samsung-internet
چێژ لە وێب-گەڕانی ئاسان و خێرا و پارێزراو وەربگرە
سامسۆنگ ئینتەرنێت بۆ Andoid وێبگەڕێکی سادە و خێرا و متمانەپێکراوە بۆ مۆبایل و تابلێتەکەت.
وێبگەڕی پارێزراوتر
چێژ لە ئەزموونێکی سەلامەتتری گەڕان وەربگرە بە دۆخی نهێنی، چوونەژوورەوەی وێبی بایۆمەتری و بلۆکەری ڕێکلام.
نهێنی و ئاسایش ڕاپۆرت دەکات کە لە کاتی ڕاستەقینەدا چەندە باش پارێزراویت.
باشترین وێبگەڕی کارایی لەسەر Galaxy
ئەزموونی تایبەتمەندییە نوێیەکانی Samsung Internet بکە لەگەڵ Galaxy.
- درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری لە ڕێگەی باشکردنی ڕەقەکاڵایGalaxy.
- زیادکردنی بەکارهێنان لەگەڵSamsung DeX و Bixby.
وێبگەڕەکەت، بە دڵی خۆت!
وێبگەڕێک دیزاین بکە بەو جۆرەی کە بەکاری تۆ دێت، بە دەستنیشانکردنی شوێنی دانانی پێڕست و میلی ناونیشانی URL.
* بژاردەی ”show address bar at bottom (میلی ناونیشان لە خوارەوە نیشانبدە)“ تەنها بۆ وەشانی 16.0 یان بەرزتر بۆ ئامێرەکانی مۆبایل و وەشانی 21.0 یان بەرزتر بۆ تابلێتەکان بەردەستە.
* بژاردەی ”show address bar at bottom (میلی ناونیشان لە خوارەوە نیشانبدە)“ تەنها بۆ وەشانی 16.0 یان بەرزتر بۆ ئامێرەکانی مۆبایل و وەشانی 21.0 یان بەرزتر بۆ تابلێتەکان بەردەستە.
ڕێگای کارامە بۆ گەڕان
ئاسانکاری زیاتر بهێنە بۆ گەڕان بە تایبەتمەندییە بەردەستەکانی وەک یاریدەدەری ڤیدیۆ، مێنۆی Customize، و دەستگەیشتنی خێرا.
گەشەپێدەری سامسۆنگ
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پەرەپێدانی ئەپی لایەنی 3م، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن.
- خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی سامسۆنگ لەسەر ئەو ئامێرانە بەردەستە کە پاڵپشتیکراون بە سیستەمی POS و پێشکەوتووتر.
- وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
- چوونەژوورەوەی Samsung Account پێویستە بۆ بەکارهێنانی هاوتاکردن لەگەڵ ئامێرەکانی ترت و بەردەوامبوون لە گەڕان لەکاتی ڕۆشتندا.
- بۆ هاوکاتکردنی زانیارییەکانی چوونەژوورەوە لە ڕێگای هاوتاکردن لەگەڵ ئامێرەکانی ترت چالاککردنی Samsung Pass پێویستە.
- بەردەوامبوون لە گەڕان لەکاتی ڕۆشتندا تەنها لەسەر ئەو کۆمپیوتەرانەی Samsung بەردەستە کە پاڵپشتی لە بەردەوامبوونی ئەپەکان لەسەر ئامێرەکانی تر دەکەن. پێویستە Bluetooth بۆ هەریەک لە ئامێری مۆبایل و کۆمپیوتەری کەسیی چالاککرابێت و نزیک بن.