Samsung Flow
ئەزموونی ئەفسوناوی
گرێدراوی بێخەوشی ئامێرەکان
Samsung Flow ئەزموونێکی بێخەوش و پارێزراو و گرێدراو لە نێوان مۆبایلە زیرەکەکەت و تابلێت/کۆمپیوتەرە کەسییەکەتدا پێشکەشدەکات.
دەستگەیشتن به تابلێت یان کۆمپیوتەرە کەسییەکەت بە مۆبایلە زیرەکەکەت پشتڕاستبکەوە، ناوەڕۆک لە نێوان ئامێرەکاندا هاوبەش بکە، ئاگانامەکان هاوکات بکە و ناوەڕۆکی مۆبایلە زیرەکەکەت لەسەر شاشەیەکی گەورەتر ببینە.
* فەرمانێک کە تابلێتەکەت بە کۆمپیوتەرە کەسییەکەت گرێدەدات زیادکراوە.
توانای دەستپێگەیشتنی ئاسان
لەڕێگەی ئامێرەکانی Galaxy خۆت
Samsung Flow ڕێگات پێدەدات بە شێوەیەکی ئاسان بچیتە ناو کۆمپیوتەرەکەتەوە.
Smart View
بە ’Samsung Flow ‘Smart View شاشەی مۆبایلەکە لەسەر تابلێت/کۆمپیوتەری کەسیی هاوبەشبکە.
Handover (گواستنەوە)
ڕێگە دەدات ناوەڕۆک و چالاکییەکان بۆ ئامێرێکی جیاواز بگوازرێنەوە.
هاوکاتکردنی ئاگانامە
دەتوانیت لەسەر تابلێت/کۆمپیوتەری کەسیی ئاگانامەکانی مۆبایلە زیرەکەکەت بپشکنیت و ڕاستەوخۆ وەڵامی نامەکان بدەیتەوە.
- * ڕەنگە وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ لە هەندێک ئەپی نامەناردنی خێرادا بەردەست نەبێت.
- * بە هاوکاتکردنی ئاگانامەی مۆبایل لەگەڵ تابلێت/کۆمپیوتەری کەسیی، دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەپی ئاگانامەی مۆبایلەکەوە شاشە هاوبەشبکەیت.
- * ڕەنگە وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ لە هەندێک ئەپی نامەناردنی خێرادا بەردەست نەبێت.
- * بە هاوکاتکردنی ئاگانامەی مۆبایل لەگەڵ تابلێت/کۆمپیوتەری کەسیی، دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەپی ئاگانامەی مۆبایلەکەوە شاشە هاوبەشبکەیت.
چۆنیەتی بەکارهێنان
Samsung Flow دابگرە
داگرتن بۆ کۆمپیوتەرە کەسییەکەم
- پێویستییەکانی سیستەم بۆ Samsung Flow
- PC: Windows 10 بە وەشانی نوێکاریی Fall Creators یان سەرووتر، Bluetooth (Bluetooth LE ئارەزوومەندانەیە)، Wi-Fi
- مۆبایلی زیرەک و تابلێتی Samsung : خاوەن Android O OS (8.0) و بەرزتر
- ڕەنگە تایبەتمەندییەکان و کارایی لە هەندێک وەشانی نزمتری OS سنووردار بێت. پێشنیار دەکەین نوێی بکەیتەوە و نوێترین OS بەکاربهێنیت.
- ڕەنگە بە پێی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە زیرەکەکە، لە لایەن هەندێک مۆدێلەوە پاڵپشتی نەکرێت.
- Samsung Flow بۆ ئامێرە لەبەرکراوەکان بەپێی گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی کارکردنی ناوخۆییدا ئێستا بەردەست نییە.
- Samsung Flow تەنها لەسەر سۆفتوێری ڕەسەن کە لە لایەن Samsung Electronicsـەوە بڵاو کراوەتەوە کاردەکات.
- دەکرێت ڕووکاری ڕاستەقینەی بەکارهێنەر بە بێ ئاگاداریی پێشوەختە بگۆڕدرێت.
- تا 3 تابلێت/کۆمپیوتەری کەسیی لەسەر Samsung Flow تۆماربکە و بەڕێوەببە. تکایە Samsung Flow بۆ نوێترین وەشان نوێبکەوە.
- وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.