Quick Share
لەگەڵ ئامێرەکانی نزیک هاوبەشبکە
تەنیا لەڕێی چەند پەنجە لێدانێک
دەتوانیت بەخێرایی وێنە، ڤیدیۆ، بەڵگەنامە و فایلی تر هاوبەشبکەیت - بە ژمارە و قەبارەی جیاواز. ئەگەر هاوڕێیەکانت ئامێرەکانی iOS بەکاردەهێنن، ئەوا هێشتا دەتوانیت لەگەڵیان هاوبەشی بکەیت لەڕێی nearby devices (ئامێرە نزیکەکان) یان کۆدێکی QR.1,3
ئێستا بۆ ®AirDrop بەردەستە
بە بێ کێشە هاوبەشی ناوەڕۆک بکە. لەگەڵ گونجاویی AirDrop®ـدا، Quick Share ڕێگەت پێدەدات وێنە، ڤیدیۆ و فایل بنێریت و وەربگریت لە نێوان ئامێرەکانی Galaxy و iPhone و iPad یان macOSـەکەتدا.4,5,6
دەستبەجێ هاوبەشبکە لەگەڵ
هاوڕێیان، تەنانەت لە
دوورەوە
دووری کێشە نییە. تەنانەت ئەگەر هاوڕێکانت نزیک نەبن،
دەتوانیت Quick Share لە ڕێگەی ژمارە پەیوەندییەکانتەوە لەگەڵ زۆرێک لە جۆرەکانی ئامێری وەرگرەکانەوە بەکاربهێنیت.7
فایلی گرنگ هاوبەشبکە بە
بە دڵنیاییەوە
فایلە گرنگەکان بپارێزە، تەنانەت دوای هاوبەشیپێکردنیان.
لەگەڵ هاوبەشکردنی Private (نهێنی)، دەتوانیت کات و بەرواری بەسەرچوون دابنێیت لەسەر فایلەکان. هەروەها دەتوانیت ڕێگری لە وەرگرەکان بکەیت لە گرتنی وێنەی شاشە، هەڵگرتنیان و دووبارە ناردنەوەی فایلەکان.8,9
بەشێوەیەکی بێخەوش لەگەڵ ئامێری بەرهەمهێنەرانی تردا هاوبەشی بکە
Quick Share لەگەڵ خۆشەویستانت بەکاربهێنە، تەنانەت ئەگەر ئامێرەکانی Samsung Galaxy بەکارنەهێنن. دەتوانیت بە ئاسانی وێنە، ڤیدیۆ و فایلەکان بە بەکارهێنانی Samsung Galaxy Book خۆت هاوبەش بکەیت — نەک تەنها لەگەڵ ئامێرەکانی Samsung Galaxy، بەڵکو لەگەڵ ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Android و کۆمپیوتەرە کەسییەکانی بەرهەمهێنەرانی دیکە.2,10,11
چۆنیەتی بەکارهێنانی Quick Share
لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان هاوبەشبکە
لەگەڵ پەیوەندییەکان هاوبەشبکە
هاوبەشکردنی Private (نهێنی)
پرسیارە باوەکان
-
کام ئامێرەکان پاڵپشتیی Quick Share دەکەن؟پێداویستییەکانی پاڵپشتیکردنی Quick Share لە خوارەوە بپشکنە.
[مۆبایلی زیرەک/تابلێت]
• ئامێری Samsung Galaxy بە Android OS 10 (Q OS) یان دواتر و One UI 2.1 یان دواتر
[کۆمپیوتەری کەسیی]
تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان
• OS: Windows 10 2004 یان دواتر
• درایڤەری Bluetooth: وەشانی Intel 22.50.02 یان بەرزتر
• درایڤەری Wi-Fi: وەشانی Intel 22.50.07 یان بەرزتر
ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان
• Samsung Galaxy Book (لەوانەش ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcommـن کە لە ساڵی 2020 و دواتر خراونەتە بازاڕ)
• بۆ دڵنیابوون لە باشترین کارایی، درایڤەری Windows OS و Bluetooth/Wi-Fi بۆ نوێترین وەشان نوێبکەرەوە.
※ دەتوانیت بە بەکارهێنانی ئەم بەستەرەی خوارەوە Google Quick Share بۆ کۆمپیوتەری کەسیی لە بەرهەمهێنەرانی ترەوە دابەزێنیت.
(https://www.android.com/better-together/quick-share-app/)
• Quick Share لەگەڵ ئامێرە پاڵپشتیکراوەکاندا کە سیستەمی Android OS 6.0 (Marshmallow) یان نوێتریان لەسەرە، Chromebooks و هەندێک ئامێری Windows دەگونجێت. -
ئایا Quick Share لەسەر ئەو ئامێرانەی Samsung Galaxy نین و لە بڕاندی ترن پاڵپشتیکراوە؟دەتوانیت Google Quick Share لەسەر ئەو ئامێرانەی Android کە Samsung Galaxy نین و کۆمپیوتەری کەسیی بەکاربهێنیت (لەوانەش Chromebooks). بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی پرسیاری "کام ئامێر پاڵپشتی لە Quick Share دەکات؟"
-
ئایا هیچ پێداویستییەک یان ڕێکخستنێک پێویستە بۆ وەرگرتنی فایل لەڕێگەی Quick Share؟بۆ وەرگرتنی فایل لە ئامێرە نزیکەکان، پێویستە شاشەی ئامێرەکەت کارابێت، و ڕێکخستنی "Who can share with you (کێ دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات)" لە Quick Share یان لەسەر "Contacts only (تەنها پەیوەندییەکان)" بێت یان لەسەر "Anyone nearby (هەرکەسێک لە نزیکەوە)." هەرچۆنێک بێت، ئەو ئامێرانەی کە بە هەمان Samsung Account چوونەتەژوورەوە دەتوانن لە هەر کاتێکدا فایل لە یەکتر وەربگرن، بێ گوێدانە ڕێکخستنەکانی "Who can share with you (کێ دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات)".
-
واتای هەر یەکێک لە بژاردەکانی ڕێکخستنی "Who can share with you (کێ دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات)" چییە لە Quick Share؟بژاردەی "کێ دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات" بەم شێوەیە دواتر هاتووە.
- هیچ کەسێک: هیچ کەسێک ناتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات.
- تەنیا پەیوەندییەکان: تەنیا ئەو بەکارهێنەرانەی لە ناو پەیوەندییەکانتدا هەڵگیراون و خاوەن Samsung Accountـن دەتوانن لەگەڵت هاوبەشبکەن.
- هەر کەسێک لە نزیکەوە: هەر کەسێک لە نزیکە تۆ بێت دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات.
*ئەو ئامێرانەی کە بە هەمان Samsung Account چوونەتەژوورەوە دەتوانن فایل لە یەکتر وەربگرن، بێ گوێدانە ڕێکخستنەکان. -
ئایا Quick Share داتای مۆبایل بەکاردەهێنێت؟لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان هاوبەشبکە
- دەکرێت فایلەکان بەبێ بەکارهێنانی داتای مۆبایل هاوبەشبکرێن.
هاوبەشبکە بە بەکارهێنانی کۆدی QR/هاوبەشبکە لەگەڵ پەیوەندییەکان
- پێویستی بە بەکارهێنانی داتای مۆبایلە. پێشنیاردەکرێت فایلی گەورە لەڕێگەی گرێدراوی Wi-Fiـەوە هاوبەشبکرێن. -
ئایا سنوور هەیە بۆ ژمارە یان قەبارەی ئەو فایلانەی کە دەکرێت لە یەک کاتدا بگوازرێنەوە لە ڕێگەی Quick Share؟بۆ هاوبەشکردنی فایل لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان، هیچ سنوورێک نییە بۆ ژمارە و قەبارەی فایلەکان کە دەکرێت هاوبەشبکرێن.
بۆ هاوبەشکردنی فایل لەڕێی کۆدی QR و پەیوەندییەکان، دەکرێت ئەوپەڕی 1,000 فایل بگوازرێتەوە لە یەک کاتدا. قەبارەی سنووردارکراو 3 گێگابایتە بۆ هەر فایلێک و 5 گێگابایت بۆ هەر ڕؤژێک کە دەکرێت بگوازرێتەوە.
لەگەڵ هاوبەشکردنی Private (نهێنی)، دەتوانیت ئەوپەڕی 20 فایل و 200 مێگابایت داتا لە یەک کاتدا بگوازیتەوە. -
کام جۆری فایل دەکرێت هاوبەشبکرێن لەڕێی Quick Share؟بۆ هاوبەشكردنی فایل لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان، هیچ سنووردارکردنێک نییە لەسەر جۆری ئەو فایلەی دەکرێت هاوبەشبکرێت.
کۆمەڵێک وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، بەڵگەنامە، APK ،URL، و جۆری تری فایل کە دەکرێت بە ئازادانە بگوازرێنەوە.
بۆ هاوبەشكردنی فایل بە کۆدی QR و پەیوەندییەکان، هەندێک جۆری فایل پاڵپشتینەکراون:
ئەوانەی کە کارادەکرێن: .exe, .com, .bat, .cmd, .vbs, .reg, .msi.
لەگەڵ هاوبەشکردنی Private (نهێنی) ئەم جۆرە فایلانەی خوارەوە دەکرێت بگوازرێنەوە:- وێنەکان: "jpeg", "jpg", "png", "gif", "bmp", "webp", "heic", "dng"
- ڤیدیۆیەکان: "webm", "mp4", "3gp", "3g2", "mkv"
- دەنگ: “mp3”, “wav”, “ogg”, “m4a”
- بەڵگەنامە: “txt”, “pdf”
-
بژاردەی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) چییە لە Quick Share؟بۆ بەکارهێنانی هاوبەشکردنی Private (نهێنی)، پەنجەبنێ بە پێڕستی "More options (بژاردەی زیاتر)" لە سەرەوەی شاشەی Quick Share و "Turn on Private sharing (هاوبەشکردنی نهێنی کارابکە.)" هەڵبژێرە.
هاوبەشکردنی Private (نهێنی) ڕێگریدەکات لە گرتنی وێنەی شاشە، هەڵگرتنیان و دووبارە ناردنەوەی فایلە هاوبەشکراوەکان.
هەروەها دەتوانیت کات و بەرواری بەسەرچوون دابنێیت لەسەر فایلەکان بۆ ڕێگەگرتن لە دەستپێگەیشتنی وەرگر دوای کاتی دیاریکراو.
پێشنیاردەکرێت بژاردەی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) بەکاربهێنرێت بۆ
هاوبەشکردنی فایلی هەستیار کە زانیاری کەسیی یان فایلی نهێنی تێدایە و تایبەت بۆ کەسێکی دیاریکراون.
* بژاردەی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) لەسەر مۆبایلەکان، Tab و Bookـەکانی Samsung Galaxy بەردەستە.
* ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندیی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت. -
ئایا سنوورێک هەیە بۆ ژمارە یان قەبارەی ئەو فایلانەی دەکرێت لە یەک کاتدا هاوبەشبکرێن لەڕێی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) لە Quick Share؟دەتوانیت ئەوپەڕی 20 فایل و 200 مێگابایت داتا لە یەک کاتدا بگوازیتەوە لەڕێی هاوبەشکردنی Private (نهێنی).
-
کام جۆرەکانی فایل دەکرێت هاوبەشبکرێت لەڕێی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) لە Quick Share؟ئەم جۆرە فایلانەی خوارەوە دەکرێت بگوازرێنەوە لەڕێی هاوبەشکردنی Private (نهێنی).
- وێنەکان: "jpeg", "jpg", "png", "gif", "bmp", "webp", "heic", "dng"
- ڤیدیۆیەکان: "webm", "mp4", "3gp", "3g2", "mkv"
- دەنگ: “mp3”, “wav”, “ogg”, “m4a”
- بەڵگەنامە: “txt”, “pdf”
- ڕەنگە UX/UI ڕاستەقینە بەگوێرەی وەشانی سۆفتوێر، مۆدێل، و هۆکاری تر جیاوازبێت
- ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکە بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.
- لەسەر ئەو ئامێرانەی Samsung Galaxy لە نێویشیاندا مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان کە One UI 2.1 یان نوێتر بەکاردەهێنن و وەشانی Android OS 10 (Q OS) یان نوێتریان لەسەر دامەزراوە بەردەستە. پاڵپشتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان، Samsung Galaxy Bookـیش دەگرێتەوە، بە لەخۆگرتنی ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود نوێتر خراونەتە بازاڕەوە (OS: Windows 10 2004 یان نوێتر، درایڤەری بلووتووس: وەشانی Intel 22.50.02 یاخود بەرزتر، درایڤەری Wi-Fi: Intel 22.50.07 یاخود بەرزتر). پێویستی بە Samsung Account و گرێدانی Wi-Fi و بلووتووس هەیە. ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە دەتوانرێت لە یەک کاتدا هاوبەشبکرێن بەندە بە هاردوێری چیپی Wi-Fi ئەو ئامێرەی کە هاوبەشیدەکات. ڕەنگە خێرایی ڕاستەقینە بە گوێرەی ئامێرەکە، ڕەوشی تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاوازبێت.
- [مۆبایلی زیرەک/تابلێت]
- ئەو ئامێرانەی Samsung Galaxy کە Android OS 10 (Q OS) یان نوێتر و One UI 2.1 یان نوێتر بەکاردەهێنن
تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان- OS: Windows 10 2004 (ژمارەی دروستکردنی 19041) یان نوێتر
- درایڤەری Bluetooth: وەشانی Intel 22.50.02 یان بەرزتر
- درایڤەری Wi-Fi: وەشانی Intel 22.50.07 یان بەرزتر
- Samsung Galaxy Books (لەوانەش ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر خراونەتە بازاڕ)
- بۆ دڵنیابوون لە کارایی گونجاو، درایڤەری Windows OS و Bluetooth/Wi-Fiـەکەت بۆ نوێترین وەشان نوێبکەوە.
- تکایە Windows OS و درایڤەری Bluetooth/Wi-Fi بە بەردەوامی نوێبکەرەوە بۆ بەرزترین وەشان بۆ کاراییەکی ڕەوان.
- بەپێی بەرهەمهێنەر و مۆدێل، ڕەنگە هەندێک یان هەموو لە کردارەکانی ئەو تایبەتمەندییە سنووردارکرابن.
- ئەو ئامێرانەی Samsung Galaxy کە Android OS 10 (Q OS) یان نوێتر و One UI 2.1 یان نوێتر بەکاردەهێنن
- ئەوپەڕی 1,000 فایل لە یەک کاتدا دەکرێت بگوازرێتەوە لەکاتی هاوبەشکردنی فایل لەڕێی QR code و Contacts،. قەبارەی سنووردارکراو 10 گێگابایتە بۆ هەر فایلێک و 10 گێگابایت بۆ هەر ڕؤژێک دەکرێت بگوازرێتەوە. بەستەرەکە دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچێت. ئامێری نێرەر پێویستی بە Samsung Account هەیە، و هەریەک لە ئامێری نێرەر و وەرگر پێویستیان بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە.
هەندێک جۆری فایل پاڵپشتینەکراون:- ئەوانەی کە کارادەکرێن (.exe, .com, .bat, .cmd, .vbs, .reg, .msi)
- ئەوانەی کە کارادەکرێن (.exe, .com, .bat, .cmd, .vbs, .reg, .msi)
- تازەترین نوێکردنەوەی سۆفتوێر بۆ +Galaxy S26 Ultra، S26 یان S26ـەکەت پێویستە. "هاوبەشکردن لەگەڵ ئامێرەکانی Apple" بە شێوەی بنەڕەتی لە ڕێکخستنەکاندا چالاکە. بۆ ناردنی فایلەکان بۆ ئامێرێکی Apple، داوا لە وەرگر بکە کە AirDrop چالاک بکات بۆ بژاردەی "هەمووان بۆماوەی 10 خولەک"، پاشان وێنە و فایلەکان بنێرە. پاشان، ئەو ناوەڕۆکە بکەوە کە دەتەوێت بینێریت، گرتە بکە لە Share (هاوبەشکردن) > Quick Share و ئامێرەکە دەستنیشان بکە. بۆ وەرگرتنی فایلەکان لە ئامێرێکی Appleـەوە دڵنیابە کە +Galaxy S26 Ultra, S26 یان S26ـەکەت لەسەر شاشەی وەرگرتنی Quick Shareـە یان ڕێکخستنەکانی وەرگرتن بگۆڕە بۆ “(هەمووان (تەنها بۆ ماوەی 10 خولەک))”، پێش ئەوەی نێرەر فایلەکان لەڕێی AirDrop هاوبەش بکات.
بۆ هاوبەشکردن لەگەڵ ئامێرەکانی Apple، ئامێرێکی Galaxy پێویستە کە خاوەن ئەپی Quick Share وەشانی 13.8.51.27 یان دواتر و خزمەتگوزارییەکانی Google Play وەشانی 26.11.2026 یان دواتر بێت. لە ئازاری 2026ـەوە، "هاوبەشکردن لەگەڵ ئامێرەکانی Apple" لەسەر Galaxy تەنها لەسەر S26 Ultra و S26+ و S26 پاڵپشتی دەکرێت و چاوەڕوانی دەکرێت بۆ کۆمەڵەیەک لە مۆدێلە سەرەکییەکان فراوان بکرێتەوە. - دەکرێت بەردەستبوون بگۆڕدرێت. گونجاندن تەنها لەلایەن Google پاڵپشتی دەکرێت. ئامێرە گونجاوەکان پێویستن. دەبێت لە مەودای بلووتووسدابێت.
- ®AirDrop بریتییە لە هێمایەکی بازرگانی تۆمارکراوی Apple Inc. ڕەنگە مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی کاتی لە تۆڕەکانی Wi‑Fi داببڕێت لە کاتی گەڕان یان هاوبەشکردن لەگەڵ ئامێرەکانی iOS.
- تایبەتمەندی هاوبەشکردن بە بەکارهێنانی پەیوەندییەکانت لە ئێستادا تەنها لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتە پاڵپشتیکراوەکانی Samsung Galaxy بەردەستە (نەک کۆمپیوتەری کەسی).
- هاوبەشکردنی Private (نهێنی) تەنها لە نێوان ئامێرەکانی Galaxy پاڵپشتیکراوە و دەکرێت ئەوپەڕی 20 فایل و 200 مێگابایت لە یەک کاتدا بگوازرێتەوە.
جۆری ئەو فایلانەی هاوبەشدەکرێن:- وێنەکان (.jpg, .jpeg, .png, .gif, .bmp, .webp, .heic, .dng)
- ڤیدیۆکان (.webm, .mp4, .3gp, .3g2, .mkv)
- دەنگەکان (.mp3, .wav, .ogg, .m4a)
- بەڵگەنامەکان (.txt, .pdf)
- تایبەتمەندی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) تەنیا لە نێوان ئامێرەکانی Samsung Galaxy بەردەستە.
- تکایە تایبەتمەندییەکانی کۆمپیوتەری کەسیی Windowsـی پاڵپشتیکراو لە خوارەوە بپشکنە.
- بۆ هاوبەشکردنی فایلەکان لەگەڵ ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی بەرهەمهێنەرانى تر، پێویستە Google Quick Share لەسەر ئامێرەکان دامەزرێندرابێت.
- دڵنیابە لەوەی پێش هەڵبژاردنی پەیوەندییەکان بۆ هاوبەشکردن لەگەڵیان یان چالاککردنی بژاردەی هاوبەشکردنی تایبەت، گرتە لە ئایکۆنی Quick Share بکەیت. بۆ ووردەکاری زیاتر، بگەڕێوە بۆ هەنگاوی 1 لە "هاوبەشکردن بۆ ئامێرە نزیکەکان."
- پێویستی بە Samsung Account و گرێدراوی ئینتەرنێت دەکات. ئەگەر وەرگرەکان Samsung Accountـیان نییە، ئەوا کورتەنامەیەک وەردەگرن کە لینکی داگرتنی فایلەکانی تێدایە.
- Quick Share پێشوەختە لەسەر Samsung Galaxy Book2 و مۆدێلەکانی دواتری Galaxy Book Series دامەزراوە.