Samsung Find
ئەوەی گرنگە بدۆزەوە - Galaxy، خەڵک و هەموو ساتێک
ئامێرێکی Galaxyـت ونکردووە؟ Samsung Find یارمەتیدەرە لە دۆزینەوەی بە ئاسانی — جا هی تۆ بێت یان خێزانەکەت. SmartTag بە شتە بەنرخەکان، ئاژەڵەکانی ماڵەوە یان جانتای پشتی منداڵەکەت ببەستەوە بۆ ئەوەی شوێنیان بدۆزیتەوە. هەروەها بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستانت لە پەیوەندیدا بمێنیتەوە، دەتوانیت ناونیشانی شوێنەکان هاوبەش بکەیت.
چی بکەم ئەگەر ئامێرەکەم ون کرد؟
لەڕێگەی Samsung Find، شوێنی ئامێرەکەت دەستنیشانبکە یان قفڵی بکە یان داتاکانت بسڕەوە.
لەگەڵ خۆشەویستەکانت لە پەیوەندیدا بمێنەوە
شوێنەکان هاوبەش بکە و ئاگادار بەرەوە کاتێک خۆشەویستەکانت دەگەنێ یان شوێنە سەرەکییەکان بەجێ دەهێڵن.
شوێن هاوبەشبکە
لە تابی Peopleـدا، شوێنەکانت لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت هاوبەش بکە، و داوای شوێنەکانیان بکە بۆ ئەوەی بزانیت لەکوێن. لە پەیوەندیدا بمێنەرەوە و چاودێری خۆشەویستانت بکە، تەنانەت کاتێک دوور بیت.7
ئاگانامەکانی گەیشتن و بەجێهێشتن
کاتێک منداڵەکەت یان خۆشەویستانت دەگەن یان شوێنە سەرەکییەکانی وەک ماڵ، قوتابخانە یان کار بەجێ دەهێڵن، ئاگاداربەرەوە. کاتێک شوێنیان هاوبەشدەکرێت ئاگادار دەکرێنەوە — کە لە پەیوەندیدا دەتهێڵێتەوە و نهێنییەکانیان پارێزراوە.8
پێشوەختە کۆنتڕۆڵ بکە
بە Samsung Find ئامادەبە بۆ ونبوونی چاوەڕوان نەکراوی ئامێرێک.
ئاگادارم بکەرەوە کاتێک بەجێم هێشت
"ئاگادارم بکەوە کاتێک بەجێم هێشت" هەڵبکە بۆ وەرگرتنی ئاگاداری ئەگەر SmartTag یان ئامێرێکی لەبەرکراوی - Galaxy Buds، Watch یان Ring بەجێبهێڵیت ― کە بە مۆبایل یان تابلێتەکەتەوە گرێدراون. ناوچەی پارێزراو دابنێ بۆ خۆلادان لە ئاگادارییە ناپێویستەکان لە کاتێکدا لە شوێنەکانی تر پارێزراویت.
بە SmartTags بەدواداچوون بۆ ئەو شتانە بکە کە بەلاتەوە گرنگن
SmartTag ببەستە و بەدواداچوون بۆ هەموو شتێک بکە، لە هەر کاتێکدا ― کلیل، پاسکیل، جانتا یان تەنانەت ئاژەڵی ماڵەوەت. مێژووی جووڵەی هەفتەیەک لەسەر نەخشە ببینە، و شوێنەکە هاوبەش بکە بۆ ئەوەی خێزانەکەت بتوانن یارمەتیدەر بن لە بەدواداچوون.9
ئامێرەکان بدۆزەوە تەنانەت کاتێک ئۆفڵاینن
بە چالاککردنی دۆزینەوەی ئۆفڵاین، تۆڕی Galaxy یارمەتیت دەدات ئامێرەکانت بدۆزرێتەوە — تەنانەت کاتێک بە ئینتەرنێتەوە گرێنەدرابن.5,6,10
چۆنیەتی بەکارهێنان
چەندین ڕێگا بدۆزەروە بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە Samsung Find ببینیت.
چالاککردنی ‘Allow devices to be found (ڕێگەدان بە دۆزینەوەی ئامێرەکان)’
چۆنیەتی بەکارهێنانی دۆزینەوەی ئۆفڵاین
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان بدۆزەوە
لە پەیوەندیدا بمێنەوە بۆ ئەو شتانەی زۆر گرنگن، لە خەڵکەوە بۆ ئامێرەکان بۆ ئامرازەکان.
خەڵک
هاوبەشی پێکردن لەگەڵ هاوڕێکان و خێزان
ئامێر
دیاریکردنی شوێنی ئامێرەکان
ئامێرەکان
دۆزینەوەی شتە کەسییەکان
پرسیارە باوەکان
نەخێر. Samsung Find ئەپێکی جیاوازە لە SmartThings Find. لە Samsung Find، دەتوانیت شوێنی ئامێرەکانت دیاریبکەیت و بەڕێوەیان ببەیت بە بەکارهێنانی سێ تابی تازە دیزاینکراو: 'ئامێرەکان'، 'ئامرازەکان' و 'خەڵک'. لە تابی 'خەڵک'، ئاسانی دەکات کە هاوڕێکان و خێزانەکەت زیاد بکەیت و هەموو شوێنەکان لە یەک شوێندا هاوبەش بکەیت.
نەخێر. شوێنەکەت تەنها کاتێک هاوبەش دەکرێت کە داواکاری هاوبەشکردنی شوێن پەسەند بکەیت. ئەگەر بڕیار بدەیت کە ڕازی نەبیت، زانیارییەکانت هاوبەش ناکرێن، تەنانەت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەشتدا.
ئەگەر داواکاری هاوبەشیکردنەکە پەسەند بکەیت، دەتوانیت ماوەی هاوبەشیکردنەکە ڕێکبخەیت: 1 کاتژمێر، 1 ڕۆژ یان هەتا هاوبەشیکردن دەکوژێتەوە. هەروەها دەتوانیت لەهەر کاتێکدا هاوبەشیکردن ڕابگریت.
سەرەڕای ئەوەش، دەتوانیت ئاگانامەیەک وەربگریت هەر جارێک کە ئەو کەسەی شوێنەکەت لەگەڵدا هاوبەش کردووە شوێنەکەت بپشکنێت.
نەخێر. منداڵان تەنها دەتوانن شوێن و زانیاری ئامێرەکانیان لەگەڵ ئەو ئەندامانەی کە لە گرووپی خێزانی Samsung Account تۆمارکراون هاوبەش بکەن.
ئەو ئامێرانەی بە هەمان Samsung Account چوونەتە ژوورەوە کە بۆ چوونە ژوورەوەی Samsung Find بەکارهاتووە ― مۆبایلی زیرەکی Galaxy و Galaxy Tab و Galaxy Book، هتد. - لە تابی 'ئامێرەکان' دەردەکەون. سەرەڕای ئەوەش، ئامێرەکانی وەک ئامێرە لەبەرکراوەکان کە لە ڕێگەی بلووتووسەوە بە ئامێرە سەرەکییەکانەوە گرێ دەدرێن ― Galaxy Buds، Galaxy Watch، Galaxy Ring و S Pen ― بە هەمان شێوە دەردەکەون.
بۆ دۆزینەوەی شوێنکەوتووانی وەک SmartTag لەگەڵ Samsung Find، پێویستە سەرەتا لە SmartThingsـدا تۆماریان بکەیت. دەتوانیت بە ئاسانی ئەمە ئەنجامبدەیت بە دیاریکردنی دوگمەی "زیادکردنی ئامراز" لە ژێر تابی ئامرازەکان لە ئەپی Samsung Find.
نەخێر. Samsung Find دەتوانرێت لەسەر هەژمارەکانی منداڵان بەکاربهێنرێت، بەڵام منداڵان دەبێت ڕەزامەندی دایک و باوکیان یان سەرپەرشتیارەکانیان بەدەستبهێنن بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی هاوبەشیکردنی شوێن.
هەردوو ئەپی Samsung Find و ماڵپەڕەکە تایبەتمەندی وەک دیاریکردنی شوێنی ئامێرەکانی خۆت و خێزانەکەت و پاراستنیان لە کاتی ونبووندا دابین دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی تەنها لەسەر ئەپ یان ماڵپەڕەکە بەردەست بن. ماڵپەڕی Samsung Find بۆ یارمەتیدانت لە دۆزینەوەی ئامێرێکی ونبوو دیزاینکراوە کاتێک تۆ یان ئەندامێکی خێزانت ناتوانن دەستتان بگات بە ئەپی Samsung Find. لەبەر ئەوە، ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی پاڵپشتی نەکرێن لەسەر ماڵپەڕەکە.
- ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوە تەنها لە ئەپی Samsung Find بەردەستن.
- هاوبەشیکردنی شوێن، گەڕان لە نزیکەوە، ئاگادارکردنەوە لەکاتی بەجێهێشتن، گەڕان، مێژووی شوێن، هتد. - ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوە تەنها لە ماڵپەڕی Samsung Find بەردەستن.
- سڕینەوەی داتا، درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری، بەدواداچوونی شوێن، هتد.
※ دەکرێت تایبەتمەندییەکان کە لەلایەن ئەپ یان ماڵپەڕەوە پاڵپشتیکراون بگۆڕێن.
- وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
- ڕەنگە ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان بەپێی وڵات، هەرێم و دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبن.
- پێویستە ئامێرەکەت داگیرسێنرابێت بۆ چوونە ژوورەوە بۆناو Samsung Account.
- ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان: ئامێرەکانی Galaxy (مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Galaxy بە Android 8 یان بەرزترەوە، Galaxy Watch بە Tizen OS 5.5 یان بەرزتر یان Wear OS و Galaxy Buds+ یان نوێتر، هەموو جۆرەکانی زنجیرەی Galaxy SmartTag و مۆدێلەکانی Galaxy Book و S Pen Pro) و SmartTagsـی گونجاو کە دەتوانرێت هاوپێچ بکرێن بۆ SmartThings.
- ڕەنگە کاراییەکانی Samsung Find، ژینگە پاڵپشتیکراوەکان، و تایبەتمەندییەکان بەپێی بەرهەم جیاوازبن.
- ئەپی Samsung Find بەردەستە بۆ داگرتن لە Galaxy Store و Google Playـدا. بۆ Galaxy Book، دەتوانیت ئەپی Samsung Find Windows لە Microsoft Store دابگریت.
- بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی Samsung Find، پێویستە بژاردەی 'Allow this phone to be found' (ڕێگە بدە ئەم مۆبایلە بدۆزرێتەوە) لە ڕێکخستنەکانی Find My Mobileـدا داگیرسابێت.
- چۆنیەتی چالاککردنی بژاردەی 'Send last location' (ناردنی کۆتا شوێن). بڕۆ بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Security and privacy (ئاسایش و نهێنیپارێزی) > Lost device protection (پاراستنی ئامێری ونبوو) > Find My Mobile > چالاککردنی 'Send last location' (ناردنی کۆتا شوێن) یان ئەپی Samsung Find > Settings (ڕێکخستنەکان) > Allow devices to be found (ڕێگەدان بە دۆزینەوەی ئامێرەکان) > This device (ئەم ئامێرە) > 'Send last location' (ناردنی کۆتا شوێن) چالاک بکە.
- هاوبەشیکردنی شوێنی ئامێری خێزانی تەنها لەناو گرووپەکانی خێزانی Samsung Account بەردەستە. بۆ ئامادەکردنی گرووپێکی خێزانی، بڕۆ بۆ Device Settings (ڕێکخستنەکانی ئامێر) > Samsung Account > Family (خێزان).
- دۆخی ونبوون بۆ Galaxy Buds و Galaxy SmartTags تەنها لەسەر ئەو مۆدێلانە بەردەستە کە NFCـیان هەیە.
- ئەم تایبەتمەندییە لە ماڵپەڕی Samsung Findـدا بەردەستە.
- تایبەتمەندی دۆزینەوەی ئۆفڵاین لە ئێستادا تەنها لە مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Galaxy کە Android 8 یان دواتریان هەیە، پاڵپشتی دەکرێت. هەروەها لەسەر Galaxy Watch3 یان بەرزتر، Galaxy Buds Pro ،Galaxy Buds Live ،Galaxy Buds FE ،Galaxy Buds2 یان بەرزتر، Galaxy S Pen، Galaxy Ring و هەموو جۆرەکانی زنجیرەی Galaxy SmartTag پاڵپشتی دەکرێت. ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان بە بەردەوامی زیاد دەکرێن.
- تایبەتمەندی دۆزینەوەی ئۆفڵاین تەنها کاتێک دەتوانرێت بەکاربهێنرێت کە ڕێکخستنی 'offline finding (دۆزینەوەی ئۆفڵاین)' چالاک کرابێت. بۆ چۆنیەتی چالاککردنی ڕێکخستنی 'offline finding (دۆزینەوەی ئۆفڵاین)'، تکایە بگەڕێوە بۆ 'چۆنیەتی بەکارهێنانی دۆزینەوەی ئۆفڵاین'. ڕێکخستنی دۆزینەوەی ئۆفڵاین لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان یان تابلێتەکانی گرێدراو بە هەمان شێوە بەسەر Galaxy Watch، Galaxy Buds، Galaxy Ring، Galaxy S Pen Pro و SmartTags جێبەجێ دەبێت کە پاڵپشتی تایبەتمەندی دۆزینەوەی ئۆفڵاین دەکەن.
- تایبەتمەندی هاوبەشیکردنی شوێن تەنها کاتێک کارا دەکرێت کە وەرگرەکە بە ئاشکرا ڕازی بێت بە داواکاری هاوبەشکردنی شوێنەکە. بەبێ ئەو ڕەزامەندییە، زانیاری شوێن بە هیچ شێوەیەک هاوبەش ناکرێت. سەرەڕای ئەوەش، دەتوانیت هاوبەشکردنی شوێنەکەت بوەستێنیت لە هەر کاتێک کە بتەوێت بەبێ ڕەزامەندی لایەنی تر. لەگەڵ ئەوەشدا، لە حاڵەتی هەژمارێکی منداڵان، هەر هەوڵێک بۆ هاوبەش کردن یان وەستاندنی هاوبەشیکردنی شوێنی هەژماری منداڵ یان ئامێرە پەیوەندیدارەکەی لەگەڵ کەسانی تر یان ئەندامانی خێزان پێویستی بە پشتڕاستکردنەوە یان ڕەزامەندی ئامێری دایک و باوک یان سەرپەرشتیار هەیە.
- تایبەتمەندی ئاگانامەی گەیشتن و ڕۆیشتن تەنها کاتێک بەردەستە کە لایەنەکەی تر شوێنی خۆی لەگەڵ تۆ هاوبەش دەکات.
- بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی دۆزینەوەی شوێن لەسەر SmartTagـەکەت یان دۆزەرەوە گونجاوەکانی دیکە، دڵنیابەرەوە کە لەسەر SmartThingsـدا تۆمارکراون. هەروەها دەتوانیت بە ئاسانی لەناو SmartThingsـدا تۆماریان بکەیت بە بەکارهێنانی ئەپی Samsung Find.
- ئامێرەکانی Find Node شوێنی تەواو دروستی ئامێرە بزربووەکان دیاریناکەن.