Quick Share

لە نێوان ئامێرەکانی Galaxy بێت یاخود نا،
نزیک یان دوور، تەنانەت لەگەڵ داتای هەستیار،
Quick Share وادەکات هاوبەشكردنی فایل خێرا و ئاسان بێت.

فایلەکان لەگەڵ هاوڕێکانت بە شێوەیەکی خێرا و سەلامەت و ئاسان هاوبەشبکە لەڕێی تایبەتمەندی Quick Shareـەوە. تەنیا لەڕێی چەند پەنجەلێدانێک دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆ و بەڵگەنامە و شتی تر بنێریت.
دەتوانیت فایلەکانی ئامێری Samsung Galaxyـیت بۆ ئامێرەکانی تری Samsung Galaxy و هەروەها ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Android یان کۆمپیوتەرە کەسییەکانی بەرهەمهێنەرانی تر هاوبەش بکەیت.1, 2

وێنەی سێ تاک نمایشکراوە. هەر لەگەڵ دیاریکردنی وێنەیەک بۆ هاوبەشکردن، دوگمەی Share (هاوبەشبکە) کارا دەبێت، و دوابەدوایدا کرداری Quick Share. ڕووکاری بەکارهێنەری Quick Share دەبینرێت، لەگەڵ وێنەی دیاریکراو لە کاتی گواستنەوە بۆ Hannah ،Tyler و 5 Z Flipـی Ava و David لە بەشی "هاوبەشبکە لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان". هەروەها بەشێک هەیە بە ناو هاوبەشبکە لەگەڵ پەیوەندییەکان لەگەڵ دەقێک کە نووسراوە فایلەکان هاوبەشبکە لەگەڵ پەیوەندییەکان تەنانەت ئەگەر لە نزیکەوە نەبن. دواتر ئەو وێنەیەی لە بنەڕەتتدا هەڵبژێردراوە دەگوازرێتەوە بۆ ئامێرە دیاریکراوەکان. مۆبایلێکی زیرەک نمایشکراوە، ئەو ڕێڕەوی بەکارهێنانی Quick Share نیشاندەدات، لەگەڵ لۆگۆی جیاوازی Quick Share بە ڕەنگی مۆر.

بۆچی پێویستە Quick Share بەکاربهێنیت


Quick Share وادەکات هاوبەشکردنی فایل ئاسان و خێرابێت نەک تەنانەت لەگەڵ ئامێری نزیک بەڵکو هەروەها لە ڕێگای بیرگەی هەوریشەوە (cloud) لەگەڵ ئەو ئامێرانەی زۆر دووریشن. لەگەڵ تایبەتمەندی Share to devices nearby (هاوبەشیکردن بۆ ئەو ئامێرانەی نزیکن)، دەتوانیت بە ئاسانی لەگەڵ ئامێرەکانی Samsung Galaxy کە نزیکن و هەروەها ئامێرە مۆبایلە پاڵپشتیکراوەکانی Android یان کۆمپیوتەرە کەسییەکانی بەرهەمهێنەرانی تر هاوبەش بکەیت. لەگەڵ تایبەتمەندی Share to contacts (هاوبەشکردن بۆ پەیوەندییەکان)، دەتوانیت بەبێ سنوور بۆ مەودا لە ڕێگەی ئاگانامە ڕاستەوخۆکان یان نامەی دەقی لەگەڵ بەستەرەکانی بیرگەی هەوری (cloud) هاوبەشی بکەیت، تەنانەت لەگەڵ بەکارهێنەرانی iOS بە ئامێرە مۆبایلە پاڵپشتیکراوەکانی خاوەن iOS.4
بۆ زانیاری هەستیار، بژاردەی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) بەکاربهێنە بۆ زیادکردنی ئارامیی دەروونی.

لەگەڵ ئامێرەکانی نزیک هاوبەشبکە
تەنیا لەڕێی چەند پەنجە لێدانێک

دەتوانیت بەخێرایی وێنە، ڤیدیۆ، بەڵگەنامە و فایلی تر هاوبەشبکەیت - بە ڕێژە و قەبارەی جیاواز.3
ئەگەر هاوڕێیەکانت ئامێری iOS بەکاردەهێنن، ئەوا هێشتا دەتوانیت لەڕێی QR code لەگەڵیان هاوبەشبکەیت.4

دەستبەجێ هاوبەشبکە لەگەڵ
هاوڕێیان، تەنانەت لە
دوورەوە

دووری کێشە نییە. تەنانەت ئەگەر هاوڕێکانت نزیک نەبن،
دەتوانیت Quick Share لە ڕێگەی ژمارە پەیوەندییەکانتەوە لەگەڵ زۆرێک لە جۆرەکانی ئامێری وەرگرەکانەوە بەکاربهێنیت.

* تایبەتمەندی هاوبەشیکردن بە بەکارهێنانی ژمارە پەیوەندییەکانت لە ئێستادا لەسەر مۆبایلی زیرەک و تابلێتەکانی Samsung Galaxy پاڵپشتیکراودا بەردەستە (نەک کۆمپیوتەری کەسیی).

* تایبەتمەندی هاوبەشیکردن بە بەکارهێنانی ژمارە پەیوەندییەکانت لە ئێستادا لەسەر مۆبایلی زیرەک و تابلێتەکانی Samsung Galaxy پاڵپشتیکراودا بەردەستە (نەک کۆمپیوتەری کەسیی).

فایلی گرنگ هاوبەشبکە بە
بە دڵنیاییەوە

فایلە گرنگەکان بپارێزە، تەنانەت دوای هاوبەشیپێکردنیان.
لەگەڵ هاوبەشکردنی Private (نهێنی)، دەتوانیت کات و بەرواری بەسەرچوون دابنێیت لەسەر فایلەکان. هەروەها دەتوانیت ڕێگری لە وەرگرەکان بکەیت لە گرتنی وێنەی شاشە، هەڵگرتنیان و دووبارە ناردنەوەی فایلەکان.5

* تایبەتمەندی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) تەنیا لە نێوان ئامێرەکانی Samsung Galaxy بەردەستە.

* تایبەتمەندی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) تەنیا لە نێوان ئامێرەکانی Samsung Galaxy بەردەستە.

بەشێوەیەکی بێخەوش لەگەڵ ئامێری بەرهەمهێنەرانی تردا هاوبەشی بکە

Quick Share لەگەڵ خۆشەویستانت بەکاربهێنە، تەنانەت ئەگەر ئامێرەکانی Samsung Galaxy بەکارنەهێنن. دەتوانیت بە ئاسانی وێنە، ڤیدیۆ و فایلەکان بە بەکارهێنانی Samsung Galaxy Book خۆت هاوبەش بکەیت — نەک تەنها لەگەڵ ئامێرەکانی Samsung Galaxy، بەڵکو لەگەڵ ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Android و کۆمپیوتەرە کەسییەکانی بەرهەمهێنەرانی دیکە.2

  • * تکایە تایبەتمەندییەکانی Windows PCـیە پاڵپشتیکراوەکان لە خوارەوە بپشکنە.
  • * بۆ ئەوەی فایلەکان لەگەڵ ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی بەرهەمهێنەرانی تردا هاوبەش بکرێت، پێویستە ئامێرەکان Google Quick Shareـیان لەسەر دامەزرابێت.
  • * تکایە تایبەتمەندییەکانی Windows PCـیە پاڵپشتیکراوەکان لە خوارەوە بپشکنە.
  • * بۆ ئەوەی فایلەکان لەگەڵ ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی بەرهەمهێنەرانی تردا هاوبەش بکرێت، پێویستە ئامێرەکان Google Quick Shareـیان لەسەر دامەزرابێت.

چۆنیەتی بەکارهێنانی Quick Share

چۆنیەتی بەکارهێنانی Quick Share لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی

پرسیارە باوەکان

  • کام ئامێرەکان پاڵپشتیی Quick Share دەکەن؟

    پێداویستییەکانی پاڵپشتیکردنی Quick Share لە خوارەوە بپشکنە.

    [مۆبایلی زیرەک/تابلێت]
    • ئامێری Samsung Galaxy بە Android OS 10 (Q OS) یان دواتر و One UI 2.1 یان دواتر


    [کۆمپیوتەری کەسیی]
    تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان
    • OS: Windows 10 2004 یان دواتر
    • درایڤەری Bluetooth: وەشانی Intel 22.50.02 یان بەرزتر
    • درایڤەری Wi-Fi: وەشانی Intel 22.50.07 یان بەرزتر

    ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان
    • Samsung Galaxy Book (لەوانەش ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcommـن کە لە ساڵی 2020 و دواتر خراونەتە بازاڕ)
    • بۆ دڵنیابوون لە باشترین کارایی، درایڤەری Windows OS و Bluetooth/Wi-Fi بۆ نوێترین وەشان نوێبکەرەوە.

    ※ دەتوانیت بە بەکارهێنانی ئەم بەستەرەی خوارەوە Google Quick Share بۆ کۆمپیوتەری کەسیی لە بەرهەمهێنەرانی ترەوە دابەزێنیت.
    (https://www.android.com/better-together/quick-share-app/)

    • Quick Share لەگەڵ ئامێرە پاڵپشتیکراوەکاندا کە سیستەمی Android OS 6.0 (Marshmallow) یان نوێتریان لەسەرە، Chromebooks و هەندێک ئامێری Windows دەگونجێت.
  • دەتوانیت Google Quick Share لەسەر ئەو ئامێرانەی Android کە Samsung Galaxy نین و کۆمپیوتەری کەسیی بەکاربهێنیت (لەوانەش Chromebooks). بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی پرسیاری "کام ئامێر پاڵپشتی لە Quick Share دەکات؟"
  • بۆ وەرگرتنی فایل لە ئامێرە نزیکەکان، پێویستە شاشەی ئامێرەکەت کارابێت، و ڕێکخستنی "Who can share with you (کێ دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات)" لە Quick Share یان لەسەر "Contacts only (تەنها پەیوەندییەکان)" بێت یان لەسەر "Anyone nearby (هەرکەسێک لە نزیکەوە)." هەرچۆنێک بێت، ئەو ئامێرانەی کە بە هەمان Samsung Account چوونەتەژوورەوە دەتوانن لە هەر کاتێکدا فایل لە یەکتر وەربگرن، بێ گوێدانە ڕێکخستنەکانی "Who can share with you (کێ دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات)".
  • بژاردەی "کێ دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات" بەم شێوەیە دواتر هاتووە.

    • هیچ کەسێک: هیچ کەسێک ناتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات.
    • تەنیا پەیوەندییەکان: تەنیا ئەو بەکارهێنەرانەی لە ناو پەیوەندییەکانتدا هەڵگیراون و خاوەن Samsung Accountـن دەتوانن لەگەڵت هاوبەشبکەن.
    • هەر کەسێک لە نزیکەوە: هەر کەسێک لە نزیکە تۆ بێت دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات.

    *ئەو ئامێرانەی کە بە هەمان Samsung Account چوونەتەژوورەوە دەتوانن فایل لە یەکتر وەربگرن، بێ گوێدانە ڕێکخستنەکان.
  • لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان هاوبەشبکە
    - دەکرێت فایلەکان بەبێ بەکارهێنانی داتای مۆبایل هاوبەشبکرێن.

    هاوبەشبکە بە بەکارهێنانی کۆدی QR/هاوبەشبکە لەگەڵ پەیوەندییەکان
    - پێویستی بە بەکارهێنانی داتای مۆبایلە. پێشنیاردەکرێت فایلی گەورە لەڕێگەی گرێدراوی Wi-Fiـەوە هاوبەشبکرێن.
  • بۆ هاوبەشکردنی فایل لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان، هیچ سنوورێک نییە بۆ ژمارە و قەبارەی فایلەکان کە دەکرێت هاوبەشبکرێن.
    بۆ هاوبەشکردنی فایل لەڕێی کۆدی QR و پەیوەندییەکان، دەکرێت ئەوپەڕی 1,000 فایل بگوازرێتەوە لە یەک کاتدا. قەبارەی سنووردارکراو 3 گێگابایتە بۆ هەر فایلێک و 5 گێگابایت بۆ هەر ڕؤژێک کە دەکرێت بگوازرێتەوە.
    لەگەڵ هاوبەشکردنی Private (نهێنی)، دەتوانیت ئەوپەڕی 20 فایل و 200 مێگابایت داتا لە یەک کاتدا بگوازیتەوە.
  • بۆ هاوبەشكردنی فایل لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان، هیچ سنووردارکردنێک نییە لەسەر جۆری ئەو فایلەی دەکرێت هاوبەشبکرێت.
    کۆمەڵێک وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، بەڵگەنامە، APK ،URL، و جۆری تری فایل کە دەکرێت بە ئازادانە بگوازرێنەوە.

    بۆ هاوبەشكردنی فایل بە کۆدی QR و پەیوەندییەکان، هەندێک جۆری فایل پاڵپشتینەکراون:
    ئەوانەی کە کارادەکرێن: .exe, .com, .bat, .cmd, .vbs, .reg, .msi.

    لەگەڵ هاوبەشکردنی Private (نهێنی) ئەم جۆرە فایلانەی خوارەوە دەکرێت بگوازرێنەوە:
    • وێنەکان: "jpeg", "jpg", "png", "gif", "bmp", "webp", "heic", "dng"
    • ڤیدیۆیەکان: "webm", "mp4", "3gp", "3g2", "mkv"
    • دەنگ: “mp3”, “wav”, “ogg”, “m4a”
    • بەڵگەنامە: “txt”, “pdf”
  • بۆ بەکارهێنانی هاوبەشکردنی Private (نهێنی)، پەنجەبنێ بە پێڕستی "More options (بژاردەی زیاتر)" لە سەرەوەی شاشەی Quick Share و "Turn on Private sharing (هاوبەشکردنی نهێنی کارابکە.)" هەڵبژێرە.
    هاوبەشکردنی Private (نهێنی) ڕێگریدەکات لە گرتنی وێنەی شاشە، هەڵگرتنیان و دووبارە ناردنەوەی فایلە هاوبەشکراوەکان.
    هەروەها دەتوانیت کات و بەرواری بەسەرچوون دابنێیت لەسەر فایلەکان بۆ ڕێگەگرتن لە دەستپێگەیشتنی وەرگر دوای کاتی دیاریکراو.
    پێشنیاردەکرێت بژاردەی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) بەکاربهێنرێت بۆ
    هاوبەشکردنی فایلی هەستیار کە زانیاری کەسیی یان فایلی نهێنی تێدایە و تایبەت بۆ کەسێکی دیاریکراون.

    * بژاردەی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) لەسەر مۆبایلەکان، Tab و Bookـەکانی Samsung Galaxy بەردەستە.
    * ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندیی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.
  • دەتوانیت ئەوپەڕی 20 فایل و 200 مێگابایت داتا لە یەک کاتدا بگوازیتەوە لەڕێی هاوبەشکردنی Private (نهێنی).
  • ئەم جۆرە فایلانەی خوارەوە دەکرێت بگوازرێنەوە لەڕێی هاوبەشکردنی Private (نهێنی).

    • وێنەکان: "jpeg", "jpg", "png", "gif", "bmp", "webp", "heic", "dng"
    • ڤیدیۆیەکان: "webm", "mp4", "3gp", "3g2", "mkv"
    • دەنگ: “mp3”, “wav”, “ogg”, “m4a”
    • بەڵگەنامە: “txt”, “pdf”

بۆچی Galaxy

ژیان بە Galaxy دەکرێتەوە

ئێمە باوەڕمان بە کراوەیی هەیە. Samsung Galaxy بۆ کرانەوەی ئەگەرەکان بە ڕووتاندا درووستبووە. هەتا سنوورەکان کەمتربن، هەموومان دەتوانین دوورتر بڕۆین لەم جیهانەدا.

 

Galaxy Smartphone

 

ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکان

  • ڕەنگە UX/UI ڕاستەقینە بەگوێرەی وەشانی سۆفتوێر، مۆدێل، و هۆکاری تر جیاوازبێت
  • ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکە بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.
  1. لەسەر ئەو ئامێرانەی Samsung Galaxy بەردەستە کە One UI 2.1 یان نوێتر بەکاردەهێنن و وەشانی Android OS 10 (Q OS) یان نوێتریان لەسەر دامەزراوە. پاڵپشتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان، Samsung Galaxy Bookـیش دەگرێتەوە، بە لەخۆگرتنی ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود نوێتر خراونەتە بازاڕەوە (OS: Windows 10 2004 یان نوێتر، درایڤەری Bluetooth: وەشانی Intel 22.50.02 یاخود بەرزتر، درایڤەری Wi-Fi: Intel 22.50.07 یاخود بەرزتر). بۆ بەکارهێنانی Quick Share گرێدراوی Bluetooth و Wi-Fi پێویستە. ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە دەتوانرێت لە یەک کاتدا هاوبەشبکرێن بەندە بە هاردوێری چیپی Wi-Fi ئەو ئامێرەی کە هاوبەشیدەکات. ڕەنگە خێرایی ڕاستەقینە بە گوێرەی ئامێرەکە، ڕەوشی تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاوازبێت.


  2. [مۆبایلی زیرەک/تابلێت]
    • ئەو ئامێرانەی Samsung Galaxy کە Android OS 10 (Q OS) یان نوێتر و One UI 2.1 یان نوێتر بەکاردەهێنن
    [کۆمپیوتەری کەسیی]
    تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان
    • OS: Windows 10 2004 (ژمارەی دروستکردنی 19041) یان نوێتر
    • درایڤەری Bluetooth: وەشانی Intel 22.50.02 یان بەرزتر
    • درایڤەری Wi-Fi: وەشانی Intel 22.50.07 یان بەرزتر
    ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان
    • Samsung Galaxy Books (لەوانەش ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر خراونەتە بازاڕ)
    • بۆ دڵنیابوون لە کارایی گونجاو، درایڤەری Windows OS و Bluetooth/Wi-Fiـەکەت بۆ نوێترین وەشان نوێبکەوە.
    * دەکرێت Quick Share بۆ کۆمپیوتەری کەسیی لە بەرهەمهێنەرانی ترەوە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە دابگیرێت. (https://www.android.com/better-together/quick-share-app/)
    • تکایە Windows OS و درایڤەری Bluetooth/Wi-Fi بە بەردەوامی نوێبکەرەوە بۆ بەرزترین وەشان بۆ کاراییەکی ڕەوان.
    • بەپێی بەرهەمهێنەر و مۆدێل، ڕەنگە هەندێک یان هەموو لە کردارەکانی ئەو تایبەتمەندییە سنووردارکرابن.

  3. Quick Share دەتوانێت لەگەڵ Android 6 (M OS) یان ئامێری بەرزتر و Chromebook و هەندێک ئامێری Windows بگونجێت. دەکرێت هەندێک لە ڕێکخستن و تایبەتمەندییەکان جیاوازبن.

  4. ئەوپەڕی 1,000 فایل لە یەک کاتدا دەکرێت بگوازرێتەوە لەکاتی هاوبەشکردنی فایل لەڕێی QR code و Contacts،. قەبارەی سنووردارکراو 10 گێگابایتە بۆ هەر فایلێک و 10 گێگابایت بۆ هەر ڕؤژێک دەکرێت بگوازرێتەوە. بەستەرەکە دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچێت. ئامێری نێرەر پێویستی بە Samsung Account هەیە، و هەریەک لە ئامێری نێرەر و وەرگر پێویستیان بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە.

    هەندێک جۆری فایل پاڵپشتینەکراون:
    • ئەوانەی کە کارادەکرێن (.exe, .com, .bat, .cmd, .vbs, .reg, .msi)

  5. هاوبەشکردنی Private (نهێنی) تەنها لە نێوان ئامێرەکانی Galaxy پاڵپشتیکراوە و دەکرێت ئەوپەڕی 20 فایل و 200 مێگابایت لە یەک کاتدا بگوازرێتەوە.

    جۆری ئەو فایلانەی هاوبەشدەکرێن:
    • وێنەکان (.jpg, .jpeg, .png, .gif, .bmp, .webp, .heic, .dng)
    • ڤیدیۆکان (.webm, .mp4, .3gp, .3g2, .mkv)
    • دەنگەکان (.mp3, .wav, .ogg, .m4a)
    • بەڵگەنامەکان (.txt, .pdf)