ژیان بە تەواوەتی بژی

لێگەڕێ با Galaxy AI یارمەتیت بدات هەمووکاتێک ئامادە بیت و لە ساتەوەختی ئێستادا بژی. بە وەپێشخستنی تو بە هەنگاوێک لە پێش هەر پێویستییەکتەوە، ئەو هێزی ئازادیت بۆ ئەنجامدانی شتە هەرە گرنگەکانت پێدەبەخشێت. لەگەڵ Galaxy AI ژیان واڵا دەبێت.

پێنج هاوڕێ دەبینرێن کە لە یاریگایەکی کراوەی باسکە دانیشتوون لە دیمەنی سروشتی شار پاش ئاوابوونی خۆر. لەگەڵ Galaxy AI ژیان واڵا دەبێت. پێنج هاوڕێ دەبینرێن کە لە یاریگایەکی کراوەی باسکە دانیشتوون لە دیمەنی سروشتی شار پاش ئاوابوونی خۆر. لەگەڵ Galaxy AI ژیان واڵا دەبێت.

ڕێگای نوێ بۆ ئەنجامدانی کارەکان

ئەو یاریدەدەرەی ژیریی دەستکرد بناسە کە دۆستی بەکارهێنەرە و بەو شێوەی کە پێویستتە یارمەتیت دەدات، بۆ هەر شتێک کە پێویستت پێی بێت. به گفتوگۆی سروشتییەوە، Galaxy AI بەرهەمهێنانت بەرز دەکاتەوە لە ڕێگای ئیکۆسیستەمێکی ناوازەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە کەسییەکان کە لەگەڵ شێوازی ژیانتدا بگونجێت.

لەگەڵ Gemini دەربارەی هەر شتێک کە دەیبینیت قسە بکە

بە ئازادی و بە شێوەیەکی سروشتیی لەگەڵ Gemini Live قسە بکە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ زانیاری بەدەستبهێنیت. هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی کامێڕا، یان لە ڕێگەی بارکردنی وێنەوە، ساتەکانت هاوبەش بکەیت، بە مەبەستی داواکردنی ئامۆژگاری یان بیرۆکەکان.1

Now Bar. داخستن لە ئێستا

دەستڕاگەیشتنێکی ڕاستەوخۆ بۆ ئاماری ڕاهێنانەکانت، ئەو مۆسیقایەی لێدەدرێت، ئاگانامە ڕاستەوخۆکان و زۆر شتی تر بەدەستبهێنە بەبێ ئەوەی پێویستت بە کردنەوەی قفڵی مۆبایلەکەت بێت لە ڕێگەی Now Bar.2

پووختەی کەسیی بۆ ڕۆژەکەت

ئامادەی هەستیت و کاری زیاتر ئەنجام بدەیت؟ هەموو بەیانییەک، Galaxy AI زانیاریی ڕۆژانە و تەواو لەگەڵ کەشوهەوا و Energy Score و تێڕوانینێک لە ڕۆژەکەت پێدەدات کە چیت لە پێشەڕوویە. پوختەی ئێوارەکەت ڕێگەت پێدەدات جەخت لە لەبیرنەکراوترین ساتەکانی ڕۆژەکەت بکەیتەوە.3

بازنە بکێشە بە دەوریدا، بیدۆزەوە. بیبیستە، بیدۆزەوە

گەڕان هەرگیز لەوە ئاسانتر نەبووە بۆ بەکارهێنان. تەنها بازنە بکێشە بە دەوریدا و Google لەوێوە دەیگرێتە ئەستۆ. بە بەکارهێنانی Circle to Search لەگەڵ Google، وێنە و مۆسیقا لەسەر شاشەکە و شتە پێویستەکان بە شێوەی ئۆنڵاین و هەر شتێک کە بتەوێت بیدۆزیتەوە لە بەر پەنجەکانتە.4

بازنە بکێشە بە دەوریدا، بیدۆزەوە. بیبیستە، بیدۆزەوە

گەڕان هەرگیز لەوە ئاسانتر نەبووە بۆ بەکارهێنان. تەنها بازنە بکێشە بە دەوریدا و Google لەوێوە دەیگرێتە ئەستۆ. بە بەکارهێنانی Circle to Search لەگەڵ Google، وێنە و مۆسیقا لەسەر شاشەکە و شتە پێویستەکان بە شێوەی ئۆنڵاین و هەر شتێک کە بتەوێت بیدۆزیتەوە لە بەر پەنجەکانتە.4

ڕێگای نوێ بۆ داهێنان

Galaxy AI بیرۆکەکەت دەبات و ژیان دێنێتە بەری. بە کۆمەڵێک ئامرازی یەکگرتوو لە سەرانسەری ئامێرەکاندا، ئیلهام وەرگرتن لە هەموو شتێک ئاسانە. دەستکاریکردنی دروستکراوەکان و خەیاڵکردنی بابەتی نوێ هەرگیز هەستێکی وا سروشتییان نەبووە.

دەستکاریکردن بە وردەکاری شان بە شانی یەک

دەستکاریی وێنەکان بکە بە خواستی دڵی خۆت بە پشاندانە پێشوەختەکانی شان بە شانی یەک لەناو Photo Assist. تەنها پەنجە بخەرە سەر شتێک و دەست ڕاگرە بۆ گواستنەوە، سڕینەوە یان گەورەکردن و ڕێکخستنی گۆشەکان یان پڕکردنەوەی باکگڕاوندەکان.5

Writing Assist.
هاوڕێی تێبینی نووسینت

شتێکی بەسوودت بە ئۆنلاین دۆزیەوە کە دەتەوێت پاشەکەوتی بکەیت بۆ ئەوەی دواتر بەکاریبهێنیتەوە؟ تەنها پوختەی ماڵپەڕە دروستکراوەکانی Galaxy AI ڕابکێشە و بیخە ناو ئەپی Notes و پاشەکەوتی بکە بۆ دواتر. ئەمە ڕێگایەکی زۆر ئاسانە بۆ هەڵگرتنی وردەکارییە گرنگەکان، و دەتوانیت دڵنیا بیت کە ئەوان هەمیشە لە بەردەستدان.6

ستۆدیۆیەکی دەنگی لە بەر پەنجەکانت

سەرقاڵ بوون بە تۆماری دەنگی ژاوەژاویی شتێکی ڕابردووە. بە سادەیی بە Audio Eraser لە دەنگە تێکدەرەکان ڕزگاربە. لە ڕێگای شەش پۆلەوە دەنگەکەت بەو شێوەیەی کە دەتەوێت باشتر بکە - دەنگ، مۆسیقا، ژاوەژاو، قەرەباڵغی، سروشت و با — وە جەخت لە شتە گرنگەکان بکەوە.7

ڕیلی خاڵە گرنگەکانی ڤیدیۆ ئاسانترکراوە

بە Auto Trim ڕیلی خاڵە گرنگەکانی ڤیدیۆ بە ئاسانی دروستبکە. گرنگ نییە لەو گەشتەی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو چەند ڤیدیۆت گرتووە، Galaxy AI دەتوانێت بە ئاسانی بەناویاندا بڕوات بۆئەوەی کلیپێک لە تەنها خاڵی گرنگی دەوری چالاکییەکی دیاریکراو دروستبکات.8

دووبارە دەستکاریبکەوە. ستایلی بگۆڕە. وێنای بکەوە

لێگەڕێ با خەیاڵت بفڕێت بە جوڵاندن، سڕینەوە، یان گەورەکردنی پێکهاتەکان لە وێنەکانتدا بە هەر شێوەیەک کە دەتەوێت. وێنەکەت کانڤاسی داهێنەرانەتە لەگەڵ Generative Edit. لەگەڵ ئەوەشدا، دەتوانیت لە سەرانسەری ئامێرەکاندا کار بکەیت، ئەمەش گونجاوییەکی تەنانەت زیاترت بۆ دەهێنێت لەکاتی کارکردنتدا.5

ڕێگای نوێ بۆ پەیوەندیکردن

جیهانێکی تەواو نوێ لە پەیوەندی سادەکراو و بێ سنوور بدۆزەوە. لەگەڵ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ ئاشنابە بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی زمان، و هەروەها ئەو ئامرازانە بناسه بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بە شێوەیەکی تۆمارکراو و ڕێکخراو هەڵگیرێن.

Transcript Assist.
پوختەی سادە، پێشنیاری ژیرانە

Transcript Assist تۆمارەکان دەنووسێتەوە و لە تێبینییەکاندا ڕێکیان دەخات و پوختەیەکی کاریگەر بەرهەم دەهێنێت. Galaxy AI تەنانەت بیرخەرەوە و خشتە پێشنیار دەکات لەسەر بنەمای ناوەرۆکی تۆمارکردنەکەت.9

Browsing Assist (یارمەتیدەری گەڕانی وێب).
دەستبەجێ پوختەکردنی ناوەڕۆکی وێب

ئایا پێویستە بە خێرایی لاپەڕە درێژەکانیی وێبگەکان بخوێنیتەوە؟ Galaxy AI دەتوانێت کورتیان بکاتەوە و خاڵە سەرەکیەکانت بە چەند کرتەیەک بداتێ. لە بابەتگەلی زانیارییەوە تا پۆستی درێژی بلۆگ، دەتوانیت بە خێرایی و کاریگەرانە ئاگادار بیت.

Interpreter.
شارەزای پەیوەندییەکانت بناسە

گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ Interpreter ئاسانە. جا تۆ گەشتێک بە جیهاندا دەکەیت یان لەگەڵ کڕیارە نێودەوڵەتییەکان کار دەکەیت، Galaxy AI ڕێگەت پێدەدات کۆنتڕۆڵی تەواوت هەبێت لە گفتوگۆکاندا.10

گەڕان لە ڕێکخستنەکانتدا. بە ئاسانی

ئایا پێویستت بە دیاریکردنی ڕێکخستنێکی دیاریکراو هەیە لەسەر مۆبایلەکەت؟ Galaxy AI دەتوانێت یارمەتیت بدات لەو کارەدا، تەنانەت ئەگەر دڵنیا نەبیت لەوەی ناوی چییە یان لیستەکەی لە کوێدایە. بە سادەیی شوێن یان کێشەکە وەسف بکە - چ لە ڕێگەی دەنگ یان دەق - و دەستبەجێ بۆت دەدۆزرێتەوە.

بە ناو galleryـەکەتدا بگەڕێ. بە شێوەیەکی سروشتی

لە ڕێگەی زمانی سروشتییەوە بە Samsung voice (دەنگی سامسۆنگ) گەڕانەکەت ئاسان بکە و شوێنی وێنە یان ڤیدیۆکانت لە Galleryـەکەتدا بدۆزەرەوە. بە وتنی وشەی سەرەکی وەک ئەو شوێنەی کە تێیدا گیراوە یان ناوەڕۆکەکانیان وێنە دڵخوازەکانت بدۆزەرەوە. تەنها بە گەڕانێکی سادە وێنەی ئەو ئاهەنگی لەدایکبوونەی کە بۆ سەگەکەت گێڕابوو بدۆزەرەوە.11

داهاتووی تەندروستی، ئێستا بە کەسیی کراوە

بە Energy Scoreـی یاریدەدەری تەندروستی (Health Assist) هێز ببەخشە بە شێوازی ژیانکردنت. بە گرێدان بە Galaxy Watch7ـتەوە، دەتوانیت بە شیکارییەکی تایبەت بە خەو و خواردن و وزە و چالاکییەکانت زیاتر دەربارەی جەستەت بزانیت. ئەمە یەکەم هەنگاوی بنیاتی تۆیە بەرەو خووی باشتر.

شەوانی باشتر لە خەوێکی باشترەوە دەستپێدەکات

دەستبکە بە دروستکردنی خووی خەوتنی باش بە کەمێک ڕێنمایی لە Galaxy Watchـەوە. بە پشتبەستن بە زانیارییە کەسییەکان، ئەم ئەپە کاتە گونجاوەکانی خەوتنت دەدۆزێتەوە و ئەژماری ئەوە دەکات کە کەی پێویستە بچیتە سەر جێگاکە بۆ ئەوەی بەشی پێویست بخەویت و لە خەو هەڵبستیت و هەست بە تازەبوونەوەیەکی تەواو بکەیت. پاشان کاتێک کاتی هات ئاگادارکردنەوەیەک دەنێرێت، بۆ ئەوەی پسووی خەوی خۆشی شەوانەت لەدەست نەدەیت.

باشتر لە شێوازی خەوەکەت تێبگە لەگەڵ Samsung Health

خەوتنی باشتر. وەرگرتنی پشوو بەباشی

لەگەڵ ڕاهێنەری تەندروستی تایبەتی خۆت، بەدواداچوون بۆ گەشتی خەوەکەت بکە. Galaxy Watch بەکاربهێنە بۆ بەدواداچوونی شێوازەکانی خەوتنت و دۆزینەوەی جۆری خەوەکەت. دوای ئەوە، دەتوانیت ڕێنمایی بۆ باشترکردنی خەوەکەت لە پرۆگرامێکی 4-5 هەفتەیی گونجاو بۆ خۆت بەدەستبێنیت.12

بە Samsung Health باشتر بخەوە

داتای کەسیی بە نهێنی دەمێنێتەوە

توانای سەرسووڕهێنەر و لەهەمان کاتدا بە پارێزراوی دەمێنیتەوە. داتاکانت بە شێوەیەکی پارێزراو کۆد دەکرێت و پاشەکەوت دەکرێت بۆ ئەوەی نهێنیپارێزیی ئاست-بەرز مسۆگەر بێت.

پاراستن لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆتدایە

کۆنتڕۆڵی Galaxy AIـەکەت بکە. تۆ بڕیار دەدەیت کە لە کوێ ئیشی لەسەر بکرێت، لەسەر ئامێر یاخود لە cloud (بیرگەی هەوری).

پاراستنی بەهێزی سەر ئامێر

داتاکانت بە تەواوی پارێزراون لەگەڵ Galaxy. بزوێنەری داتای کەسی بە Knox Vault داتاکانت پاشەکەوت دەکات و لە دەستگەیشتنی ڕێگەپێنەدراوی ئەپەکانی تر دەیپارێزێت، بۆیە زانیارییەکان پارێزراون و تەنها خۆت دەیبینی.13

بە شێوەیەکی بێ خەوش گرێدراوە، بە سادەیی پارێزراوە

تەکنەلۆژیای Knox Matrix Trust Chain پاراستنێکی داهێنەرانەی گرێدراوە کە لە یەک شوێندا چاودێری هەموو ئامێرەکانی Galaxyـت دەکات و دەیانپارێزێت. بۆیە دەکرێت بە درێژایی ڕۆژە سەرقاڵەکانت، پشکنین بۆ پارێزراویت ئەنجام بدرێت.14

لەم ئامێرانەدا ئەزموونی Galaxy AI بکە

پرسیارە باوەکان

Galaxy AI ئاماژە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ژیری دەستکرد دەکات لە Samsung، کە لە ئامێرەکانی Galaxy وەک مۆبایلە زیرەکەکان، تابلێتەکان، بیستۆکەکان و زیاتردا بنیات نراوە. ئەم تایبەتمەندیانە بۆ ئەوە دیزاین کراون کە کارلێکەکانت لەگەڵ ئامێرەکانی Galaxy ئاسانتر، کارامەتر و تایبەتتر بکەن، و ڕێگای زیاترت پێبدەن بۆ دروستکردن، پەیوەندی کردن و ئەنجامدانی کارەکان.

دەتوانیت بە Galaxy AI ئەرکی جۆراوجۆر بە شێوەیەکی کاریگەرتر ئەنجام بدەیت، وەک دەستکاریکردنی وێنە، دروستکردنی ڕیلی خاڵە گرنگەکان، کورتکردنەوەی تێبینیە درێژەکان و وەرگێڕان بۆ زمانی جیاواز. هەروەها هەوڵ دەدات لە تۆ تێبگات بۆ ئەوەی یارمەتی زیاترت بدات، وەک دابینکردنی تێڕوانینی تایبەت دەربارەی ڕۆژەکەت، یان یارمەتیدان لە دۆزینەوەی ئەو شتانەی کە بەدوایدا دەگەڕێیت بە کردارەکانی گەڕانی زیادە. چێژ لە کۆمەڵێک ئەزموونی مۆبایل وەرگرە کە بۆ بەهێزکردن و باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەت دیزاین کراون. Galaxy AI یارمەتیت دەدات زیاتر ئەنجام بدەیت، بەبێ ماندووبوون و بە شێوەیەکی بێ خەوش — لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ دەوروبەرت گونجاوە.

دەتوانیت وەک یاریدەدەری ژیریی دەستکردی مۆبایلت بیر لە Galaxy AI بکەرەوە، ئەمەش بە واتای بە کەسیی کردن و دابینکردنی کرداری ڕاستەقینەیە بۆ ئەوەی کە پێویستتە. لە ڕێگەی گفتوگۆی سروشتییەوە پەیوەندی لەگەڵدا بکە و ڕێگایەکی ئاسانتر بۆ ئەنجامدانی کارەکان بکەرەوە. دەتوانیت چاوەڕوانی زیاتر بکەیت چونکە Galaxy AI بەردەوامە لە بەرەوپێشچوون بۆ کردنەوەی داهاتوویەکی گونجاوتر.

Now Brief بریتییە لە تایبەتمەندییەکی Galaxy AI کە ئاسانکاری زیاتر دەهێنێتە ژیانی ڕۆژانەتەوە بە ناردنی کورتەنامەی کەسیی بۆت بە درێژایی ڕۆژ. بەیانیەکەت بە نوێترین نوێکارییەکانی کەشوهەوا و Energy Score و پێشبینییەک بۆ خشتەی داهاتووت دەستپێبکە. تەنانەت پێشنیاری ڕۆتینەکان دەکات بە پشتبەستن بە شێوازی بەکارهێنانت و ئاگادارت دەکاتەوە لە بەسەرچوونی ئەو کووپۆنانەی کە ڕەنگە هەتبێت. پاشان، ڕۆژەکە بە کۆکردنەوەی چالاکییەکانت کۆتایی پێبهێنە.3

Now Bar ویجیتێکی داینامیکییە کە لەسەر شاشەی قوفڵی مۆبایلەکەت دەردەکەوێت، زانیاری وەک ئاگانامەکان، مۆسیقا، تایمەر و شتی تر پیشان دەدات. دەستگەیشتنی ئاسانت پێدەبەخشێت بۆ ئەو ئەپانەی لەسەر مۆبایلەکەت کاردەکەن، ڕێگەت پێدەدات ڕاستەوخۆ لە شاشەی قوفڵەوە ئەپە جۆراوجۆرەکان ببینیت و کۆنتڕۆڵیان بکەیت. ئەمە بۆ یارمەتیدانت لە ئاگادار بوون، مانەوە لەسەر ڕێڕەو و ئەنجامدانی کاری زیاتر بەبێ کردنەوەی مۆبایلەکەت دروستکراوە، کە ژیانی ڕۆژانەت کەمێک ئاسانتر دەکات.

بۆ نموونە، دەتوانیت ئەپی Samsung Health بخەیتە سەر Now Bar بۆ پشکنینی ئاماری وەرزشت بە سەرنجدانێکی خێرا لەکاتی وەرزشکردندا. یان ئەگەر مۆسیقایەکت هەیە کە وا پەخشدەکرێت یان کاتگرەوەیەک کە بەرەو خوارەوە دەژمێردرێت، دەتوانیت بووەستیت و لە Now Barـەوە پەخشیان بکەیت. تەنانەت بە گوێرەی ئارەزووەکانت دەگونجێت — تەنها بابەتەکان دیاری بکە بۆ ئەوەی لە ڕێکخستنەکانتدا دەربکەون.2

بە کۆمەڵێک ئامڕازی زیرەک، بەربەستەکانی پەیوەندیکردن بە متمانەیەکی زیاترەوە چارەسەر بکە. کاتێک پەیوەندی بە کەسێکەوە دەکەیت کە بە زمانێکی جیاواز قسە دەکات، Live Translate دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ. ئەگەر پوختەیەکی خێرای پەیوەندییەکانت هەموو ئەو شتانەیە کە پێویستت پێیەتی، Call Transcript لێرەیە بۆ تۆمارکردن، نوسین و پوختەکردنی پەیوەندییەکانت تا بتوانیت دواتر پێداچوونەوە بکەیت. بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بە چەند زمانێک، Interpreter دەتوانێت وەک وەرگێڕی گیرفانیی تۆ کار بکات.10,15,16

گەڕانی Gallery ڕێگەت پێدەدات وێنە دڵخوازەکانی خۆت خێرا بدۆزیتەوە بە ئاسانی لە ڕێگەی وتن یان نووسینی وشە سەرەکییەکان.11

داهێنان بە Galaxy AI پەرەدەستێنێت. Auto Trim یارمەتیدەرە لەوەی کە ڕیلی خاڵە گرنگەکانی ڤیدیۆ، کۆکردنەوە و ڕێکخستنی گرتە ڤیدیۆییە هاوشێوەکان و دروستکردنی خاڵی گرنگی ڤیدیۆ کەمێک ئاسانتر بێت. وە بۆ دەنگ، Audio Eraser یارمەتی باشترکردنی دەنگەکەت دەدات و دەنگە تێکدەرەکان کەمدەکاتەوە. Generative Edit بە تەکنەلۆژیای دەستکاریکردنی ئاڵۆز یارمەتی کردنەوەی توانای نوێ دەدات بۆ وێنەکانی ئێستات.5,7,8

Energy Score ڕێنیشاندەری تۆیە بۆ ئەو خووانەی کە تۆیەکی تەندروستتر دروست دەکەن. خەوتن و چالاکییەکان و لێدانی دڵ لەبەرچاو دەگرێت، لە ئەنجامدا پێوەرێک بۆ وزەی جەستەیی و دەروونی و ئامادەیی تۆ دروستدەبێت. Energy Score دەتوانێت پاڵپشتی لە خەوی تەندروستتر بکات و یارمەتیت دەدات باشتر بژیت.12

داتاکانت بە شێوەیەکی پارێزراو کۆد دەکرێن و پاشەکەوت دەکرێن بۆ دڵنیابوون لە ئاستێکی بەرزی نهێنیپارێزی. Knox Matrix Trust Chain یارمەتی چاودێریکردن و پاراستنی هەموو ئامێرەکانی Samsung Galaxy دەدات، هەروەها تۆ بڕیار دەدەیت کە ئایا داتاکان لەسەر ئامێرەکەت یان لە بیرگەی هەوری هەڵدەگیرێن، یاخود دەسڕێنەوە. هەموو داتاکانت لە Personal Data Engine (بزوێنەری داتای کەسی) پاشەکەوتدەکرێن، کە ڕێگری لە دەستپێگەیشتنی هەڕەمەکیی ئەپەکانی تر دەکات.14

Galaxy AI لە ئامێرەکانی بڕاندی Samsung بنیاتنراوە وەک مۆبایلە زیرەکەکان، تابلێتەکان و بیستۆکەکان. یەکەم جار لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی Galaxy S24 ناسێنرا و لەو کاتەوە خراوەتە ناو بەرهەمە جۆراوجۆرەکانەوە. ئەگەر دەتەوێ دڵنیا بیت لە وەرگرتنی تایبەتمەندییەکی دیاریکراوی Galaxy AI، پێشوەختە بپشکنە بزانە لەسەر ئەو ئامێرە دیاریکراوە دابینکراوە.

تکایە سەرنج بدە کە ئەو ئامێرانەی کە پاڵپشتی Galaxy AI دەکەن ڕەنگە لەگەڵ نوێکردنەوە و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی داهاتوودا بگۆڕێن، و بەردەستبوونی هەندێک تایبەتمەندی Galaxy AI ڕەنگە بەپێی ناوچە و مۆدێل جیاوازبێت.

لە 11ـی تەمووزی 2025ـەوە، Call Assistـی Galaxy AI (بۆ نموونە Live Translate)، Note Assist، Browsing Assist، Interpreter و Transcript Assistـی Galaxy AI لە ئێستادا پاڵپشتی 20 زمان دەکەن و Writing Assist پاڵپشتی 39 زمان دەکات وەک لە خوارەوە باسکراوە.

زمانە پشتیوانیکراوەکانی Call Assist (بۆ نمونە Live Translate)، Note Assist، Browsing Assist، Interpreter و Transcript Assist : کۆری، ئینگلیزی، ئیسپانی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، پورتوگالی، چینی، ژاپۆنی، پۆڵەندی، هیندی، تایلەندی، ڤێتنامی، عەرەبی، ئیندۆنیزی، ڕووسی، تورکی، هۆڵەندی، سویدی و ڕۆمانی.

زمانە پاڵپشتیکراوەکانی Writing Assist: ئینگلیزی، پورتوگالی، ئیسپانی، فەڕەنسی، کۆری، ئەڵمانی، ئیتاڵی، چینی (سادەکراو، نەریتی)، ژاپۆنی، هیندی، پۆڵەندی، تایلەندی، ڤێتنامی، عەرەبی، ڕووسی، ئیندۆنیزی، تورکی، هۆڵەندی، سویدی، ڕۆمانی، چیکی، دانیمارکی، فینلەندی، هەنگاری، ئۆکرانی، عیبری، یۆنانی، سڕبی، بولگاری، کڕواتی، نەرویجی، سلۆڤاکی، لیتوانی، سلۆڤینی، لاتڤی، ئیستۆنی، بەنگالی و سواهیلی.

لە 11ـی تەمووزی 2025ـەوە، Call Assistـی Galaxy AI (بۆ نموونە Live Translate)، Note Assist، Browsing Assist، Interpreter و Transcript Assistـی Galaxy AI لە ئێستادا پاڵپشتی 20 زمان دەکەن و Writing Assist پاڵپشتی 39 زمان دەکات وەک لە خوارەوە باسکراوە.

زمانە پاڵپشتیکراوەکانی Call Assist (بۆ نمونە Live Translate)، Note Assist، Browsing Assist، Interpreter و Transcript Assist: کۆری، ئینگلیزی، ئیسپانی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، پورتوگالی، چینی، ژاپۆنی، پۆڵەندی، هیندی، تایلەندی، ڤێتنامی، عەرەبی، ئیندۆنیزی، ڕووسی، تورکی، هۆڵەندی، سویدی و ڕۆمانی.

زمانە پاڵپشتیکراوەکانی Writing Assist: ئینگلیزی، پورتوگالی، ئیسپانی، فەڕەنسی، کۆری، ئەڵمانی، ئیتاڵی، چینی (سادەکراو، نەریتی)، ژاپۆنی، هیندی، پۆڵەندی، تایلەندی، ڤێتنامی، عەرەبی، ڕووسی، ئیندۆنیزی، تورکی، هۆڵەندی، سویدی، ڕۆمانی، چیکی، دانیمارکی، فینلەندی، هەنگاری، ئۆکرانی، عیبری، یۆنانی، سڕبی، بولگاری، کڕواتی، نەرویجی، سلۆڤاکی، لیتوانی، سلۆڤینی، لاتڤی، ئیستۆنی، بەنگالی و سواهیلی.

تایبەتمەندی یارمەتی دەستنووس لە ئێستادا پاڵپشتی لە زمانی عەرەبی، ئەڵمانی، ئینگلیزی (ئوسترالیا)، ئینگلیزی (بەریتانیا)، ئینگلیزی (ویلایەتە یەکگرتووەکان)، ئینگلیزی (هیندستان)، ئیسپانی (ئیسپانیا)، ئیسپانی (مەکسیک)، ئیسپانی (ویلایەتە یەکگرتووەکان)، فەڕەنسی (کەنەدا)، فەڕەنسی (فەرەنسا)، هیندی، ئەندۆنیزی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، هۆڵەندی، پۆڵەندی، پورتوگالی (بەرازیل)، پورتوگالی (پورتوگال)، ڕۆمانی، ڕووسی، سویدی، تایلەندی، تورکی، ڤێتنامی، چینی (چین سەرەکی)، چینی (هۆنگ کۆنگ)، چینی (تایوان)، کۆری دەکات.

* ڕەنگە بۆ بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی Samsung AI چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account پێویستبێت.

* Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات سەبارەت بە دروستیی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامەکان کە لەلایەن تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردەوە دابیندەکرێن.

* ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بە پێی ناوچە/وڵات، وەشانی OS/One UI، مۆدێلی ئامێر، و دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایل جیاوازبێت. 

* تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بێبەرامبەر هەتا کۆتایی 2025 لەسەر ئامێرە پاڵپشیتکراوەکانی Samsung Galaxy دابیندەکرێن. ڕەنگە مەرجی جیاواز بۆ تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی دابینکراوی لایەنی سێیەم جێبەجێبکرێت.

* ڕەنگە خزمەتگوزاری Galaxy AI بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە هەندێک ناوچەدا سنووردار بێت کە تەمەنیان لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد سنووردارکراوە.

* وێنە ھاوشێوەکراوە. ڕووی کاتژمێرەکە تەنها کاتێک دەسوڕێتەوە کە بارگاویدەبێتەوە. ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگ و قەبارە و مۆدێل و قایشەکانی کاتژمێر بەپێی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبن. قایشی گەڕان بە جیا دەفرۆشرێت. بەرهەمەکان بە جیا دەفرۆشرێن. Energy Score لە مۆبایلەکانی Android (Android 10 یان سەرووتر) بەردەستە و پێویستی بە ئەپی Samsung Health (v6.27 یان سەرووتر) هەیە. چوونەژوورەوە بۆناو Samsung Account پێویستە.

* وێنە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UX/UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگەکان، قەبارەکان، مۆدێلەکان، و قایشەکانی کاتژمێر بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت. بەرهەمەکان بە جیا دەفرۆشرێن. پڕۆگرامی ڕاهێنەری ڕاکردن لە مۆبایلەکانی Android (Android 10 یان سەرووتر) بەردەستە و پێویستی بە ئەپی Samsung Health (v6.30.2 یان سەرووتر) هەیە. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account هەیە. خزمەتگوزاری تەنها لەگەڵ زنجیرەی Galaxy Watch8 یان زنجیرەی Galaxy Watch کە دواتر خرانەبازاڕەوە بەردەستە. بۆ بەکارهێنانی بەرنامەی ڕاهێنەری ڕاکردن، بەکارهێنەر پێویستە تاقیکردنەوەی ئاستی ڕاکردن ئەنجام بدات و ئاستێک بەدەستبهێنێت پێش دەستپێکردنی بەرنامەی ڕاهێنەر.

1. Gemini هێمایەکی بازرگانیی Google LLCـە. ئەنجامەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. تایبەتمەندی Gemini Live پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوە بۆ ناو Google Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. ڕەنگە تایبەتمەندییەکان بە پێی بەشداربوون جیاوازبن و ڕەنگە ئەنجامەکان جیاوازبن. لەگەڵ هەندێک تایبەتمەندی و هەژماری دیاریکراودا دەگونجێت. لە ئێستادا، دەتوانیت هەژماری Google Accountـی تایبەتی خۆت کە بۆخۆت بەڕێوەیدەبەیت بەکاربهێنیت، یان هەژمارێکی کار یان قوتابخانە کە تیایدا بەڕێوەبەری هەژمارەکەت دەستڕاگەیشتنی بە Gemini چالاککردووە. پێویستە تەمەنت 13 ساڵ (یان تەمەنی گونجاو لە وڵاتەکەتدا) یان زیاتر بێت بۆ بەکارهێنانی Gemini لەگەڵGoogle Accountـی کەسیی یان قوتابخانە، وە 18 ساڵ یان زیاتر بیت بۆ بەکارهێنانی Gemini لەگەڵ هەژمارێکی کاری.

2. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەو کردارانەی کە پاڵپشتی دەکرێن لەناو ئەپەکان بەپێی وڵات جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کردارییەکان پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت و/یان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Samsung Account.

3. تایبەتمەندی Now Brief پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، زمان، مۆدێلی ئامێر و ئەپەکان جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی پێویستی بە گرێدراوی بە تۆڕی ئینتەرنێت هەبێت. پێویستە Modes and Routines (ڕۆتین و مۆدەکان) چالاککرابن بۆ بەکارهێنانی Personal Data Engine (بزوێنەری داتای کەسی) بۆ پێشنیاری شەو ڕۆتینانەی کە پەیوەستن بە بارودۆخەوە. پێویست دەکات بەکارهێنەر ڕەزامەندی لەسەر ڕێگەپێدانەکانی دەستپێگەیشتن دەربڕێت وەک بە وێنە، ڤیدیۆ، فایلەکانی دەنگ و ڕووداو و بۆنەکانی ساڵنامە. ڕەنگە بەگوێرەی سیاسەتی نیشاندان ساتەکان پیشاننەدات. ڕەنگە وەسفی وینەکان کە لەلایەن Momentsـەوە دابینکراوە لەگەڵ مەبەستی بەکارهێنەر نەگونجێت. ئاگانامەی خشتەی ڕووداو و بۆنەکان لەگەڵ ئەو ئەپانەی ساڵنامەدا پاڵپشتیدەکرێت کە داتابەیسی ساڵنامەی Android بەکاردەهێنن و ئەگەر Samsung Calendar دامەزرابێت بەردەستە. ئاگانامەکان بۆ کووپۆنەکان تەنها بۆ ئەو کووپۆنانە بەردەستە کە بۆ Samsung Wallet زیادکراون و بەرواری بەسەرچوونیان هەیە. بۆ پشکنینی Energy Score، پێویستە ئەو زانیارییە تەندروستییانەی کە لە Samsung Galaxy Watch یان Samsung Galaxy Ring چاودێریکراون لەگەڵ ئەپی Samsung Healthـدا هاوکات بکرێن. ئەنجامەکە تەنها بۆ تۆماری کەسیی خۆتە و بۆ مەبەستی ئامانجی پزیشکیی نییە.

4. Circle to Search بریتییە لە هێمایەکی بازرگانی Google LLC. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزای بە گوێرەی وڵات، زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. پێویستی بە گرێدراوی ئێنتەرنێت هەیە. ڕەنگە پێویست بکات کە بەکارهێنەرەکان Android و ئەپی Google بۆ نوێترین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. لەسەر ئەپ و ڕووکارە گونجاوەکان کاردەکات. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی لێکچوونی بینراو و دەنگی جیاوازبن. دروستیی ئەنجامەکان مسۆگەر نییە. لەسەر ئەپ و ڕووکارە گونجاوەکان، و تەنها لەگەڵ مۆسیقای دەوروبەردا کاردەکات. ئەو مۆسیقایە ناناسێتەوە کە لە ڕێگەی هێدفۆنەکانەوە دێت یان ئەگەر دەنگی مۆبایلەکە کوژاوەبێت.

5. تایبەتمەندی Generative Edit بۆ Photo Assist پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە ئەنجامی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاوی هەتا 12MP بێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی بینراو لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لە لایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە. دروستیی و متمانە بە دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.

6. Writing Assist پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. بۆ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەگەڵ درێژی دیاریکراو یەکبگرێتەوە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.

7. ڕەنگە ئەنجامەکان بۆ هەر ڤیدیۆیەک بەپێی چۆنێیەتی دەنگەکان لە ڤیدیۆکەدا جیاوازبن. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. دەکرێت شەش جۆری دیاریکراوی دەنگ بدۆزرێنەوە؛ دەنگی مرۆڤەکان، مۆسیقا، هەوا، سرووشت، قەرەباڵغی و ژاوەژاو. ڕەنگە دۆزینەوەی ڕاستەقینەی دەنگ بەگوێرەی سەرچاوەی دەنگ و دۆخی ڤیدیۆکە جیاوازبێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. دەکرێت هەندێک جۆری دیاریکراوی دەنگ بدۆزرێنەوە، وەک دەنگی مرۆڤەکان، مۆسیقا، هەوا، سرووشت، قەرەباڵغی و ژاوەژاو.

8. زۆرترین درێژی هەر کلیپێک کە دەستکاری دەکرێت بە بەکارهێنانی Auto Trim بۆ Photo Assist بریتییە لە 90 خولەکە. زۆرترین درێژی کلیپە یەکگرتووەکان کە دەستکاری دەکرێن بە بەکارهێنانی Auto Trim بۆ Photo Assist بریتییە لە 180 خولەک. زۆرترین ژمارەی کلیپەکان کە دەبێت دەستکاری بکرێت بۆ هەر پڕۆژەیەکی ڤیدیۆیی بریتییە لە 60 کلیپ. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.

9. تایبەتمەندییەکانی Summary (پوختە) و Transcription (نووسینەوە)ـی Transcript Assist پێویستیان بە گرێدراوی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. تایبەتمەندییەکان بۆ Transcript Assist تەنها لەسەر ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Voice Recorder یان ئەو فایلانەی کە تۆمارکراون بە بەکارهێنانی ئەپە پێشوەختە دامەزرێنراوەکانی Samsung Phone و Samsung Notes یان ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Interpreter بەردەستە. ڕەنگە تایبەتمەندی تۆمارکردنی دەنگ لە ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Phone لە هەندێک وڵات پاڵپشتی نەکرێت. پێویستە ماوەی فایلە دەنگییەکان لە 3 کاتژمێر کەمتر بێت بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت. تایبەتمەندی دروستکردنی پوختە بۆ Transcript Assist کاتێک چالاک دەکرێت کە ژمارەیەکی دیاریکراوی پیتەکان بەدی دەکرێن. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.

10. تایبەتمەندی Interpreter (وەرگێڕ) پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە هەبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاوازبێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەردەستبوون و تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان بە گوێرەی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی زمانە پاڵپشتیکراوەکان جیاوازبێت.

11. هەموو زمانەکان پاڵپشتیدەکرێن. بۆ گەڕان بە زمانی سروشتی بە بەکارهێنانی LLM تەنها زمانی کۆری، ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئیتاڵی، ئیسپانی، چینی، ژاپۆنی، پورتوگالی پاڵپشتیدەکرێت. دروستیی ئەنجامەکان گەرەنتی ناکرێت.

12. Energy Score لە مۆبایلەکانی Android (Android 11 یان سەرووتر) بەردەستە و پێویستی بە ئەپی Samsung Health (وەشانی v6.27 یان سەرووتر) هەیە. چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account پێویستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بە پێی وڵات و ناوچە و زمان جیاوازبێت. بۆ بینینی Energy Score، ئەو زانیارییە تەندروستییانەی کە لە Samsung Galaxy Watch (Galaxy Watch4 Series و مۆدێلەکانی دواتر کە OS 5.0 یان سەرووتر بەکاردەهێنن) یان Samsung Galaxy Ringـەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت، دەبێت لەگەڵ ئەپی Samsung Health هاوکات بکرێن. بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە داتای چالاکییەکان و خەوی ڕۆژی پێشوو، لەگەڵ داتای لێدانی دڵ لە کاتی خەودا هەیە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان بۆ دۆزینەوە یان دەستنیشانکردن یان چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکی نییە. ئەنجامەکە تەنها وەکو تۆمارێکی کەسیی خۆتە. تکایە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکە.

13. بزوێنەری زانیاری کەسیی لە ژێر ئەو مەرجەدا کاردەکات کە پێڕستی ژیریی زانیاری کەسیی چالاک بێت. کاتێک پێڕستی ژیریی زانیاری کەسیی کوژابێتەوە، داتا شیکارکراوەکان دەسڕدرێنەوە. بزوێنەری زانیاری کەسی زمانە دەستنیشانکراوەکان و هەندێک لەهجە/زاراوە دەناسێتەوە، لەوانەش بەڵام سنووردار نییە بە زمانی عەرەبی، چینی (سادە)، هۆڵەندی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، هیندی، ئەندەنوسی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، کۆری، پۆڵەندی، پۆرتوگالی، ڕۆمانی، ڕووسی، ئیسپانی، سویدی، تایلەندی، تورکی، و ڤێتنامی. بزوێنەری زانیاری کەسیی لە ئێستادا شیکاری بۆ ئەپە ڕەسەنەکانی Samsung دەکات.

14. Knox Matrix لەسەر مۆبایلی زیرەک و تابلێتەکانی Galaxy خاوەن One UI 7.0 یاخود سەرووتر پاڵپشتیدەکرێت. ڕەنگە بەردەستبوون بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت.

15. تایبەتمەندی Call Transcript (نووسینەوەی پەیوەندی) پێویستی بە گرێدراوی بە تۆڕێکەوە هەیە بۆ وەرگرتنی پەیوەندی. تایبەتمەندی پوختە بۆ Call Transcript بە شێوەیەکی خۆکار توانای نووسینی پەیوەندییە تۆمارکراوەکانی هەیە کاتێک ژمارەیەکی دیاریکراو لە پیتەکان بەدی دێن و لە ژێر سنووری پیتەکاندا بێت. ڕەنگە تۆمارکردنی پەیوەندی لە هەندێک وڵاتدا پاڵپشتینەکرێت. چوونە ژوورەوەی Samsung Account پێویستە. لە ئێستادا لەسەر ئەپی پێشوەختە دامەزراوی Samsung phones و Voice Record بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی زمان یان ناوچە جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک زمان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمان هەبێت. دروستیی ئەنجامەکان مسۆگەر نییە.

16. تایبەتمەندی Live Translate پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە بۆ وەرگرتنی نامەکانی پەیوەندی. دەتوانێت بەبێ گرێدراوی ئینتەرنێت وەرگێڕان بکات هەرکاتێک نامەکانی پەیوەندی لەلایەن ئامێرەکەوە وەربگیرێن. چوونەژوورەوەی Samsung Account پێویستە. تایبەتمەندی Live Translate تەنها لەسەر ئەو ئەپانەی Samsung Phone بەردەستە کە پێشوەختە دامەزرێنراون و هەندێک ئەپی لایەنی سێهەمیش. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاریی بە گوێرەی زمان یان ناوچە جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک زمانی دیاریکراو پێویست بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بکەن. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.