Smart switch
smart switch
گۆڕین. بە شێوەیەکی ئاسانتر
دەگۆڕیت بۆ ئامێرێکی نوێ؟ Smart Switch وای لێدەکات ئاسان بێت. بە ئاسانی وێنەکان، ژمارەکانی پەیوەندی، خشتەکان، ڕێکخستنەکانی ئامێر، زانیارییەکانی هەژمار و تەنانەت زانیارییەکانی پشتڕاستکردنەوە بگوازەوە، بێ ئەوەی گرنگ بێت کام سیستەمی کارپێکردن (OS) بەکاردەهێنیت. تەنها ئەو داتایە دەستنیشان بکە بۆئەوەی بە شێوەیەکی دەستبەجێ لە نێوان ئامێرەکاندا بیگوازیتەوە.1
بۆچی Samsung Smart Switch؟
Smart Switch گواستنەوە بۆ Galaxyـی نوێت ئاسان دەکات. ئەگەر لە iPhone یان هەر ئامێرێکی تری Androidـەوە دەگۆڕیت، ئێستا دەتوانیت ڕێژەیەکی زیاتری داتاکانی iOSـەکەت بگوازیتەوە — پێویست بە هیچ ئەپێکی زیادە ناکات.
چۆنیەتی گواستنەوە
گواستنەوە هەرگیز بەوشێوەیە ئاسانتر نەبووە. بە شێوەیەکی سانا و ئاسانتر لە هەر کاتێک، داتاکانت لە هەر ئامێرێکەوە بە بەکارهێنانی پەیوەندییەکی بێتەلی بێ کێشە بۆ Samsung Galaxyـە نوێیەکەت بگوازەرەوە.5
فێربە چۆن Smart Switch بەکاربهێنیت
بۆ iOS
گواستنەوەی ئاسانی داتا لەسەرانسەری ئامێرەکاندا
داتاکانت بپارێزە
لەو شوێنەی کە هەن
Smart Switch لەسەرانسەری زیاتر لە مۆبایلە زیرەکەکان کاردەکات. داتاکانت لە Galaxy Book، Galaxy Watch، Galaxy Buds و تەنانەت Galaxy Ringـەوە بگوازەرەوە. بە سادەیی لە بژاردەکانی داتادا ئەو داتایە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بیگوازیتەوە و ڕێک لەو شوێنەی بەجێت هێشتووە لەسەر ئامێرە نوێیەکەت دەستپێبکەرەوە.9,10
چۆنێتی گواستنەوە لە ڕێگەی کۆمپیوتەری کەسیی
بۆ Galaxy
بەکارهێنانی Smart Switch PC
بۆ iOS
بەکارهێنانی iTunes (دۆزەرەوە)
پرسیارە باوەکان
-
سەیری ئەم پێداویستییە تەکنیکییانەی خوارەوە بکە تا بزانیت کام ئامێرانە لەگەڵ Smart Switchـدا دەگونجێن.
مۆبایل/تابلێتPhone and Tablet Galaxy/Android iOS Android OS 6.0 یان بەرزتر iOS 12 یان بەرزتر *گواستنەوەی داتا لە iOSـەوە بۆ Galaxy بە ڕێگەی شێوازی نوێکراوە لەسەر ئەو ئامێرانە بەردەستە کە بە Android 17 یان نوێتر، و iOS 26.6 یان نوێتر کاردەکەن، بەدەر لە چین مەینلاند.
کۆمپیوتەری کەسیی بۆ پاشەکەوتکردن و گێڕانەوەPC for backup and restore Windows PC MAC Windows OS 10 یان بەرزتر - ئەگەر Microsoft Media Feature Pack لەسەر کۆمپیوتەرە کەسییەکەت دانەمەزراوە، ئەوا لێرەوە دایبگرە here MacOS X 10.13 یان بەرزتر -
دەتوانیت لەسەر Smart Switch ئەو ئامێرە دیاریبکەیت کە دەتەوێت داتاکەی لێوە بگوازیتەوە و لەوێوە بزانیت کام جۆرە داتا دەکرێت بگوازرێتەوە. ئەگەر ئامێرە کۆنەکەشت هەر Samsung Galaxy بێت، دەتوانیت نزیکەی هەموو شتێكی وەک Messages (نامەکان)، ناوەڕۆکی فرە میدیایی، ڕێکخستنەکانی Wi-fi و تەنانەت ڕێکخستنەکانی شاشەی سەرەکیش بگوازیتەوە. لەخوارەوە زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو داتایەی Smart Switch کە دەیگوازێتەوە بزانە. * ڕەنگە لیستی ئەو داتایانەی ئەپەکە دەتوانێت بیانگوازێتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێت. * هەندێک جۆری داتا ناگوازرێتەوە، گەرچی تەنها بۆ ئەمانە سنووردار نیە، لەوانەش ئەو پەیوەندییانەی کە تەنها شیاوی خوێندنەوەن (read-only)، ئاگانامەی فریاکەوتن، نامەی کاتیی، ئەو نامانەی نەتوانراوە بنێردرێن، ڕۆژمێر کە لە سەرچاوەی هەژماری تری هاوتاکراوەوە وەرگیرابن، مێژووی چات یان هەندێک داتای تر کە لەڕێگای سیاسەتی لایەنی سێیەمەوە پارێزراون، فایلی میدیایی یان داتای ئەپی تایبەتی کۆدکراو یان پارێزراو بە DRM (بەڕێوەبردنی مافی دیجیتاڵی) و باکگڕاوند (کە پێشتر دابەزێندراون و بابەتەکانی Galaxy).
Types of data the Smart Switch transfers(Android Devices to Galaxy) بابەت Android Devices → Galaxy Galaxy → Galaxy
Wi-Fi Direct / CableOther → Galaxy
Wi-Fi / CableContact (ژمارەکانی پەیوەندی)
Transferable
Transferable
Messages SMS, MMS
Transferable
Transferable
Gallery Photos
Transferable
Transferable
مۆسیقا مۆسیقا (ناوەڕۆکی بێ-DRM)
Transferable
Transferable
لیستی پەخشکردن
Transferable
Transferable
ڤیدیۆ ڤیدیۆ (ناوەڕۆکی بێ-DRM)
Transferable
Transferable
بەڵگەنامەکان PPT, XLS, DOC, PDF
Transferable
Transferable
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان تۆماری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان
Transferable
Transferable
پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەدەستچووەکان
Transferable
Transferable
لیستی پەیوەندیی بلۆککراو
Transferable
Non-transferable
زەنگی ئاگادارکردنەوە/کات کاتی زەنگی ئاگادارکردنەوە، داگیرساندن/کوژاندنەوە، ڕێکخستنەکانی دیکە
Transferable
Non-transferable
لیستی کاتژمێری جیهانی
Transferable
Non-transferable
یادداشتەکانی دەنگی تۆمارە دەنگییەکان، فایلەکانی یادداشت
Transferable
Non-transferable
ئینتەرنێت نیشانهکهری وێبگه، سایتەکانی کە زۆرترین سەردانکراون
Transferable
Transferable
Calendar (ڕۆژمێر) خشتەی کار
Transferable
(Device content only)
Transferable
(Device content only)
یادداشتەکان ناوەڕۆکی یادداشت، بەروار
Transferable
Non-transferable
سەرەکی شێوازی پەڕەی سەرەکی
(شوێنەکانی ئایکۆن، فۆڵدەرەکانی ئەپ و هتد)
Transferable
Non-transferable
ئەپە دامەزراوەکان (فۆڵدەر)
Transferable
Transferable
گواستنەوەی داتای ئەپ (ڕەنگە بەپێی ئەپ جیاوازبێت)
Transferable
Non-transferable
وێنەی شاشەی سەرەکی/قفڵ
Transferable
Non-transferable
ڕێکخستنەکان ڕێکخستنە بنەڕەتییەکان
(کیبۆرد، زەنگ، توانای دەستپێگەیشتن، زمان، B/T، ئاگادارکردنەوە، ETC)
Transferable
Non-transferable
کات تەواوبوون
Transferable
Transferable
مۆدی تاریک
Transferable
Transferable
NFC
Transferable
Transferable
شوێن
Transferable
Transferable
فیدباک به لەرزین
Transferable
Transferable
ئامێرە لەبەرکراوەکان کاتژمێر
Transferable
Transferable
- *Transferable data list may change without notice. * ڕەنگە لیستی ئەو داتایانەی ئەپەکە دەتوانێت بیانگوازێتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێت.
- *Certain data cannot be transferred such as but not limited to read-only contacts, emergency alerts, temporary messages, failed-to- send messages, calendar from synced accounts, chat history or some other data protected by 3rd-party provider's policy, encrypted or DRM (Digital Rights Management)-protected media file or personal app data, wallpaper (pre-installed and Galaxy Themes). * هەندێک جۆری داتا ناگوازرێتەوە، گەرچی تەنها بۆ ئەمانە سنووردار نیە، لەوانەش ئەو پەیوەندییانەی کە تەنها شیاوی خوێندنەوەن (read-only)، ئاگانامەی فریاکەوتن، نامەی کاتیی، ئەو نامانەی نەتوانراوە-بنێردرێن، ڕۆژمێر کە لە سەرچاوەی هەژماری تری هاوتاکراوەوە وەرگیرابن، مێژووی چات یان هەندێک داتای تر کە لەڕێگای سیاسەتی لایەنی سێیەمەوە پارێزراون، فایلی میدیایی یان داتای ئەپی تایبەتی کۆدکراو یان پارێزراو بە DRM (بەڕێوەبردنی مافی دیجیتاڵی)، باکگڕاوند (کە پێشتر دابەزێندراون یان بابەتەکانی Galaxy).
-
ئەگەر ئامێرە کۆنەکەت مۆدێلێکی iOS بێت، ئەوا هێشتا دەتوانیت داتا لە iPhone بگوازیتەوە بۆ Galaxy بە هەموو Contacts (پەیوەندییەکان) و دەقەکان و فایلە فرە میدیاییەکانتەوە. ئەمە وادەکات گۆڕینت لە iPhone بۆ Galaxy ئاسان و سادە بێت. ڕەنگە نەکرێت هەندێک ئەپی iOS بگوازرێنەوە، بەڵام Smart Switch پێشنیاری ئەپی هاوشێوە بۆ Galaxyـە نوێکەت دەخاتە بەردەستت. لەخوارەوە زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو داتایەی Smart Switch کە دەیگوازێتەوە بزانە. * ڕەنگە لیستی ئەو داتایانەی ئەپەکە دەتوانێت بیانگوازێتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێت. * هەندێک جۆری داتا ناگوازرێتەوە، گەرچی تەنها بۆ ئەمانە سنووردار نیە، لەوانەش ئەو پەیوەندییانەی کە تەنها شیاوی خوێندنەوەن (read-only)، ئاگانامەی فریاکەوتن، نامەی کاتیی، ئەو نامانەی نەتوانراوە بنێردرێن، ڕۆژمێر کە لە سەرچاوەی هەژماری تری هاوتاکراوەوە وەرگیرابن، مێژووی چات یان هەندێک داتای تر کە لەڕێگای سیاسەتی لایەنی سێیەمەوە پارێزراون، فایلی میدیایی یان داتای ئەپی تایبەتی کۆدکراو یان پارێزراو بە DRM (بەڕێوەبردنی مافی دیجیتاڵی) و باکگڕاوند (کە پێشتر دابەزێندراون و بابەتەکانی Galaxy).
Types of data the Smart Switch transfers(iOS Devices to Galaxy) Item/Data type iOS → Galaxy Wireless or cable
(upgraded)iCloud PC Cable Wireless Contacts Contacts (وێنەکانیش دەگرێتەوە)
Transferable
Transferable
Transferable
Transferable
TransferableMessages SMS, MMS
Transferable
Non-transferable
Transferable
Transferable
Non-transferableiMessages
Transferable
Non-transferable
Transferable
Transferable
Non-transferableوێنەکان وێنەکان کە ڕاستەوخۆ گیراون / وێنە دابەزێنراوەکان
Transferable
Transferable
Transferable
Transferable
Transferableمۆسیقا فایلەکانی مۆسیقا (بێ-DRM)
TransferableN/A N/A
Transferable
Non-transferableلیستی پەخشکردن
TransferableN/A N/A
Transferable
Non-transferableڤیدیۆ ناوەڕۆکی تۆمارکراو و بێ-DRM
Transferable
Transferable
Transferable
Transferable
Transferableبەڵگەنامەکان Pages/Keynotes/Numbers
Transferable (Files app)
Transferable
Transferable
Transferable
Non-transferablePPT, XLS, DOC, PDF
Transferable (Files app)
Transferable
Transferable
Transferable
Non-transferableپەیوەندییە تەلەفۆنییەکان تۆماری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان
Transferable
Non-transferable
Non-transferable
Non-transferable
Non-transferableپەیوەندییە تەلەفۆنییە لەدەستچووەکان
Transferable
Non-transferable
Non-transferable
Non-transferable
Non-transferableلیستی بلۆککراوەکان
Non-transferable
Non-transferable
Transferable
Transferable
Non-transferableAlarms/Clock کاتی ئاگادارکەرەوە، هەڵکردن/کوژاندنەوە،ڕێکخستنەکانی دیکە
Transferable
Non-transferable
Transferable
Transferable
Non-transferableکاتژمێری جیهانی
Non-transferable
Non-transferable
Transferable
Transferable
Non-transferableیادداشتەکانی دەنگی ناونیشانی یادداشتە دەنگییەکان و فایلەکان
Transferable
Non-transferable
Transferable
Transferable
Non-transferableئینتەرنێت پەڕە پاشەکەوت کراوەکان، لیستی خوێندنەوە
Non-transferable
Non-transferable
Transferable
Transferable
Non-transferableCalendar (ڕۆژمێر) خشتەی کار
Transferable
Transferable
Transferable
Transferable
TransferableNotes ناوەڕۆک و بەروارەکانی تێبینی
Transferable
Transferable
Transferable
Transferable
Non-transferableReminders لیستی بیرخەرەوە
Non-transferable
Transferable
Transferable
Transferable
Transferableسەرەکی ئەپە دامەزراوەکان (فۆڵدەرەکان
Partially transferable
Non-transferable
Partially transferable
Partially transferable
Non-transferableشێوازی پەڕەی سەرەکی
Transferable
Non-transferable
Non-transferable
Transferable
Non-transferableوێنەی شاشەی سەرەکی/قفڵ
Transferable
Non-transferable
Transferable
Transferable
Non-transferablePassword وشە نهێنییەکان، کلیلەکانی تێپەڕبوون
Transferable
Non-transferable
Non-transferable
Non-transferable
Non-transferableWi-Fi زانیاریی Wi-Fiـی گرێدراو
Transferable
Non-transferable
Non-transferable
Non-transferable
Non-transferable- *Transferable data list may change without notice. * ڕەنگە لیستی ئەو داتایانەی ئەپەکە دەتوانێت بیانگوازێتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕێت.
- *Certain data cannot be transferred such as but not limited to read-only contacts, emergency alerts, temporary messages, failed-to- send messages, calendar from synced accounts, chat history or some other data protected by 3rd-party provider's policy, encrypted or DRM (Digital Rights Management)-protected media file or personal app data, wallpaper (pre-installed and Galaxy Themes). * هەندێک جۆری داتا ناگوازرێتەوە، گەرچی تەنها بۆ ئەمانە سنووردار نیە، لەوانەش ئەو پەیوەندییانەی کە تەنها شیاوی خوێندنەوەن (read-only)، ئاگانامەی فریاکەوتن، نامەی کاتیی، ئەو نامانەی نەتوانراوە-بنێردرێن، ڕۆژمێر کە لە سەرچاوەی هەژماری تری هاوتاکراوەوە وەرگیرابن، مێژووی چات یان هەندێک داتای تر کە لەڕێگای سیاسەتی لایەنی سێیەمەوە پارێزراون، فایلی میدیایی یان داتای ئەپی تایبەتی کۆدکراو یان پارێزراو بە DRM (بەڕێوەبردنی مافی دیجیتاڵی)، باکگڕاوند (کە پێشتر دابەزێندراون یان بابەتەکانی Galaxy).
- *Data transfer from iOS to Galaxy through the upgraded method is available on devices running Android 17 or later, and iOS 26.6 or later, excluding China Mainland. * گواستنەوەی داتا لە iOS بۆ Galaxy بە ڕێگای نوێکراوە لەو ئامێرانەدا بەردەستە کە سیستمی Android 17 یان نوێتر و iOS 26.6 یان نوێتر بەکاردەهێنن، بەدەر لە چین مەینلاند.
-
بە Smart Switch دەتوانیت هەموو پەیوەندییەکان، دەقەکان و فایلەکانی میدیا لە iPhoneـەوە بۆ Galaxy بگوازیتەوە. بەڵام ڕەنگە جۆرەکانی داتا بەپێی چۆنیەتی گواستنەوەت جیاوازبن ― لە ڕێگەی کەیبڵ، iCloud ،کۆمپیوتەری کەسیی یان گرێدراوی بێتەل. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە پرسیاری 'چۆن داتا لە iPhoneـەوە بگوازرێتەوە بۆ Galaxy؟'
-
Smart Switch پێشتر لەسەر زۆربەی مۆبایل و تابلێتە تازەکانی Samsung Galaxy دامەزراوە. دەتوانی لە سەر شاشەی سەرەکیی یان Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch بیدۆزیتەوە. ڕەنگە بۆ ئامێرە کۆنترەکان یان ئامێرەکانی تری Android پێویستی بە داگرتن بێت لە Galaxy Store یان Google Play Storeـەوە. ئەگەر کۆمپیوتەری کەسیی (Windows PC یان Mac) بەکاردەهێنیت و دەتەوێت داتا لە ئامێرێکی کۆنەوە پاشەکەوتبکەیت یان بیگێڕیتەوە سەر ئامێرێکی نوێ، دەتوانیت ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە ئەپی Smart Switch PC دابگریت. بەستەری داگرتنی Smart Switch PC
-
بۆ ئامێرەکانی Android، پێویستە Smart Switch لەسەر هەردوو ئامێرەکە دامەزرابێت. بۆ ئامێرەکانی iOS، پێویست ناکات دایمەزرێنیت ئەگەر وەشانەکە iOS 26.6 یان نوێتر بێت. ئەگەرنا، دەبێت ئەپەکە لەسەر ئامێرەکانی iOS دامەزرێنیت. بۆ زانیاری زیاتر، سەیری بەشی "How-to transfer" (”چۆنیەتی گواستنەوە“)ـی تایبەت بە هەر کەیسێك بکە.
-
نەخێر. Smart Switch هیچ شتێک لەسەر هیچکام لە ئامێرەکان ناسڕێتەوە. کاتێک گواستنەوەکە تەواوبوو، داتاکە لەسەر هەردوو ئامێرەکە دەبێت.
-
نەخێر، هەرکە پڕۆسەی گواستنەوەی داتا دەستیپێکرد، دەتوانیت ئەرکی تر لەسەر ئامێرەکەت ئەنجامبدەیت. لەسەر ئامێرە Samsung Galaxyـە نوێیەکەت، Quick setting panel (پانێڵی ڕێکخستنە خێراکان) ڕابکێشە بۆ خوارەوە بۆئەوەی بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی گواستنەوەکە ببینیت.
تێبینی: هەرچەندە فرە-ئەرکی لەکاتی گواستنەوەی داتادا بەردەستە، بەڵام ئێمە ئامۆژگاریی بە فرە-ئەرکی ناکەین لەو کاتانەدا. بەڵام، کاتێک داتا لە ئامێرێکی iOSـەوە بۆ ئامێرێکی Galaxy بەڕێگای گرێدراوی بێتەل دەگوازیتەوە، شاشەی iPhone یان iPadـەکەت مەکوژێنەرەوە و مەچۆرە سەر شاشەی home (شاشەی سەرەکی). لە کاتی گواستنەوەی بێتەلی داتا لە ئامێرێکی iOSـەوە، فرە-ئەرکی بەردەستنییە.
-
ڕێگایەک هەیە بۆ گواستنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی iCloud بۆ Google Photos لەڕێگەی ماڵپەڕی https://privacy.apple.com/ ـی Apple. بۆ زانیاریی زیاتر، سەردانی پەڕەی https://support.apple.com/ko-kr/118257 بکە.
-
لە دوای دابەزاندنی Smart Switch PC لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی Windows یان Macـەکەت دەتوانیت ئەمانەی خوارەوە ئەنجامبدەیت:
- 1. داتا لە ئامێری Samsung Galaxy کۆنەوە لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی پاشەکەوتبکەیت، هەروەها ئەو داتایە بگێڕیتەوە سەر ئامێرە Galaxyـە نوێکەت.
- 2. داتای پاشەکەوتکراوی iTunes بگەڕێنیتەوە بۆ نێو ئامێرە Galaxyـە نوێکەت.
- 3. لەگەڵ نوێبوونەوەی وەشانەکاندا یارمەتیتدەدات بۆ نوێکردنەوەی وەشانی سۆفتوێری ئامێرەکەت و بژاردەکانی نوێکردنەوە پیشاندەدات.
- 4. بۆ کۆمپیوتەری کەسیی Windows، پێڕستی Outlook Sync پیشاندەدات و ڕێگەتدەدات بە هاوتاکردنی داتای Outlook لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی Windowsـەکەت بۆ سەر مۆبایلەکەت. بۆ Mac، پێڕستی Sync نیشاندەدات و ڕێگەت پێدەدات پەیوەندییەکان/داتای ڕۆژمێر هاوتابکەیت لەنێوان Macـەکەت و مۆبایلەکەتدا.
-
لەسەر شاشەی Smart Switch، بژاردەی پێشوەختی 'Select all (هەموویان هەڵبژێرە)' هەڵبژێردراوە، بەڵام ئەگەر بتەوێت دەتوانیت بە ئاسانی ئەو بابەتانەی ناتەوێن بیانگوازیتەوە لایانبەریت لە هەڵبژاردنەکان.
-
ئەگەر Smart Switch بە کۆمپیوتەرە کەسییەکەتەوە گرێ نەدرا، دەتوانیت ئەم ئەرکانەی خوارەوە ئەنجام بدەیت:
- 1. هەوڵبدە دەرچەیەکی USBـی جیاواز بەکاربهێنیت: ئەگەر دەرچەی پێشەوەی USB یان USB hub بۆ کۆمپیوتەرە کەسییە دێسکتۆپەکەت بەکاردەهێنیت، رەنگە گرێدانەکە ناجێگیر بێت بەهۆی Signalـێکی لاوازەوە.
- 2. هەوڵبدە کێبڵێکی USB جیاواز بەکاربهێنیت: ئەگەر کێبڵی USB زیانی پێگەیشتووە، رەنگە گرێدانەکە ناجێگیر بێت.
- 3. دووبارە دامەزراندنی درایڤەری USBـی Samsung: Smart Switch بکەرەوە لەسەر کۆمپیوتەرە کەسییەکەت > More options (بژاردەی زیاتر (سێ خاڵی ستوونی)) > Reinstall device driver (دووبارە دامەزراندنی درایڤەری ئامێر)
-
ئەگەر ئامێری Galaxyـەکەت وەشانی Android OSـەکەی کەمترە لە 17ـە (One UI کەمتر لە 9.0)، هێشتا دەتوانیت داتاکانت بەم شێوەیەی خوارەوە بگوازیتەوە:
-
دەتوانیت داتاکانت بەم شێوەیەی خوارەوە لەسەر SD Card یان USB پاشەکەوت بکەیت:
Why Galaxy
ئاسۆکانی ژیان فراوانتر دەبن لەگەڵ Galaxy
ئێمە باوەڕمان بە کراوەیی هەیە. Samsung Galaxy بۆ کرانەوەی ئەگەرەکان بە ڕووتاندا درووستبووە. هەتا سنوورەکان کەمتربن، هەموومان دەتوانین دوورتر بڕۆین لەم جیهانەدا.
- ڕەنگە ئەو داتایەی کە دەتوانرێت بگوازرێتەوە بەپێی سیستەمی وەگەڕخەڕی ئامێرەکە (Android یان iOS)، وەشانی سیستەمی وەگەڕخەڕ، و/یان بژاردەی گرێدان جیاوازبێت.
- لە بەشی پرسیارە باوەکان سەیری ئەو مەرجە تەکنیکییانە بکە کە پێویستە لە ئامێرێکدا هەبن بۆئەوەی لەگەڵ Smart Switch دا بگونجێت.
- ڕەنگە بەردەستبوونی گواستنەوەی eSIM بەپێی کۆمپانیای دابینکەر جیاوازبێت. دەتوانیت لیستێکی وردی کۆمپانیا دابینکەرە بەردەستەکان بدۆزیتەوە لە https://samsung.com/esim-support.
- ڕەنگە بژاردەی بەردەست بۆ گرێدان بەپێی سیستەمی وەگەڕخەڕی ئامێرەکە، کۆمپانیای بەرهەمهێنەر و بەردەستبوونی بیرگەی دەرەکی جیاوازبێت.
- گواستنەوەی داتا لە iOSـەوە بۆ Galaxy بە ڕێگەی شێوازی نوێکراوە لەسەر ئەو ئامێرانە بەردەستە کە بە Android 17 یان نوێتر، و iOS 26.6 یان نوێتر کاردەکەن، بەدەر لە چین مەینلاند.
- دەتوانیت بە چوونەنێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکە بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
- ئەگەر بڕێکی زۆر داتات هەیە کە دەتەوێت بیگوازیتەوە، ئەوا ئێمە کێبڵ پێشنیاردەکەین بۆ گرێدان، چونکە خێراترە. پێشوەختە دڵنیابە کە ئامێرەکانت بە باشی بارگاویکردۆتەوە، چونکە لە کاتی گواستنەوەی داتادا بارگاویکردنەوە بەردەستنییە.
- گواستنەوەکان بەردەستن، بە مەرجێک هەردوو ئامێری ناردن و وەرگرتن Android 6.0 یان سەرووتریان لەسەربێت.
- ئەم تایبەتمەندییە لەسەر Wear OS و Android 13 OS (T OS) و سەرووتر بەردەستە، هەروەها پێویستە هەردوو مۆبایلە کۆن و نوێیەکە GMS v23.15.17 یان سەرووتریان لەسەربێت. پێویستە Galaxy Watch بە مۆبایلە کۆنەکەی بەکاربەرەکەوە گرێدرابێت. پێویستە هەردوو مۆبایلە کۆن و نوێیەکەی بەکاربەرەکە چووبنە ناو هەمان Samsung Account و هەژماری Googleـەوە.
- Smart Switch پێویستی بە Windows OS هەیە کاتێک لەسەر Galaxy Book بەکاردەهێنرێت.
- ئەداپتەری OTG بەجیا دەفرۆشرێت.
- بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە iOSـەوە پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر خاوەنی Android 6.0 یان نوێتر و ئامێری نێرەر iOS 12 یان نوێتری هەبێت. گواستنەوە لە ڕێگەی گرێدراوی بێتەل بەردەستە، بە مەرجێک ئامێری وەرگر دەبێت Android 6.0 یان نوێتری هەبێت و ئامێری ناردن دەبێت iOS 15 یان نوێتری هەبێت. گواستنەوەکانی iCloud پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر Android 6.0 یان نوێتر و ئامێری ناردن iOS 12 یان نوێتری هەبێت.
- پێویستە نوێترین وەشانی WhatsAppـت لەسەر ئامێری iOS هەبێت.
- تەنها پێش چوونەنێو WhatsApp لەسەر ئامێرە نوێیەکەت، دەتوانیت مێژووی چاتەکانی WhatsApp بگوازیتەوە. ئەگەر بەرلە گواستنەوە یان بەرلەوەی Smart Switch تەواوبێت لە گواستنەوەی داتاکە بچیتە نێو WhatsApp لەسەر ئامێرە نوێکەت، چیتر ناتوانرێت داتای ئەپەکە بگوازرێتەوە.
- دەتوانیت بە چوونەنێو فۆڵدەری Samsung لەسەر شاشەی ئەپەکانەوە ئەپی Smart Switch لەسەر مۆبایل یان تابلێتە Galaxyـەکەت بدۆزیتەوە، یان دەتوانیت بچیت بۆ Settings (ڕێکخستنەکان) > Accounts and backup (هەژمارەکان و پاشەکەوتکردن) > Smart Switch.
- ئەگەر بڕێكی زۆر داتات هەیە بۆ گواستنەوە، پێشنیاردەکەین گرێدراوی لە ڕێگای کێبڵ بەکاربهێنیت، چونکە دەتوانێت بڕێکی زۆر داتا بە یەک جار بگوازێتەوە. بەرلە دەستپێک دڵنیابەرەوە کە ئامێرەکانت بە باشی بارگاویکردوون، چونکە لە کاتی گواستنەوەی لەمجۆرەدا بارگاویکردنەوە بەردەستنییە.
- ئەگەر لەسەر بیرگە دەرەکییەکەت بەشی پێویست شوێن نەبێت، ڕەنگە پێویستبکات هەندێک لە ناوەڕۆکەکان هەڵنەبژێریت. یان ڕەنگە بتوانیت هەندێک شت لەسەر بیرگە دەرەکییەکە بسڕیتەوە، بۆئەوەی شوێنی پێویست بۆ گواستنەوەکە بەردەستبێت.
