دیزاین
بە دەستێک زۆر شت دەکات بە شاشەی کەڤەری 6.2 ئینچیەکەی.1 لە ناو هەردوو دەستەکاندا، شاشەی سەرەكی 7.6 ئینچیەکە وای لێدەکات ئامێرێکی تەواو بێت بۆ ئەنجامدانی کاری زیاتر.2 و کاتێک پێویستە دەستەکانت بەکارنەهێنیت، بە سادەیی دایبنێ، گۆشەیەکی باش بدۆزەوە و لەوێی جێ بهێڵە لەکاتێکدا کاری زیاتریش دەکەیت.3
- *وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
- *بەشداربوون لە ئابوونەی پەخشی Netflix پێویستە.
ڕێژەی ڕووکاری فراوانتر ڕێگە بە ئەپەکانت دەدات بە ئاسوودەیی شاشەکە پڕ بکەنەوە، بەڵام هێشتا دوگمەکان لەبەر دەست دەهێڵێتەوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی کلیلەکان بە یەک دەست بۆ پەنجە گەورەکەت بەردەست بن.
- *بەراوردکراوە بە Galaxy Z Fold3 5G.
کێش و قەبارە
لە بنەڕەتدا دوو مۆبایلە لە یەکدا - بەنزیکی کێشی مۆبایلێک کە نەرمییەکی کەمتری هەبێت. Galaxy Z Fold4 لە هەموو شوێنێکەوە تەنکتر بووەتەوە جگە لە شاشەکەی، و کەمبوونەوەی چوارچێوە و بەکارهێنانی کەرەستەی سووک وایکردووە زیاتر دۆستی گیرفان بێت.
ڕەنگەکان
4پێکهاتەیەکی ناوازە لە دیزاینە بێهاوتاکەی بە ڕەنگە کلاسیکیە سرووشتییەکانەوە، وا دەکات لەگەڵ هەر کرانەوەیەک سەرنجەکان بەرەو خۆی ڕابکێشێت. لەنێوان ڕەنگەکانی سەوزی خۆڵەمێشیی، ڕەشی کاڵ یان بێجی هەڵبژێرە.
Galaxy Z Fold4 بە ڕەنگی سەوزی خۆڵەمێشیی لە سێ گۆشەوە دەبینرێت بۆ پیشاندانی گۆشە، جومگە و بەشی پشتەوەی.
Galaxy Z Fold4 بە ڕەنگی ڕەشی کاڵ لە سێ گۆشەوە دەبینرێت بۆ پیشاندانی گۆشە، جومگە و بەشی پشتەوەی.
Galaxy Z Fold4 لە ڕەنگی بێجی لە سێ گۆشەوە دەبینرێت بۆ پیشاندانی گۆشە، جومگە و بەشی پشتەوەی.
شاشەی سەرەکیی Galaxy Z Fold4 بە نیمچە کراوەیی. شاشەکەی بەسەر دوو پەنجەرەدا دابەشکراوە. یەکێک لە پەنجەرەکان یاداشتێکە لە Galaxy Notesـدا. پەنجەرەکەی دیکە گرتە ڤیدیۆیەکە کە لە ئەپی گەلەریدا پەخش دەکرێتەوە.
فرە ئەرکی
ئەرکەکان بە کەمترین کرتەکردن بسڕەوە. ئەپەکان بۆ Taskbar (تاسکباڕ)ـەکە زیاد بکە، چەکی نهێنی فرەئەرکی تۆ، بۆ گەڕانی خێرا و بازدان لە نێوان پەنجەرەکان کاتێک کاتی کەمت هەیە.5 لەگەڵ App Pair، بە یەک پەنجە لێدان 3 ئەپ دەخاتە کار، هەموویان یەک شاشەی زۆر بەرهەمدار هاوبەش دەکەن.6
- *وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
Galaxy Z Fold4ـی کراوە بە سێ پەنجەرەی کراوە لەسەر شاشەی سەرەکی. ئەپی گەلەری لە بەشی نیوەی لای چەپی شاشەی سەرەکییەکە کراوەتەوە. لای ڕاست بەسەر دوو ئەپدا دابەشکراوە. Samsung Notes لە بەشی سەرەوەی لای ڕاست کراوەتەوە. ئەپی Messages (نامەکان) لە بەشی خوارەوەی لای ڕاست کراوەتەوە. وێنەیەک لە Gallery لە Samsung Notes دانراوە و لەناو چاتی Messages (نامەکان)ـدا هاوبەشکراوە.
فرە بینین
جا گۆڕین لە نێوان دەقەکان بێت یان پێڕاگەیشتن بە ئیمەیڵەکان، بە تایبەتمەندی فرە بینین سوودی تەواو لە شاشەی سەرەکیە فراوانەکەی وەرگرە. ئەپە باشترکراوەکان بە One UI، پێرستەکان و زۆر شتی ترت بە چاوتروکانێک یان خێراتر دەخەنە بەردەست، فرە ئەرکی بە شێوەیەکی کارامەتر لە مۆبایلێکی زیرەکدا.
- *وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
- *Galaxy Z Fold4 پێویستی بە نوێترین وەشانی Microsoft Outlookـە (کەمترین وەشان .4.2222.0) بۆ ئەم تایبەتمەندییە.
- *بەردەست بوونی ڕێکخستنی نەخشەی شاشە ڕەنگە بە گوێرەی ئەپ جیاوازبێت.
- *بەردەست بوونی تایبەتمەندییەکان ڕەنگە بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاواز بێت.
S Pen
لە بەکارهێنانی پەنجە بۆ سەر شاشە تێپەڕبە و S Pen بهێنە ناو کایەوە.7 وردیەکی سروشتى لە کارکردنیدا بەدەستبهبێنە لەگەڵ هەموو داگرتنێک کەوا هەست دەکرێت هاوشێوەی پێنووسێکە لە سەر کاغەز.
Galaxy Z Fold4 بە ڕەنگی ڕەشی کاڵ بە ڕووی دواوەی دەبینرێت. S Pen Fold Editionـێک بە درێژایی لای پشتەوەی دانراوە.
دیمەنی سێ دووری
ئێستا بەڕاستی دەتوانیت بچیتە ناو ناوچەکەوە. چوارچێوەی ناسککراو لەگەڵ کامێڕایەکی ژێر ڕوونمای شاراوەتر لەسەر ڕوونمایەکی ناوازەی 7.6 ئینچی Infinity Flex 2،9،10واتا ڕووبەرێکی زیاتر لە شاشە هەیە و هیچ خاڵێکی ڕەش ناکەوێتە نێوان تۆ و یارییە دڵخوازەکەت
- *© 2019-2022 Riot Games, Inc. LEAGUE OF LEGENDS: WILD RIFT و هەر لۆگۆیەکی پەیوەست، هێمای بازرگانی، هێمای خزمەتگوزاری و/یان هێما بازرگانییە تۆمارکراوەکانی Riot Games، Incـن.
- *وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت..
ئەزموونی شاشە گەورەکەت بەهێز بکە بە ئەزموونی دەنگی سێ دووریی Dolby Atmos و سپیکەری ستریۆ.
ڕوونمای 120 هیرتز
یاریکردنی ڕەوان.
بینینی ڕەوان
لە گەڕان بەناو فیدی هەواڵەکاندا یان ڕۆشتن بەناو یارییەکاندا، هەموو شتێک بە ڕەوانی دەردەکەوێت لەسەر ڕوونمایەک کە تا 120 هێرتز دەڕوات. ئەم شاشە وەڵامدەرەوە نوێیە تەنانەت ڕێژەی خێرایی نوێبوونەوەی دەگونجێنێت بۆ ئەوەی بینینەکە بۆ تۆ باشتر بکات.12
- *وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
Galaxy Z Fold4ـێکی نووشتاوە لە گۆشەیەکدا دەبینرێت کە شاشەی کەڤەر و لایەکانی خوارەوەی پیشان دەدات. ڕوونماکە باکگڕاوندێکی ڕەنگاوڕەنگی گرافیکی لەسەر شاشەکەی هەیە. ئاو بە دەورووبەری مۆبایلەکەدا دەپرژێت.
بەرگری دژی ئاوی IPX8
13سەرکەشبە. پێویست ناکات نیگەرانی پێشبینیەکانی کەشوهەوا بیت کاتێک یەکێک لە یەکەم مۆبایلە زیرەکەکانی نووشتاوەی جیهانت هەیە کە توانای بەرگریکردنی دژی ئاوی هەیە.
ڕووی دەرەوە
لە ناوەوە بۆ دەرەوە، Galaxy Z Fold4 بە کۆمەڵە کەرەستەیەک دروستکراوە کە نەک هەر سەرسوڕهێنەرن، بەڵکوو خۆڕاگرن لە بەرامبەر بەرکەوتنەکان و کێشەکانی ناو ژیاندا. لە شووشەوە بگرە تا کانزا، ئەمانە پتەوترین Samsung Galaxy foldablesـن تا ئێستا.
-
رۆژانی سەخت و قورس ناتوانن پتەوترین مۆبایلە نووشتاوەکانی ئێمە بە شووشە تایبەتیەکانی +®Corning® Gorilla® Glass Victus ببەزێنن. شاشەی کەڤەر و کەڤەری پشتەوە بە تەواوی متمانەوە ئامادەن بۆ خۆڕاگری دژی ڕووشان و خراپبوون.
-
ئەم مۆبایلە بە پتەوترین چوارچێوەی ئەلەمنیۆمی ئێمە بەهێزکراوە. بە گونجاوی ناونراوە، Armor Aluminum وەک بەرگێکی قەڵغان کاردەکات، بۆ پاراستنی foldـەکانت لە زیان.
-
هەرگیز بەم ڕادەیە بەهێز نەبووە. توانای نووشتانەوەی هەیە، بە شیوەیەکی گونجاو درووستکراوە بۆ ئەوەی خۆڕاگرتر بێت، پێکهاتەی بێوێنەی شاشە سەرەکییەکەی لە بەرامبەر بەرکەوتن و زیانەکانی کە لە بەکارهێنانی ڕۆژانەدا بەریدەکەون خۆڕاگرە.
کۆلاژێک لە چوار مۆبایلی Galaxy Z Fold4. مۆبایلێک لە پێشەوە بە گۆشەیەک دەبینرێت کە چەندین چین کە لە ڕوونماکەیەوە دەردەچن وەک ئاماژە بۆ پتەوبوونی. دوو مۆبایل لە تەنیشتەکانیانەوە دەبینرێن بۆ پیشاندانی شێوەی بەرجەستە و سێ هاوێنەی هێڵی کامێڕای دواوەوە. شاشەی چوارەم نیمچە کراوەیە و شاشە سەرەکییەکەی ڕووی لە پێشەوەیە. ڕوونماکە باکگڕاوندێکی ڕەنگاوڕەنگی گرافیکی لەسەر شاشەکەی هەیە.
SAMSUNG CARE+
بە بێخەمی لە +Samsung Care بەشداربە بۆ ئەوەی لە زیانی بەڕێکەوت پارێزراو بیت.7
سیستەمی فرە-کامێڕا
لەگەڵ تایبەتمەندییە نوێکراوەکانی کامێڕای دواوەی، Space Zoom و Nightography (وێنەگرتنی شەوانە)، ئێمە بۆ یەکەم جار کیتێکی وێنەگرتن لە ئاستی پرۆفیشناڵ بە بۆ مۆبایلی نووشتاوە پێشکەش دەکەین.14 شاشەی سەرەکیە گەورەکەی وەک دۆزەرەوەی دیمەن بەکاربهێنە بۆ ئەوەی لێهاتوویی وێنەگرتنت لەگەڵ تەکنۆلۆژیای نوێ دەربخەیت.
12 مێگاپیکسێل کەمێرای زۆر پان
50 مێگاپیکسێل کەمێرای گۆشە کراوە
10 مێگاپیکسێل کەمێرای Zoom Telephoto لەگەڵ گەورەکردنەوەی ئۆپتیکی 3 قات
4 مێگاپیکسێل ژێر پیشاندەری کەمێرا
10 مێگاپیکسێل کەمێرای کەڤەر
NIGHTOGRAPHY (وێنەگرتنی شەوانە)
کاتێک ڕۆژە چالاکەکان دەگۆڕدرێن بە شەوە چالاکەکان، پاش تاریکبوونیش وردەکاریەکان هەر ورد و ڕوون دەمینێتەوە. OIS (جێگیرکردنی وێنەی بینایی) و VDIS (جێگیرکردنی وێنەی ڤیدیۆیی دیجیتاڵی)ـی پێشکەوتوو، ڤیدیۆ ڕەوان دەکەن لەکاتێدا Super Night Solution ژاوەژاو کەم دەکات — هەموو ئەوانە لە پێناو دروستکردنی ڤیدیۆی ناو ڕووناکی کەم کە هەموو کەس پێی خۆشە دووبارە سەیریان بکاتەوە.
هەرگیز درەنگ نییە بۆ گرتنی وێنەی نایاب. کامێڕاکانی دواوەی Galaxy Z Fold4 سۆفتوێر و هاردوێری داهێنەرانە بەکاردەهێنن کە پێکەوە کار دەکەن بۆئەوەی ڕووناکی زیاتر بدەن بەو وێنانەی ڕووناکیان کەمە. پڕۆسێسەرێکی بەهێز لە هەموو وێنەیەکدا، لە خۆرئاوابوونەوە تاوەکو بەرەبەیان و دواتر، ڕەنگ و ڕوونییەکی ژیرت پێدەبەخشێت.
ڕوونیی بەرز
بە کامێڕای گۆشە فراوانی 50 مێگاپیکسڵ، تەنانەت وێنە خێراکانیش دەبنە شاکارێکی ڕوونیی بەرز. بە Detail Enhancer قووڵی و بەرجەستەیی وردەکارییەکان بەرز بکەرەوە، کە باشترین لایەنەکانی وێنەکانت دەگرێت و لێڵی ناهێلێت.
Space Zoomـی 30 هێندە
نزیکتر ببەرەوە بە Space Zoomـی 30 هێندە. زوومی opticalـی 3 هێندەی کامێڕای تەلەفۆتۆ لەگەڵ توانای نزیککردنەوەی ڕوونیی بەرز (Super Resolution Zoom) یەکدەگرن بۆ ئەوەی لە هەموو کاتێک زیاتر لە کردارەکە نزیکت بکاتەوە لەسەر ئامێرێکی Fold.14
پێداویستیەکانی کامێڕا
-
Dual Preview (پێشبینینی دووانی)
ڕێگە بدە بابەتەکەت ڕۆڵی دەرهێنەرێکی داهێنەرانە بگێڕێت. پێشبینینەکە لەسەر شاشەی کەڤەر دەردەکەوێت و دەرفەتێک دەدات بە ئەوان تاوەکو بەر لەوەی وێنەکە بگریت، خۆیان ڕێکبخەن و بە باشترین شێوە دەربکەون.15
-
Capture View
وەکو مۆنیەرێکی وێنە لە گیرفانتدا، تایبەتمەندی Capture View پێشبینی ئەو وێنانەت پیشان دەدات کە تازە چرکاندووتن، بۆ ئەوەی بتوانیت زۆر بەئاسانی پشکنین بکەیت و دووبارە وێنە بگریتەوە.
-
سێڵفی کامێڕای دواوە
وێنە سێڵفییەکان بە ڕوونییەکی بەرزەوە بگرە. شاشەی کەڤەرەکە وەک دۆزەرەوەی دیمەن کار دەکات و ڕێگەت پێدەدات بە کامێڕای گۆشە فراوانی 50 مێگاپیکسڵی باشترین بەشی خۆت تۆمار بکەیت.
-
ئەپی Expert RAW
کاتێک ئەپی Expert RAW دادەگریت، Pro mode (مۆدی پرۆفێشناڵ) دەچێت بۆ ئاستێکی تر. کۆنتڕۆڵی تەواوی وێنەکانت بگرە دەست و فایلە RAWـەکان ڕاستەوخۆ لە Galleryـەکەتدا هەڵبگرە.16
-
دەستکاریکردنی ژیری دەسکرد
ئێستا دەسکاریکردنەکانی پاش بەرهەمهێنان لەسەر مۆبایلەکەت ئەنجام دەدرێن. لەڕێگەی Photo Remaster (باشترکەری وێنە) زۆر بەئاسانی دەستکاری وێنەکان بکە و ئەوەی ناتەوێت لەڕێگەی تایبەتمەندی Object Eraser (سڕینەوەی بابەتەکان).
*Galaxy Z Flip4, Galaxy Watch5, Galaxy Buds2 Pro بە جیا دەفرۆشرێن.
Smart Switch
گرنگ نیە پشوو بە کام ئامێر دەدەیت، ئەپەکان، وێنەکان، پەیامەکان و تەنانەت ڕێکخستنە دڵخوازەکانی خۆت تەنیا بە چەند هەنگاوێک ئاسان بۆ Galaxy Z Fold4ـی نوێی خۆت بگوازەرەوە.18
- *وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
-
پڕۆسێسەری 4 نانۆ مەتری
هێزی زیاتر بۆ تۆلە پەیوەندی ڤیدیۆییەوە تا دەستکاریکردنی خێرا، پێویستت بەوەیە ڕۆژەکەت بە ئاسانی و ڕەوانی بەڕێوەبچێت. وە ئەوە دەکرێت، لەسەر بەهێزترین چیپ کە ئێستا لەسەر ئامێرێکی Samsung Galaxy foldable هەیە.19
-
پاتری دووانەی ژیر
هێزێک کە چاوەڕوان نەکراوەدیزاین کراوە بۆ بەردەوامیدان بە ڕۆتینەکەت. دوو پاتری (نموونەیی) بەتوانای گشتی (4400 میلی ئەمپێر/کاتژمێر) بۆ دابینکردنی وزەی ڕۆژەکەت، پاشان بە چاوتروکانێک و لە ڕێگەی بارگاویكردنی خێراوە ئامێرەکەت بارگاوی دەکاتەوە.20،21،22
-
بیرگە
بۆشاییەک بۆ هەموو بیرۆکەکانتجانتاکەت فڕێ بدە و فایل و وێنە و هەموو شتێک لە شوێنێکدا بهێڵەرەوە کە بە ئاسانی دەستت پێی بگات. بە بیرگەیەکی فراوانی ناوخۆیی، شوێنی پێویست هەیە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە نێوان ئیش و ژیاندا.23
Galleryـەکەت لەگەڵ OneDrive هاوتا بکە، و بۆ ماوەی 6 مانگ چێژ لە 100 گێگابایت كۆگاى هەوریی OneDrive وەربگرە لەگەڵ Galaxy Z Fold4 و Galaxy Z Flip4.24،25 *مەرج و ڕێساکان جێبەجێ دەبن.
-
پەنجەمۆری تەنیشت
دەستگەیشتنی VIP تەنها بە یەک دەستلێداندەمامکت پێوەیە؟ چاویلکەی خۆرت لە چاودا؟ کێشە نییە - شاشەی سەرەکی تەنها دەست لێدانێک دەکرێتەوە. پەنجەلێدانێک لەلایەکی شاشەکە بەخێرایی و بە دروستی قفڵەکە دەکاتەوە.
-
Samsung Knox
ئاسایشی فرە چینبە Samsung Knox زانیارییە تایبەتەکانت بە نهێنی بهێڵەرەوە. ئاسایشی فرە چین لەڕێگەی هاردوێر و سۆفتوێرەوە، پاراستنی پلەی بەرگری پێشکەش دەکات.
-
ONE UI
ئەوەی پێویستت پێیەتی، لەو شوێنەی کە پێویستت پێیەتیخاوەنەکانی Fold دەزانن کە ناوازە بوون مانای چییە. One UI ڕێگەت پێدەدات ئەزموونی دیجیتاڵی خۆت بە خواستی خۆت ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ ستایلەکەت و چۆنیەتی بەکارهێنانی مۆبایلە Androidـەکەت بگونجێت.
ئێکسسواراتەکان
پرسیارە باوەکان
-
Galaxy Z Fold4 بە سێ ڕەنگ پێشکەش دەکرێت: سەوزی خۆڵەمێشیی، ڕەشی کاڵ و بێجی. گرنگ نییە چی هەڵدەبژێریت، لەگەڵ ئەم ڕەنگانە هەمیشە براوەیت.
بڕۆ بۆ ڕەنگەکان -
Galaxy Z Fold4 لە ئەوانەی پێشووتری خۆی سووکتر و خۆڕاگرترە. ئێستا خاوەنی خێراترین پڕۆسێسەرە لە زنجیرەی Samsung Galaxy Z Foldـدا. لەگەڵ بوونی ئەپی زیاتر کە بۆ شاشە گەورە نووشتاوەکەی باشترکراون، Galaxy Z Fold4 6باشترین ئامێری فرە ئەرکییە بۆ تۆ.
-
توانای کامێڕای گۆشە فراوانی Galaxy Z Fold4 بەرزبووەتەوە بۆ 50 مێگاپیکسڵ و کامێڕای تەلەفۆتۆ باشتر بووە بۆ 3 هێندە زوومی optical، و 30 هێندە Space Zoom دابیندەکات، کە زۆرترین توانای زوومکردنی ئێمەیە تا ئێستا.17 ئێستا دەتوانیت چێژ وەربگریت لە ئەزموونێکی ئاست بەرزی Nightography (وێنەگرتنی شەوانە) بە وێنەی ڕووناکتر و بە وردەکاری زیاتر لە ڕووناکی کەمدا.
بڕۆ بۆ کامێڕا -
بەڵی، دەتوانیت S Pen Fold Edition و S Pen Pro لەسەر Galaxy Z Fold4 بەکاربهێنیت. بەڵام ڕەنگە S Penـەکانی مۆدێلەکانی تر زیان بە شاشەکەی بگەیەنێت و نابێت لەسەر Galaxy Z Fold4 7بەکاربهێنرێت.
بڕۆ بۆ S PEN -
شاشەی سەرەکی Galaxy Z Fold4 1،2قەبارەکەی 7.6 ئینچە و شاشەی کەڤەرەکەی 6.2 ئینچە کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت. بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکان، شاشەکان 7.4 ئینچ و 6.1 ئینچن، یەک لە دوای یەک.
بڕۆ بۆ IMMERSIVE VIEW -
Galaxy Z Fold4 زۆر نایابە بۆ تایبەتمەندی فرە ئەرکی. ڕێگەت پێدەدات شاشەکە دابەش بکەیت بۆ بەکارهێنانی تا سێ ئەپ لە یەک کاتدا، تەنانەت پاڵپشتی لە کرداری ڕاکێشان و دانان دەکات لە سەرانسەری ئەپەکاندا.6 بە خێرایی لە نێوان ئەپەکاندا بگەڕێ بە Taskbar (تاسکباڕ)ـی پەرەپێدراو، و بەشێکی زیاتر لە ئەپە دڵخوازەکانت ببینە لە ڕێگەی تایبەتمەندی فرە بینین.5
بڕۆ بۆ فرە ئەرکی