بەرهەمدارییت بەرزبکەرەوە و زیرەکتر کار بکە لەگەڵ ژیریی دەستکرد

ژیریی دەستکرد بۆ بازرگانی

بە Galaxy AI بازرگانییەکەت بەهێزبکە — کە توانای ژیریی دەستکردی سەر بیرگەی هەوری و سەر ئامێر ئاوێتە دەکات بۆ ئەنجامدانی کارەکان بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان و پارێزراو.

بەرهەمداریی زیاتر

بە Galaxy AI بەرهەمهێنان زیاد بکە کە ئەرکەکانی ڕۆژانە ئاسان دەکات، لە ئەنجامدانی گەڕان و کۆبوونەوەکانەوە هەتا ڕاپۆرتەکان.

کۆبوونەوە ئاسانەکان

پڕۆسەی گەڕانت ئاسان بکە لە هەمان کاتدا ئەنجامی خێراتر و کوالێتی بەرزتر وەربگرە بە گەڕانی ئاسان.

Now Brief

پوختەیەکی دروستکراو بە ژیریی دەستکرد دابین دەکات کە بەپێی ئارەزوو و ناوەڕۆکەکەت سازێندراوە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بە شێوەیەکی نوێکراوە بمێنیتەوە — لە هەواڵەکانەوە بۆ کەش و هەوا و خشتەکان و زیاتریش.1

تێڕوانینی دەستبەجێ لەگەڵ Google

بە Circle to Search یان بە قسەکردن لەگەڵ Google Gemini گەڕانت ئاسان بکە، و ئەنجامی خێراتر و کوالێتی بەرزتر بەدەستبهێنە.

گفتوگۆی بێ-بەربەست

تێبگە و وابکە لێت تێبگەن. تەنانەت ئەگەر کەسەکەی تر بە زمانێکی جیاواز قسە بکات.

Call Assist

گفتوگۆی ئازادانە لەگەڵ کڕیاران و هاوپیشەکان لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامبدە.
Live Translate دەستبەجێ گفتوگۆکان دەگۆڕێت لەکاتی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکان، لە حجزکردنەوە بۆ گفتوگۆی بازرگانی.6

ژیریی دەستکرد لەگەڵ ئاسایشی متمانەپێکراو

بە متمانەوە سوود وەربگرە لە Galaxy AI لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی بەڕێوەبردن بە ژیریی دەستکردی گونجاو و پارێزراو
و ئامێرە پێشەنگەکانی Samsung لە پیشەسازیدا کە لەلایەن ئاسایشی پلە حکومییەوە پاڵپشتی دەکرێن.

پاراستنی پارێزراو

Samsung Knox داتای بازرگانیت بە هاردوێر و سۆفتوێری فرە چین دەپارێزێت، بەبێ هەڵگرتن یان هێشتنەوەی هیچ داتایەک.

بەڕێوەبردنی پارێزراو بە ژیریی دەستکرد

ئاسایشی پێشکەوتوو ڕێگە بە کۆنتڕۆڵی پێشکەوتووتر دەدات لەسەر Galaxy AI بۆ پاراستنی داتا.

ئامێرەکانی Galaxy بۆ بازرگانی

ئامێرە گونجاوەکانی Galaxy بۆ گەشەی بازرگانی لەگەڵ Samsung بدۆزەوە.

 

مۆبایلە زیرەکەکان

 

تابلێتەکان

  • ڕەنگە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account پێویست بێت بۆ بەکارهێنانی چەند تایبەتمەندییەکی Samsung AI.
  • Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات سەبارەت بە دروستیی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامەکان کە لەلایەن تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردەوە دابیندەکرێن. 
  • وێنەکان هاوشێوەکراون. زنجیرەکان کورتکراونەتەوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.
  • ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بە پێی ناوچە/وڵات، وەشانی OS/One UI، مۆدێلی ئامێر، و دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایل جیاوازبێت.  ڕەنگە بەردەستبوونی هەندێک کردار بەگوێرەی مۆدێلی ئامێرەکە بگۆڕێت. * (ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بە گوێرەی مۆدیلی ئامێرەکە جیاوازبن.)
  • ڕەنگە خزمەتگوزاری Galaxy AI بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە هەندێک ناوچەدا سنووردار بێت کە تەمەنیان لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد سنووردارکراوە.
  • تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Galaxy AI کە لەلایەن Samsungـەوە دابینکراون بە بێبەرامبەرن. ڕەنگە وەشانی داهاتوو تایبەتمەندی باشترکراو یان خزمەتگوزاری نوێ لەخۆ بگرێت کە لەسەر بنەمای پارە پێشکەش دەکرێت. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێبکرێت بۆ تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی دابینکراو لە لایەنی سێیەمەوە. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Galaxy AI ئەو خزمەتگوزارییانەن کە لە ژێر "ژیریی پێشکەوتوو" لە مەرج و ڕێساکانی ئێستای خزمەتگوزارییەکانی Samsungـدا لیست کراون. 
  • لە 11ـی تەمووزی 2025ـەوە، Call Assistـی Galaxy AI (بۆ نموونە Live Translate)، Note Assist، Browsing Assist، Interpreter و Transcript Assistـی Galaxy AI لە ئێستادا پاڵپشتی لە 20 زمان دەکەن و Writing Assist پاڵپشتی 39 زمان دەکات وەک لە خوارەوە باسکراوە.
  • زمانە پاڵپشتیکراوەکانی Call Assist (بۆ نمونە Live Translate)، Note Assist، Browsing Assist، Interpreter و Transcript Assist : کۆری، ئینگلیزی، ئیسپانی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، پورتوگالی، چینی، ژاپۆنی، پۆڵەندی، هیندی، تایلەندی، ڤێتنامی، عەرەبی، ئیندۆنیزی، ڕووسی، تورکی، هۆڵەندی، سویدی و ڕۆمانی.
  • زمانە پاڵپشتیکراوەکانی Writing Assist: ئینگلیزی، پورتوگالی، ئیسپانی، فەڕەنسی، کۆری، ئەڵمانی، ئیتاڵی، چینی (سادەکراو، نەریتی)، ژاپۆنی، هیندی، پۆڵەندی، تایلەندی، ڤێتنامی، عەرەبی، ڕووسی، ئیندۆنیزی، تورکی، هۆڵەندی، سویدی، ڕۆمانی، چیکی، دانیمارکی، فینلەندی، هەنگاری، ئۆکرانی، عیبری، یۆنانی، سڕبی، بولگاری، کڕواتی، نەرویجی، سلۆڤاکی، لیتوانی، سلۆڤینی، لاتڤی، ئیستۆنی، بەنگالی و سواهیلی. 
  1. Now Brief: تایبەتمەندی Now Brief پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، زمان، مۆدێلی ئامێر یان ئەپەکان جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی پێویستی بە گرێدراوی بە تۆڕی ئینتەرنێت هەبێت. ئاگانامەی خشتەی ڕووداو و بۆنەکان لەگەڵ ئەو ئەپانەی ساڵنامەدا پاڵپشتیدەکرێت کە داتابەیسی ساڵنامەی Android بەکاردەهێنن و ئەگەر Samsung Calendar دامەزرابێت بەردەستە. 
  2. Note Assist: تێبینییەکە دەبێت لانیکەم 200 پیتی تێدابێت بۆ ئەوەی کرداری داڕشتنی خۆکار/پوختەکردن کاربکات. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت
  3. Transcript Assist: تایبەتمەندییەکانی Summary (پوختە) و Transcription (نووسینەوە)ـی Transcript Assist پێویستیان بە گرێدراوی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. تایبەتمەندییەکان بۆ Transcript Assist تەنها لەسەر ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Voice Recorder یان ئەو فایلانەی کە تۆمارکراون بە بەکارهێنانی ئەپە پێشوەختە دامەزرێنراوەکانی Samsung Phone و Samsung Notes یان ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Interpreter بەردەستە. ڕەنگە تایبەتمەندی تۆمارکردنی دەنگ لە ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Phone لە هەندێک وڵات پاڵپشتی نەکرێت. پێویستە ماوەی فایلە دەنگییەکان لە 3 کاتژمێر کەمتر بێت بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت. تایبەتمەندیی دروستکردنی پوختە بۆ Transcript Assist کاتێک چالاکدەکرێت کە ژمارەیەکی دیاریکراوی پیتەکان بەدی دەکرێن. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
  4. Circle to Search: Google هێمایەکی بازرگانی Google LLCـیە. لەسەر ئامێرە دیاریکراوەکان بەردەستە و گرێدراوی ئینتەرنێت پێویستە. لەسەر ئەپ و ڕووکارە گونجاوەکان کاردەکات. ڕەنگە ئەنجام بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبێت. دروستیی وەڵامەکان بپشکنە. تێڕوانینی گشتی ژیریی دەستکرد و زۆر شتی تر بەپێی وڵات و زمان دەگۆڕێت. ڕەنگە بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت. وێنەکان هاوشێوەکراون. زنجیرەکان کورتکراونەتەوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android و ئەپی Google بۆ دوایین وەشان نوێ بکەنەوە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونە بینراوەکان یان دەنگییەکان جیاوازبن. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. لەسەر ئەپی و بەرنامەی گونجاو، و تەنها لەگەڵ مۆسیقای دەورووبەر کاردەکات. مۆسیقای هێدفۆنەکان ناناسێتەوە یان ئەگەر دەنگی مۆبایل کوژاوەبێت.
  5. Google Gemini: Google و Gemini هێمای بازرگانیی .Google LLCـن. وەڵامەکان بپشکنە. ڕێکخستن پێویستە. گونجان و بەردەستبوون جیاوازە. +18. ئەنجامەکان بە مەبەستی ڕوونکردنەوەن. پێویستی بە بەشداریکردن هەیە. وێنەکان هاوشێوەکراون. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت. تایبەتمەندی Google Gemini پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوەی Google Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. لەسەر ئەپە گونجاوەکان کاردەکات. ڕەنگە تایبەتمەندییەکان بە پێی بەشداربوون جیاوازبن و ڕەنگە ئەنجامەکان جیاوازبن. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. لە ئێستادا، دەتوانیت هەژماری Googleـی تایبەتی خۆت کە بۆخۆت بەڕێوەیدەبەیت بەکاربهێنیت، یان هەژمارێکی کار یان قوتابخانە کە تیایدا بەڕێوەبەری هەژمارەکەت دەستڕاگەیشتنی بە Gemini چالاککردووە. پێویستە تەمەنت 13 ساڵ (یان تەمەنی گونجاو لە وڵاتەکەتدا) یان زیاتر بێت بۆ بەکارهێنانی Gemini لەگەڵ هەژماری Googleـی کەسیی یان قوتابخانە، وە 18 ساڵ یان زیاتر بیت بۆ بەکارهێنانی Gemini لەگەڵ هەژمارێکی کاری. Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات لەسەر دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامە دابینکراوەکان لەلایەن تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردەوە. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Galaxy AI کە لەلایەن Samsungـەوە دابینکراون بێبەرامبەرن. ڕەنگە وەشانی داهاتوو تایبەتمەندی باشترکراو یان خزمەتگوزاری نوێ لەخۆ بگرێت کە لەسەر بنەمای پارە پێشکەش دەکرێت. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێبکرێت بۆ تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی دابینکراو لە لایەنی سێیەمەوە. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Galaxy AI ئەو خزمەتگوزارییانەن کە لە ژێر "ژیریی پێشکەوتوو" لە مەرج و ڕێساکانی ئێستای خزمەتگوزارییەکانی Samsungـدا لیست کراون.
  6. Call Assist: تایبەتمەندی Live Translate پێویستی بە گرێدان بە تۆڕ هەیە بۆ وەرگرتنی نامەکانی پەیوەندیی تەلەفۆنی. لەگەڵ وەرگرتنی نامەکانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکان لە لایەن ئامێرەکەوە دەتوانێت بە بێ گرێدان بە تۆڕەوە وەرگێڕان بکات. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. تایبەتمەندی Live Translate تەنها لەسەر ئەپەکانی Samsung Phone و هەندێک ئەپی لایەنی سێیەم کە پێشوەختە دامەزرێنراون بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بە پێی زمان یان ناوچە جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە هەبێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات لەسەر دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامە دابینکراوەکان لەلایەن تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردەوە. 
  7. Interpreter: تایبەتمەندی Interpreter (وەرگێڕ) پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە هەبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەردەستبوون و تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان بەپێی ناوچە/وڵات، وەشانی OS/One UI، مۆدێلی ئامێر و دابینکەری خزمەتگوزاریی مۆبایل جیاوازبن.  ڕەنگە بەردەستبوونی زمانە پاڵپشتیکراوەکان جیاوازبێت.
  8. Call Transcript: تایبەتمەندیی Call Transcript پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە بۆ وەرگرتنی پەیوەندییەکان. تایبەتمەندی Summary (پوختە) بۆ Call Transcript توانای نووسینی پەیوەندییە تۆمارکراوەکانی هەیە بە شێوەیەکی خۆکار کاتێک ژمارەیەکی دیاریکراو لە پیتەکان بەدی دێن و لە ژێر سنووری پیتەکاندا بێت. ڕەنگە لە هەندێک وڵاتدا تۆمارکردنی پەیوەندی پاڵپشتی نەکرێت. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. لە ئێستادا لەسەر مۆبایلە پێشوەختە دامەزراوەکانی Samsung و ئەپی Voice Record بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بە پێی زمان یان ناوچە جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە هەبێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات لەسەر دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامە دابینکراوەکان لەلایەن تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردەوە. 
  9. زیادکراوی خزمەتگوزاری Knox لەسەر UEM/EMMـی سەرەکی بەردەستە، لەوانەش Microsoft Intune، VMware، Knox Suite و زیاتریش.
  10.