هەژماری بازرگانیی خۆت تۆماربکە و چێژ لە سوودەکان ببینە

ڕێگا گونجاوەکان بۆ پارەدان

دوو ژن بە جلوبەرگی فەڕمییەوە پێدەکەنن، لە کاتێکدا پێکەوە پێداچوونەوەی بەڵگەنامەیەک دەکەن. دوو ژن بە جلوبەرگی فەڕمییەوە پێدەکەنن، لە کاتێکدا پێکەوە پێداچوونەوەی بەڵگەنامەیەک دەکەن.

Knox Manage (بەڕێوەبردنی Knox)

Knox Manage هەموو کۆنتڕۆڵە سەرەکییەکانی EMMـت پێ دەدات کە پێویستت پێیە بۆ ئەوەی پارێزراو و بەرهەمدار بمێنیتەوە، لەوانەش بەڕێوەبردنی ئەپەکان، ناوەڕۆک و تایبەتمەندییەکانی ئامێر وەک گرێدراوی.

بەرهەمە پێشنیارکراوەکان

پاڵپشتیی دروست. لە کاتی گونجاودا

لە پاراستنی ئامێر و چاككردنەوەی خێرا تا پاڵپشتی بەردەوام لەلایەن پسپۆڕانی خاوەن بڕوانامەوە، Samsung کارەکەت بە ئاسانی بەڕێوەدەبات — بۆ ئەوەی
تیمەکەت لە هەموو هەنگاوێکی ڕێگاکەدا بتوانن بە سەرنج و متمانە بەخۆبوونەوە بەردەوام بن.

یەک چارەسەر، گۆڕینی ئاسان

بەڕێوەبردنی ئامێرەکانت سادە و پارێزراوە لەگەڵ پلانی سەرەکیی Knox Suite، کە چاودێری و کۆنتڕۆڵکردنت لە سەرانسەری ژێرخانی ئاسایشی کارەکەتدا دەستەبەر دەکات. شتەکان بە ئاسانی بەڕێوەببە بە چارەسەرێک کە هەمووی لە یەکدایە.

Smart Switch لە چرکەیەکدا

ئاسانترین ڕێگا بۆ گواستنەوەی پەیوەندییەکان، فایلەکان، پەیامەکان و ئەپەکان لە ئامێرە کۆنەکەتەوە. ئەپی Smart Switchـمان مانای ئەوەیە کە هەموو کەسێک دەتوانێت تەنها بە کێبڵی USB یان گرێدراویی Wi-Fi ئەوە ئەنجامبدات.1, 2, 3

لەگەڵ DeX ڕۆژەکەت بگۆڕە

لەسەر مۆبایلەکەت کار بکە و لەسەر شاشەیەکی گەورەتر پیشانیبدە. دوگمەی DeXـی سەر مۆبایلە زیرەکە Galaxyـەکەت دابگرە بۆ گرێدان بە تەلەفزیۆنی زیرەکەوە. Samsung DeX ڕێگە بە ئەزموونێکی بێ خەوشی نێوان ئامێرەکاندا دەدات کە شێوازی کارکردنت دەگۆڕێت.4

  1. گواستنەوە بە کێبڵ لە ئامێرەکانی ™Androidـەوە پێویستی بە Android™ 5.0 یان سەرووترە لەسەر هەردوو ئامێری ناردن و وەرگرتن. گواستنەوەکان لە ڕێگەی گرێدانی بێتەلەوە بەردەستن، بە مەرجێک هەردوو ئامێری ناردن و وەرگر Android™ 5.0 یان سەرووتریان لەسەربێت.
  2. بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە iOSـەوە پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 5.0 یان نوێتر و ئامێری نێرەر iOS 5 یان نوێتری هەبێت. گواستنەوە لە ڕێگای گرێدراویی بێتەل یان لە ڕێگەی iCloudـەوە بەردەستە، بە مەرجێک ئامێری وەرگر دەبێت Android™ 5.0 یان نوێتری هەبێت و ئامێری ناردن دەبێت iOS 12 یان نوێتری هەبێت. بۆ گواستنەوەکانی iCloud پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر Android™ 5.0 یان نوێتر و ئامێری ناردن iOS 5 یان نوێتری هەبێت.
  3. Smart Switch Mobile لە ”Settings (ڕێکخستنەکان)“ لەسەر ئامێری Galaxyـی وەرگر بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store دابگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی و ئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بەگوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبێت. بۆ گواستنەوەی بێتەل لە iOSـەوە، لەسەر iPhone یاخود iPadـەکەت لە App Storeـدا Smart Switch بۆ iOS دابگرە. دەتوانرێت Contact (ژمارەکانی پەیوەندی)، gallery، ڤیدیۆکان، ساڵنامەکان و بیرخەرەوەکان بە شێوەی بێتەل لە ئامێرێکی iOSـەوە بگوازرێنەوە.
  4. گرێدانی بێتەلی Samsung DeX تەنها لەگەڵ ئەو تەلەفزیۆنانەدا پاڵپشتی دەکرێت کە پاڵپشتی لە ئاوێنەکردنی شاشە (Miracast)ـی مۆبایلە زیرەکەکانی Android دەکەن. ڕەنگە بەپێی تایبەتمەندییەکانی تەلەفزیۆن و ژینگەی Wi-Fi جیاوازی لە توانای کرداریدا هەبێت. پێشنیار دەکرێت کە ئەو تەلەفزیۆنە زیرەکانەی Samsung بەکاربهێنرێت کە لە دوای 2019 خراونەتە بازاڕەوە. لەکاتی گۆڕین لە نێوان ڕوونماکاندا، رەنگە هەندێک ئەپ دووبارە دەستپێبکەنەوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ شاشە نوێیەکە و رەنگە هەندێک داتای ناو ئەپەکان بە شێوەیەکی خۆکار پاشەکەوت نەکرێن. ڕەنگە شێوازی کاردانەوە بە گوێرەی ئەپ و چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی شاشە یان مۆد جیاوازبێت.