"75 The Frame

QA75LS03BAUXTW

  • شاشەی مات
  • دیزاینی چوارچێوەی هاوچەرخ
  • دۆخی هونەر

Size کەت هەڵبژێرە

  • چێژ وەرگرە لەو شتەی تێیدایە، نەک لە تیشکدانەوەکان
    شاشەی مات
  • بەجۆرێک دیزاینکراوە لە چوارچێوەیەکی وێنەی تەنک دەچێت
    دیزاینی چوارچێوەی هاوچەرخ
  • شوێنەکەت لەگەڵ چوارچێوەی سازێنراودا بگونجێنە
    چوارچێوەی شیاو بۆ ڕێکخستن
  • کاتێک The Frame دەکوژێتەوە، هونەرەکان پیشان دەدرێن
    دۆخی هونەر

FrameMake تەلەفزیۆنی تایبەت بە خۆتە

چێژ وەرگرە لەو شتەی تێیدایە، نەک لە تیشکدانەوەکان

شاشەی مات

دەتوانیت بەڕوونی چێژ لەوەی سەر شاشە وەربگریت و هەست بە پێکهاتەکانی هونەر بکە بەو شێوەیەی کە مەبەستە. چێژ لە هونەر ببینە وەک هونەر، تەلەفزیۆنیش وەک تەلەفزیۆن.

* بەرهەمی ئاسایی ئاماژەیە بە مۆدێلی پێشووی The Frame.

بەجۆرێک دیزاینکراوە لە چوارچێوەیەکی وێنەی تەنک دەچێت

دیزاینی چوارچێوەی هاوچەرخ

دیزاینە ڕەسەن و مۆدێرنەکەی بەبێ کەموکوڕی لەگەڵ ناوماڵەکەتدا تێکەڵ دەبێت تا ئاستی دیکۆری ماڵەکەت بەرز بکاتەوە.

شوێنەکەت لەگەڵ چوارچێوەی سازێنراودا بگونجێنە

چوارچێوەی شیاو بۆ ڕێکخستن

The Frame چەندین جۆری چوارچێوەی موگناتیسی پێشکەش دەکات کە دەتوانرێت بەپێی خواستی خۆت بێت بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی ڕەنگی دڵخوازت هەڵبژێریت یان تەنانەت بیگۆڕیت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە لەگەڵ شوێنەکەتدا بگونجێت.

* چوارچێوەی شیاو بۆ ڕێکخستن بە جیا دەفرۆشرێت.

کاتێک The Frame دەکوژێتەوە، هونەرەکان پیشان دەدرێن

دۆخی هونەر

The Frame بگۆڕە بە کارێکی هونەری کاتێک سەیری تەلەفزیۆن ناکەیت. دڵنیام حەزت لە سەیرکردنی کارە هونەرییە جوانەکان دەبێت لەسەر The Frame.

هونەر

گەلەری بەناوبانگی جیهانی لە ژووری دانیشتنتدا

فرۆشگەی هونەر

لە زیاتر لە 1,600 کاری هونەری لە دامەزراوە بەناوبانگە جیهانیەکانەوە لە فرۆشگەی هونەرەوە هەڵبژێرە. فرۆشگای هونەر توانای دەستپێگەیشتن هەر لە کارە کلاسیکە خۆشەویستەکانەوە بۆ شاکارە مۆدێرنەکان و هەتا وێنەگرتنی سەرسوڕهێنەر مسۆگەر دەکات.

* ئابوونەکردنی فرۆشگەی هونەر پێویستە بۆ توانای دەستپێگەیشتن بە کۆمەڵەیەکی تەواو. خزمەتگوزاری ئابوونەکردن بە کرێیە.
** دەکرێت پارچە هونەریەکان لە فرۆشگەی هونەردا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بگۆڕێن.
*** ڕەنگە فرۆشگەی هونەر لە هەندێک وڵات بەردەست نەبێت.

ساتە هەرە خۆشەویستەکانت بگرە چوارچێوە

وێنەی من

دەتوانیت بە ئاسانی وێنە فۆتۆگرافیەکانت بەرزبکەیتەوە و نمایشیان بکەیت یان پۆرترێتێکی نوێی خێزان نمایش بکەیت. هەروا بەسادەیی وێنەکانت بنێرە بۆ The Frame بەڕێگەی تەلەفۆنەکەت یان فلاش درایڤی USB.

* پێویستی بە داگرتن و دامەزراندنی ئەپی SmartThings دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی وێنە کەسییەکان بۆ The Frame بەڕێگەی ئامێری مۆبایل.

هونەری تۆ، بەڕێگەی تۆ

کانڤاسی مات

کانڤاسێکی مات لە پشتی وێنەکەت یان کارە هونەریەکەتەوە زیاد بکە بۆ ئەوەی زیاتر ڕیاڵستی دەربکەوێت. لە 5 پاشبنەمای مات و 16 ڕەنگ هەڵبژێرە بۆ دۆزینەوەی باشترین گونجاو.

هەست بە بوونت دەکات

هەستەوەری جوڵە

کاتێک هەستی کرد هاتوویتە ناو ژوورەکە، The Frame بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دادەگیرسێت بۆ پیشاندانی کارە هونەرییەکەت. کاتێک ژوورەکە بەجێدەهێڵیت، دەکوژێتەوە بۆ ئەوەی وزە پاشەکەوت بکەیت.

* هەستەوەری جوڵە دوای داگیرساندنی لە ڕێکخستنەکاندا چالاک دەبێت.
** ڕەنگە بەردەستبوونی هەستەوەری جوڵە بەپێی وڵات جیاواز بێت.

ڕووناکی گونجێنەر بۆ پارچە هونەریەکەت

هەستەوەری ڕووناکی

هەستەوەری ڕووناکی، ڕووناکی دەوروبەر دەسنیشان دەکات و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕووناکی و تۆنی ڕەنگی شاشەکە ڕێکدەخات بۆ ئەوەی دیمەنی سەرەکی کارە هونەرییەکە بپارێزرێت بەبێ گوێدان بە بارودۆخی ڕووناکی ژوورەکەت.

دیزاین

لەبار و گونجاو بۆ دیوار

پایەی دیواری Slim Fit

پایەی دیواری Slim Fit تەلەفزیۆنەکەت بە توندی لەسەر دیوارەکە ڕادەگرێت، هەر بۆیە لە هەموو گۆشەیەکەوە جوان دەرکەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا، تەنها یەک کێبڵی تەنک یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی دەوروبەری تەلەفزیۆنەکەت پاکوخاوێن بێت.

* ڕەنگە مەودای نێوان دیوار و تەلەفزیۆن بەپێی جۆری دیوارەکە و شێوازی دانانەکە جیاواز بێت.
** بۆ دامەزراندنی، One Connect Box پێویستە.
*** لەگەڵ کڕینی The Frame، پایەی دیواری Slim Fit، One Invisible Connect (5م) و One Connect Box لەگەڵ دایە.
**** One Connect Cable (15م) بە جیا دەفرۆشرێت.

بەرزییەک کە لەگەڵ شوێنەکەتدا بگونجێت

ستاندی شیاو بۆ ڕێکخستنی بەرزی

The Frame بە بەرزی دڵخوازی خۆت ڕێکبخە - بەرزی بکەرەوە بۆ ئەوەی شوێن بۆ ساوندباڕ و ئامێرەکانی دەوروبەری بکەیتەوە.

* ساوندباڕ بە جیا دەفرۆشرێت. ڕەنگە وێنەکان بەپێی مۆدێلی ساوندباڕەکە جیاواز بن.
** ستاندی شیاو بۆ ڕێکخستنی بەرزی پاڵپشتی ناکرێ لەسەر مۆدێلی The Frame 32 ئینچی.
*** مەودای ڕێکخستنی بەرزی 25 ملمە. وردەکاری قەبارە دەکرێ لە بەشی تایبەتمەندییەکان بدۆزرێتەوە. (ڕێکخستنی قەبارە بە ستاندەوە، ڕێکخستنی قەبارە بەبێ ستاند.)

ڕێکخستن

ئاسانکارییەکان بۆ سووڕانی شاشە بدۆزەرەوە

پایەی دیواری خولاوەی ئۆتۆماتیکی (Auto Rotating Wall Mount)

تەلەفزیۆنەکەت بسووڕێنە - بە شێوەی ئاسۆیی یان ستوونی - بە پایەی دیواری خولاوەی ئۆتۆماتیکی (Auto Rotating Wall Mount) بۆ ئەوەی بە ئەو شێوەی کە حەزت لێیە سەیری بابەتی دڵخوازی خۆت بکەیت.

* پشکنین بۆ بەرز و نزمی سەر دیوارەکە بکە: دەرکەوتن یان ناوچەی نایەکسان کاریگەری لەسەر خولانەوەی دەبێت.
** کێبلی ناو دیوار پاڵپشتی ناکرێت: کێبلی ناو دیوارەکان دەبنە بەربەست و ڕێگرن لە خولانەوەیەکی گونجاو.
*** نابێت هیچ ئێکسسواراتێکی پێوە ببەسترێتەوە جگە لە چوارچێوەی The Frame. (بۆ نموونە وێب کام و هتد)
**** وێنەکان ھاوشێوە کراون و تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن.
***** پایەی دیواری خولاوەی ئۆتۆماتیکی (Auto Rotating Wall Mount) بە جیا دەفرۆشرێت.
****** پایەی دیواری خولاوەی ئۆتۆماتیکی (Auto Rotating Wall Mount) لەگەڵ The Frameـی 43~65 ئینچی بەردەستە.

ئاسۆیی یان ستوونی؟ هەڵبژاردن بەدەست خۆتە

ستاندی خولاوەی ئۆتۆماتیکی (Auto Rotating Stand)

ستاندی خولاوەی ئۆتۆماتیکی (Auto Rotating Stand) ڕێگەت پێدەدات کە بە دڵی خۆت شاشەکە بە شێوەی ئاسۆیی یان ستوونی بسوڕێنیتەوە. بۆ ئەوەی بتوانیت چێژ لەو ناوەڕۆکە وەربگریت کە حەزت لێیەتی.

* نابێت هیچ ئێکسسواراتێکی پێوە ببەسترێتەوە جگە لە چوارچێوەی The Frame. (بۆ نموونە وێب کام و هتد)
** ستاندی خولاوەی ئۆتۆماتیکی (Auto Rotating Stand) لەگەڵ The Frameـی 43~55 ئینچی بەردەستە.
*** پایەی دیواری خولاوەی ئۆتۆماتیکی (Auto Rotating Wall Mount) بە جیا دەفرۆشرێت.
**** ستاندی خولاوەی ئۆتۆماتیکی (Auto Rotating Stand) دەتوانرێت تەنها لەسەر مۆدێلە گونجاوە دیاریکراوەکان دابنرێت. دەتوانرێت لیستی گونجان لە تایبەتمەندییەکاندا بدۆزرێتەوە.
***** وێنەکان ھاوشێوە کراون و تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن.

تەلەفزیۆنەکەت لە هەموو شوێنێک پیشان بدە

Studio Stand

The Frame لە دیوارەکە جیا بکەرەوە و تەلەفزیۆنەکەت لە هەر شوێنێکی ماڵەکەت دابنێ بە ستاندی سێپایەی تابلۆ کە تەلەفزیۆنەکەت دەگۆڕێت بە کارێکی هونەری.

* Studio Stand بە جیا دەفرۆشرێت.
** Studio Stand لەگەڵ The Frameـی 50~65 ئینچی بەردەستە.

وێنە

ملیارێک تۆنی ڕەنگ

ئاستی ڕەنگی 100٪ لەگەڵ Quantum Dot

تەکنەلۆژیای Quantum Dot هەموو تۆنێکی جوانی ڕەنگەکان بە 100٪ قەبارەی ڕەنگەکان پیشان دەدات کە لە هەر ئاستێکی ڕووناکیدا بە ڕاستی دەمێنێتەوە.

* ئاستی ڕەنگی 100٪ بە ستانداردی DCI-P3 پێوانە کراوە و لە لایەن VDE پشتڕاستکراوەتەوە.

زیرەکی پشت وێنە و دەنگێکی بەشکۆ

پرۆسێسەری Quantum ـی 4K

پرۆسیسەری Quantum ـی 4K کرداری هەمەلایەنە پێشکەش دەکات، زیرەکانە وێنە، دەنگ و بابەتەکانی تر باشتر دەکات بۆئەوەی ئەزموونی بینینێکی ورووژێنەرت پێشکەش بکات.

* ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆرمات جیاواز بێت. ڕەنگە گەورەکردنەوە، بۆ بەستنەوە بە کۆمپیوتەر و مۆدی یاری کارپێنەکرێت.

وێنەی باشترکراوی هۆشمەند بۆ چاوەکانت

دۆخی EyeComfort

مۆدی EyeComfortـی The Frame پاش خۆرئاوابوون و خۆرهەڵاتن بەکاتی ناوخۆیی، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕووناکی و ڕەنگی شاشەکەت ڕێکدەخات بۆ پاراستنی چاوەکانت.

زیرەك

دۆزینەوەی ئاسانی ناوەڕۆک

Smart Hub

Smart Hubـی نوێی سامسۆنگ کۆکردنەوە و دۆزینەوەی ناوەڕۆک دەخاتە پێشەوە و سەروو هەموو شتێک، بۆ ئەوەی کاتێکی کەمتر تەرخان بکەیت بۆ گەڕان و کاتێکی زیاتر بۆ سەیرکردن بەسەر ببەیت.

* ڕەنگە خزمەتگوزارییەکانی ناوەرۆک و پێشنیارەکان بەگوێرەی هەرێمەکان جیاواز بێت. لە پێش بەکارهێنان، دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان و سیاسەتی نهێنیپارێزی Smart Hub پێویستە.

ئامێری مۆبایلەکەت ئاوێنە بکە

ئاوێنەکردنی مۆبایل (Mobile Mirroring)

لەپێناوی ناوەرۆکێکی گەورەتر و باشتردا ئامێرەکانی مۆبایلەکەت لەڕێگەی SmartThings ئاوێنە بکە، یان لەگەڵ ئامێرەکانی Appleـی خۆت جووتی بکە و بەڕێگەی AirPlay هاوبەشیان بکە.

* ئەم خزمەتگوزارییە تەنها کاتێک کاردەکات کە تەلەفزیۆن و مۆبایل داگیرساون.
** پێویستی بە داگرتن و دامەزراندنی ئەپڵیکەیشنی SmartThings هەیە.
*** Apple و AirPlay هێمای بازرگانی .Apple Incـن، کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تر تۆمار کراون. AirPlay پێویستی بە ڤێرژنی iOS 12.3 یان نوێتر هەیە، یان macOS 10.14.5 یان نوێتر.
**** ڕەنگە بەپێی مۆدێل یان ناوچەی جوگرافی پاڵپشتی Apple AirPlay نەکرێت.

چەندین شاشە لەسەر شاشە گەورەکەت

فرە بینین

لە یەک کاتدا لەسەر هەمان شاشە، سەیری ئەوە بکە کە لەسەر تەلەفزیۆن و مۆبایلەکەت هەیە. تەنها ناوەڕۆکەکان کۆبکەرەوە بۆ ئەوەی هاوکات سەیریان بکەیت و تێکەڵەیەکی خۆت لە شاشەکان دروست بکە.

* پاڵپشتی مۆبایلی زیرەک بە Android OS و iOS دەکات.

دەنگ

دەنگێک کە لەگەڵ کردار دەجووڵێتەوە

دەنگی شوێنهەڵگری شتەکان (®Dolby Atmos)

بە دەنگێک کە هەست بە هەموو جووڵەیەک دەکات، لە هەموو دیمەنێکدا جیاوازییە هەستپێنەکراوەکان تاقی بکەرەوە. بە سپیکەری تایبەت کە دەنگ بۆ لای سەرەوە پەخش دەکاتەوە، دەتوانیت دەنگی سێ ڕەهەندی واقیعی ئەزموون بکەیت کە نزیکترت دەکاتەوە.

* پەخش کردنەوەی دەنگ بۆ لای سەرەوە تەنها بۆ The Frameـی 85/75/65/55 ئینچی بەردەستە.
** The Frameـی 50/43/32 ئینچی : OTS Lite

تەلەفزیۆن و ساوندباڕ بەشێوەیەکی نایاب هاوئاوازن

Q-Symphony

دەوروبەرت پڕ بکە لە دەنگێکی سازێنراو بە هاوئاهەنگییەکی نایاب. سپیکەرەکانی سەر ساوندباڕ و تەلەفزیۆنەکەت هاوکات دەکرێن بۆ ئەوەی هاوکار کاربکەن بۆ ئێفێکتی دەنگی گشتگیری باشتر بەبێ ئەوەی سپیکەرەکانی تەلەفزیۆنەکەت بێدەنگ بکەیت.

* پەخش کردنەوەی دەنگ بۆ لای سەرەوە تەنها بۆ The Frameـی 85/75/65/55 ئینچی بەردەستە.
** The Frameـی 50/43/32 ئینچی : Q-Symphony Lite
*** ساوندباڕ بە جیا دەفرۆشرێت. ڕەنگە وێنەکان بەپێی مۆدێلی ساوندباڕەکە جیاواز بن.
**** Q-Symphony تەنها لەگەڵ ساوندباڕێکی گونجاو بەردەستە. لە تایبەتمەندییەکانی بەرهەمی ساوندباڕدا بگەڕێ بۆ گونجاوبوونی Q-Symphony.

خاسییەتەکان

  • بەرهەم QLED
  • زنجیرەی LS
  • قەبارەی شاشە "75‎
  • دیققە ‎‎2,160 x 3,840‎‎

{{family.currentModel.displayName}}

{{family.currentModel.modelCode}}

ڕەنگ : {{chip.displayName}}
{{model.prices.currentPriceDisplay}}
لە {{model.prices.monthlyPrice}}/مانگێك بۆ {{model.prices.months}} مانگێك
یاخود {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price without VAT: {{model.prices.vatFreePriceFormatted}}

Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}

Price before: {{model.prices.priceDisplay}}

{{model.prices.priceDisplay}} {{model.prices.savePrice}}
  • {{summary.title}}

    {{summary.value}}{{summary.unit}}

  • {{summary.title}}

بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان

بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە

بینینی بەم دواییانە