Gaming Hub

جیهانی یاریکردنت فراوان بکەرەوە


ئاستی یاریکردنت بە مۆبایل بەرزبکەرەوە. Gaming Hub سەکۆیەکی گشتگیرە بۆ دەستنیشانکردن و ڕێکخستنی ئەو یارییانەی کە تۆ ئارەزوویان دەکەیت، دۆزینەوەی شتی دڵخوازی نوێ، گەڕان بەدوای شتە باوەکان و بەدەستهێنانی سوودی تایبەت، هەموو ئەمانە بۆ بەخشینی ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەری یاریکردن دیزاینکراون.

تەنها تایبەتە بە یارییەکان.
لە هەر کات و شوێنیکدا.


Gaming Hub بریتییە لە کۆتا شوێنی مەبەست بۆ سەرکێشییەکانی یاریکردنت بە مۆبایل. بە ئاسانی دەستت بگەیەنە بە یارییە داگیراوەکانت و ڕێکیان بخە، یاخود کۆکراوەیەکی بەرفراوانی یارییە نوێیەکان لە نێوان چەندان جۆری جیاوازدا لەسەر Instant Plays بدۆزەرەوە.

تەنها کرتە بکە و یاری بکە.
هەروا ئاسان.


چێژ لە یارییە جیاوازەکان لە کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە جۆرەکانی ناوەڕۆک ببینە — لە یاری کارتی کلاسیکییەکانەوە بۆ تەقەکردنی فرە-یاریزانی — بەبی ئەوەی پێویست بکات یەك دانەشیان دابگریت. Instant Plays کۆمەڵەیەکی هەمەچەشن لە یارییەکان پێشەکەش دەکات، کە تۆ دەتوانیت بە تەنها یەك کرتە بەگەڕیان بخەیت، هیج دامەزراندنێکی پێویست نییە.

کۆمەڵەیەک لە یارییەکانی بەردەست لە ناو Gaming Hub نمایشکراوە. یارییەکانی وەکو Kitten Force و Spin Down لە جوڵەدان. کۆمەڵەیەک لە یارییەکانی بەردەست لە ناو Gaming Hub نمایشکراوە. یارییەکانی وەکو Kitten Force و Spin Down لە جوڵەدان.

بزانە چی ڕوودەدات


هەمیشە لە بەرزترین ئاستدا بمێنەرەوە. Gaming Hub پڕە لە یارییە باوەکان، ڕیزبەندییە هاوکاتەکانی یاری و تەنانەت ئۆفەری ناوازەی تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی Galaxy Store پێشکەش دەکات. چی تر گۆڕین لە نیوان ئەپە جیاوازەکاندا بۆ نوێکردنەوەی متمانەپێکراو پێویست نییە — هەموویان لێرەوە بەدەستبهێنە.

* ڕەنگە سوودەکان بەگوێرەی ناوەڕۆکی یاری و ڕووداو و بۆنە جیاوازبێت

 

Galaxy S23 Ultra

دیمەنی دواوە و پێشەوەی مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy S23 Ultra. دیمەنی دواوە و پێشەوەی مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy S23 Ultra.
 

ئەپ و خزمەتگوزارییەکان

مۆبایلی زیرەکی Galaxy چەندین ئایکۆنی جیاوازی ئەپ و خزمەتگوزارییەکان پیشان دەدات. لە هەردوو لای مۆبایلە زیرەکەکەدا، کەسەکان دەبینرێن کە ئامێرەکانی Galaxy بەکاردەهێنن و بە دۆخێکی پەیوەست بە ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی Galaxy. مۆبایلی زیرەکی Galaxy چەندین ئایکۆنی جیاوازی ئەپ و خزمەتگوزارییەکان پیشان دەدات. لە هەردوو لای مۆبایلە زیرەکەکەدا، کەسەکان دەبینرێن کە ئامێرەکانی Galaxy بەکاردەهێنن و بە دۆخێکی پەیوەست بە ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی Galaxy.
  • * UI/UX دەتوانێت بگۆڕێت.
  • * ڕەنگە بەردەستبوونی یاری و تایبەتمەندییەکان بەپێی وڵات و ئامێرەکان جیاواز بێت.
  • * وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە نیشان دەدرێن.