AI بۆ هەمووان بەردەستە
بەشداربە لە سەردەمی نوێی تواناکاندا کە تیایدا بەرهەمەکانی AIـی Samsung دەخرێنە ڕوو.
لە مۆبایلە زیرەکەکان و تەلەفزیۆن و ئامێرەکانی ناوماڵەوە،
داهێنانەکانی AIـی ئێمە ژیانی ڕۆژانەت بۆ داهاتوویەکی باشتر دەگۆڕن.
وەک AIـیەکی متمانەپێکراو کە لێت تێدەگات،
ئێمە چارەسەرەکانی ئاسایشی وەک Samsung Knox و AIـی سەر ئامێر لە پێشینە دادەنێین، دڵنیات دەکەینەوە
کە بە ئارامی دەروونییەوە چێژ لە ژیانی پاڵپشتیکراو بە AI وەربگریت.
بزانە کە چۆن AIـی ئێمە بەهێزت دەکات
Galaxy AI
سەردەمی داهاتووی AI بۆ مۆبایل لەگەڵ هاوڕێیەکی AI دەستپێبکە کە هەنگاوێک لە پێش هەموو پێویستییەکتەوەیە.
تەلەفزیۆنی Samsung AI
Samsung Vision AI شاشەکان دەگۆڕێت بۆ چارەسەرێکی زیرەکی وەها کە ژیانی ڕۆژانە چێژبەخشتر بکات.
Bespoke AI
بە ئاسانی چارەسەرەکانی AI بۆ ئاسوودەیی زیاتر و کارامەیی باشتری وزە بەکاربهێنە19.
بزانە چی نوێ هەیە
* ڕەنگە بۆ بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی Samsung AI چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account پێویستبێت.
*Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات سەبارەت بە دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامەکان کە لەلایەن تایبەتمەندییەکانی AIـەوە دەدرێن.
*تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI هەتا کۆتایی 2025 بێبەرامبەر لەسەر ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Samsung Galaxy دابین دەکرێن. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێ بکرێت بۆ ئەو تایبەتمەندییانەی AI کە لە لایەنی سێیەمەوە دابینکراون.
* وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
* ڕەنگە تایبەتمەندییەکانی AI بەگوێرەی مۆدێلەکان و وڵاتەکان جیاوازبێت.
ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریێتی مۆبایل
1. Energy Score (بڕی وزە) لەسەر مۆبایلەکانی Android (Android 11 یان سەرووتر) بەردەستە و پێویستی بە ئەپی Samsung Health (v6.27 یان سەرووتر) هەیە. چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account پێویستە. ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی هەرێم یان وڵات جیاوازبێت. بۆ پشکنینی Energy Score، پێویستە ئەو زانیارییە تەندروستییانەی کە لە Samsung Galaxy Watch یان Samsung Galaxy Ring چاودێریکراون لەگەڵ Samsung Health Appـدا هاوکات بکرێن. بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە داتای چالاکییەکان و خەوی ڕۆژی پێشوو هەیە، لەگەڵ داتای لێدانی دڵ لە کاتی خەودا. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی نییە. ئەنجامەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.
2. پێویستی بە ئەپی Samsung Health (v6.27 یان سەرووتر) هەیە. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، ناوچە و زمان جیاوازبێت. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی نییە. ئەنجامەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.
3. ڕەنگە ئەنجامەکان بۆ هەر ڤیدیۆیەک بەپێی چۆنێیەتی دەنگەکان لە ڤیدیۆکەدا جیاوازبن. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. دەکرێت هەندێک جۆری دیاریکراوی دەنگ بدۆزرێنەوە وەک دەنگی مرۆڤەکان، مۆسیقا، هەوا، سرووشت، قەرەباڵغی و ژاوەژاو. ڕەنگە دۆزینەوەی ڕاستەقینەی دەنگ بەگوێرەی سەرچاوەی دەنگ و دۆخی ڤیدیۆکە جیاوازبێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
4. تایبەتمەندی Now Brief پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، زمان، مۆدێلی ئامێر یان ئەپەکان جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی پێویستی بە گرێدراوی بە تۆڕی ئینتەرنێت هەبێت.
5. Circle to Search هێمایەکی بازرگانیی Google LLCـە. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android و ئەپی Google بۆ دوایین وەشان نوێ بکەنەوە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونە بینراوەکان یان دەنگییەکان جیاوازبن. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. لەسەر ئەپی و بەرنامەی گونجاو، و تەنها لەگەڵ مۆسیقای دەورووبەر کاردەکات. مۆسیقای هێدفۆنەکان ناناسێتەوە یان ئەگەر دەنگی مۆبایل کوژاوەبێت.
20. S Penـی لەگەڵدایە. تایبەتمەندی Sketch to Image پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە ئەنجامی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Sketch to Image وێنەیەکی قەبارە گۆڕاوی هەتا 12 مێگاپیکسڵ بێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی کاڵی دیار لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لەلایەن AIـەوە دروستکراوە. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. دروستیی و متمانە بە دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە. S Penـی ناو بۆکسەکەی زنجیرەی Galaxy Tab S10 بەرگریی دژی ئاو و تۆزی هەیە و S Penـێکی خاوەن پلەی هەڵسەنگاندنی IP68ـە. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەی نوقمکردن لە ناو ئاوی پاک هەتا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆزی S Pen هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە یان نەمێنێت بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە. پێوانەکردنی بەرگری دژی تۆز بەگوێرەی بارودۆخی تاقیگەی لایەنێکی سێهەم تاقیکراوەتەوە: بۆ ماوەی 2 کاتژمێر، 2 کگم تۆزی تالک (گەورەترین تیرەی 0.05 ملم) بۆ هەر مەترێكی سێجا بە با نێردرایە نێو ژوورۆچکەیێکی تاقیکردنەوە کە ئامێرەکەی تێدا دانرابوو (فشاری هەوا لەنێو ئامێرەکەدا لەژێر ئاستی هەوای دەوروبەر ڕاگیرا). پلەی هەڵسەنگاندنی IP6X. ڕەنگە بەرگری دژی تۆز بەگوێرەی ڕەوشەکانی ڕاستەقینەی بەکارهێنان جیاوازبێت. پێش بەکارهێنان یان پێش ئەوەی بە تابلێتیەوە پەیوەستی بکەیت، هەر ئاوێکی زیادە بە قەڵەمی S Penـەوە هەبوو بە پارچە قوماشێکی وشک یان خاولی لێیبکەوە.
ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریێتی تەلەفزیۆن
6. ئامێرە پاڵپشتی کراوەکان بریتین لە Galaxy Watch 4 ↑ و مۆبایلی Galaxy (One UI 4.1.1 و سەرووتر) لەگەڵ نوێترین وەشانی سۆفتوێر. پێویستە ئامێرەکان بە هەمان Samsung Account چووبنە ژوورەوە. ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەسەر مۆدێلە دەستنیشانکراوەکانی تەلەفزیۆن بەردەستە.
7. بۆ S85D/ QN85D و سەرووتر دەگونجێت. تەنها بۆ هەندێک یاریی کۆنسۆڵ بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوون بە گوێرەی ناوەڕۆک و فۆرماتی یارییەکە جیاوازبێت.
8. ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆرمات جیاواز بێت. ڕەنگە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە، بۆ گرێدان بە PC و Game Modeجێبەجێ نەبێت.
9. دەکرێت Adaptive Sound Pro و Active Voice Amplifier لە ڕێکخستەکانی تەلەفزیۆن چالاک بکرێن. ڕێکخستنی بنەڕەتی ئەم تایبەتمەندییانەی تێدا ناچالاکە. تەنها هەندێک بەرهەم دەگرێتەوە.
10. پەخشکردنی ڕاستەوخۆ لەسەر ئامێرە مۆبایلەکان لەسەر Android OS 11.0 و وەشانی بەرزتر یان iOS 16.0 و وەشانی بەرزتر پاڵپشتی دەکرێت، هەروەها لەسەر Samsung TVsـی مۆدێلی 2025 و دواتردا بەردەستە. تەنها کاتێک کاردەکات کە تەلەفزیۆنەکە کوژاوەتەوە. پێویستە تەلەفزیۆن بە سەرچاوەیەکی کارەباوە گرێدرابێت بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە. پێویستە تەلەفزیۆن و ئامێری مۆبایل بە SmartThingsـەوە گرێدرابن بۆ ناردن و وەرگرتنی ئاگانامەکان.
11. ڕەنگە ژمارەی هەوڵی دروستکردنی ڕێگەپێدراو لە ڕۆژێکدا سنووردار بێت.
12. ئەم تایبەتمەندییە تەنها لە چەند ناوچە و مۆدێلێکی دیاریکراودا بەردەستە. تایبەتمەندی لەسەر کەناڵی ئالیاری، کەناڵی سەتەلایت و Samsung TV Plus بەردەست دەبێت. زانیارییە وردەکانی ئەکتەرەکە بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی پەیوەستن بەو ناوەڕۆکەی کە تەماشای دەکەیت دابیندەکرێن. ڕەنگە ئەم زانیارییانە هەمیشە تەواو یان ڕاست نەبن، بۆیە تکایە جارێکی تر زانیارییەکانی ئەکتەرەکە بپشکنە.
13. تایبەتمەندییەکە لە کاتی سەیرکردنی پەخشێکدا بە ژێرنووسەوە، کە لە ڕێگەی ئینپوتی ئەنتێناوە دابین دەکرێت بەردەستە. دەقی ژێرنووس کە لەلایەن پەخشکەرانەوە دابیندەکرێت وەردەگێڕێت و ڕەنگە کاتی دواکەوتن جیاوازبێت. دروستیی و متمانە بە ئەنجامەکان گەرەنتی نەکراوە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بە پێی مۆدێل، ناوچە، زمان یان کەناڵ جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک زمان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمان هەبێت، کە پێویستی بە ئینتەرنێتە. ڕەنگە تایبەتمەندییەکە لە هەر کاتێکدا بگۆڕدرێت، ڕابگیرێت یان کۆتایی پێبهێنرێت. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە.
ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریێتی ئامرازەکان
14. لە مانگی نیسانی ساڵی 2025ـەوە، AI Vision Inside دەتوانێت 37 بابەتی خواردن وەک سەوزە و میوەی تازە بناسێتەوە. ئەگەر خواردنەکە نەناسرێتەوە، ڕەنگە وەک شتێکی نەناسراو لیست بکرێت. AI Vision Inside ناتوانێت هیچ شتومەکێکی خۆراکی لە سەبەتەی دەرگای سەلاجە یان بەفرگردا دەستنیشان یاخود لیست بکات. لەسەر بنەمای مۆدێلەکانی فێربوونی قووڵ شتومەکی خۆراکی دەناسێتەوە، کە ڕەنگە جار جار نوێ بکرێتەوە بۆ باشترکردنی دروستیی.
15. ئەنجامی تاقیکردنەوەکە لەسەر بنەمای بەراوردکردنی پلەی گەرمی ڕێکخستنی ڕەسەنە لە کاتی بەکارهێنانی AI Energy Mode. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی بارودۆخەکانی بەرکارهێنان جیاوازبێت. ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر Android و iOS بەردەستە. پێویستی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە.
16. AI Home بە شاشەی LCDـی 7 یان 9 ئینچیی لەسەر بەرهەمەکە ئاماژەدەکات. بەو مانایە نایەت کە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی لە AI Home بەردەستن AI بن یان زانیاری گشتی یان دەرئەنجامی بەکارهێنانی AI بن. هەندێک کردار کە لە ڕێگەی AI Homeـەوە بەدەست دەگەن ئەلگۆریتمەکانی بنەمای AI بەکاردەهێنن، کە دەکرێت ماوە ماوە بۆ باشترکردنی دروستییەکەیان نوێبکرێنەوە. ڕەنگە ئەلگۆریتمەکانی سەر بنەمای AI زانیاری ناتەواو یان هەڵە دروستبکەن.
17. تواناکانی دۆزینەوە و هەستکردن لەسەر بنەمای شێوازی فێربوونی قووڵی تایبەت بە ئێمەن کە بە بەکارهێنانی کۆمەڵە داتایەکی پێشوەختە دیاریکراو ڕاهێنراون و ڕەنگە ئەنجامێکی نادروست یان هەڵە بەدەست بهێنێت. ڕەنگە جارجارە کۆمەڵە داتای نوێ بخرێنە ناو شێوازی فێربوونی تایبەت بە ئێمەوە بۆ باشترکردنی دروستییەکەی. هەستەوەری پێکهاتە بڵاوەکان بۆ هەموو کێشێک کاردەکات، لەکاتێکدا هەستەوەری قوماش بۆ 3.6 کیلۆگرام و کەمتر کاردەکات. ڕەنگە ئەنجامە ڕاستەقینەکان بەگوێرەی بەکارهێنانی تاکەکەسی جیاوازبن. بۆ ڕێگریکردن لە دڕان و شیبوونەوە، لەگەڵ قوماشی هاوشێوەدا بیشۆ.
18. ڕەنگە لەسەر هەموو جۆرە ڕووەکان کارنەکات. خێرایی خولانەوەی فڵچە تەنها لە کاتی بەکارهێنانی Active Dual Brush (فڵچەی دووانی چالاک)ـدا دەتوانرێت ڕێکبخرێت.
19. لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی بە بەکارهێنانی ستانداردی IEC. ڕەنگە ئەنجامە ڕاستەقینەکان و ڕێژەکانی پاشەکەوتکردنی وزە بەگوێرەی بارودۆخی بەکارهێنان، ناوچە، مۆدێل یان قەبارە جیاوازبێت.
تۆمارکردنی بەرهەم
Quick and easy product registration..
Receive up-to-date personalized services and tips.
ژمارهی سیریاڵەکەت داخڵ بکە /IMEI
Scan the QR code on your products for easy registration.
* ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەسەر ئامێرەکانی ناوماڵ و مۆنیتەرەکانی B2Cـی Samsung کە زیرەک نین پاڵپشتی دەکرێت.
ژمارهی سیریاڵەکەت داخڵ بکە /IMEI
Quick and easy product registration.
تۆمارکردنی بەرهەم نزیکە لە تەواوبوون!!
S/N یان IMEIـی دروستت داخڵ کردووە. ئێستا مۆدێلی بەرهەمەکەت هەڵبژێرە.
گەڕانی پێشبینی کراو
Galaxy Book3 Ultra
SM-G996BZKGEUA
Serial Number: R3CR508WNAH
ئەو ئامێرەی کە ئێستا بەکاری دەهێنیت پاڵپشتی لە کارایی کامێڕا ناکات.
تکایە بە ئامێرێکی جیاواز هەوڵبدەرەوە.