یارمەتی زیرەک، کە هەمیشە بەردەستە

لەگەڵ Bixby ڕۆژەکانت ئاسانتریش بکە. تەنها بە بەکارهێنانی دەنگت هەموو ئامێرە Galaxyـەکانت کۆنتڕۆڵ بکە — بە ئاسانی بچۆ ناو ئەپەکان یان تایبەتمەندییەکان، دەستکاری ڕێکخستنەکان بکە و زیاتریش. بە بەکارهێنانی وشەکانی خۆت لە Bixby بپرسە و وەڵامی خێرا وەربگرە بۆ پرسیارە سروشتییەکانت کە هاوشێوەی ئاخافتنن. بە ئاسودەیی زیاتر یارمەتی پێویست بەدەستبهێنە لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی توانای دەسپێگەیشتنیدا.

بە Bixby چێژ لە ژیانی گرێدراو وەربگرە


بە ئاسانی بە Bixby کۆنتڕۆڵی هەموو ئامێرە Galaxyـەکانت بکە وەک مۆبایلی زیرەک، Tab، Watch، Buds، ئامێری Book و زۆر زیاتر.1,2

بە باشی جووتدەکرێت لەگەڵ

 

مۆبایلی زیرەکی Galaxy

 

Galaxy Watch

زۆرترین سوود لە Bixby وەربگرە


ئامێرە زیرەکەکان بە ئاسانی بەڕێوەببە. ئەگەر ئامێرەکان بە SmartThingsـەوە گرێدرابن، ئەوا Bixby ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانت بە فەرمانی دەنگی سادە یان ئاماژە لەمسییەکان. لە گۆڕینی کەناڵەکانی تەلەفزیۆن هەتا کوژاندنەوەی هەموو گڵۆپەکان لە شەودا، تەنها بیسپێرێ بە Bixby.

سێ ئافرەت کە خواردنەوەیان بەدەستەوەیە سەیری هەمان شوێن دەکەن، وەک ئەوەی ڤیدیۆیان بگیرێت. سێ ئافرەت کە خواردنەوەیان بەدەستەوەیە سەیری هەمان شوێن دەکەن، وەک ئەوەی ڤیدیۆیان بگیرێت.
شاشەیەکی تۆمارکردنی ڤیدیۆ لەسەر مۆبایلێکی زیرەک نیشاندراوە. شاشەکە سێ ژن نیشاندەدات کە خواردنەوەیان بەدەستەوەیە. شاشەیەکی تۆمارکردنی ڤیدیۆ لەسەر مۆبایلێکی زیرەک نیشاندراوە. شاشەکە سێ ژن نیشاندەدات کە خواردنەوەیان بەدەستەوەیە.

بە Bixby کۆنتڕۆڵی Galaxyـەکەت بکە

Bixby کۆنتڕۆڵی کرداری جۆراوجۆر و خزمەتگوزاریی ڕەسەنی Galaxyـەکەت پێدەبەخشێت، بۆ ئەوەی ئێستا بتوانیت بە شێوەیەکی سروشتی و گونجاو چێژ لە تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەکانی Galaxy وەربگریت.

“سڵاو Bixby، بگۆڕە بۆ کامێڕای پێشەوە و دەست بە تۆمارکردن بکە.”

پیاوێک لەسەر پردێک ڕادەکات و Galaxy Watchـێک لەسەر مەچەکی هەیە. پیاوێک لەسەر پردێک ڕادەکات و Galaxy Watchـێک لەسەر مەچەکی هەیە.
میلێکی نامە، نامەیەک لە Harryـەوە نیشاندەدات. نامەی، "من لە ماوەی 20 خولەکدا دەگەم." میلێکی نامە، نامەیەک لە Harryـەوە نیشاندەدات. نامەی، "من لە ماوەی 20 خولەکدا دەگەم."

بە Bixby کۆنتڕۆڵی Galaxyـەکەت بکە

Bixby کۆنتڕۆڵی کرداری جۆراوجۆر و خزمەتگوزاریی ڕەسەنی Galaxyـەکەت پێدەبەخشێت، بۆ ئەوەی ئێستا بتوانیت بە شێوەیەکی سروشتی و گونجاو چێژ لە تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەکانی Galaxy وەربگریت.

"سڵاو Bixby، نامەیەک بۆ Jake بنێرە کە من لە ماوەی 20 خولەکدا دەگەم."

کاری زیاتر ئەنجام بدە، بە شێوەیەکی کارامە


“ژمارەی تەلەفۆنیی Jane بدۆزەرەوە.”
“جیاوازی کات لە نێوان پاریس و سیئۆل چەندە؟”
“لە مۆدی چاوپێکەوتندا دەستبکە بە تۆمارکردنی.”

لەگەڵ Bixby کاتی خۆشی زیاتر بەسەربەرە3


“یارییە بەناوبانگەکانم پیشان بدە.”
"نوکتەیەکم بۆ بگێڕەوە."
“گۆرانی داهاتوو پەخشبکە.”

Bixby بۆ هەمووانە


بە یارمەتی Bixby توانای دەسپێگەیشتن بە ئامێرەکانی Galaxyـت ئاسانتر بکە. دەتوانیت بە دەنگت تایبەتمەندییەکانی توانای دەسپێگەیشتن چالاکبکەیت یاخود بکوژێنیتەوە، با Bixby نامە نەخوێندراوەکان بخوێنێتەوە و بە بەکارهێنانی کرداری وەسفکەری دیمەنی Bixby Vision باسی ئەوە بکات کە چی لەسەر شاشەکە هەیە.

تایبەتمەندیەکانی دەستڕاگەیشتن بە دەنگت چالاک بکە


"خوێنەری شاشە دابگیرسێنە."
"ڕێژەی زوومکردنی پەنجەرەی گەورەکەرەوە زیاد بکە."
"خۆڵەمێشی لە ڕێکخستنی ڕەنگدا دابنێ."3

ڕێنمایی بەکارهێنەری Bixby

پرسیارە باوەکان

  • Bixby چییە؟

    Bixby یاریدەدەری دەنگی Samsungـە کە یارمەتیت دەدات ئامێرە Galaxyـەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت بە بەکارهێنانی فەرمانە دەنگییە سادەکان. لەگەڵ Bixbyـدا، دەتوانیت کاری جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت، لە کردنەوەی ئەپەکان و ناردنی پەیامەکانەوە بۆ دانانی بیرخەرەوەکان و بەڕێوەبردنی ڕێکخستنەکانی ئامێر، بەبێ بەکارهێنانی دەست.
  • بەڵێ، Bixby دەتوانێت لە ڕێگەی SmartThingsـەوە کۆنتڕۆڵی ئامێرەکانی ماڵەکەت بکات. دوای گرێدان، دەتوانیت فەرمانە دەنگییەکان بەکاربێنیت بۆ بەڕێوەبردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرە زیرەکە گونجاوەکان. بۆ نمونە، دەتوانیت بڵێیت:

    "سڵاو Bixby، سپلیتی ژووری دانیشتن دابگیرسێنە."
  • بەڵێ. Bixby لەسەرانسەری هەموو ئامێرەکانی Galaxyـدا کار دەکات. بۆ نموونە، دەتوانیت داوا لە Galaxy Watchـەکەت بکەیت دەست بە ڕاهێنان بکات یان Galaxy Buds بەکاربهێنیت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تایبەتمەندییەکانی وەک Active Noise Canceling (هەڵوەشاندنەوەی ژاوەژاوی چالاک).
  • بەڵێ، Bixby پاڵپشتی گفتوگۆی فرە-قۆناخ دەکات، کە ڕێگە دەدات لە ناوەڕۆکی پرسیارەکانی دوابەدوایدا تێبگات. بۆ نمونە:
    ئەگەر بپرسیت، "کەش و هەوای Seoul چۆنە؟"
    پاشان بەدوای دا پرسیار بکەیت، "ئەی بەیانی؟"

    Bixby تێدەگات کە تۆ هێشتا ئاماژە بە کەش و هەوای Seoul دەکەیت.
 

مۆبایلی زیرەکی Galaxy

 

ئەپ و خزمەتگوزارییەکان

  • Bixby تەنها هەندێک شێوەزار و زاراوەی وەک: ئینگلیزی (هیندستان)، ئینگلیزی (بەڕیتانیا)، ئینگلیزی (ئەمریکا)، فەڕەنسی (فەڕەنسا)، ئەڵمانی (ئەڵمانیا)، ئیتاڵی (ئیتاڵیا)، یابانی (یابان)، کۆری (کۆریای باشوور)، چینی ماندارین (چین)، پورتوگالی (بەڕازیل)، ئیسپانی (ئەمریکای لاتینی) و ئیسپانی (ئیسپانیا) دەناسێتەوە).
  • ڕەنگە بەکارهێنانی Bixby لە هەندێک بارودۆخدا سنوورداربێت وەک لە کاتی تۆمارکردنی میدیا (ڤیدیۆ/یاری/دەنگ)، لە کاتی پەیوەندییەکان، مۆدی زۆرترین پاشەکەوتکردنی وزە (Maximum Power Saving)، مۆدی فریاگوزاری (Emergency)، و Samsung Kids.
  • وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
  • لە ئێستادا بەردەستە لەسەرGalaxy S26/S26+/S26 Ultra/S25/S25+/S25 Ultra/S25 FE/S24/S24+/S24 Ultra/S24 FE/S23/S23+/S23 Ultra/S23 FE/S22/S22+/S22 Ultra/S21/S21+/S21 Ultra/S21 FE/S20/S20+/S20 Ultra/S20 FE/S10/S10+/S10e/S10 Lite/S9/S9+/S8/S8+/S8 Active/S8 Lite/Z TriFold/Z Fold 7/Z Flip 7/Z Fold 6/Z Flip 6/Z Fold 5/Z Flip 5/Z Fold 4/Z Flip 4/Z Fold 3/Z Flip 3/Z Fold 2/Z Flip 5G/Fold/Z Flip/Note20 Ultra/Note20+/Note20/Note10+/Note10/Note10 Lite/Note9/Note8/A54 5G/A34 5G/A73 5G/A53/A53x/A33 5G/A82/A72/A52s/A52 5G/A52/A71 5G/A71/A51 5G/A51/A90/A80/A70s/A70/A60/A50s/A50/A8s/A Star/A9 2018/A9 Pro/A8 Star/M54 5G/M52/M62/F62/F52/Xcover Pro2/Xcover Pro/Tab S11 Ultra/Tab S11/Tab S10 Ultra/Tab S10+/Tab S10/Tab S10 FE+/Tab S10 FE/Tab S10 Lite/Tab S9 Ultra/Tab S9+/Tab S9/Tab S9 FE+/Tab S9 FE/Tab Active4 Pro/Tab S8 Ultra/Tab S8+/Tab S8/Tab S7+/Tab S7/Tab S7 Lite/Tab Active3/Tab S6/Tab S6 Lite/Tab Active Pro/Tab S5e/Tab A4/Tab Active/Tab S4/Tab A 10.5"/Tab A2/Watch8 Classic/Watch8/Watch7 Classic/Watch7/Watch6 Classic/Watch6/Watch 5 Pro/Watch 5/Watch 4 Classic/Watch 4/Watch 3/Watch Active2/Watch Active/Watch/Gear S4/Gear Sport/Gear S3/Buds 3 Pro/Buds 3/Buds 2 Pro/Buds 2/Buds Pro/Buds Live/Book5 Pro 360/Book5 Pro/Book5/Book4 Edge/Book4 Pro 360/Book4 Pro/Book4/Book3 Pro 360/Book3 Pro/Book3/Book2 Pro 360/Book2 Pro 15/Book2 Pro 13/Book2 360/Book2 Go/Book2/Book2 HDD/Book Pro 360/Book Pro/Book Odyssey/Book Go 5G/Book Go/Book Biz/Book/Book Flex 2 5G/Book Flex 2/Book Flex 2α/Book Ion 2/Notebook+2/Book Flex/Book Ion/Book Flex α/Book S/Notebook+/Notebook 9 Pro/Notebook 7 Pro/Notebook 7/Notebook 7 Spin/Notebook Odyssey/Notebook Pen/Notebook 9/Notebook 5/Notebook 3.
  • ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی وڵات/دابینکەری خزمەتگوزاری/زمان/مۆدێلی ئامێر/وەشانی OS جیاوازبێت.
  • ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Bixby و دابینکەرانی ناوەڕۆک بەپێی وڵات یان زمان جیاوازبێت.
  • Bixby کۆنتڕۆڵی چەند ئەپێکی دیاریکراو دەکات، لە داهاتوودا ئەپی تریش دەگرێتەوە.
  • چوونەژوورەوەی Samsung Account و گرێدانی تۆڕی داتای ئینتەرنێتی (Wi-Fi یان تۆڕی ئینتەرنێتی مۆبایل) پێویستە.
  • بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرەکانی کە SmartThings لەسەریان چالاکە لە ڕێگای Bixbyـەوە، سەرەتا ئامێرەکان بە ئەپی SmartThingsـەوە گرێبدە. بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی SmartThings بکە (زیاتر بزانە).
  1. بۆ کۆنتڕۆڵکردنی Galaxy Watch یان Buds بە Bixby، بە ئەپی Galaxy Wearable لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەتیەوە گرێیبدە و بەکاریبهێنە.
  2. بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئامێرانەی SmartThingsـیان لەسەر چالاکە بە Bixby (بە SmartTagـەوە)، سەرەتا ئامێرەکان بە ئەپی SmartThingsـەوە گرێبدە. بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی SmartThings بکە (زیاتر بزانە).
  3. بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی تایبەتمەندییە دەنگییەکانی ناو Bixby، ڕەنگە بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەکانی مۆسیقادا پێویست بێت.