Gaming Hub
جیهانی یاریکردنت فراوان بکەرەوە
ئاستی یاریکردنت بە مۆبایل بەرزبکەرەوە. Gaming Hub سەکۆیەکی گشتگیرە بۆ دەستنیشانکردن و ڕێکخستنی ئەو یارییانەی کە تۆ ئارەزوویان دەکەیت، دۆزینەوەی بابەتی دڵخوازی نوێ، گەڕان بەدوای بابەتە باوەکان و بەدەستهێنانی سوودی تایبەت، هەموو ئەمانە بۆ بەخشینی ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەری یاریکردن دیزاینکراون.
ئامادەیە بۆ تۆ. بە تەنها بۆ تۆ
Gaming Hub لە پێداویستییەکانت لە ناو ئەپەکەدا تێدەگات. کاتێک بەکاریدەهێنیت، هەمیشە ناوەڕۆکی باشترکراو ڕاستەوخۆ دەگەیەنرێتە دەستت. با Gaming Hub پێشبینی ئەوە بکات کە بەدوایدا دەگەڕێیت.
ڕێکخستنی خێرا و ئاسانی
یارییەکان
هەموو یارییەکانت پێکەوە بە شێوەیەکی ڕێکخراو بهێڵەرەوە. داگرتنەکان بۆ یارییەکانی مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی خۆکار لە Gaming Hub دەردەکەون، بەم شێوەیە دەستگەیشتننێکی ئاسانت بە تەواوی کۆکراوەی یارییەکانت پێشکەش دەکات. هەموو یارییە دڵخوازەکانت کۆبکەرەوە و لە یەک ئەپەوە بیانکەرەوە، بە هەبوونی شوێنێکی گونجاو بۆ دەستگەیشتن بە ئەم دواییە.1
تەنها کلیک بکە و یاری بکە.
هەروا ئاسان
چێژ لە یارییە جیاوازەکان لە کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە جۆرەکانی ناوەڕۆک ببینە — لە یاری کارتی کلاسیکییەکانەوە بۆ تەقەکردنی فرە-یاریزانی — بەبی ئەوەی پێویست بکات یەك دانەشیان دابگریت. Instant Plays کۆمەڵەیەکی هەمەچەشن لە یارییەکان پێشەکەش دەکات، کە تۆ دەتوانیت بە تەنها یەك کرتە بەگەڕیان بخەیت، هیج دامەزراندنێکی پێویست نییە.
بزانە چی ڕوودەدات
هەمیشە لە بەرزترین ئاستدا بمێنەرەوە. Gaming Hub پڕە لە یارییە باوەکان، ڕیزبەندییە هاوکاتەکانی یاری و تەنانەت ئۆفەری ناوازەی تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی Galaxy Store پێشکەش دەکات. چی تر گۆڕین لە نیوان ئەپە جیاوازەکاندا بۆ نوێکردنەوەی متمانەپێکراو پێویست نییە — هەموویان لێرەوە بەدەستبهێنە.
* ڕەنگە سوودەکان بەگوێرەی ناوەڕۆکی یاری و ڕووداو و بۆنە جیاوازبێت
ناوەندێک بۆ هەموو خواستێک
هەموو ئەزموونێک کە یاریکەران چێژی لێ وەردەگرن، دەیدۆزنەوە و کارلێکی لەگەڵ دەکەن ڕاست لێرە ڕوودەدات. یارییەکان دابگرە و دەستبەجێ بەبێ دامەزراندن یاری بکە، و نوێترین هەواڵ و ڤیدیۆکان بەدەستبهێنە بۆ ئەوەی ئاگادار بمێنیتەوە.2
هەموو جووڵەیەک گرنگە.
چاودێری مێژووی یاریکردنت بکە
بە سەرنجدانێک چاودێری مێژووی یاریکردنت بکە. پێداچوونەوە بە چالاکییەکان و ڕەوتەکانی کارایی لە درێژخایەندا بکە بۆ ئەوەی بە زانیارییەوە لە گەشتی یاریکردنت تێبگەیت. دەتوانیت ئەو تێڕوانینانە بەدەستبهێنیت کە پێویستن بۆ ئەوەی بە قووڵی لە ئەزموونی یاریکردنەکەت تێبگەیت و ئاڕاستەی یاریکردنی داهاتووی خۆت ڕێکبخەیت.
- * دەکرێت گۆڕانکاری بەسەر UX/ڕووکاری بەکارهێنەردا بێت.
- * ڕەنگە بەردەستبوونی یاری و تایبەتمەندییەکان بەپێی وڵات و ئامێر جیاوازبێت.
- * وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
- 1. ڕەنگە هەندێک یاری بەشێوەی خۆکار لە Gaming Hub دەرنەکەون.
- 2. ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکە بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.