شوێن و زمانەکەت هەڵبژێرە.
لە ئاست ستانداردەکەدا بوەستە
  • Galaxy Z Flip4: خاڵە گرنگەکانی پێداچوونەوەی شارەزا | Samsung
  • Galaxy Z Flip4 : فیلمی خستنەکاری فەرمی | Samsung
  • GalaxyZ Flip4 : Over the Horizon 2022 | Samsung
چینی پەخشکەری فیلم
  • "...Galaxy Z Flip4 باشترینە لە جۆری خۆیدا."

    Digital Trends Joe Maring

    لە Digital Trends. 2022 Digital Trends Media Group ©. گشت مافەکان پارێزراون. لە ژێر مۆڵەت بەکارهاتووە.

    Samsung Galaxy
    Z Fold4 و Z Flip4

    "ئامێرە نووشتاوەکان تەنها شتێکی ئاسایی نین، بەڵکو شتە ناوازەکەن"

    TechRadar 08/2022

    مۆبایلێک کەوا وەڵامدەرەوەیە

    ڕەنگەکان

    لەگەڵ ڕەنگە هاوسەنگەکان ئاشنابە

    ڕەنگێک هەڵبژێرە کە لەگەڵ هەموو شتێکدا دەگونجێت - بەڵام لە هیچ شتێکی تر ناچێت. ڕووکەشێکی لێڵ لەسەر شووشەکە کۆنتڕاستێکی نەرم دروست دەکات لەگەڵ چوارچێوە کانزاییە درەوشاوە و بریقەدارەکە. لە نێوان چوار سێبەری ڕەنگدا هەڵبژێرە: مۆری سەوزباو، خۆڵەمێشیی ڕەشباو، پەمەیی ئاڵتوونی و شین.1

    Galaxy Z Flip4 لە مۆری بۆرای نووشتاوە و لە دوو گۆشەوە دەبینرێت بۆ نیشاندانی کەڤەر و تەنیشتی پێشەوە.
    Galaxy Z Flip4 لە گرافیتی نووشتاوە و لە دوو گۆشەوە دەبینرێت بۆ نیشاندانی کەڤەر و تەنیشتی پێشەوە.
    Galaxy Z Flip4 لە گۆڵدی پەمەیی نووشتاوە و لە دوو گۆشەوە دەبینرێت بۆ نیشاندانی کەڤەر و تەنیشتی پێشەوە.
    Galaxy Z Flip4 لە شینی نووشتاوە و لە دوو گۆشەوە دەبینرێت بۆ نیشاندانی کەڤەر و تەنیشتی پێشەوە.

    قەبارەی بچووک

    لەگەڵ هەموو شتێکت دەگونجێت

    سەردەمی پلاندانان بۆ شێوازی دەرکەوتنی مۆبایلەکەت کۆتایی هات. بچووک بەڵام مەزنە کاتێک نووشتاوەتەوە، Galaxy Z Flip4 مۆبایلێکی زیرەکی قەبارە تەواوی بچووککراوەیە، و قەبارەی گونجاوە بۆ ئەوەی لە گیرفانیدا جێی ببێتەوە کاتێک دەتەوێت کارێک بە باشی بکەیت.2

    • *وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
    Galaxy Z Flip4 ـی نووشتاوە بە ڕەنگی مۆری بۆرا لە شاشەی کەڤەرەوە دەبینرێت. بەرامبەر سێ ماکارۆنی هەمان ڕەنگ لار دەبێتەوە. ئامێری نووشتاوە هاوشێوەیە لە قەبارە لەگەڵ سێ ماکارۆنە کەڵەکەکراوەکان.

    بەرگەی کەوتن و بەربوونەوە دەگرێت
    چەندین نموونەی Galaxy Z Flip4 ـی هاوشێوەی داخراو لە چەندین گۆشەی جیاوازەوە دەبینرێن. بە پرژانی ئاو دەورەدراون.

    شاشەی سەرەکی

    بە نووشتاوەیی و تەختی کاردەکات

    ڕوونما 6.7 ئینچییەکە لەسایەسەری شوشە زۆر تەنکەکەی بە دیمەنێکی جوان دەکرێتەوە.3خۆڕاگری پێشكەوتوو وای لێدەکات لە هەموو کاتێک بەهێزتر بێت - تا 200,000 جار نووشتاندنەوە بە بەهێزی دەمێنێتەوە.4،5

    Galaxy Z Flip4 ـی شینی نەکراوە لە گۆشەیەک دەبینرێت کەوا لای سەرەوەی و شاشەی سەرەكی دەبینرێت. شاشەی سەرەكی وێنەی زەمینەی شێوە قردێلەی ڕەنگاوڕەنگی هەیە.

    ڕووی دەرەوە

    دەنووشتێتەوە و زۆر بە هێزە

    لە ناوەوە بۆ دەرەوە، Galaxy Z Flip4 بۆ ئەوە دروستکراوە کە خۆڕاگر بێت. ئەمانە خۆڕاگرترین ئامێرە نووشتانەوەکانمانن کە تا ئێستا دروستکرابن بە +®Corning® Gorilla® Glass Victusـی تایبەتی. جومگەکەی بە Armor Aluminum پارێزگاری لێ دەکرێت — قایمترین چوارچێوەی ئەلەمنیۆمی ئێمە.

    Galaxy Z Flip4 ـی نووشتاوە لە کەڤەری پێشەوە دەبینرێت بە چینی ڕوونی چەماوە لە سەرەوە بۆ نیشاندانی بەرگەگرتن.

    بەرگری دژی ئاوی IPX8

    ترسی لە ئاو نیە

    نیگەرانی تەڕ بوونی بە ئاویت؟ ئەمانە یەکەم مۆبایلی زیرەکی نووشتاوەی جیهانن کە توانای بەرگری دژی ئاویان هەیە.6 دەتوانێت بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە قووڵایی تا ئەوپەڕی 1.5 مەتری ئاودا بەرگە بگرێت بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی هەبێت.

    سێ تەلەفۆنی Galaxy Z Flip4 شینی داخراو لە هینج و کەڤەری پێشەوە دەبینرێن و بە پرژانی ئاو دەورەدراون.

    SAMSUNG CARE+‎

    ڕووداوەکان دەکرێت چاوپۆشیان لێ بکرێت

    بە بێخەمی لە +Samsung Care بەشداربە بۆ ئەوەی لە زیانی بەڕێکەوت پارێزراو بیت.7

    لێهاتوویی وێنەگرتنت باشتر بکە
    کەسەکان لە دۆخی جیاواز دانیشتوون لە گۆشەی جیاواز بۆ گرتنی سێڵفی. بە FlexCam، دەتوانن لە دووری بوەستن بێ ئەوەی تەلەفۆنەکە بگرن.
    ‎#withGalaxy‎
    لایەنە شاراوەکەی خۆت پیشان بدە
    ئافرەتێک لە دۆخێکی تاریک سێڵفیەک دەگرێت. ڕەنگەکان ڕووناكن و تایبەتمەندیەکان دیارن بەهۆی Nightography.
    ‎#withGalaxy‎

    سیستەمی فرە-کامێڕا

    باشترین ژیانی شەوانەت بەسەربەرە

    شەوەکان ڕووناکتر بوون لە ڕێگەی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) لەسەر کامێڕای دواوەوە. ووردەکاریەکان ڕوونتر دەبن تەنانەت لە دۆخی تاریکدا بە پیکسڵی گەورەتر لە سەر کامێڕا گۆشە فراوانەکە. بڵێ چییییز!

    Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) تەنها بۆ وێنە وەستاوەکان نیە - بەڵکو بۆ ڤیدیۆیش لێهاتووە. کاتێک کردارەکە بەردەوامە، تۆمارکردن بە سانایی دەمێنێتەوە، بەبێ لەرزین، لەگەڵ تایبەتمەندی OIS (جێگیرکردنی وێنەی بینایی) و VDIS (جێگیرکردنی وێنەی ڤیدیۆیی دیجیتاڵی) باشترکراوە. پرۆسەسکردنی بەهێز ڕێگە بە تایبەتمەندی Super Night Solution دەدات ژاوەژاو کەم بکاتەوە تاوەکو کلیپی دەستەکە لە کاتی شەودا بە ڕوونی بمێنێتەوە.

    Galaxy Z Flip4 لە دۆخی فلێکس. کامیراکە لە سەر شاشەی سەرەكی لە دۆخی شەودا دەبینرێت. پێشدیمەنێکی ئاسۆی شارێک لە شەودا نیشان دەدات. دۆخی شەو ڕەنگ و ووردەکاریەکانی ڕووناکیەکانی شارەکە ڕوونتر دەکات.
    کامیرای دواوەی سەر Galaxy Z Flip4.
    12 مێگا پێكسڵ کامیرای زۆر فراوان 12 مێگا پێكسڵ کامیرای فراوان
    کامێرای پێشەوەی Galaxy Z Flip4.
    10 مێگا پێكسڵ کامێرای سێڵفی

    FLEXCAM

    بەردەوام بە، و بە Flex پۆز لێبدە

    ناساندنی FlexCam، 8ئەزموونێکی فرەکاری کامێڕا بە بێ بەکارهێنانی دەست. سوود لە گۆشە چوستەکانی مۆبایلەکەت وەربگرە بۆ گرتنی وێنەی بە کۆمەڵ، سێڵفی و ڤیدیۆ لە دیمەنی ناوازەوە و بە وردەکاری ڕاستەقینە - تەنانەت لە ئەپە کۆمەڵایەتیەکانتدا.

    • *وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

    Galaxy Z Flip4 لە دۆخی FlexCam. ئەپلیکەیشنی کامیرا لە سەر شاشەی سەرەكی دەبینرێت و گروپێک وێنە نیشان دەدات کەوا لە گۆشەی نزم  گیراون. دواتر، گروپێک برادەر بۆ وێنەیەک دەوەستن. لە پێشەوەیان، Galaxy Z Flip4 ێک لە دۆخی FlexCam لە سەر زەمینەکەیە وێنەیان دەگرێت. برادەرەکان دەتوانن پێشدیمەنی وێنەکە لە سەر شاشەی سەرەكی لە دۆخی فلێکس ببینن.

    Quick Shot (وێنەگرتنی خێرا)

    بڕۆ ناو سەردەمی وێنەگرتن لەخۆ

    بەبێ کردنەوەی مۆبایلەکەت، بە کامێڕای دواوە وێنەی سێڵفی بگرە لە کاتێکدا شاشەی کەڤەر پیشاندەری وێنە ڕاستەوخۆت پێدەدات. لە دوورەوە سەیری خۆت بکە بە دۆزەرەوەیێکی دیمەن بە قەبارەی تەواوی شاشە، یان پەنجەی لێ بدە بۆ بینینی ڕێژەی ڕەسەن بۆ دڵنیا بوونەوە لەوەی هەمووان لەناو چوارچێوەکەدان. هەروەها لەگەڵ بەرزکردنەوەی سۆفتوێر، تایبەتمەندی Quick Shot (وێنەگرتنی خێرا) دەتوانێت کردنەوە گونجاو بکات تا ئەو کاتەی FlexCam کارەکە دەگرێتە ئەستۆ، بۆیە دەتوانیت لە هەموو گۆشەیەکی بەرز و نزم بەبێ بەکارهێنانی دەست وێنە بچرکێنیت.8

    • *وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

    کەڤەری پێشەوەی Galaxy Z Flip4 لە سەر تەنیشتەکەی خۆی بە کەسێک کەوا سێڵفیەک دەگرێت لە شاشەی کەڤەری ستوونی نیشاندراوە.  تەلەفۆنەکە سووڕاندراوە و وێنەکانیش بەهەمان شێوە دەسووڕێن و ڕێژەی ڕووبەری ڕەسەنی خۆی لە سەر شاشەی کەڤەری ئاسۆیی ئێستا نیشان دەدات.
    ‎#withGalaxy‎

    کات بەسەربردن

    پەیوەندی بە خێزانەکەتەوە بکە

    FLEXCAM بۆ سۆشیال میدیا

    درەوشانەوەیەک بە فیدەکەی خۆت بدە

    دروستکردنی ناوەڕۆک ئێستا ئاسانترە. FlexCam توانای خۆی هەیە بۆ فراوانکردنی خاڵی بینین (POV)ـی دەرهێنانەکانت، ڕێگەت پێدەدات بە گۆشەنیگای نوێ ڤیدیۆی خۆت، هاوڕێکانت و ئەکتەرەکانت تۆمار بکەیت.8 کاتێک ڤیدیۆکەت ئامادەیە بۆ پەخش، بە سادەیی بیخە سەر سۆشیال میدیا بۆ بەدەستهێنانی ڕێزلێنانەی کە شایستەیت.

    • *وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

    وزە لە ناو گیرفاندا

    بەم ڕادەیە لە وزە، دەتوانیت تەواوی پەیوەندییەکانت درێژبکەیتەوە بۆ کاتێکی زیاتر. پڕۆسێسەرێکی 4 نانۆمەتری نوێکراوە لەگەڵ پاترییەکی درێژخایەنی (3700 میلی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا) (نموونەیی) کاردەکات بۆ پێدانی وزە لە ماوەی چەندین کاتژمێردا.11،12

    کاتێک ئامێرەکەت بارگەی کەمە، بۆ بارگاویکردنی زۆر خێرا لە پلاکی کارەبای بدە یان بە بێ وایەر بە 2.0 Fast Wireless Charging بارگاویبکەوە.13 بە هەموو ئەو ‌وزەی کە لەبەردەستە، تەنانەت دەتوانی لەڕێگەی Wireless PowerShare 14وزە لەگەڵ هاوڕێیەکەت یان بیستۆکەکەت هاوبەش بکەیت.

    • *وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
    بەیەکەوە باشترە
    کەلەی بارگاویکەرەوەی 25 واتی15
    بۆ بارگاویکردنی زۆر خێرا
    بڕۆ بۆ بارگاویکەرەوەکان
    Galaxy Z Flip4 نەنووشتاوە کراوەتەوە بۆ شاشەی سەرەكی کە پەیوەندی کردنی ڤیدیۆیی ئەنجام دەدرێت.

    شاشەی کەڤەر

    پەنجەرەیەک بۆ جیھانی تۆ
    ڕووی کاتژمێری جیاواز لە شێوازی خشت بەیەک دەگەن. هەر ڕوویەکی کاتژمێر گرافیکێکی تایبەتی هەیە، و کات، ڕێکەوت و دۆخی پاتری نیشان دەدات. لە ڕووی کاتژمێری ناوەڕاست، چوار نووسەی شێوە ئیمۆجی جووڵاوی AR لە نزیک یەکن وەک ئەوەی وێنەیەکی بە گروپ بگرن.

    شاشەی کەڤەری تایبەت

    ستایڵی خۆت لەسەر ڕوونما دەربخە

    بە شاشەیەکی کەڤەری 1.9 ئینچی کە دەتوانیت بە خواستی خۆت ڕێکی بخەیت، تابلۆیەکی نیگارکێشانی دیکەشت لەبەر دەست دەبێت بۆ ئەوەی هەرچی پێت خۆشە پێی بکەیت.16 هەرچەندی دەتەوێت بیگۆڕە بە بەکارهێنانی ڤیدیۆ، وێنە یان ئیمۆجی AR (ڕاستیی زیادکراو)ـی خۆت بۆ بەکەسیکردنی ڕووی کاتژمێرەکە. بەم ڕادەیە لە کۆنتڕۆڵ، دەتوانیت بە ئاسانی بەپێی باری دەروونیت، کەشوهەوا، یان بۆ ئەوەی لەگەڵ جلوبەرگەکەتدا بگونجێت نوێی بکەیتەوە.

    Galaxy Z Flip4 ێ گۆڵدی پەمەیی نووشتاوە بە ئیمۆجی AR ـی بە کەسیکراو وەک ڕووی کاتژمێری سەر شاشەی کەڤەر دانراوە.

    شاشەی کەڤەری بەسوود

    سەیری بکە، ئەنجامی بدە و بڕۆ

    شتە ئاساییە دیجیتاڵیەکانی ڕۆژانەت، لە سەر شاشەی کەڤەر. بە پەنجە لێدان و خزاندنی لەسەر شاشەی کەڤەری 1.9 ئینچی کۆنترۆڵی مۆبایلەکەت بکە.16 بچۆ بۆ Quick Settings (ڕێکخستنە خێراكان)، وەڵامی کورتە نامەکان بدەرەوە و ویجێت زیاد بکە بۆ ئەوەی ئەپەکان لە بەردەستت دابن - هیچ شاشەیەکی سەرەكی پێویست نیە.

    • *وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
    Galaxy Z Flip4 ێ گۆڵدی پەمەیی نووشتاوە بە ئاگانامەی کورتە نامەیەک لە سەر شاشەی کەڤەر. زنجیرەیەک هێمای ئیمۆجی: چاو، ئۆتۆمۆبیلی پێشبڕکێ و با نیشان دەدات.

    GALAXY WATCH5

    شتە باشەکانیتر لەسەر مەچەکتن

    پشکنینی خۆت ئێستا زۆر ئاسانترە. هەر لەسەر مەچەکتەوە چاودێری شێوازەکانی نووستنت بکە، بە Galaxy Watch5 کە تێبینی شێوازەکانی نووستنت و شتی زیاتریش دەکات.17 کاتێک تۆ دەناسێت، دەتوانیت کاتی نووستنی (ئاژەڵی نووستن - بەپێی کلتووری ڕەسەنی چینی) خۆت بدۆزیتەوە و زانیاری سوودبەخش وەربگریت بۆ یارمەتیدانت لە وەرگرتنی زۆرترین سوود لە خەوەکەت.

    • *وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

    بەیەکەوە باشتر
    Galaxy Watch516
    بۆ چاودێری نووستن
    بڕۆ بۆ Galaxy Watch5
    Galaxy Z Flip4 لە دۆخی FlexCam ڤیدیۆیەکی وەرزشکردن تۆمار دەکات. لە تەنیشتی Galaxy Watch5 ـەیەکە.

    هێزی گرێدراویی Samsung Galaxy
    Galaxy Buds2 Pro زیاتر بزانە

    *Galaxy Z Fold4، Galaxy Watch5 و Galaxy Buds2 Pro بە جیا دەفرۆشرێن.

    SMART SWITCH

    مۆبایلی کۆن، ئاشنابە لەگەڵ مۆبایلی نوێ

    Smart Switch گواستنەوە لە نێوان مۆبایلەکەت و Galaxy Z Flip4 ئاسان دەکات - تەنانەت ئەگەر خۆت پێشتر خاوەنی ئامێری Samsung Galaxy نەبێت. تەنها بە چەند هەنگاوێک وێنە و دەق و داتا و زۆر شتی تر دەهێنێت.17

    • *وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
    بڕۆ بۆ Smart Switch
    ئامێرێکی نووشتاوەی کۆنتر لە دواوە دەبینرێت و Galaxy Z Flip4 بۆ شاشەی سەرەكی کراوەتەوە. تەلەفۆنەکان دەخرێنە دواوەی یەکتر و ئایکۆنی Smart Switch لە ناوەڕاستدایە. لە سەر نیشاندەری Galaxy Z Flip4 ئەپلیکەیشنی Smart Switchـە کە ئەنجامدانی گواستنەوەی داتا لە ئامێرە کۆنەکە نیشان دەدات.
    نایابی GALAXY بە شتێکی کەمتر ڕازی مەبە
    • پڕۆسێسەری 4 نانۆ مەتری

      خێرایە لە هەمانکاتدا کە خۆگونجێنەرە

      یاریکردن، فرە ئەرکی یان فرە ئەرکی لە کاتی یاریکردن، دەتەوێت سانا و بێ کێشە بێت. ئێستا Galaxy Z Flip4 بەهێزترین چیپی سەر Samsung Galaxy foldablesـی هەیە.18

    • بیرگە

      بڕێکی کەمتر لە ساتەکانی ژیان بسڕەوە

      ئێستا کە دەتوانیت بە رۆژ یان شەویش وێنە بگرێت، پێویستت بە شوێنێکە بۆ ئەوەی هونەرەکەت لە نزیکتەوە بمێنێتەوە. Galleryـەکەت پڕ بکە بە هەبوونی بیرگەی ناوخۆیی تا 256 گێگابایت.21

      Galleryـەکەت لەگەڵ OneDrive هاوتا بکە، و بۆ ماوەی 6 مانگ چێژ لە 100 گێگابایت كۆگاى هەوری OneDrive وەربگرە لەگەڵ Galaxy Z Fold4 و Galaxy Z Flip4.23،22 *مەرج و ڕێساکان جێبەجێ دەبن.

    • SAMSUNG KNOX

      ئاسایشی فرە چین

      Samsung Knox خراوەتە ناو هاردوێر و سۆفتوێری مۆبایلەکەت، بە چەندین چینی ئاسایشی پارێزگاری لە داتای تایبەتی خۆت دەکات تا تەنیا بەخۆت بێت.

    • پەنجەمۆری تەنیشت

      ئامۆژگاری پرۆفێشناڵ: بە دەستلێدانێک بیکەرەوە

      پەنجە لێدانێکی سادەی سکانەری پەنجەمۆرەکە بەخێرایی و بەدروستی شاشەی سەرەکی دەکاتەوە - مۆبایلەکەت لە ژێر قفڵ و پەنجەمۆر دەهێڵێتەوە.

    • ONE UI

      ئەو پلاتفۆرمەی کە خۆت دروستی دەکەیت

      One UI یارمەتیت دەدات مۆبایلە Androidـەکەت بکەیتە شتێکی بێوێنە. شاشەی کەڤەر و شاشەی سەرەكی وا ڕێک بخە کە لەگەڵ ئەوەی حەزت لێیەتی و ئەو شێوازەی مۆبایلەکەتی پێ بەکاردێنیت بگونجێت.

      بڕۆ بۆ One UI

    پرسیارە باوەکان

    • Galaxy Z Flip4 بە کۆمەڵێک ڕەنگ بەردەستە، لە ڕەنگە هەمیشەییەکانەوە بۆ باوەکان. بەو ڕەنگانەی کە هەر دەڵێی قسەت لەگەڵ دەکەن، لەگەڵ ڕووخسارت بیگونجێنە.1

      بڕۆ بۆ ڕەنگەکان
    • Galaxy Z Flip4 کە بچووکترە، پاترییەکی گەورەتر، پڕۆسێسەرێکی خێراتر و دیزاینێکی پتەوتری هەیە بە بەراورد بەوەی پێشووتری. شاشەی کەڤەر لە جاران زیاتر دەتوانرێت بە خواستی خۆت ڕێک بخرێت. Galaxy Z Flip4 تەنانەت وێنەی بە کواڵیتی باشتریش دەگرێت لە دۆخی ڕووناكی کەمدا بەهۆی کامێڕایەکی گۆشە فراوانی باشترکراو. و ئێستا ئەپی لایەنی سێیەمی زیاتر هەن کە بۆ Flex mode باشترکراون، و هەروەها شێوازی زیاتر بۆ بەکارهێنانی فرەپەنجەرە لە سەر یەک شاشە.

    • Galaxy Z Flip4 نایابە بۆ وێنەگرتنی سێڵفی و پەیوەندی ڤیدیۆیی بەهۆی دیزاینە نووشتاوەکەی. دەنووشتێتەوە بۆ ئەوەی بۆخۆی ببێتە سێپایەی خۆی، بۆیە دەتوانیت بەبێ بەکارهێنانی دەست پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەیت، یان دەتوانیت لە شوێنێک دایبنێیت و لە دوورەوە وێنە بگرێت، بۆئەوەی چیتر هیچ کەسێک وێنەی بەکۆمەڵی لە کیس نەچێت. تەنانەت بەبێ کردنەوەی مۆبایلەکە، دەتوانیت لەسەر شاشەی کەڤەر سەیری سێڵفیەکانت بکەیت.2

      بڕۆ بۆ کامێڕا
    • مۆبایلی Galaxy Z Flip4 بە پاترییەکی زیرەکی دووانەی 3,700 میللی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا (نموونەیی) کاردەکات9,10. خێراتر لە مۆبایلەکانی پێش خۆی بارگاویدەبێتەوە لە کارەبا دەدرێت، ئێستاش پاڵپشتی لە بارگاویکردنی زۆر خێرا و Fast Wireless Charging (بارگاویکردنەوەی خێرای بێتەل) دەکات.12،11

      بڕۆ بۆ پاتری
    • دیزاینی ڕووی کاتژمێرێک بکە کە ستایلەکەت پیشان بدات یان گرتەیەکی ڤیدیۆیی وەک باکگڕاوندی شاشەی کەڤەرەکەت بەکاربهێنە. و تەنها بۆ ڕووخساری نیە. دەتوانیت ویجێت زیاد بکەیت و تەنانەت بەبێ کردنەوەی مۆبایلەکەت وەڵامی ئاگانامەکان بدەیتەوە.

      بڕۆ بۆ شاشەی کەڤەری تایبەت
    • Galaxy Z Flip4 لە ماددەی بەهێزی وەک Corning® Gorilla® Glass Victus®+, Armor Aluminum و شووشەی زۆر تەنک (Ultra Thin Glass) دروستکراوە کەوا دەیکاتە یەکێک لە پتەوترین نووشتاوەکان. هەروەها، ئەمانە یەکەم مۆبایلی زیرەکی نووشتاوەی بە بەرگری دژی ئاوی جیهانین.6

      بڕۆ بۆ خۆڕاگری

    Galaxy Z Fold4 لە AR (ڕاستیی زیادکراو)ـدا ببینە

    لە AR بیکەوە

    بۆچی Galaxy

    Galaxyـی تۆ. بە شێوازی تۆ.

    ئامێرەکانی Galaxy شێوازی زیاترت پێدەدەن بۆ گرێدان و ئەم ئازادییە دەدەن بە تۆ کە ئەزموونی خۆت بەو شێوەیە دروست بکەیت کە دەتەوێت.

    زیاتر بدۆزەوە