بارگاویکەری بێتەلی سەیارە
بۆ زۆربەی جۆرەکانی تەلەفۆنی مۆبایل کە پاڵپشتی دەکەن لە بارگاویکردن بێتەل - تەنانەت جۆری نووشتاوەکان - زۆر باشە!
ئامێری بارگاویکردنی بێتەلی ئوتومبێل، مۆبایلەکان بە قەبارەی جیاواز لەخۆ دەگرێت، تەنانەت ئەو مۆبایلانەی کە خراونەتە ناو بەرگی ئەستووری 3 ملم. ئامێری بارگاویکردنی بێتەلی ئوتومبێل لەگەڵ ئامێرەکانی Android و iOS کە پاڵپشتی لە شەینی بێتەل دەکەن دەگونجێت. هەربۆیە تەنیا پێویستە تەلەفۆنەکەت بخەیتە ناوی و لێیگەڕێیت تاکوو بارگاوی بێتەوە!
* ئادەپتەر(کەلە)ی لەگەڵ نییە.
** کەیبڵی USB-C بۆ USB-Aی لەگەڵ نییە.
*** لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆییە. تاقیکردنەوەکانی بارگاویکردن تەنیا بە بەرگەکانی Samsung ئەنجام دراوە.
**** ڕەنگە ماوەی بارگاویکردن بەگوێرە بارودۆخی بارگاویکردن، کەرەسەی بەرگ، جۆری ئامێر و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
*****وێنە بۆ مەبەستی ڕونکردنەوە نیشان دراوە.
بەخێرایی بارگاوی بکەرەوە
ئامێری مۆبایلەکەت بە ئاسوودەیی لەناو ئوتومبێلەکەتدا بەشێوەی بێتەل بارگاوی بکەوە. بارگاویکردنی بێتەلی 9 واتی ئوتومبێل پاڵپشتی لە ئامێرەکانی Samsung Galaxy، و تا 7.5 وات بۆ مۆبایلی ئایفۆن دەکات. تەنانەت تا 5 وات هێز دەدات بە ئامێرەکانی خاوەن تونای Qi.
* ئادەپتەر(کەلە)ی لەگەڵ نییە.
** کەیبڵی USB-C بۆ USB-Aی لەگەڵ نییە.
*** ماوەی بارگاویکردن لەوانەیە بەگوێرەی بارودۆخی بارگاویکردن، کەرەسەی بەرگ، جۆری ئامێر و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
**** پێویستی بە کەلەیەکە کە 15 وات یان زیاتر بەرهەم بێنێت بۆ fast wireless charging تا 9 وات (بارگاویکردنی خێرا لە کاتی بەکارهێنانی پۆرتی USBی ئۆتۆمبیل بەردەست نییە).
***** گونجاوە لەگەڵ مۆدێلەکانی Apple iPhone 8 و نوێترین مۆدێلەکانی خاوەن توانای Qi (پاڵپشتی دەکات لە بارگاویکردن تا 7.5 وات).
بە خودکار تەلەفۆنەکەت دەگرێت و بەری دەدات.
ئامێرەکەت لەسەر ئامێری بارگاویکردن دانێ و گیرەکە بە خودکار دادەخرێت بۆ ئەوەیکە تەلەفۆنەکەت بەقایمی ڕاگرێت. کاتێک کە ئوتومبێلەکە کوژاوەتەوە، بە ئاسوودەیی تەلەفۆنەکەت ئازاد دەکات.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕونکردنەوە نیشاندراوە.
هەم بۆ بینینی دیمەنی ئاسۆیی و هەم بۆ ستوونی بە ئارامی دەسووڕێت.
ئامێری بارگاویکردنی بێتەلی ئوتومبێل دەسووڕێت، بۆ ئەوەی بتوانیت شاشەکەت لە حاڵەتی ئاسۆیی یان ستوونی ببینیت. وە بە باشی لەناو دەرچەی هەوای ئۆتۆمبێلەکەتدا جێی دەبێتەوە بۆ ئەوەی پشتگیرییەکی زۆر بۆ ڕاگرتنی ئامێرەکەت دابین بکات.
* ڕەنگە ئاسانی دامەزراندن بەگوێرەی مۆدێلی ئوتومبێل و شێوەی دەرچەی هەوای ئوتومبێلکە بگۆڕێت.
** وێنە بۆ مەبەستی ڕونکردنەوە نیشان دراوە.
*** بۆ دڵنیایی لەوەیکە کەمترین تێکەڵبوون هەبێت لەگەڵ دوگمەکان یان شاشەی ئۆتۆمبیل، ڕادەسپێردرێت کە بارگاویکەری بێتەل بە دەرچەی هەوای لای گەشتیار ببەسترێتەوە.
بە هەموو جۆرە دەرچەیەکی هەواوە دەبەسترێتەوە.
ئامێری بارگاویکردنی بێتەلی ئوتومبێل بەقایمی دەبەسترێتەوە بە دەرچەکانی هەوای ئوتومبێل لە قەبارە و شێوەی جیاوازدا. دەرچەکان چ ئاسۆیی بن یان خود ستوونی، بە ئاسانی و تەلەفۆنەکەت بە قایمی ڕادەگرن.
* توانایی لە دامەزراندنی ئامێری بارگاویکردنی بێتەلی ئوتومبێل لەوانەیە پشت ببەستێت بە شێوە و/یان درێژی باڵی دەرچەی هەوا.
خاسییەتەکان
پاڵپشتی
دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لات دروست بووە دەربارەی بەرهەمەکە
پرسیار و وەڵامە باوەکان
- بۆ دۆزینەوەی ئامێرێکی لەگەڵەکەت دەستبکەوە بە کاربردنی ئەپلیکەیشنی Samsung Find
- چۆنیەتی دانانی فیلمی پاراستن بۆ مۆبایلی Galaxy Z Flip5
- انی لایەنی سێیەم لەسەر ئامێرەکانی گالاکسی
- بۆ بهكارهێنانی ئەپلیكەیشنی Samsung Find بۆ وەرگرتنی موقعیتەكەت بە دوستانت، زێرەک، خێزان، و پەیوەندیانی تر
- چۆنیەتی دانانی فیلمی پاراستن بۆ مۆبایلی Galaxy Z Fold5
{{family.currentModel.displayName}}
{{family.currentModel.modelCode}}
Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price before: {{model.prices.priceDisplay}}
-
{{summary.title}}
-
{{summary.title}}
بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان
بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە