Samsung Neo QLED نایابی دەگەیێنێتە ئاستی نوێ بە کوالێتی وێنە و دەنگی بێڕکابەر کە لە پۆلێکی جیاوازی خۆیدایە
Neo QLED Magazine Award
کواڵیتی وێنەی Neo QLED
تەکنەلۆژیای Quantum Matrix
چێژ لە وردەکارییە نایابەکان وەربگرە لە هەردوو تاریکترین و ڕووناکترین دیمەنەکاندا. تەکنەلۆژیای Quantum Matrix لە بنەما و ناخی وێنەی نایاب و درەوشاوەی Neo QLEDـدایە کە Quantum Mini LEDـی داهێنەرانە بەکاردەهێنێت (1/40ـمی قەبارەی LEDـی ئاسایی) بۆ دابینکردنی کۆنتڕۆڵی ڕووناکی وردتر.1
Quantum Mini LEDsـەکان وێنەی ئەسپێک دروست دەکەن. بەراوردێکی نێوان 2 ئەسپ هەیە. یەکێکیان بە گڵۆپی ئاسایی و ئەوی دیکەیان لەسەر تەلەفزیۆنێکی Neo QLED دروستکراوە. ئەسپێک لە شێوەی ڕاستەقینە هێواش هێواش دەجووڵێت و چیپێکی پڕۆسێسەری Neural Quantum هێواش هێواش خۆی نیشان دەدات.
پڕۆسێسەری Neural Quantum
ناوەڕۆکەکەت باشتر و گونجاوتر بکە بە بەرزکردنەوەی نایابی قەبارەی وێنە بە ژیری دەسکردی کە بە شێوەیەکی خۆکار دیمەن بە دیمەن خۆی ڕادەهێنێت و فێر دەبێت. پڕۆسێسەری فرە-زیرەکی ناوازەی سامسۆنگ، Neo QLED بەڕێوە دەبات بۆ ئەوەی باشترین ئەزموونی بینین پێشکەش بکات، گرنگ نییە سەیری چی دەکەیت.2
پڕۆسێسەری Neural Quantum خەریکی پڕۆسێسکردنی وێنەکانی یارییەکی بەیسبۆڵە. یاریزانێکی بەیسبۆڵ خەریکە دارەکەی دەجووڵێنێت بۆ ئەوەی لە تۆپەکە بدات.
دەنگی Neo QLED
®Dolby Atmos
و دەنگی شوێنپێهەڵگری شتەکان
خۆت زیاتە نوقم بکە لە ئەزموونی ئاستی داهاتووی ®Dolby Atmos بە تەکنەلۆژیای OTS (دەنگی شوێنپێهەڵگری شتەکان)ـی سامسۆنگ. OTS هەموو دیمەنێک بە دەنگێک دەگرێت کە شوێنپێی هەموو جووڵەیەک هەڵدەگرێتەوە، بۆیە هەست دەکەیت لە سینەمایەکەوە سەیری فیلم دەکەیت.
پیاوێک لە ژووری میوان چێژ لە دەنگی سێ دووریی پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێل لەسەر Neo QLED وەردەگرێت، وەک ئەوەی لە سینەمادا بێت.
Q-Symphony
ئەزموونی کوالیتی دەنگی بەهێز بکە بەهۆی هاوئاهەنگی تەواو لە نێوان تەلەفزیۆن و ساوندباڕەوە. لە کاتێکدا سپیکەری زۆربەی تەلەفزیۆنەکان کاتێک ساوندباڕ داگیرساوە بێدەنگ دەکرێن، Q-Symphonyـی سامسۆنگ ڕێگە بە تەلەفزیۆن و ساوندباڕە گونجاوەکانی دەدات کە لە هەمان کاتدا دەنگ بە هاوئاهەنگییەوە لێبدەن بۆ دروستکردنی دەنگێکی زیاتر سێ دووریی.3
لە سەرەتادا کاتێک Q-Symphony کوژاوەتەوە، دەنگ تەنها لە ساوندباڕەوە دێت، بەڵام کاتێک Q-Symphony دادەگیرسێت دەنگەکە لەگەڵ تەلەفزیۆن هاوئاهەنگ دەبێت.
دیزاینی Neo QLED
نوێترین Samsung Neo QLED بە 360 پلە دەسووڕێتەوە بۆ ئەوەی هەموو لایەکانی پیشان بدات.
-
دیزاینی Infinity One
-
شاشەی Infinity
-
سپیکەری شێوە بازنەیی
-
تەلەفزیۆنێکی Neo QLED پیشان دراوە کە Attachable Slim One Connectـی لە پشتەوە پێوە بەستراوەتەوە.
One Connect -
تەلەفزیۆنی زیرەکی Neo QLED
-
Smart Hub
ناوەڕۆکە دڵخوازەکەت لە یەک شوێندا بدۆزەرەوە، بۆئەوەی بتوانیت کاتێکی کەمتر لە گەڕان و کاتێکی زیاتر لە پەخشکردنی فیلم، یاری و زنجیرە دڵخوازەکانی خۆتدا بەسەربەریت.4
تەلەفزیۆنێکی Neo QLED لەسەر شاشەکەی Smart Hub پیشان دەدات کە لەلایەن Tizenـەوە پاڵپشتیکراوە.
تەلەفزیۆنێکی Neo QLED لەسەر شاشەکەی Smart Hub پیشان دەدات کە لەلایەن Tizenـەوە پاڵپشتیکراوە. خێزانێکی 3 کەسی پێکەوە سەیری تەلەفزیۆن دەکەن.
-
یاریکردنی Cloud
هەزاران یاریی Cloud و ئەپی سەربەخۆ لەسەر Neo QLEDـەکەت لەبەردەستتن. تەنها کۆنتڕۆڵکەرێکی لێ گرێبدە بۆ یاریکردن بە یارییە دڵخوازەکانت لەبەر ئەوەی چیتر پێویست بە کۆنسۆڵێکی یاریی جیاواز ناکات.5
ڕووکاری بەکارهێنەری Smart Hub لەسەر شاشەکە نمایش دەکرێت. سێ لۆگۆی خزمەتگوزاریی(NVIDIA GeForce Now ،XBOX و utomik) و کۆنتڕۆڵکەرێکی یاریکردن بە دەوری تەلەفزیۆنەکەدا دەسووڕێنەوە.
ژنێک بە کۆنتڕۆڵکەرێکەوە خەریکی گەڕان بەناو Smart Hubـدایە. ڕووکاری بەکارهێنەری Smart Hub لەسەر شاشەکە نمایش دەکرێت. سێ لۆگۆی خزمەتگوزاریی(NVIDIA GeForce Now ،XBOX و utomik) و کۆنتڕۆڵکەرێکی یاریکردن بە دەوری تەلەفزیۆنەکەدا دەسووڕێنەوە.
-
SmartThings
ئارام پاڵبدەوە و لێگەڕێ SmartThings بەبێ کێشە بە هەموو ئامێرە زیرەکەکانی ناوماڵتەوە کە لەدەوری شاشەکەتن گرێبدرێت، بۆ ئەوەی چاودێری و کۆنتڕۆڵیان. بە ناوەندێکی IoTـی ناوەکی، ئێستا دەتوانیت بە تەواوی چێژ لە گرێدراوی باشترکراو وەربگریت بەبێ هیچ ئامێرێکی زیادە.6
-
چەندین یاریدەدەری دەنگی
Bixby یاخود یاریدەدەری دەنگیی Amazon Alexa - خۆت هەڵبژێرە. تەنها پێویستە بۆ SolarCell Remoteـەکەت قسە بکەیت.8 ئەم یاریدەدەرە دەنگیانە بۆ گەڕان بەدوای نمایشەکان، کردنەوەی ئەپەکان و زۆر شتی تر بەکاربهێنە.8 7
ئایکۆنی مایکی سەر SolarCell Remoteـەکە جەختی لەسەر کراوەتەوە. پیاوێک بۆ ڕیمۆتەکە قسە دەکات و دەڵێت "فیلمی ئەکشنم پیشان بدە."
Neo QLED
ـی خۆت هەڵبژێرە
پێکهاتە
-
جۆر
-
قەبارەی شاشە
-
وردیی
-
ڕێژەی جیاوازیی
-
چارەسەرکەر
-
HDR
- جووڵەی یاری
جووڵەی یاری
-
تەکنەلۆژیای دەنگیی Dolby Atmos®
-
تەکنیکی دیاریکردنی ئاراستەی دەنگ
-
دیزاین
-
تەلەفزیۆنی زیرەك
* تەلەفزیۆنی ژمارە 1ـی جیهان: سەرچاوە – Omdia، کانوونی دووەمی 2022. ئەنجامەکان بە مەبەستی پشتگیری لە سامسۆنگ نییە. مەترسی لە دوای هەر پشتبەستنێک بەم ئەنجامانە لە ئەستۆی لایەنی سێیەمە.
* وێنەکان تەنھا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. تایبەتمەندییەکانی ڕووکار و دیزاین کە کاریگەرییان لەسەر کارایی بەرهەم نییە، دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن.
- ئەو LEDـە ئاساییانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە لەسەر بنەمای بەرهەمەکانی LEDـی خودی سامسۆنگە.
- ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆرمات جیاوازبێت. ڕەنگە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە، بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی و مۆدی یاری کارنەکات.
- Q-Symphony: سەیری تایبەتمەندییەکانی بەرهەمی ساوندباڕ بکە بۆ پشکنینی گونجاوبوون لەگەڵ Q-Symphony. ساوندباڕ بە جیا دەفرۆشرێت.
- Smart Hub: ڕەنگە خزمەتگوزارییەکان و پێشنیازی ناوەڕۆك بەپێی
ناوچە
جیاوازبن. پێویستە بەرلە بەکارهێنان ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان و سیاسەتی نهێنیپارێزیی Smart Hub
دەرببڕیت.
هەندێك لە خزمەتگوزارییەکان دوای خۆ-تۆمارکردن و بەشداربوون بەردەستدەبن بۆ سەیرکردن. پێویستی بە
Samsung Account
هەیە. ڕووکاری بەکارهێنەر دەکڕێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت.
- ا. پێویستت بە Samsung Account دەبێت بۆ دەستگەیشتن بە تەواوی ئەو تایبەتمەندییە زیرەکانەی کە لە ڕێگەی ئامێرەکەتەوە بەردەستن، لەوانە خزمەتگوزارییە زیرەکەکانی لەسەر بنەمای تۆڕ، ئەپەکانی وەک یارییەکان و خزمەتگوزارییەکانی پەخشکردن، کارایی smart home و زۆری تر.
- ب. ئەگەر بڕیاردەدەیت کە بە Samsung Account نەچیتە ناو ئامێرەکەتەوە، تەنها دەتوانیت بە تەلەفزیۆنی زەمینی (تەنها بۆ ئەو ئامێرانەی کە تیونەریان هەیە) و ئامێرە دەرەکییەکان، بۆ نموونە لە ڕێگەی HDMIـەوە گرێیبدەیت. ئەگەر پێشتر Samsung Accountـت نەبێت، دەتوانیت لێرەوە بە ئاسانی هەژمارێک دروست بکەیت: https://account.samsung.com/membership/intro - خۆتۆمارکردن بەخۆڕاییە! مەرج و ڕێساکان جێبەجێ دەکرێن.
- یاریکردنی Cloud: ڕەنگە تایبەتمەندی و یارییە پاڵپشتیکراوەکان بەپێی وڵات و مۆدێل جیاوازبن. لەوانەیە پێویستت بە کۆنترۆڵکەرێک ببێت بەپێی ئەو یارییە تایبەتەی کە لە Gaming Hub (هەبی یاریکردن)ـەوە دەیکەیت. کۆنتڕۆڵکەر بە جیا دەفرۆشرێت. ڕەنگە پێویستت بە داگرتنی هەندێک ئەپ هەبێت بەپێی یاری یان خزمەتگوزارییەکە. لەوانەیە پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت، بەشداربوون لە خزمەتگوزاریی تری یاریکردن ببێت. خزمەتگوزارییەکانی ناوەڕۆک دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن. پێویستی بە Samsung Account هەیە. ڕووکاری بەکارهێنەر دەکڕێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت.
- SmartThings: ڕەنگە تەکنەلۆژیا، کردارەکان و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەگوێرەی وڵات، دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ، یان بەرهەم جیاوازبێت و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە گۆڕانکاریان تێدا بکرێت. پێویستیی بە گرێدراوی Wi-Fi، بلووتووس یان تۆڕی تری بێتەل و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئامێرە گرێدراوەکان بەجیا دەفرۆشرێن. بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای calm پێویستی بە ڕەزامەندیدان لەسەر هەردوو ئاگاداری نهێنیپارێزیی SmartThings و ئەو ئامێرەی خۆکارانە تۆمارکراوە هەیە. ڕووکاری بەکارهێنەر دەکڕێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت.
- چەندین یاریدەدەری دەنگی: ڕەنگە سامسۆنگ پێشکەشکردنی بەشێک یان تەواوی خزمەتگوزارییەکانی یاریدەدەری دەنگ بگۆڕێت/هەڵپەسەرێت/بوەستێنێت لە هەرکاتێکدا بەبێ هۆشداری یان ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە. ڕەنگە ناوەڕۆک، خزمەتگوزارییە تەلەفزیۆنییەکان و تواناکانی کە بەوێنە نیشاندراون، لە هەموو ناوچە و هەرێمێك بەردەست نەبن. پێویستی بە Samsung Account هەیە. فەرمانەکانی دەنگی Bixby ئینگلیزی (ئەمریکا/بەریتانیا)، فەرەنسی، ئیسپانی، ئەڵمانی، ئیتالی، چینی و کۆری دەناسێتەوە. هەموو زاراوە و دیالێکت و دەربڕینەکان ناناسرێنەوە. Amazon، یاریدەدەری دەنگیی Alexa، و ھەموو لۆگۆ پەیوەندیدارەکان هێماکانی بازرگانیی .Amazon.com, Inc یان لقەکانی ئەون.
- بۆ بارگاویکردنی ڕیمۆتەکە بە وزەی خۆر، ڕیمۆتی تەلەفزیۆنەکە بە شێوازێک دابنێ کە پانێلی وزەی خۆرەکە ڕووی لە سەرەوەبێت
- ئێکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشترێن
- پایەی دیواری خولاوەی خۆکار دەتوانرێت تەنها لەسەر مۆدێلە گونجاوە دیاریکراوەکان دابنرێت. سەیری تایبەتمەندییەکانی پایەی دیواری خولاوەی خۆکار بکە بۆ پشکنینی گونجاوی.
* وێنەکان ھاوشێوەن و تەنھا بۆ وێناکردنن. تایبەتمەندیەکانی دەرکەوتن و دیزاین کە کاریگەرییان لەسەر کارایی بەرهەم نییە بەبێ ئاگادارکردنەوە دەتوانرێت بگۆڕدرێن.
* تکایە بۆ هەر مۆدێلێک سەردانی لاپەڕەی وردەکاری بەرهەم بکە.