لەگەڵ Galaxy AIـدا بەبێ کێشە گەڕان ئەنجامبدە

گەڕانی وێبی هاوبەش لە نێوان ئامێرەکاندا بە وێبگەڕی Samsung بدۆزەوە. بەبێ کێشە بەردەوام بە لەو شوێنەی کە لەسەر مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرە کەسییەکەت وەستاویت. لەگەڵ Galaxy AIـدا، ناوەڕۆک لەسەرانسەری چەندین تابدا بدۆزەوە و خێراتر ئەوەی دەتەوێت بەدەستبهێنە.

ڕێگای زیرەکانە بۆ گەڕان

بزانە چۆن Galaxy AI ئەزموونی گەڕانت باشتر دەکات. هەر شتێک دەتهەوێت دەربارەی ئەو ماڵپەڕانەی کە سەردانیان دەکەیت بپرسە و پوختەیەک یان وەرگێڕانی لاپەڕەکان بە زمانی دڵخوازت بەدەستبهێنە. وێبگەڕی Samsung تەنانەت گرنگترین لاپەڕەکان و هەواڵی بەرهەمە نوێیەکان و زیاتریش بە دەنگی بەرز بۆت دەخوێنێتەوە.1,2

بە پارێزراوی بمێنەوە. بە متمانەوە گەڕان ئەنجامبدە

وێبگەڕی Samsung وادەکات هەست بە پارێزراوی و متمانە بەخۆبوون بکەیت لەکاتی گەڕاندا لەگەڵ دۆخی نهێنی و چوونەژوورەوەی وێبی بایۆمەتری و ڕێگریکەری ڕێکلام. گەڕانەکانی ناو وێبت بە سەلامەتی بهێڵەوە لەگەڵ پارێزبەندییەکانی ئاسایش و نهێنیپارێزیی Samsung Galaxyـی وەک دژە بەدواداچوونی زیرەک.

ئەزموونی گەڕانت بەرزبکەوە

لە سەرانسەری ئامێرەکانی Galaxyـدا چێژ لە گەڕانی بێکێشە و بەهێز وەربگرە. دەتوانیت لەو شوێنەی کە بەجێت هێشتووە بەردەوام بیت کاتێک لە نێوان مۆبایل و کۆمپیوتەری کەسییدا دەگۆڕیت. بە تەمەنی پاتری درێژکراوە لە ڕێگەی باشکردنی هاردوێری Galaxyـەوە گەڕانەکانت وێبت زیاتر کارامە بکە.3

وێبگەڕەکەت بە شێوازی خۆت ڕێکبخە

ئەزموونی گەڕانت باشتر بکە لەڕێگای سازاندنی شاشەکەت. دەتوانیت پێڕست و میلی URL بگوازیتەوە بۆ هەر شوێنێک کە دەتەوێت.4

تایبەتمەندییە زیرەکەکان، گەڕانی زیرەک

تایبەتمەندییە بەسوودەکان کە گەڕانی ناو وێبت باشتردەکەنەوە بدۆزەوە — یاریدەدەری ڤیدیۆ، پێرستی سازاندن، توانای دەسپێگەیشتنی خێرا و زیاتریش. دەتوانیت چێژ لە سەیرکردنی ڤیدیۆی پڕ بە شاشە وەربگریت و بەبێ دواکەوتن ماڵپەڕە دڵخوازەکانت بکەیتەوە.

زیاتر لە وێبگەڕەکەتدا بدۆزەرەوە

زیاتر لەوەی کە چاو دەبینێت بدۆزەوە. ئەم ئامۆژگارییە ناوخۆییانە ببینە بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە گەڕان وەربگریت.

* چوونەژوورەوە بۆناو وێبی Samsung تەنها بۆ ئەو ئامێرانە بەردەستە کە بایۆمەترییان هەیە و Android 7.0 یان سەرووتریان لەسەرە، و دەتوانرێت دوای قبوڵکردنی ئەو مەرج و ڕێسایانەی کە بۆ Samsung Account و Samsung Pass کارپێکراون بەکاربهێنرێت. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە چوونە ژوورەوەی وێبگەڕی Samsung، تکایە سەردانی  www.samsung.com/iq_ku/apps/samsung-pass/ بکە

پرسیارە باوەکان

  • کام لە ئامێرەکان پاڵپشتی وێبگەڕی Samsung دەکەن؟

    وێبگەڕی Samsung لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان کە Android بەکاردەهێنن، هەروەها لەسەر کۆمپیوتەرەکانی خاوەن Windows بەردەستە. دەتوانیت بە Samsung Accountـێک بچیتە ژوورەوە بۆ هاوکاتکردنی داتای گەڕان لەسەرانسەری هەموو ئامێرەکاندا.8
  • یاریدەدەری ڤیدیۆ تایبەتمەندییەکە کۆنتڕۆڵی زیاتر بە بەکارهێنەران دەدات لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکانی ئۆنڵاین. پاڵپشتی هەڵبژاردنەکانی وەک بینین بە شاشەی تەواو، پەخشکەری ناو لاپەنجەرە و کۆنتڕۆڵەکانی ئاماژەی لەمس دەکات بۆ ئاستی ڕووناکی یان دەنگ، بەگوێرەی لاپەڕەی وێب.9
  • توانای دەسپێگەیشتنی خێرا تایبەتمەندییەکی کورتەڕێگایە ئەو ماڵپەڕانە پیشان دەدات کە زۆرترین جار سەردان کراون کاتێک وێبگەڕی Samsung دەکەیتەوە. یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بە خێرایی بگەڕێنەوە بۆ پەڕە دڵخوازەکانیان بەبێ ئەوەی دووبارە گەڕان ئەنجامبدەن. تەنانەت دەتوانیت بابەتەکانی توانای دەسپێگەیشتنی خێرا بپشکنیت یان زیاد بکەیت، وەک فۆڵدەر و فایلە چەسپێنراوەکان، لەسەر ئامێرێکی تر بە Samsung Accountـەکەت.
  • بەڵێ. وێبگەڕی Samsung ڕێگەت پێدەدات دەست بە گەڕان بکەیت لەسەرانسەری هەموو ئامێرەکاندا. دەتوانیت دەستبکەیت بە خوێندنەوەی لاپەڕەیەکی وێب لەسەر مۆبایلەکەت و لەسەر کۆمپیوتەرە کەسییەکەت بە بێکێشە بەردەوام بیت.
  • بۆ هاوکاتکردنی وێبگەڕی Samsung لەسەرانسەری ئامێرەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەرە کەسییەکاندا، ئەوا لەسەر هەردوو ئامێرەکە بە هەمان Samsung Account بچۆ ناوەوە. بۆ بەردەوامبوون لە گەڕان لە نێوان ئامێرەکاندا، پێویستە Wi-Fi و بلووتووس چالاک بکرێن، و پێویستە تایبەتمەندی "بەردەوامبوونی ئەپ لەسەر ئامێرەکانی تر" چالاکبکرێت.
  • داشبۆردی نهێنیپارێزی زانیاری ڕاستەقینە دابین دەکات سەبارەت بە شوێنهەڵگرە قەدەغەکراوەکان و پارێزبەندییەکانی نهێنیپارێزی و ڕێکخستنەکانی ئاسایشی گەڕان. یارمەتیت دەدات چاودێری بکەیت و پاراستنی داتا بەڕێوەببەیت.
  • مۆدی نهێنی مۆدێکی گەڕانی تایبەتە لە وێبگەڕی Samsungـدا. Cookies و مێژووی گەڕان دەسڕدرێنەوە کاتێک هەموو تابەکانی مۆدی نهێنی دادەخرێن، لە کاتێکدا بابەتە پاشەکەوتکراوەکان تەنها لە مۆدی نهێنیدا بەردەست دەمێننەوە.
  • وێبگەڕی Samsung لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی تایبەتمەندییە ناوەکییەکانی نهێنیپارێزی لەخۆدەگرێت وەک Smart Anti-Tracking (دژە بەدواداچوونی زیرەک) و پاڵپشتی بۆ ڕێگریکەرەکانی ناوەڕۆک. ئەم ئامرازانە یارمەتی کەمکردنەوەی ڕیکلامەکان دەدەن و ڕێگری دەکەن لە بەدواداچوونی لایەنی سێیەم لە کۆکردنەوەی داتای گەڕان. وێبگەڕی Samsung لەسەر Android OS هەروەها Smart Anti-Tracking (دژە بەدواداچوونی زیرەک) وەک تایبەتمەندییەکی ناوەکی لەخۆدەگرێت، بەڵام پێویستە ئەپێکی لایەنی سێیەمی گونجاو لەگەڵ وێبگەڕی Samsung دابمەزرێنرێت بۆ قەدەغەکردنی ڕیکلامەکان.
  • وێبگەڕی Samsung تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لەخۆدەگرێت وەک Ask AI (پرسیارکردن لە ژیریی دەستکرد)، پوختەکردن، وەرگێڕان و خوێندنەوەی خاڵە سەرەکییەکان بە دەنگی بەرز. ئەم ئامرازانە یارمەتیت دەدەن پرسیار بکەیت سەبارەت بە ناوەڕۆکی لاپەڕەی وێب، پوختەی خێرا دروست بکەیت، لاپەڕەکانی وێب وەربگێڕیت و گوێ لە دەقی بەرجەستەکراو بگریت بۆ گەڕانی ئاسانتر.10,11,12
  • بەڵێ. هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لە وێبگەڕی Samsungـدا داوات لێدەکەن بە Samsung Account بچیتە ژوورەوە بۆ چالاککردنی ئەزموونی نێوان ئامێرەکان.
 

مۆبایلی زیرەکی Galaxy

 

ئەپ و خزمەتگوزارییەکان

  • وێبگەڕی Samsung لەسەر ئەو ئامێرانەی کە بە Android Q OS یان سەرووتر کاردەکەن بەردەستە.
  • وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
  1. ڕەنگە بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی Samsung AI پێویستییان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Samsung Account.
  2. ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بە پێی ناوچە/وڵات، وەشانی OS/One UI، مۆدێلی ئامێر و دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایل جیاوازبێت.
    • تایبەتمەندی Ask AI (پرسیارکردن لە ژیریی دەستکرد) بۆ وێبگەڕی Samsung پێویستی بە گرێدراوی تۆڕ و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. خزمەتگوزارییەکە لە Samsung Browser v29.0.4 و سەرووتردا بەردەستە. ڕەنگە کردار و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵات و ناوچە و زمان جیاواز بن. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
    • تایبەتمەندی Summary (پوختە) بۆ Browsing Assist پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. ڕەنگە خزمەتگوزارییەکە ئەرکێکی سنوورداری هەبێت یان لە هەندێک وێبسایتی پارەداندا بەردەست نەبێت. ژمارەی پیتەکان سنووردارە. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
    • تایبەتمەندی وەرگێڕان بۆ Browsing Assist پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە هەبێت.
    • تایبەتمەندی Read highlights aloud (خوێندنەوەی خاڵە سەرەکییەکان بە دەنگی بەرز) بۆ Browsing Assist پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە هەبێت. ڕەنگە خزمەتگوزارییەکە ئەرکێکی سنوورداری هەبێت یان لە هەندێک وێبسایتی پارەداندا بەردەست نەبێت. ژمارەی پیتەکان سنووردارە.
  3. بۆ بەردەوامبوون لە گەڕان بەناو نوێترین ماڵپەڕە سەردانکراوەکاندا لەسەر ئامێرێکی تر، پێویستە هەردوو ئامێرەکە بچنە ناو هەمان Samsung Account و بلووتووس چالاک کرابێت، و دەبێت فەرمانی "بەردەوامی ئەپەکان لەسەر ئامێرەکانی تر" چالاکبکرێت.
  4. بژاردەی ”show address bar at bottom (میلی ناونیشان لە خوارەوە نیشانبدە)“ تەنها بۆ وەشانی 16.0 یان بەرزتر بۆ ئامێرەکانی مۆبایل و وەشانی 21.0 یان بەرزتر بۆ تابلێتەکان بەردەستە.
  5. بینین لە پەخشکەری ناو لاپەنجەرەدا لە پەڕەی وێبە سنووردارەکاندا بەردەست نییە.
  6. دەتوانرێت زیادکراوی دیکەی بەسوود لە Galaxy Storeـدا بدۆزرێتەوە.
  7. دەکرێت زیادکراوەکان بۆ میلی ئامرازی خۆت کە دەستکاریکراوە زیاد بکرێن.
  8. وێبگەڕی Samsung لەسەر ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانە بەردەستە کە بە Windows 10 یان دواتر کاردەکەن.
  9. یاریدەدەری ڤیدیۆ لە وێبگەڕی Samsungـدا تەنها لەسەر ئەو ئامێرانە پاڵپشتی دەکرێت کە Android OS بەکاردەهێنن.
  10. خوێندنەوەی خاڵە سەرەکییەکان بە دەنگی بەرز تەنها لە وێبگەڕی Samsungـدا لەسەر Android OS بەردەستە.
  11. ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لە وێبگەڕی Samsungـدا لەسەر Android OS بەپێی ئامێر یان ناوچە جیاواز بێت.
  12. لەوانەیە بەردەستبوونی Ask AI (پرسیارکردن لە ژیریی دەستکرد) لە وێبگەڕی Samsungـدا لەسەر کۆمپیوتەرە کەسییەکان بەپێی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.