ئەمە کۆمپیوتەرێکە لە گیرفانتدا کە دەتوانیت ئەو کارانەی پێ بکەیت کە بە کۆمپیوتەر ناکرێت.
داینامیک ئەمۆلێد *٢
ڕوونترین و ڕووناکترین ڕووکار لە مۆبایلداڕووکاری داینامیک ئەمۆلێد *٢ ئینفینیتی-ئۆ لە گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلتڕا دا بڕی ١٥٠٠ یەکەی ڕووناکی هەیە بۆ بینینێکی ڕەنگاڵە و بێ تیشكدانەوە تەنانەت لە ڕۆژی ڕووناکیشدا.١ بەشێوەیەکی بەرچااو تیشکی شینیش کەمدەکاتەوە بۆ ئەوەی چاوەکان کەمتر ماندوو ببن.
*رووکاری داینامیک ئەمۆلێد لەسەر مۆبایلی گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا بڕوانامەی لەلایەن ڤی دی ئی جێرمەنی وەرگرت بۆ سەدا ١٠٠ قەبارەی رەنگی مۆبایل لە مەودای رەنگی دی سی ئای-پی ٣ دا، ئەمەش واتە وێنەکانت رەنگەکانیان کاڵ نین و ڕەنگی ڕوون و گەش دەبینیت بەبێ ئەوەی ئاستی ڕووناکیی مۆبایلەکە سنورداری بکات. ڕووکارەکە تا ئەوپەڕی ١٥٠٠ یەکەی رووناکی هەیە، ئەمەش جیاوازیی نێوان لایەنە تاریک و رووناکەکانی وێنە دیجیتاڵیەکان باشتر دەکات بۆ ئەوەی وێنەکان نایاب دەربکەون، جیاوازیی ڕەنگەکان بەڕێژەی ٣٠٠٠٠٠٠:١ ە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی نوقمی وێنە و ڤیدۆکانی مۆبایلەکەت ببیت.
*ئێس جی ئێس کۆمپانیای پێشەنگی جیهانی بۆ بڕوانامەپێدان، بڕوانامەی بایەخدان بە چاوی بەخشی بە ڕووکاری گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا بنەما لەسەر تواناکەی لەوەی دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەریەکانی تیشکی شینی زیانبەخش کەمبکاتەوە. ئەم بڕوانامەیە بەردەستە لەسەر ماڵپەڕی www.sgs.com
ڕووکاری خۆگونجێنەر بە ١٢٠ هێرتز
ڕووکاری ١٢٠ هێرتز وادەکات سەروخوارکردن زۆر ساف و خێرابێت و دەستکاریکردنەکان زۆر وەڵامدەر و هەستیار بن.٢ ئەمەش وادەکات نوسین بە ئێس پێن وەکو نوسینی سەر کاغەزی ڕاستەقینە وابێت بە پێنوسێکی ڕاستەقینە.٣ هەروەها بە شێوەیەکی ژیرانە خۆی ئەوە دەستنیشان دەکات چی دەکەیت بە شێوەیەکی خودکارانە ڕێژەی نوێبونەوە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی پاتریەکە زیاتر بەرگە بگرێت و کاتێکی زیاترت بداتێ بۆ خۆشی بینین.
لەهەر کات و شوێنێك بێت، یاری خۆت بکە
یاریکردن
لە هەرکوێ بیت دەتوانیت بە ئاسودەیی یارییەکی نایاب بکەیت- بەهۆی پرۆسێسەرە ژیرە نایابەکەی و سیستەمی فێنککردنەوەکەی و ڕووکارە ١٢٠ هێرتزیەکەیەوە یاریکردن چۆتە ئاستێکی بەرزتر.٢ وای-فای ٦ و وای-فای ئۆپتەمایزەر بەکاربێنە بۆ ئەوەی بەردەوام پەیوەست بیت بە ئیتنەرنێتەوە بە دواکەوتنێکی زۆر کەم بۆ ئەوەی راستەوخۆ یاری بکەیت.٤
ئەی پی
پرۆسێسەرە باشترکراوەکە کارێکی زیاتر دەکات بە پارچە ئەلیکترۆنیەکەی، ئەمەش واتە تۆ دەتوانیت سوودمەند بیت لە داگرتنی خێراتر و یاریکردن بەبێ دابەزانتن (کلاود گەیمینگ) - بەبێ وەستان یان دەرکەوتنی هێما خولاوە وەڕسکارەکەی لۆدینگ.٤
لەمەودوا سڕینەوە دەبێتە بژاردە
یادگە
بەهۆی ئێس پێنی بەهێز و تەکنۆلۆژیای ڤیدۆی ٨کەی، داهێنەرایەتیەکەت هیچ سنورێکی نابێت- تەنانەت یادگەکەشی. یادگەی ناوەکیی گالەکسی نۆت ٢٠ و گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا ٢٥٦ گیگابایتە و لەڕێی مایکرۆ ئێس دی کاردەوە یادگەی دەرەکیی تا ١ تێرابایت زیاد دەکرێت، کە هەمووی پێکەوە زیاتر لە ١ تێرابایت یادگەت بۆ بەردەست دەکات.5, 7
هێزێك بۆ ئەوەی تەواوی ڕۆژ کار بکەیت و یاری بکەیت، بەبێ دوودڵبوون
پاتریی ژیر بۆ تەواوی ڕۆژەکەت
توانستێکی پاتریی بە هێزی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێر (نمونەیی) وا دەکات ژیرترین پاتریی مۆبایلی گالەکسی تەواوی ڕۆژەکە وزە بە شێوەیەکی کارا بەکاربێنێت.٨، ٩ بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژانەی لەکاریت بەرگەت بگرێت و تەنانەت کاتی خۆشیش بەسەر ببەیت لە ئێواران و شەواندا.
-
بارگاویکردنەوەی هەرە خێرا
بارگاویکردنەوەی ٢٥ وات
بیکە بە کارەباوە و لە ماوەی ٣٠ خولەکدا بڕی سەدا ٥٠ بارگاویی بکەوە.١٠، ١١
-
بارگاویکردنەوەی خێرای بێ تەل ٢.٠
بێ تەل، خێرا
تەنها مۆبایلەکەت دابنێ و خێرا بارگاویی بکەوە.١٢
-
وایەرلێس پاوەر شێر
لە پشتی مۆبایلەکەتدا
دەتوانیت بیستۆکی بەدس و کاتژمێر و تەنانەت مۆبایلی هاوڕێکەشت بارگاوی بکەیتەوە.١٣
*کۆڕبەندی جێبەجێکارانی یو ئێس بی، کۆمپانیای (یو ئێس بی-ئای ئێف) لە ساڵی ١٩٩٥ دا دامەزراوە بۆ پشتیوانیکردن و خێراکردنی بازاڕ و لەخۆگرتنی ئامێرەکانی یو ئێس بی لەلایەن بەکارهێنەرەوە. بارگاویکردنەوەی هەرە خێرای گالەکسی نۆت ٢٠ ٥جی و نۆت ٢٠ ئەلترا ٥جی بڕوانامەی پێدراوە کە دەگونجێت لەگەڵ پێوەرەکانی یو ئێس بی ئەمەش واتە کاڵاکەت یەکدەگرێتەوە لەگەڵ بەرزترین پێوەرەکانی پیشەسازیەکە. ئەم بڕوانامەیە بەردەستە لە ماڵپەڕی www.usb.org بە ژمارەی TID3850,3576,3577.
پەیوەندیی ڤیدۆیی
پەیوەستبوونە هەرە خێراکە وادەکات تۆ بەردەوام پەیوەستبیت بە چواردەورتەوە
گوگڵ دوۆ پەیوەندیی ڤیدۆیی فول ئێچ دی کە کاردەکات لەسەر هەموو ئامێرەکان بۆ ئەوەی دڵنیایی بدات لەوەی تۆ هەرگیز ساتەکانت لە کیس ناچێت لەگەڵ ئەو کەسانەی گرنگن بەلاتەوە. وای-فای ٦ و وای-فای ئۆپتەمایزەر پەیوەندییەکە بە خێرایی و پارێزراوی کەمترین بڕینەوە دەهێڵنەوە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانت بەردەوام ڕوون بێت.٤، ١٤
*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش
*گوگڵ دوۆ هێمای بازرگانیی کۆمپانیای گوگڵە
دوو ڕووکاری گەورە، هێزێکی زیاتر دابین دەکەن
سامسۆنگ دێکس
لەڕێی سامسۆنگ دێکسەوە تۆ مۆبایلەکەت دەبەستیتەوە بە تەلەڤیزۆنەکەتەوە بە بێ تەل بۆ تەماشاکردنی فلیم یان بەکارهێنانی چەند بەرنامەیەک لەڕێی دێکسەوە لە هەمان کاتدا قسە بکەیت لەگەڵ هاوڕێکەت لەسەر مۆبایلەکەت.١٥،١٦ تەنانەت دەتوانیت مۆبایلە گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلتراکەت بکەیتە تەچ پاد یان بیکسبی بەکاربێنیت لەسەر مۆبایلەکەت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی و ئاسودەیی کۆنترۆڵی چواردەورەکەت بکەیت.
*لە بڵاوکردنەوەی یەکەمجاردا تەنها تەلەڤیزۆن پشتیوانی لێدەکرێت. پشتیوانیکردن لە ڕووکاری کۆمپیوتەری دانراوە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بڵاو بکرێتەوە
بەشداریپێکردن ئاسان و خێرا کراوە
بەشداریپێکردنی ئاسان
بەشداریپێکردنی فایلەکان ئاسان و خێرا کراوە لە پێشتر، بە زیادکردنی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی هوشیاریی چواردەور بۆ گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا. تەنها پانێڵی بەشداریپێکردن بێنە سەرەوە و بە مۆبایلەکەت ئاماژە بە مۆبایلی هاوڕێکەت بدە بۆ ناردنی وێنە و ڤیدۆ.١٧
*یو دەبلیو بی بەردەستە بەپێی وڵات
دڵخوازی هەموو مۆبایلە گالەکسیەکان
-
RAM powerful tech
بە خێرایی سەرسوهێنەرە ٨ گیگابایتی ڕامەکەی دەتوانیت پەخش و یاریکردن و داگرتنیش بکەیت.
-
Bixby your personal voice assistant
بیکسبی ڕێنمونیت دەکات کاتێك دەگەڕێیت بەناو مۆبایلی گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترا دا. تەنها فەرمانی پێ بکە و بیکسبی دەکەوێتە کار.١٨
-
Bixby Vision next-gen camera intelligence
کامێرەکەت ئاماژە بکە بە شتێكت و بیکسبی ڤیژن زانیاریت لەسەری دەداتێ.١٩
-
Audio AKG and Dolby Atmos
بڵندگۆی ستیریۆ و دۆلبی ئاتمۆس دەنگێکی نایابت بۆ دابین دەکەن
-
Hybrid SIM expandable memory or dual SIM
دوو سیم کارتی تێ بکە ئەگەر پێویستت بە دوو دانەیە، یان دانەیەکیان بکە بە یادگەی زیاتر لەڕێی مایکرۆ سیم کاردەوە.5, 20
-
eSIM the electronic SIM
وادەکات بە خێراییەکی دەستبەجێ سیمکاردەکان بگۆڕیت.٢١
-
Samsung Knox built-in security
ئاسایشی تەواوەتی دابین دەکات بۆ پارچە ئەلیکترۆنیەکان و بەرنامەکان بۆ پاراستنی داتا و زانیاریەکانت بە ڕاستەوخۆیی.
-
Biometric Authentication unlock with face or finger
مۆبایلەکەت بکەوە لەڕیی فەیس ریکۆگنیشن یان ئەلتراسۆنیک فینگەرپرینت. دەشتوانیت ژمارە و هێما و وشەی نهێنی دابنێیت بۆ پاراستنی زانیاری و داتاکانت.
-
IP68 water and dust resistance
مۆبایلەکەت دەپارێزێت لە پڕژەی ئاو و دڵۆپە و نقومبون تا ١.٥ مەتر لە ئاودا یان تا ٣٠ خولەک.٢٢
چی لە پاکەتەکەدایە
پارچە گرنگەکان دەربهێنە بۆ کارپێکردنی گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترا و ئەزموونێکی نایاب بکە.٢٣