Samsung Cloud
شوێنێکی پارێزراو
بۆ داتاکانت
ئامێرەکانت پڕن لە ئەو یادگارییانەی کە ناتەوێت لەدەستیان بدەیت. وێنەکانی پشووەکەت، دیمەنەکانی کۆنسێرت، هەموو فایلە گرنگەکانی کار و زیاتریش لە شوێنێکی پارێزراودا هەڵبگرە. Samsung Cloud داتاکانت بە پارێزراوی هەڵدەگرێت و ڕێگەت پێدەدات لە هەر کات و شوێنێکدا کە پێویستت پێیان بێت، دەستت پێیان بگات.
ڕێگا ئاسانەکە
بۆ گەڕانەوە بۆ شێوازی خۆت
شتەکان بەو شێوەیە بهێڵەرەوە کە دەتەوێت. تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکەت نوێبکەیتەوە یان ڕیسێتی بکەیتەوە، دەتوانیت دەستبەجێ بگەڕێیتەوە بۆ ئاسوودەیی ماڵەوە. Samsung Cloud ڕێکخستنەکانت، کڵێشەکانت و ئەپەکانت وەک ئەوەی لە بیریت ماون بۆت دەهێڵێتەوە و بە شێوەیەکی بێ کێشە داتاکانت لەسەر ئامێرەکانی Samsung دەگێڕێتەوە.1
دەستگەیشتن بە داتا بە ئاسانی.
پڕۆسەی کاری بێ کێشە
دەتوانیت ئەو Samsung Notesـانەی کە کارت لەسەر کردوون یان تابەکانی وێبگەڕ کە کردووتنەوە، لەسەر هەر ئامێرێک ببینیت. لە ڕێگەی هاوکاتکردنی Samsung Cloudـەوە، دەتوانیت لە هەر ئامێرێکەوە دەستت بگات بە فایلەکانی خۆت و بەبێ کێشە بە بەردەوامی کار بکەیت. هەرکاتێک پێویستت بە داتاکانت بوو، توانای دەسپێگەیشتنی خێرا بەدەستبهێنە.1
گواستنەوەی سەرجەمی داتا
کاتێک مۆبایلە زیرەکەکەت دەکڕیت، ڕیسێت دەکەیت یان چاکدەکەیتەوە، داتاکانت بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بە پارێزراوی بهێڵەرەوە بەبێ هیچ سنوورێکی بیرگە. دەتوانیت بە ئاسانی شتەکانت بگوازیتەوە کاتێک دەچیتە سەر ئامێرێکی تر، تەنانەت ئەگەر هەردوو ئامێرەکەشت پێ نەبن. لە وێنە، ڤیدیۆ و تێبینییەکانەوە تا ژمارەکانی پەیوەندی، ڕووداو و بۆنەکانی ناو ساڵنامە و ڕێکخستنەکانی ئامێر، و تەنانەت فایلە نهێنییەکانی ناو فۆڵدەرە پارێزراوەکەت (Secure Folder)، دەتوانیت هەموو داتاکان بگوازیتەوە لە ڕێگای Temporary Cloud Backup (پاشەکەوتکردنی کاتی لەسەر بیرگەی هەوری).1
چێژ لە ئارامی دەروونی وەربگرە
بە ئاسایشی بەهێزی داتا
بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای end-to-end encryption، داتاکانت کۆددەکرێن و لە Samsung Cloudـدا هەڵدەگیرێن، بەجۆرێک کە جگە لە خۆت، کەس ناتوانێت دەستی پێیان بگات. Samsung Cloud ڕێگەت پێ دەدات بە شێوەیەکی بەهێز پارێزگاری لە تەواوی داتا گرنگەکانت بکەیت.
پرسیارە باوەکان
-
Samsung Cloud چییە؟Samsung Cloud خزمەتگوزارییەکە کە یارمەتیت دەدات داتاکانی Samsung Galaxyـەکەت بە سەلامەتی لە بیرگەی هەوریدا هەڵبگریت، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات دەستت بە هەمان زانیاری بگات و لەسەرانسەری سەرجەم ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Galaxyـتدا هاوکاتیان بکەیت. تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکەت ون بکەیت یان ئامێرەکەت ڕیسێت بکەیتەوە، داتاکانت کە بە دروستی هەڵگیراون دەتوانن بە سەلامەتی لە بیرگەی هەوردا بمێننەوە و بە ئاسانی بۆ ئامێرێکی نوێ بگەڕێندرێنەوە.
-
چۆن دەتوانم دەستم بە Samsung Cloud بگات؟دەتوانیت بەم شێوەیەی خوارەوە لەسەر ئامێری Samsung Galaxyـەکەت دەستت بە Samsung Cloud بگات:
- • بچۆ بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Samsung Account (هەژماری سامسۆنگ) > Samsung Cloud
- هاوکاتکردن یان پاشەکەوتکردن بەپێی پێویست لەناو ئەپڵیکەیشنی Samsung Cloud چالاکبکە.
* ڕەنگە ڕێگاکە بەپێی ئامێرەکە یان وەشانی ئەپەکە جیاوازبێت. -
کام بابەت لەلایەن Samsung Cloudـەوە پاڵپشتی دەکرێت بۆ پاشەکەوتکردن و گەڕاندنەوە؟بە گشتی دەتوانرێت ئەم بابەتانەی خوارەوە پشتیوانیان بکرێت و لە Samsung Cloudـەوە بگەڕێندرێنەوە:
(هەروەها دەتوانیت پێڕستی پاشەکەوتکردن/گەڕاندنەوە لەسەر ئامێرەکەت ببینیت بۆ پشکنینی ئەم بابەتانە.)
- • مۆبایل: تۆماری پەیوەندییەکان و نامەکان
- • نامەکان: نامە باشکراوەکان، نامە فرەمیدیاییەکان و نامە دەقییەکان (لەوانەیە هەندێک نامەی قەبارە گەورە پاشەکەوت نەکرێت.)
- • پەیوەندییەکان (پاشەکەوتکراو لە مۆبایلدا): زانیاریی پەیوەندییەکانی وەک لیستی پەیوەندییەکان، ناونیشانەکانی ئیمەیڵ و کارتەکانی بازرگانی
- • ڕۆژژمێر (پاشەکەوتکراو لە مۆبایلدا): ڕووداو و بۆنە و ئەرکەکان
- • کاتژمێر: ئاگادارکەرەوەکان، کاتژمێرە جیهانییەکان و کات دانەرەکان
- • ڕێکخستنەکان: ڕێکخستنەکانی Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن)، زەنگەکان (بەدەر لە زەنگە بنەڕەتییەکان)، بژاردەکانی Samsung Keyboard، ڕێکخستنەکانی Wi‑Fi، ئامێرە تۆمارکراوەکانی بلووتووس، ڕێکخستنەکانی ناسینەوەی ڕووخسار، ڕێکخستنەکانی پەنجەمۆر و ڕێکخستنەکانی Always On Display
- • شاشەی سەرەکی: شێوازەکانی ئەپ و ویجت، باکگڕاوندەکان و ڕێکخستنەکانی Samsung DeX (بەدەر لە باکگڕاوندە بنەڕەتییەکان)
- • ئەپەکان: فایلەکانی دامەزراندنی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئەپ
- • Voice Recorder (تۆمارکەری دەنگ): تۆمارکردنە دەنگییەکان
* ڕەنگە بەردەستبوونی Samsung Cloud بەپێی وڵات و دابینکەری تۆڕ جیاوازبێت. ڕەنگە تایبەتمەندییەکانی پاشەکەوتکردن و گەڕاندنەوە بەپێی وڵات و مۆدێلی ئامێر جیاوازبن. بۆ زانینی وردی ئەو بابەتانەی کە لەسەر ئامێرەکەت پاڵپشتی دەکرێن، ئەپی Samsung Cloud بپشکنە. -
دەتوانیت کام بابەتانە لەگەڵ Samsung Cloud هاوکات بکەیت؟بەگشتی دەتوانرێت ئەم داتایانە بۆ ئەپەکانی خوارەوە هاوکات بکرێن:
- • ڕۆژمێر (لە هەژماری Samsungـدا پاشەکەوتکراوە): ڕووداو و بۆنە و ئەرکەکان
- • پەیوەندییەکان (لە Samsung Account پاشەکەوتکراون): لیستەکانی پەیوەندی، ناونیشانەکانی ئیمەیڵ، ناونیشانەکانی پۆست کۆد و کارتەکانی بازرگانی
- • بلووتووس: سپیکەری Galaxy Home و Galaxy Buds
- • بیرخەرەوە: بیرخەرەوەکان
- • Samsung Browser: مێژوو، نیشانەکان، پەڕە پاشەکەوتکراوەکان، تابە کراوەکان و کورتە ڕێگاکانی دەستپێکردنی خێرا
- • Samsung Notes: تێبینییەکان و داتای دیکە
- • Samsung Health: زانیاری تەندروستیی وەک تۆمارەکانی ڕاهێنان، داتای خەو و تۆمارەکانی پێکهاتەی جەستە
- • Samsung Pass: زانیاری چوونەژوورەوە
- • Wi-Fi: پڕۆفایلە پاشەکەوتکراوەکانی Wi‑Fi
- • ئەڤەتاڕی Galaxy: ئەڤەتاڕەکان و بابەتە دیزاینکراوە تایبەتەکان
* ڕەنگە بەردەستبوونی کردارەکانی هاوکاتکردنی Samsung Cloud بەپێی وڵات، دابینکەری تۆڕ و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. ڕێکخستنەکانی Samsung Cloud بپشکنە بۆ زانینی ئەو بابەتانەی کە لەسەر ئامێرەکەت پاڵپشتی دەکرێن. -
Temporary Cloud Backup (پاشەکەوتکردنی کاتی لەسەر بیرگەی هەوری) چییە؟ چۆن ئەمە لە پاشەکەوتکردنی باوی Samsung Cloud جیاوازە؟Temporary Cloud Backup (پاشەکەوتکردنی کاتی لەسەر بیرگەی هەوری) خزمەتگوزارییەکە کە یارمەتیت دەدات بەبێ سنووری بیرگە، بۆ ماوەی تا 30 ڕۆژ داتاکانت وەک وێنە، ڤیدیۆ و فایلەکان بە پارێزراوی هەڵبگریت. Temporary Cloud Backup (پاشەکەوتکردنی کاتی لەسەر بیرگەی هەوری) و پاشەکەوتکردنی باوی Samsung Cloud پاڵپشتی بابەتی جیاوازی پاشەکەوتکردن دەکەن و کاریگەرییان لەسەر یەکتری نییە.
Temporary Cloud Backup (پاشەکەوتکردنی کاتی لەسەر بیرگەی هەوری) پاڵپشتی ئەم بابەتانەی خوارەوە دەکات، لەگەڵ ئەو بابەتانەی کە پێشتر لەلایەن Samsung Cloudـەوە پاڵپشتیکراون:
- • ئەپەکان (ئەپەکانی Samsung + ئەپەکانی لایەنی سێیەم)
- • وێنەکان
- • ڤیدیۆکان
- • دەنگ
- • بەڵگەنامەکان و فایلەکان
- * Temporary Backup (پاشەکەوتکردنی کاتی) تەنها بۆ داتای پاشەکەوتکراوی سەر ئامێرەکە بەردەستە. ناتوانێت پاشەکەوتی ئەو داتایانە بکات کە لەسەر بیرگەی دەرەکی هەڵگیراون، وەک SD card ،USB و هتد.
- * بەردەستبوونی Samsung Cloud و ئەو بابەتانەی پاڵپشتیکراون ڕەنگە بەپێی وڵات، دابینکەری تۆڕ و مۆدێلی ئامێرەکە جیاوازبێت.
- * تایبەتمەندیی Temporary Cloud Backup (پاشەکەوتکردنی کاتی لەسەر بیرگەی هەوری) تەنها لەسەر ئامێرەکانی خاوەن T OS یان بەرزتر بەردەستە.
-
Enhanced Data Protection (پاراستنی باشترکراوی داتا) چییە و چۆن دەتوانم بەکاریبهێنم؟Enhanced Data Protection (پاراستنی باشترکراوی داتا) تایبەتمەندییەکە کە ئامانجی دابینکردنی پاراستنێکی بەهێزتر و سەلامەتترە بۆ داتاکانی Samsung Cloudـەکەت. ئەم تایبەتمەندییە end-to-end encryption بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی داتاکانت و هەڵگرتنیان بە پارێزراوی لە Samsung Cloudـدا. ئەمە واتای ئەوەیە کە داتا کۆدکراوەکانت بە شێوەیەک دیزاینکراون کە تەنها لەو ئامێرانەدا دەستیان پێبگات کە پاڵپشتی لە Enhanced Data Protection (پاراستنی باشترکراوی داتا) دەکەن،
بۆ چالاککردنی Enhanced Data Protection (پاراستنی باشترکراوی داتا)، هەنگاوەکانی خوارەوە لەسەر ئامێرەکەت پەیڕەوبکە:
- • بڕۆ بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Samsung account (هەژماری سامسۆنگ) > Samsung Cloud (بیرگەی هەوری سامسۆنگ) > More (زیاتر) > Settings (ڕێکخستنەکان) > Enhanced data protection (پاراستنی باشترکراوی داتا)
- • بڕۆ بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Security and privacy (ئاسایش و نهێنیپارێزی) > More security settings (ڕێکخستنەکانی ئاسایشی زیاتر) > Enhanced data protection (پاراستنی باشترکراوی داتا)
- * تایبەتمەندیی Enhanced Data Protection (پاراستنی باشترکراوی داتا) تەنها لەو ئامێرانەدا بەردەستە کە خاوەنی One UI 5.1.1 یان بەرزتر و Q OS یان بەرزترن و پاڵپشتی لە Samsung Cloud backup (پاشەکەوتی سەر بیرگەی هەوری سامسۆنگ) و sync (هاوکاتکردن) دەکەن. دەتوانیت لە ڕێکخستنە وردەکانی Encrypt backup data (کۆدکردنی داتای پاشەکەوتکردن) یان Encrypt synced data (کۆدکردنی داتای هاوکاتکراو)، لیستی ئامێرە متمانەپێکراوەکان بپشکنیت. پاڵپشتیکردن بە تێپەڕبوونی کات بۆ ئامێر و تایبەتمەندییەکان زیاتر فراوانتر دەبێتەوە.
- * ڕەنگە ڕێگا و بەردەستبوون بەپێی مۆدێلی ئامێر، OS یان وڵات جیاوازبن.
ئایا پرسیاری زیاترت هەیە دەربارەی Samsung Cloud؟
- وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
- ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەگوێرەی وڵات/ناوچە، دابینکەری تۆڕ، وەشانی OS و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت.