە زیاد دەکات بۆ دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر. ئەوەی خۆت هەڵبژێرە بە ڕەنگی خۆڵەمێشی، زیویی یان شین.
* ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگ و مۆدێل بەگوێرەی وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.Circle to Search لەگەڵ Google بەبێ گۆڕینی ئەپ
بیکە ناو بازنەوە، لەسەر شاشە گەورەکە بیدۆزەرەوە
بۆ هەر وێنەیەک، ڤیدیۆیەک، یان دەقێک لە شاشەکەتدا بگەڕێ. بیکە ناو بازنەوە، تیشکی بخەرە سەر، بینووسە، یان پەنجەی پێدا بنێ بۆ ئەوەی بە وردی ئەو شتە دیاری بکەیت کە تامەزرۆیت بۆی، پێویست بە وێنەگرتنی شاشە ناکات.
* Circle to Search هێمایەکی بازرگانیی Google LLCـە. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن.
** ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزای بە گوێرەی وڵات، زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. پێویستی بە گرێدراوی ئێنتەرنێت هەیە.
*** ڕەنگە پێویست بکات کە بەکارهێنەرەکان Android و ئەپی Google بۆ نوێترین وەشان نوێبکەنەوە.
**** لەسەر ئەپ و ڕووکاری گونجاو کاردەکات.
***** ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن.
****** دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
شاشەیەک کە هێندەی خەیاڵت فراوانە
خەونی گەورە ببینە لەسەر Galaxy Tab S10 FEـی فراوان بە قەبارەی 10.9 ئینچ، یان تەنانەت گەورەتریش لەگەڵ +Tab S10 FEـی مەزن بە قەبارەی 13.1 ئینچ — کە گەورەترین شاشەیە تا ئێستا هەبێت لەسەر ئامێرێکی Galaxy Tab FE.
* ڕەنگە بەردەستبوونی مۆدێلەکان بەپێی وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بێت. ** بە شێوەی تیرەیی پێوانە کراوە، قەبارەی شاشەی +Galaxy Tab S10 FE بریتییە لە 13.1 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و دەبێتە 13.0 ئینچ بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان. قەبارەی شاشەی Galaxy Tab S10 FE بە لاکێشەی تەواو 10.9 ئینچە و بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان دەبێتە 10.8 ئینچ. ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕاکە.
بە توانای کرداریی خێرا، بەهێزتر بە
بەردەوام بە لە داهێنان، خوێندن و یاریکردن بە توانای کرداریی زۆر ڕەوانی پڕۆسێسەری Exynos 1580. ئەزموونی داهێنان بە ژیریی دەستکرد بکە بە تایبەتمەندییە بە کەلکەکانی بەرهەمهێنان. لەگەڵ بیرگەی گەورە لەسەر هەردوو مۆدێلەکان چەندان ئەرک بەیەکەوە بێ خەوش ئەنجامبدە و ئەوەی خۆشت دەوێت هەڵیبگرە بە پاڵپشتی بیرگەی دەرەکیی micro SD تا 2 تێرابایت.
* بیرگەی دەرەکیی micro SD بە جیا دەفرۆشرێت.
** ڕەنگە بەردەست بوونی بژاردەی بیرگەی 256 گێگابایت بەگوێرەی وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت و ڕەنگە بەردەستبوونی بیرگەی ڕاستەقینە بەگوێرەی سۆفتوێری پێشوەختە دامەزراو جیاوازبێت.
ڕوونمایەکی زۆر گەش. وێنەی زۆر ڕوون
بە وردەکاریی ئێجگار ورد و دیمەنە ڕەوانەکانی 90 هێرتز سەیری ئەم ڕوونما ڕوونیی بەرز و ڕوونە بکە. Vision Booster دڵنیایی دەدات لەوەی کە هەرچییەک دەیبینیت تەنانەت لە دەرەوەش ڕوون و گەش دیارن، بەهۆی تا 800nits لە دۆخی ڕووناکی بەرزدا. بەردەوام بە لە چێژ بینین لە ناوەڕۆکی سەر شاشەکەت، بەهۆی کەمی ڕووناکی شین بۆ ئاسوودەیی زیاتری چاو.
* Galaxy Tab S10 FE و +Tab S10 FE زۆرترین ڕووناکی 600nits و ڕووناکی دەرەوەی 800nitsـیان هەیە لە مۆدی ڕووناکی بەرزدا.
** ئەو ڕوونمایەی کە لە Galaxy Tab S10 FE و +Tab S10 FE بەکارهاتووە بە پشتبەستن بە توانای کەمکردنەوەی دەردانی بەشێک لە ڕووناکی شین لە شاشەکەوە بڕوانامەی "Low Blue Light" (بڕوانامەی کەمی ڕووناکی شین)ـی لە کۆمپانیای SGS بەدەستهێناوە. دەتوانرێت زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بڕوانامەیە لە www.sgs.com/performance بدۆزرێتەوە.
*** بڕوانامەی "Low Blue Light" (بڕوانامەی کەمی ڕووناکی شین) لە ژێر ڕێژەی %9.9 دایە (تاقیکردنەوەی SGS).
تەنک. سووک. زۆر باش دەگونجێت
لەگەڵ Galaxy Tab S10 FE یان +Tab S10 FE لەدەرەوەش کارەکانی خۆت ئەنجامبدە. تەنک و سووکە، بە شێوەیەکی بێ خەوش لەگەڵ شێوازی ژیانی داینامیکی خۆت — و جانتاکەتدا دەگونجێت، بۆیە دەتوانیت لە هەر شوێنێکەوە بەردەوامی بە کار و خۆشییەکانت بدەیت.
ئاستی تێبینی نووسینت بە S Pen بەرز بکەرەوە
- * تایبەتمەندیی Solve Math (شیکاری و چارەسەری بیرکاری) لەسەر خودی ئامێرەکە کاردەکات و پێویستیی بە گرێدراوی ئینتەرنێت نییە، بەڵام پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە ناسینەوەی بە هەڵەی دەستنووس ببێتە هۆی هەژمارکردنی نادروست. ** بەکارهێنانی Solve Math (شیکاری و چارەسەری بیرکاری) پێویستی بە چالاککردنی تایبەتمەندییەکە هەیە لە ئەپی Samsung Notes. بۆ چالاککردن، پێڕستی 'More Options (بژاردەی زیاتر)' هەڵبژێرە، پاشان پەنجە بنێ بە 'Turn on Math Solver (چالاککردنی شیکاری و چارەسەری بیرکاری)'.
- * تایبەتمەندیی Handwriting Help (یارمەتی دەستنووس) لەسەر خودی ئامێرەکە کاردەکات و پێویستیی بە گرێدراوی ئینتەرنێت نییە، بەڵام پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە.
یەک جار فشاردان. کلیلی ژیریی دەستکرد
جارێک پەنجە بنێ بە کلیلی Galaxy AI بۆ ئەوەی دەستبەجێ دەستت بگات بە جیهانی ژیریی دەستکردەکەت. دوگمەکە دەستکاریبکە بە تایبەتی بۆ یاریدەدەری ژیریی دەستکردی دڵخوازی خۆت بۆ ئەوەی کارەکانت ئاسانتر بن و دەستبەجێ یارمەتی زیرەک بەدەستبهێنیت.
* کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆرد و کەڤەری کراوەی خاوەن کیبۆردی باریک بەجیا دەفرۆشرێن. بۆ Galaxy Tab S10 FE و +Tab S10 FE بەردەستە.
** ڕەنگە تایبەتمەندی و شێوازی کیبۆڕد بەپێی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێرەکە جیاوازبێت.
*** دەتوانرێت کورتە ڕێگای ئەپەکان تەنها بۆ ئەپە هەڵبژێردراوەکان دیاریبکرێت.
**** داگرتنی Alt + Galaxy AI Key بژاردەی گۆڕینی یاریدەدەری ژیریی دەستکرد بۆ Bixby یان Gemini دابین دەکات.
***** بۆ بەکارهێنانی Bixby یان Gemini گرێدراوی بە تۆڕێکەوە پێویستە. بۆ دەستپێکردنی Gemini بە بەکارهێنانی کلیلی Galaxy AI، پێویستە Google Assistant بۆ Gemini نوێبکرێتەوە.
****** ڕەنگە بۆ بەکارهێنانی هەندێک تایبەتمەندی Galaxy AI چوونەژوورەوەی Samsung Account پێویست بێت.
******* Samsung هیچ بەڵێن و دڵنیایی و گەرەنتییەک نادات سەبارەت بە وردی، تەواوی یان متمانەپێکراوی ئەو دەرئەنجامەی کە لەلایەن تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکرد دابینکراوە.
******** ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بەپێی ناوچە/وڵات، وەشانی OS/One UI، مۆدێلی ئامێر، و دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایل جیاوازبێت.
کامێڕای 13 مێگاپیکسڵی ڕوونیی بەرز دەکاتەوە
ئامادەبە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە وێنە و ڤیدیۆی ئەفسانەیی بە ڕوونیی بەرز. کامێڕای 13 مێگاپیکسڵی نوێکراوەی دواوە، جیهانەکەت بە ڕوونی و وردەکاری زیاترەوە دەگرێت، ئەمەش وا دەکات وێنەکانت جیاوازبن.
* Galaxy Tab S10 FE و +Tab S10 FE کامێڕایەکی نوێکراوەی 13 مێگاپیکسڵییان لە دواوە هەیە بە بەراورد بە Galaxy S9 FE کە خاوەن کامێڕایەکی 8 مێگاپیکسڵی دواوە و +Tab S9 FE کە خاوەن کامێڕایەکی دواوەی 8 مێگاپیکسڵ و کامێڕای دواوەی گۆشە زۆر فراوانی 8 مێگاپێکسڵە.
بڕۆ دەرەوە. بە پارێزراوی بمێنەوە
Galaxy Tab S10 FE و +Tab S10 FE خاوەن بەرگری دژی ئاو و تۆزن بە پلەی IP68، کە ئامادەن لە سەرکەشی داهاتووی دەرەوەتدا لەگەڵت بێن.
* Tab S10 FE+ ،Galaxy Tab S10 FE و ئەو S Penـانەی کە لەگەڵیاندایە خاوەنی پلەبەندیی IP68ـن لەژێر ستانداردی IEC 60529ـدا. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەی نوقمکردن لە ناو ئاوی سازگاردا هەتا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا (IP68). ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەهۆی داخوران و تێکشکانی ئاساییەوە بەرگری دژی ئاو و تۆزی ئامێر هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات لەناوبچێت.
** پێوانەکردنی بەرگری دژی تۆز بەگوێرەی بارودۆخی تاقیگەی لایەنێکی سێهەم تاقیکراوەتەوە: بۆ ماوەی 2 کاتژمێر، 2 کگم تۆزی تالک (گەورەترین تیرەی 0.05 ملم) بۆ هەر مەترێكی سێجا بە با نێردرایە نێو ژوورۆچکەیێکی تاقیکردنەوە کە ئامێرەکەی تێدا دانرابوو (فشاری هەوا لەنێو ئامێرەکەدا لەژێر ئاستی هەوای دەوروبەر ڕاگیرا). پلەی هەڵسەنگاندنی IP6X. ڕەنگە بەرگری دژی تۆز بەپێی ڕەوشەکانی ڕاستەقینەی بەکارهێنان جیاوازبێت.
* Tab S10 FE+ ،Galaxy Tab S10 FE و ئەو S Penـانەی کە لەگەڵیاندایە خاوەنی پلەبەندیی IP68ـن لەژێر ستانداردی IEC 60529ـدا. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەی نوقمکردن لە ناو ئاوی سازگاردا هەتا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا (IP68). ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەهۆی داخوران و تێکشکانی ئاساییەوە بەرگری دژی ئاو و تۆزی ئامێر هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات لەناوبچێت.
** پێوانەکردنی بەرگری دژی تۆز بەگوێرەی بارودۆخی تاقیگەی لایەنێکی سێهەم تاقیکراوەتەوە: بۆ ماوەی 2 کاتژمێر، 2 کگم تۆزی تالک (گەورەترین تیرەی 0.05 ملم) بۆ هەر مەترێكی سێجا بە با نێردرایە نێو ژوورۆچکەیێکی تاقیکردنەوە کە ئامێرەکەی تێدا دانرابوو (فشاری هەوا لەنێو ئامێرەکەدا لەژێر ئاستی هەوای دەوروبەر ڕاگیرا). پلەی هەڵسەنگاندنی IP6X. ڕەنگە بەرگری دژی تۆز بەپێی ڕەوشەکانی ڕاستەقینەی بەکارهێنان جیاوازبێت.
تێڕوانینی گشتی ماڵەوە بەدەستبهێنە
لە ویجتی Home Insightـەوە دۆخی ماڵەکەت بە پوختەیەک بە شێوەی دیمەنی چاوی باڵندە بزانە. بە پشتبەستن بە هەستەوەر و ئامێرە گرێدراوەکان، داشبۆردەکە زانیاری سەرەکیت دەربارەی ماڵەکەت پێدەدات. بە بەکارهێنانی نەخشەیەکی 3D، بەناو شوێنەکەتدا بگەڕێ و پێشنیاری کەسیی بە ژیریی دەستکرد بەدەستبهێنە.
* ویجتی Home Insight لە ڕێگەی ئەپی Smart Thingsـەوە بەردەستە.
** ڕەنگە بەردەستبوونی تەکنەلۆژیا، کردارەکان، تایبەتمەندی و خزمەتگوزارییەکان بەپێی وڵات، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ یان بەرهەمەکە جیاوازبێت، و ڕەنگە بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێت.
*** پێویستە هەموو ئامێرەکان بە Wi-Fi یان تۆڕێکی بێتەلی ترەوە گرێبدرێن، و بە یەک Samsung Account تۆمارکرابن.
**** ڕەنگە تایبەتمەندی و خاسیەتەکانی SmartThings بەپێی بەرهەم و ناوچە/وڵات جیاوازبن.
***** زۆرترین ژمارەی ئامێرەکان کە دەتوانێت بە SmartThingsـەوە گرێیان بدەیت بۆ هەر شوێنێک بریتییە لە 300. سەرەڕای ئەوەش، ڕەنگە زۆرترین ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە دەتوانرێت گرێبدرێن بەگوێرەی ژینگەی تۆڕی بەکارهێنەر سنووردار بێت. دەتوانرێت تا 10 شوێن بۆ هەر هەژمارێک بەکاربهێنرێت، تا 20 ژوور بۆ هەر شوێنێک، و تا 20 ئەندام بۆ هەر هەژمارێک بانگهێشت بکرێت لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرەی کە شوێنەکەی تۆمارکردووە.
****** هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی Home Insight لە ئێستادا تەنها لە کۆریا و ئەمریکا بەردەستن.
******* لەسەر Android 9.0 یان نوێتر بەردەستە، بەلایەنی کەمەوە خاوەنی ڕامی 6 گێگابایت بن، وە لەسەر ئامێرەکانی iOS کە لە ساڵی 2018 یان دواتردا بڵاوکراونەتەوە کە iOS 15 یان دواتر بەکاردەهێنن بەردەستە.
******** دروستکردنی نەخشە بە بەکارهێنانی وێنەکێشانی دەستی تەنها لەسەر ئامێرەکانی Android بەردەستە.
********* تەنها لەکاتی بەکارهێنانی گسکی کارەبایی ڕۆبۆتیی Samsung Jet Bot بەردەستە کە لە ئەپی SmartThings تۆمارکراوە.
ئەپەکانی Galaxy Spotlight. وەک کەسێکی پڕۆفێشناڵ داهێنانبکە
بە ئەپی پلە-پڕۆ لەسەر Galaxy Tab S10 FE و +Tab S10 FE داهێنانی زیاتر بدۆزەوە. ئیلهام وەربگرە بە LumaFusion, Goodnotes, Clip Studio Paint, Noteshelf 3, Sketchbook و Picsart.
* ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپ و مەرجەکانی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و ناوچە جیاوازبێت.
* ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپ و مەرجەکانی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و ناوچە جیاوازبێت.
** ئەندامێتی Clip Studio Paint پێویستە. لە هەندێک بازاڕدا ئەپی Clip Studio Paint پێشوەختە دامەزراوە. دەکرێت ئەپەکە لە Galaxy Storeـەوە دابگیرێت و 6 مانگیش بەخۆڕاییە بۆ بەکاربەرە نوێکان. کاتێک ماوەی تاقیکردنەوەی بێبەرامبەر کۆتایی هات، ئەوا بۆ بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی، بەشداریکردنی بە پارە بۆ پلانی بەکارهێنانی مانگانە یان ساڵانە پێویستە. داشکاندنی %20 لە یەکەم بەشداریکردندا بەردەستە.
*** پێویستە ئەپی GoodNotes بەجیا لە Galaxy Storeـەوە دابگیرێت و وەشانی تەواوی بۆ ماوەی 1 ساڵ بە بێبەرامبەر لەگەڵدایە. کاتێک ماوەی وەشانی تەواوی بێبەرامبەر کۆتایی هات، پێویستە بە جیا بیکڕیت بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەوام بەکاریبهێنیت. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەپەکە و مەرجەکانی خزمەتگوزاری بەپێی وڵات و ناوچە جیاوازبێت.
**** ئەپی LumaFusion وەک پێشنمایشێک پێشوەختە بارکراوە، پێویستە بەکارهێنەران کلیک لەسەر ئایکۆنەکە بکەن و کڕینەکە لە Galaxy Store تەواو بکەن. هەموو بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی Galaxy دەتوانن لە کاتی کڕین لە Galaxy Store داشکاندنی %50 وەربگرن و بەشداریکردنی 1 مانگی بێبەرامبەری Creator Pass وەربگرن. ڕیکلامی داشکاندنی %50 سنووردارە تا 30 تشرینی دووەمی 2025.
***** ئەپی Noteshelf 3 پێویستە بە جیا بکڕدرێت بۆ نوێکردنەوەی پلانی Premium. داشکاندنێک بە بڕی %30 لەسەر بەرزکردنەوە تەنها لە ڕێگەی Galaxy Store بەردەستە.
****** ئەپەکانی Picsart و Sketchbook پێویستە لە Google Play Storeـەوە بە جیا دابگیرێن. ڕەنگە تایبەتمەندییە زیادەکان بە جیا پێویستییان بە کڕین هەبێت.
پرسیارە باوەکان
تایبەتمەندی یارمەتی دەستنووس پاڵپشتی کام زمانەکان دەکات؟
تایبەتمەندی یارمەتی دەستنووس لە ئێستادا پاڵپشتی لە زمانی عەرەبی، ئەڵمانی، ئینگلیزی (ئوسترالیا)، ئینگلیزی (بەریتانیا)، ئینگلیزی (ویلایەتە یەکگرتووەکان)، ئینگلیزی (هیندستان)، ئیسپانی (ئیسپانیا)، ئیسپانی (مەکسیک)، ئیسپانی (ویلایەتە یەکگرتووەکان)، فەڕەنسی (کەنەدا)، فەڕەنسی (فەرەنسا)، هیندی، ئەندۆنیزی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، هۆڵەندی، پۆڵەندی، پورتوگالی (بەرازیل)، پورتوگالی (پورتوگال)، ڕۆمانی، ڕووسی، سویدی، تایلەندی، تورکی، ڤێتنامی، چینی (چین سەرەکی)، چینی (هۆنگ کۆنگ)، چینی (تایوان)، کۆری دەکات.
خاسییەتەکان
-
خێرایی CPU 2.9GHz, 2.6GHz, 1.9GHz
-
قەبارە ( پیشاندانی سەرەکی) 13.1ئینچ (332.8 ملم)
-
بڕیاری کامێرای دواوە 13.0 MP
-
کێش(غرام) 668
پاڵپشتی
دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لات دروست بووە دەربارەی بەرهەمەکە
-
User Manual (Android 16 (B))
- ڤێر [1]
- 4.14 MB
- 10 13.2025
MULTI LANGUAGE -
User Manual (Android 16 (B))
- ڤێر [1]
- 4.18 MB
- 10 13.2025
MULTI LANGUAGE -
Safety Guide
- 6.84 MB
- 08 07.2025
MULTI LANGUAGE -
User Manual (Android 15 (V))
- ڤێر [1]
- 3.8 MB
- 06 19.2025
MULTI LANGUAGE
{{family.currentModel.displayName}}
{{family.currentModel.modelCode}}
Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price before: {{model.prices.priceDisplay}}
-
{{summary.title}}
-
{{summary.title}}
بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان
بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە