هەموو شتێک دەربارەی Galaxy
ژیان پڕە لە ئەگەر — وە ئێمە بە ئامادەییەوە لەدایک دەبین بۆیان. بەهەمان شێوە، Galaxy بە شێوەیەک دروستکراوە کە کراوە بێت بۆ هەمووان و بۆ هەر شتێک ئامادە بێت. لەگەڵ ئامێرە داهێنەرەکان و Galaxy AIـی ئاسان، هەموو ئەزموونێک بێ کێشە و ئاسان دەبێت. بزانە چۆن Galaxy ژیان و جیهانت فراوان دەکات.
ئامێرە نوێ و داهێنەرانەکانی Galaxy بدۆزەوە
بزانە چۆن Galaxy ڕۆژەکانت فراوان دەکات
تەکنەلۆژیای پشت ئامێرەکانی نەوەی داهاتووی Galaxyـمان بدۆزەرەوە
بزانە دەتوانیت چ سوودێک بەدەست بهێنیت
ڕاستەوخۆ بیکڕە. زیاتر بەدەستبهێنە.
بە متمانەوە لە Samsung.com بازاڕ بکە. سوود و خزمەتگوزاری نایاب چاوەڕێن.43
پرسیارە باوەکان
-
نوێترین و دوایین بەرهەمەکانی Samsung mobile چیین؟لە میانی دوایین Unpacked لە 25ـی مانگی شوباتی 2026، Samsung خۆشحاڵ بوو بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک بەرهەمی داهێنەرانەی نوێ لەوانە Galaxy S26 Series و Galaxy Budsـی نوێ.
• نوێترین مۆبایلە زیرەکەکانی S Series بریتین لە +Galaxy S26 Ultra، Galaxy S26 و Galaxy S26، کە دیزاینی باریک و کارایی نەوەی داهاتوو و یارمەتیدەری ژیریی دەستکردی گونجاو یەکدەخەن. دەتوانیت ئەزموونی Galaxy خۆت بە Galaxy Buds4 Pro و Galaxy Buds4 باڵاتر بکەیت، کە تایبەتمەندی دیزاینی سەری بیستۆکی خوازراو و گەیاندنی ڕوونی دەنگی Hi-Fi لەخۆ دەگرێت.
• Galaxy Z Fold7 و Galaxy Z Flip7 نوێترین بەرهەمەکانی Galaxy Foldablesـن، کە داهێنانی ژیریی دەستکرد و سیستەمی کامێڕای بەهێز بە نەگۆڕی بێهاوتا بە بەکارهێنەران دەبەخشن. بەرهەمهێنان و ژیانی ڕۆژانەت بە نوێترین مۆدێلەکانی Galaxy Watch بەهێز بکە، زنجیرەی Galaxy Watch8، کە Galaxy Watch8، Galaxy Watch8 Classic و Galaxy Watch8 Ultra لەخۆ دەگرێت، پاڵپشتی ژیریی دەستکرد و بەدواداچوونی تەندروستی ڕاستەوخۆ لە مەچەکتەوە دابین دەکەن.
• Galaxy Tab S11 Ultra و Galaxy Tab S11 بریتیین لە نوێترین مۆدێلەکانی Galaxy Tab، لەگەڵ Galaxy AI و S Pen بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمداریی تۆ بۆ ئاستی سەرووتر. -
ڕوونمای نهێنیپارێز چییە و چۆن دەتوانم بەکاری بهێنم؟یەکەم شاشەی تایبەتمەندی مۆبایلی زیرەک لە جیهاندا بریتییە لە شاشەیەکی تایبەتمەندی چەسپێنراو لەسەر Galaxy S26 Ultra کە تەکنەلۆژیای نوێ بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی شاشەی ئامێرەکەت لە چاوی کونجکوڵ لە شوێنە گشتییەکان.
• کاتێک چالاک دەکرێت، پیکسڵەکانی شاشەکە بە شێوەیەکی داینامیکی دەجوڵێن بۆ پاراستنی زانیارییە تایبەتیەکانت بە تاریککردنی ئەوەی لەسەر شاشەکەتە تا نەبینرێت.
• ئەو بژاردەیە هەڵبژێرە کە هەموو کاتێک شاشەکە بە تەواوی شاراوە بێت یان زیاتر تایبەتمەند بکرێت و کارا بکرێت کاتێک بەرنامە دیاریکراوەکان بەکاردەهێنرێن یاخود کاتێک ئاگانامەی دیاریکراوت پێدەگات کە دەتەوێت بە پارێزراوی بیهێڵیتەوە.1 -
کام لە مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy شاشەی گەورەی هەیە؟مۆبایلیە زیرەکەکانی Galaxyهەمیشە شاشەی سینەمایی فراوانیان پێشکەش کردووە لەگەڵ کەمترین لێوار و ڕێژەی ڕووبەری فراوان و تەکنەلۆژیای ڕوونمای داهێنەرانە.
• Galaxy S26 Ultra گەورەترین ڕوونمای هەیە لە نێو Galaxy S Series. ڕوونمای Galaxy S26 Ultra لە گۆشەوە بۆ گۆشە بریتییە 6.9 ئینج، لەگەڵ ڕێژەی شاشەی سینەمایی 44.19.5:9
• شاشەی سەرەکی Galaxy Z Fold7 لە گۆشەوە بۆ گۆشە بریتییە لە 8.0 ئینج، کە ڕوونمایەکی فراوان پێشکەش دەکات کە دواتر دەچەمێتەوە بۆ هەڵگرتن.45
• هەردوو ڕوونمای Galaxy S26 Ultra و بە هەمان شێوە شاشەی سەرەکی Galaxy Z Fold7 دەگەنە ڕێژەی نوێکردنەوەی هەتا 120 هێرتز لەگەڵ لوتکەی لوتکەی ڕووناکیی هەتا 2600 nits. -
باشترین مۆبایلی زیرەکی Galaxy گونجاو بۆ یارییە ئاست بەرزەکان کامەیە؟لەگەڵ پڕۆسێسەری بەهێز کە توانای شوێنپێهەڵگرتنی تیشکی چالاک دەکات، سیستەمی نوێی ساردکەرەوەی Vapor Chamber، تایبەتمەنرکردنی Vulkan و پاتری درێژخایەن، ئەزموونی یاریکردن لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy بێ ڕکابەرە، بەتایبەتی لەسەر Galaxy S26 Ultra.10
• Galaxy S26 Ultra تایبەتمەندی نەوەی داهاتووی AP، Snapdragon® 8 Elite Gen 5 بۆ Galaxy، وە Vapor Chamber دووبارە ڕێکخراو بۆ باشترکردنی کارایی بەڕیژەی 21 % لەخۆدەگرێت، ئەمەش توانای یاریکردنێکی ساف، خێرا و سارد پێشکەش دەکات.7,8,9
• شاشەی سەرەکی 8 ئینچی Galaxy Z Fold7 دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لە ڕەنگی زیندوو و ڕوونی وردەکارییدا نوقمی نققومت بکات.45 -
مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy تا چ ڕادەیەک بۆ فرەئەرکی باشن؟مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy بە ڕەچاوکردنی فرەئەرکی دروستکراون و هەردوو Galaxy S26 Ultra و Galaxy Z Fold7 ئەوەندە بەهێزن کە دەتوانن بەرگەی ڕۆژانی کارکردنی سەرقاڵی بگرن.
• شاشەی سەرەکی 8 ئینچی Galaxy Z Fold7 بۆشایی فراوانت بۆ ئەنجامدانی فرەئەرکی پێدەبەخشێت . One UI 8 زۆرترین سوود لە شاشە فراوانەکە وەردەگرێت لەگەڵ پێرستی گەورەتر و توانای کردنەوەی فرە Windows (پەنجەرە) لە یەک کاتدا، ڕاکێشان و دانان بڕگەکان لە نێوانیاندا بە ئاسانی.45
• Galaxy S26 Ultra کارایی ئاستی ئێجگار بەرز پیشکەش دەکات کە وادەکات هەست بکەیت بەرهەمداری خێرا و ئاسانە. وە بە هەمان شێوە Galaxy S26 Ultra بە S Penـی ناوەکییەوە دێت. دەری بهێنە بۆ نووسینی تێبینی، کێشانی نەخشە و تەنانەت بۆ ئەوەی گەڕان بەدوای زانیاریدا ئاسانتر بکات.
• لەگەڵ تایبەتمەندییە نوێکانی Galaxy AI، وەکو Now Nudge و Search، دەتوانیت تەنها بە پەنجەلێدانێک یان یان داواکردن کارەکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر ئەنجام بدەیت.46 -
کام مۆبایلی زیرەکی Galaxy باشترین کامێڕای هەیە؟هەر کامێڕایەک لە پێکهاتەی Galaxyـدا بەهێزە، بەڵام Galaxy S26 Ultra و Galaxy Z Fold7 خاوەنی هەندێک لە باشترین کامێڕاکانی Galaxyـن، لەوانە کامێڕایەکی 200 مێگاپیکسڵی گۆشە فراوان کە تەنانەت لە ڕووناکی کەمیشدا وێنەی ڕوون پێشکەش دەکات.13,16
• دەتوانیت بە کامێڕاکانی Galaxy و ProVisual Engine وێنەی ئاسان و کوالیتی بەرز بگریت. ProVisual Engine تەن و ڕووناکی دەستنیشان دەکات، هەموو گرتنێک باشتر دەکات بۆ بەرزکردنەوە وردەکارییەکان، دروستی وردی ڕەنگی پێست، ڕەنگە ڕاستەقینەکان و ئەنجامە باشترەکانی ڕووناکی کەم.2
• بە هەمان شێوە کامێڕای Galaxy S26 Ultra لە دوورەوە بە Space Zoomـی 100 هێندە، وێنەی ڕوون دەگرێت. هاوێنەی دووانی تەلەفۆتۆ زوومی ئۆپتیکاڵی 3 هێندە و 5 هێندە لەگەڵ زوومی کوالێتی ئۆپتیکاڵی 2 هێندە و 10 هێندە لەخۆدەگرێت بۆ دابینکردنی وێنەی تێر و وردتر.14,18
• لە میانی وێنەگرتنی ڤیدیۆ لەسەر Galaxy S26 Ultra، تەنانەت ئاسانە لە شەویشدا وێنەیەکی ڕوون، وردەکار و جێگیر بگریت. دەرچەی فراوانتر لەسەر کامێڕاکە بە ڕاکێشانی ڕووناکی زیاتر دیمەنەکە پاک دەکاتەوە.12
• تایبەتمەندی Super Steady لەگەڵ قفڵی ئاسۆیی یارمەتی دڵنیابوون دەدات لەوەی وێنە جوڵاوەکان ڕوون و جێگیرن لەگەڵ نوێکردنەوەی کرداری سەقامگیرکردن.19 -
وێنەگرتنی شەوانە چییە و کام مۆبایلی Galaxy ڤیدیۆی شەو بەجوانی دەگرێت؟وێنەگرتنی شەوانە بریتییە لە ناوی کردارەکانی کامێڕای کەم ڕووناکی ئێمە، ئاوێتەیەک لە AP و ProVisual Engineـی پێشکەوتوو کە وردەکاری و ڕوونی لە شوێنەکانی ڕووناکی کەمەکاندا پێشکەش دەکات.12,16
• هەردوو بەکارهێنەرانی پرۆفیشناڵ و ئاسایی حەزیان لە وێنەگرتنی ئاسانتر دەبێت لە ڕووناکی کەمدا. دەرچەی فراوانی کامێڕای Galaxy S26 Ultra بە رێژەی 47 % ڕووناکترە بۆ ڕاکێشانی ڕووناکی زیاتر، ئەمەش نمونەییە بۆ ڤیدیۆی هاوسەنگ و تەواو ڕووناک لە ڕووناکی کەمدا.15
• پڕۆسێسەری پێشکەوتوو کارایی ڤیدیۆی ڕووناکی نزم زیاتر دەکات بە چالاککردنی وێنەگرتنی شەوانە. تایبەتمەندیەکانی هەستەوەری هەر کامێڕایەک دەستنیشان دەکات و کەمکردنەوەی ناڕوونی باشتر پێشکەش دەکات.
• لەکاتی وێنەگرتندا، کامێڕاکە بە شێوەیەکی زیرەکانە چەند بەرکەوتنێک تێکەڵ دەکات، ئەمەش بەشێوەیەکی خۆکارانە ئەنجام دەدات کاتێک دەستت لە دوگمەی گرتە دەدەیت. پاشان ئەم بەرکەوتنانە بۆ پڕکردنەوەی وردەکارییە ونبووەکان و ڕووناککردنەوەی ناوچە تاریکەکان یەکدەخرێن. -
Samsung Galaxy کام بژاردەی زوومکردنی هەیە؟کامێڕاکانی Galaxy هەموویان توانای زوومکردنی ڕوون پێشکەش دەکەن، بەڵام باشترین بژاردەی زوومکردن لە مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy لە ئێستادا دەتوانرێت لە Galaxy S26 Ultra بدۆزرێتەوە کە Space Zoomـی 100 هێندەی هەیە.
• سیستەمی کامێڕای بەهێزی Galaxy S26 Ultra زوومی ئۆپتیکاڵی 3 هێندە و 5 هێندە و هەروەها زوومی کوالێتی ئۆپتیکاڵی 2 هێندە و 10 هێندە کوالیتی بینایی لەگەڵدایە. پاشان دەتوانێت تا 100 هێندەی Space Zoomـی دیجیتاڵی زووم بکات. کامێڕای 50 مێگاپیکسڵی تەلەفۆتۆ کە زوومی ئۆپتیکاڵی 5 هێندە و زوومی کوالێتی ئۆپتیکاڵی 10 هێندەی هەیە، بە هەمان شێوە تایبەتمەندە بە دەرچەی F2.9 کە 37 % ڕووناکترە لە 16,18.Galaxy S25 Ultra
• +Galaxy S26 و Galaxy S26، بە هەمان شێوە Galaxy Z Fold7 زوومی دیجیتاڵیان هەتا 30 هێندە هەیە، لەگەڵ زوومی ئۆپتیکالی 3 هێندە و زوومی کوالیتی ئۆپتیکالی 2 هێندە.
• Galaxy Z Flip7 هەتا زوومی دیجیتاڵی 10 هێندەی هەیە، لەگەڵ زوومی کوالێتی ئۆپتیکاڵی 2 هێندە. -
بۆچی مۆبایلەکانی Samsung بۆ وێنەگرتنی سێلفی باشترین؟ئەگەر تۆ حەزت لە وێنەگرتنی سێڵفی هەیە، ئەوا کامێڕای مۆبایلی زیرەکی Galaxy باشترین بژاردەیە بۆ تۆیە — وە چەند بژاردەیەکی تری باش هەن بۆ هەڵبژاردن.
• کامێڕاکانی Galaxy تەکنەلۆژیای نوێی وەکو ProVisual Engine لەخۆ دەگرێت کە هەموو گرتنێک باشتر دەکات بۆ بەرزکردنەوە وردەکارییەکان، دروستی وردی ڕەنگی پێست، ڕەنگە ڕاستەقینەکان و ئەنجامە باشترەکانی ڕووناکی کەم.16
• AI ISP (Image Signal Processor) بۆ کامێڕای پێشەوەی Galaxy S26 Series زیادکراوە بۆ ئەوەی وێنەی سێلفی سروشتی پێشکەش بکات.
• بە فاکتەری شێوە بێهاوتاکەی، Galaxy Z Flip7 ڕێگەت پێدەدات سێڵفی ڕوونی بەرز بگریت. بە ئاسانی دەتوانرێت دەستڕاگەیشتن بە کامێڕای 50 مێگاپیکسڵی گۆشە فراوان ئەنجام بدرێت کاتێک مۆبایلەکە نوشتاوەتەوە، ئەمەش بە بەکارهێنانی شاشەی بەرگ بۆ یارمەتیدانی وێنەگرتن.47 -
پاتری Galaxy لە ڕۆژێکدا چەندە بەرگەدەگرێت؟بە پاتری قەبارە بەرز و داهێنانی هاردوێر و نەرمەواڵە کە یارمەتی باشترکردنی تەمەنی پاتری دەدات، مۆبایلەکانی Galaxy ئێمە چەندین کاتژمێر بەکارهێنان پێشکەش دەکەن پێش ئەوەی پێویستت بە بارگاوی کردن بێت.
• Galaxy S26 Ultra توانای پاتری 5000 mAhـی هەیە و هەتا 31 کاتژمێر کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ دابین دەکات.
• +Galaxy S26 توانای پاتری 4900 mAhـی هەیە بۆ 31 کاتژمێر لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ.
• Galaxy S26 توانای پاتری 4300 mAhـی هەیە بۆ پێدانی 30 کاتژمێر کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ بە بەکارهێنەران.
• پاتری 4400 mAhـی Galaxy Z Fold7 هەتا 24 کاتژمێر کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ دابین دەکات.
• Galaxy Z Flip7 توانای پاتری 4300 mAh و 31 کاتژمێر کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ پێشکەش دەکات.23,24,48,49,50 -
چەند کات بارگاویکردنی تەواوی مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy؟مۆبایلە زیرەکە پێشکەوتووەکانی Galaxy تەمەنی پاتریی درێژخایەنیان هەیە، و لەگەڵ زیادکردنی Super Fast Charging (بارگاویکردنی زۆر خێرا)، دەتوانیت بە خێرایی بارگاوی بکەیتەوە.
• Galaxy S26 Ultra گەورەترین قەبارەی پاتری هەیە لە مۆبایلی زیرەکی Galaxy S Series بە توانای 5000 mAh، لە کاتێکدا +Galaxy S26 توانای 4900 مmAh و Galaxy S26 توانای 4300 mAhـی هەیە. Galaxy Z Fold7 توانای 4400 mAhهەیە، لەکاتێکدا Galaxy Z Flip7 توانای 4300 mAh پێشکەش دەکات.24,50
• Super Fast Charging 3.0ـی کێبڵدار ڕێگەت پێدەدات لە ماوەی 30 خولەکدا پاتری Galaxy S26 Ultra هەتا ڕێژەی 75 % بارگاوی بکەیت. -
دووانە جومگەی هێڵی لە مۆبایلی Samsungـدا چییە و بۆ چی بەکاردێت؟دووانە جومگەی هێڵی، کە بەشێکە لە Armor FlexHinge، پەرەسەندنێکی داهێنەرانەی جومگەیە کە پاڵپشتی لە Galaxy Foldablesـی باریکمان دەکات.31,32
• Armor FlexHinge سەرەتا لەسەر Galaxy Z Fold7 ناسێنرا، کە بووە هۆی ئەوەی ئەستوورییەکەی تەنها 8.9 ملم بێت کاتێک نووشتاوەتەوە و ستانداردێکی نوێی بۆ نووشتاوە باریکەکان دانا.27
• بە هەمان شێوە Armor FlexHinge لە Galaxy Z Flip7ـدا هەیە، کە ئەستوورییەکەی بریتییە لە تەنها 13.7 ملم کاتێک نووشتاوەتەوە.27
• بە دیزاینێکی بەرەپێشبراوی دڵۆپە ئاو و پێکهاتەی فرە سکەیی تازە جێبەجێکراو، Armor FlexHinge یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هێڵی لۆچی بەرچاو و بەهێزکردنی خۆڕاگری لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی پەستان. -
تا چەند مۆبایلەکانی Galaxy خۆڕاگرن؟بەهۆی خواستی بێکۆتایی داهێنان و ئەندازیاری، مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy، لە نیوانیاندا Galaxy S26 Ultra، بە شێوەیەکی باریک بەڵام بەهێز بە ماددەی خۆڕاگر دروستکراون.
• نوێترین مۆبایلی زیرەکی Galaxy تایبەتمەندی ڕوونمای پارێزراو بە شووشەی نوێگەیی پیشەسازیی ®Corningـیان هەیە، کە خۆڕاگری و ڕوونی پێشکەش دەکات. Galaxy S26 Ultra لەگەڵ Corning® Gorilla® Armor 2 لەسەر ڕوونماکە بۆ دیمەنەکانی بەرگری لە ڕووشان، و شووشەی پشتەوەش بە ®Corning Gorilla® Glass Victus® 2 ـی ڕوون و بەهێز پارێزراوە، کە ڕێگە بە ڕەنگە بێهاوتاکە دەدات بدرەوشێتەوە.
• چوارچێوەکە لە Armor Aluminumـی کێش سووک و بەهێز دروستکراوە.28
• Galaxy S26 Series هەموویان پلەی ڕیزبەندیکردنی IP68ـیان هەیە، واتە بەرگرییان هەیە دژ بە ئاو و تۆز.51 -
سوودەکانی شاشەی کەڤەر چییە؟تەنها لەسەر Galaxy Foldables بەردەستە، شاشەی کەڤەر لەسەر Galaxy Z Fold7 و Galaxy Z Flip7 بەبێ کردنەوەی مۆبایلەکە ئەزموونێکی گونجاو بە بەکارهێنەران..
• شاشەی 6.5 ئینچی Galaxy Z Fold7 فراوان کراوە بۆ ڕێژەی 21:9 بۆ دابینکردنی ئەزموونی مۆبایلی ستانداردی نایاب کە دەتوانیت پێش ئەوەی بیکەیتەوە بۆ بەکارهێنانی شاشەی سەرەکی گەورەتر، بە ئاسوودەیی بەکاری بهێنیت. وێنەبگرە و ناوەڕۆک دەستکاری بکە، بە ئاسایی بنووسە و تەنانەت ژیریی دەستکردیش بەکاربهێنە بۆ ئەنجامدانی کارەکان بە ئاسانی.55
• بە هەمان شێوە بە شاشەی 4.1 ئینچی Galaxy Z Flip7 دەوترێت FlexWindow. تەنکترین چوارچێوەی ئامێری Flipـی هەیە، لە بەرامبەردا بۆشایی زیاتر بە بەکارهێنەران بدات پێش کردنەوەی. بۆ گرتنی وێنەی 50 مێگاپیکسڵی، دەستڕاگەیشتن بە Now Brief و Now Bar یاخود پرسیارکردن لە ژیریی دەستکرد بۆ زانیاری لە ڕێگەی کامێڕاوە بەکاری بهێنە.33
• One UI 8، بە تایبەت بۆ Galaxy Foldables دروستکراوە، کە ڕێگەت پێدەدات شاشەی کەڤەر لەگەڵ پاشبەما و ویجیتی تایبەتمەند بە خواستی خۆت ڕێکبخەیت.56 -
تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy S26 Series چیین؟مۆبایلی زیرەکی نوێی Galaxy S26 Series بە دیزاینی نایاب، کارایی بەهێز و تایبەتمەندییەکانی ئاسان بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد جیا دەکرێتەوە.
• دیزاینی شیک و خۆڕاگر لە سەرانسەری هەر سێ مۆدێلەکە پێکهاتەیەکی باریک و پوختە پێشکەش دەکات کە وا دیزاینکراوە بەرگەبگرێت. داهێنانی هاردوێر ڕوونمای دژە ڕەنگدانەوەی فراوان لەگەڵ چوارچێوەی Armor Aluminum تێکەڵ دەکات کە گۆشەی خڕ و گونجاو لەخۆ دەگرێت.28
• سیستەمی کامێڕای 200 مێگاپیکسڵی Galaxy S26 Ultra و f-stopـە پێشکەوتووەکان تەنانەت لە شەویشدا وێنەیەکی ڕوون پێشکەش دەکەن.
• Galaxy S26 و +Galaxy S26 کامێڕایەکی 50 مێگاپیکسڵی فراوان بۆ وێنەگرتنی ژیانت، بە شەو یان ڕۆژ، بە هەمان شێوە چیپسێتێکی بەهێز بۆ نەجامدانی ئەرکی خێرا لەخۆدەگرن، کە وایان لێدەکات بە ئاسانی لەگەڵ ڕۆتینی ڕۆژانەتدا بگونجێن.
• Galaxy S26 Ultra بە پڕۆسێسەرێکی تایبەتی Snapdragon® 8 Elite Gen 5 ئامێربەندکراوە کە بۆ Galaxy تایبەتمەند کراو بە NPU، GPU و CPU باشترکراو بۆ گرافیکی سافتر.7,8
• لەگەڵ یەکەم ڕوونمانی نهێنیپارێز لە جیهاندا لەسەر مۆبایلێک، شاشەی Galaxy S26 Ultra تایبەتمەندییەکی زیاتر دابین دەکات کاتێک لە دەرەوەیت، دڵنیایی دەدات لەوەی زانیارییە کەسییەکانت بە سەلامەتی دەمێننەوە.1
• تەواوی Galaxy S26 Series لەگەڵ یەکخستنی ژیریی دەستکردی قووڵ دێتە بازاڕەوە کە زۆر زیاتر لە مۆبایلی ئاسایی تۆ تێدەپەڕێت.. لە ئەرکە دەستبەجێکانی سەرانسەری ئەپەکان و دەستکاریکردنی وێنەی زیرەکانەی هاوکات و ئامرازەکانی بەرهەمداریی ئاسان بۆ بەکارهێنان بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە کاریگەرن. -
سوودەکانی بەکارهێنانی Galaxy Watch لەگەڵ مۆبایلی Samsung چین؟بەدواداچوونی ئامانجەکانی تەندروستباشی لە ئەپی Samsung Health ئاسانە لەگەڵ ئیکۆسیستەمی Galaxy، لەوانە ئامێرەکانی وەکو Galaxy S26 Ultra و 39,41,54.Galaxy Watches
• کاتێک لەگەڵ Galaxy S26 Ultra جووت دەکرێت، Galaxy Watch جەستە و ڕۆتینەکەت فێردەبێت، خەو و ڕاهێنانەکانت بۆ دروستکردنی پلانی تایبەتی شیدەکاتەوە، لەگەڵ شیکارکردنی گشتگیر و پێشنیارەکان بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە بە درێژایی ڕۆژ و هەموو ڕۆژێک هەست بە باشترین ئاستت دەکەیت.
• ئەپی Samsung Health لەسەر Galaxy S26 Ultra بۆ شتەکانی وەکو خەو، وەرزش، خۆراک، تەندروستی دڵ و شتی تر زانیاری قووڵ پێشکەش دەکات.
- * ڕەنگە گشت ئەو تایبەتمەندی و پێناسانەی لێرەدا ئاماژەیان پێکراوە جیاوازبن لە تایبەتمەندی و پێناسە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە. Samsung مافی خۆیەتی گۆڕانکاری لەم بەڵگەنامەیە و لەم بەرهەمەدا بکات کە لێرەدا باسکراوە، لە هەر کاتێكدا، بەبێ ئەوەی Samsung پابەندبێت بە ئاگاداریدان لەم گۆڕانکاریانە. گشت کاراییەکان، تایبەتمەندییەکان، ڕووکاری گرافیکیی بەکارهێنەر (GUI) و زانیارییەکانی تری بەرهەم کە لەم بەڵگەنامەیەدا هاتووە وەک سوودەکان، دیزاین، نرخ، پێکهاتەکان، کارایی، بەردەستبوون، تواناکانی بەرهەمەکە و هی تر، دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە یان پابەندبوون بگۆڕدرێن. ناوەڕۆکی ناو شاشە وێنەی هاوشێوەکراون و تەنھا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن.
* ڕەنگە بەکارهێنانی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکرد پێویستییان بە چوونەژوورەوە هەبێت بۆ ناو Samsung Account.
* Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات سەبارەت بە دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامەکان کە لەلایەن تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردەوە دەدرێن.
* ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بە پێی ناوچە/وڵات، وەشانی OS/One UI، مۆدێلی ئامێر و دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایل جیاوازبێت.
* تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Galaxy AI کە لەلایەن Samsungـەوە دابینکراون بە بێبەرامبەرن. ڕەنگە وەشانی داهاتوو تایبەتمەندی باشترکراو یان خزمەتگوزاری نوێ لەخۆ بگرێت کە لەسەر بنەمای پارە پێشکەش دەکرێت. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێبکرێت بۆ تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی دابینکراو لە لایەنی سێیەمەوە. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی Galaxy AI ئەو خزمەتگوزارییانەن کە لە ژێر "ژیریی پێشکەوتوو" لە مەرج و ڕێساکانی ئێستای خزمەتگوزارییەکانی Samsung لیست کراون.
* ڕەنگە خزمەتگوزاری Galaxy AI بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە هەندێک ناوچە سنووردار بێت کە تەمەنیان لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد سنووردارکراوە.
* ڕەنگە بەردەستبوونی ئامێر و مۆدێل و ڕەنگ بەپێی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
1. تایبەتمەندی ڕوونمای نهێنیپارێزی گۆشەی بینینی شاشەکە کۆنتڕۆڵ دەکات بۆ سنووردارکردنی بینینی دەوروبەر و دەتوانرێت لە ڕێکخستنەکاندا چالاکبکرێت. چالاککردن لە بەشی ڕێکخستنەکاندا بۆ ئەپە تایبەتەکانیش بەردەستە. ڕەنگە هەندێک گۆڕانکاری لە کوالێتی وێنە لە دەرەوەی گۆشەی بینیندا ڕووبدات. ڕەنگە هەندێک زانیاری بەپێی ژینگەی بینینەکە هێشتا بۆ کەسانی تر دیار بن، وەک گۆشە یان ڕووناکی. ئامۆژگاری دەکرێت لەکاتی ئاشکراکردنی زانیاری هەستیاردا وریابیت.
2. بە بەراورد لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشووی زنجیرەی Galaxy S Series.
3. ProScaler لەسەر مۆدێلەکانی Galaxy S26 Ultra و +Galaxy S26 پاڵپشتی دەکرێت. دەکرێت کوالێتی وێنە تا +QHD بەرزبکرێتەوە، ئەمەش بەپێی ڕێکخستنی ڕوونیی شاشەی ئامێرەکە دەبێت.
4. ئەنجامەکانی ProScaler کاتێک لەسەر Galaxy S26 Ultra بەکاردەهێنرێت تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەیە. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
5. Galaxy Z Fold7 خاوەنی لوتکەی ڕووناکی 2600 nitsـە لەسەر هەردوو شاشەی سەرەکی و شاشەی کەڤەر. ڕوونماکان خۆگونجێنەرن و بە شێوەیەکی خۆکار ئاستی ڕووناکی بەپێی ژینگە ڕێکدەخەن. لە هەندێک بارودۆخی ڕووناکی یان بەرزتردا، High Brightness Mode (مۆدی ڕووناکی بەرز) و Vision Booster چالاک دەبن.
6. لەسەر Galaxy S26 Ultra، ®Corning Gorilla® Armor 2 لە پێشەوەی ئامێرەکەدا بەکارهاتووە و ®Corning Gorilla® Glass Victus® 2 لە پشتەوەی بەکارهاتووە. لەسەر Galaxy S26 و +Galaxy S26، ®Corning Gorilla® Glass Victus® 2 لە پێشەوە و پشتەوەی ئامێرەکە دەگرێتەوە.
7. بەرهەمەکانی بڕاندی Snapdragon بەرهەمی Qualcomm Technologies, Inc. و/یاخود کۆمپانیاکانی سەر بە ئەو کۆمپانیایەیە. Snapdragon هێمایەکی بازرگانی یان هێمایەکی بازرگانیی تۆمارکراویی Qualcomm Incorporatedـە.
8. باشتربوونی کارایی AP بە بەراوردکردن بە Galaxy S25 Ultra نیشان دراوە. کارایی ڕاستەقینە پەیوەستە بە ژینگەی بەکارهێنەر، بارودۆخەکان و سۆفتوێر و ئەپلیکەیشنە پێشوەختە دامەزراوەکان.
9. باشتربوونی کارایی Vapor Chamber بە بەراوردکردن بە Galaxy S25 Ultra نیشان دراوە. کارایی ڕاستەقینە پەیوەستە بە ژینگەی بەکارهێنەر، بارودۆخەکان و سۆفتوێر و ئەپلیکەیشنە پێشوەختە دامەزراوەکان.
10. Ray Tracing و Vulkan لەسەر ئامێرەکانی Galaxy S26 پاڵپشتی دەکرێن. * ڕەنگە بەردەستبوون بەپێی ئامێر، ناوەڕۆک و ئەپ جیاوازبێت.
11. وێنە(ان) بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UX/UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
12. ڕەنگە بەردەست بوونی وێنەگرتنی شەوانە و ئەنجامەکانی بەپێی مۆدێل جیاوازبێت.
13. ڕەنگە بەردەستبوونی ڕوونیی 200 مێگاپیکسڵ بەپێی مۆدێل جیاوازبێت.
14. زوومی کوالێتی ئۆپتیکاڵ لەلایەن هەستەوەری پیکسڵی خۆگونجێنەر چالاککراوە. مەودای 3 هێندە و 5 هێندە بریتیین لە زوومی ئۆپتیکاڵ. مەودای 2 هێندە و 10 هێندە بریتیین لە زوومی کوالیتی ئۆپتیکاڵ.
15. باشتربوونی ڕووناکی بە بەراوردکردن بە Galaxy S25 Ultra نیشان دراوە.
16. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی بارودۆخی ڕووناکی و/یان بارودۆخی وێنەگرتن لەوانەش بوونی چەند بابەتێک، کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جووڵاو جیاوازبن.
17. AI Zoom بۆ مەوداکانی نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵی بەکاردەهێنرێت. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
18. Space Zoomـی 100 هێندە لەسەر Galaxy S26 Ultra زوومی ئۆپتیکاڵی 10 هێندە و زوومی دیجیتاڵی 100 هێندە بە تەکنەلۆژیای ڕوونی زۆر بەرز (Super Resolution) لەخۆ دەگرێت. ڕەنگە وێنەکە لە مەوداکانی زوومی سەروو 10 هێندە هەندێک تێکبچێت.
19. ڕەنگە ئەنجامەکانی Super Steady بەگوێرەی شێوازی دەستکاریکردن و/یان دۆخی وێنەگرتن جیاوازبێت.
20. Ocean Mode لە ڕێگەی ئەپی Expert RAWـی Samsungبەردەستە، کە دەتوانرێت لە Galaxy Store دابگیرێت. ڕەنگە ئەنجامەکانی Ocean Mode بە گوێرەی ڕێکخستنەکانی بەکارهێنەر و/یان مەرجەکانی وێنەگرتن جیاوازبێت.
21. مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy کە لە ژێر ئاو بەکاردەهێنرێن پێویستە لەناو یەکەیەکی ژێر ئاودا دابنرێن کە دژەئاو بێت. مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy بە جۆرێک دروست نەکراون کە دژەئاو بن لە بەرامبەر ئاوی دەریادا.
22. تەواوی وێنەکان بە مۆبایلی Galaxy S26 Ultra گیراون.
23. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. خەمڵێنراوە بەپێی پرۆفایلی تێکڕای بەکارهێنان کە لەلایەن UX Connect Research کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە لایەن UX Connect Research لە ئەمریکا و بەریتانیا لە نێوان 2026.1.8-2026.1.30 هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-S942، SM-S947 و SM-S948 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE و 5G Sub6. لە ژێر تۆڕی 5G mmWaveـدا تاقی نەکراوەتەوە.
24. لەسەر بنەمای بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی Samsung بە وەشانی پێش بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی بلووتووس بە بیستۆک گرێدراوە بە ڕێکخستنە پێشوەختەکان لەسەر LTE. بەرامبەر بە توانای پاتری و تەزووی پێوانەکراو بە بەکارهێنانی وزەی پاتری لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆدا خەمڵێندراوە (ڕوونیی فایلە ڤیدیۆییەکان 720 p، لە ئامێرەکەدا پاشەکەوت کراوە) لەسەر شاشەی سەرەکی. ڕەنگە ماوەی ڕاستەقینەی کارپێکردنی ڤیدیۆ بەپێی گرێدراوی تۆڕ، ڕێکخستنەکان، جۆری فایلی ڤیدیۆ، ڕووناکیی شاشە، بارودۆخی پاتری و چەندین هۆکاری تر بگۆڕێت.
25. بەهای نموونەیی لەژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتییە لە بەهای مامناوەندی خەملێنراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نموونەی پاترییە تاقیکراوەکان بەپێی ستانداردی IEC 61960. توانای ڕیزبەندیکراو بریتییە لە 4855 mAh بۆ Galaxy S26 Ultra و 4755 mAh بۆ +Galaxy S26 و 4175 mAh بۆ Galaxy S26.
26. کەیسێکی گونجاوی Qi2 پێویستە بۆ بەکارهێنانی Super Fast Wireless Charging (بارگاویکردنی بێتەلی زۆر خێرا).
27. ئەستووری لە سەرەوە بۆ خوارەوەی ئامێرەکە لە باریکترین خاڵدا دەپێورێت، بە لێدەرکردنی کامێڕا.
28. چوارچێوەی Armor Aluminum دوگمەی دەنگ و لاتەنیشت، شوێنی دانانی SIM یان چوارچێوەی لێنزی کامێڕا لەخۆناگرێت.
29. هەڵسەنگاندنی IP68 لەسەر +Galaxy S26 Ultra، S26 و S26 لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەی نوقمکردنە لە ناو ئاوی پاک هەتا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. هیچ چوونە ژوورەوەیەکی تۆز نییە؛ پاراستنی تەواو لە بەرکەوتن (دژە تۆز). بەرگری دژی ئاو و تۆزی ئامێر هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
30. ڕەنگە کێش بە پێی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.
31. بە بەراورد لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشووی Galaxy Z Fold.
32. بە بەراورد لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشووی Galaxy Z Flip .
33. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی کەڤەری Galaxy Z Flip7 بە شێوەی لاکێشەی تەواو بریتییە لە 4.1 ئینچ؛ ناوچەی ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕا.
34. لوتکەی ڕووناکی Galaxy Z Flip7 بریتییە لە 2600 nits لەسەر هەردوو شاشەی سەرەکی و شاشەی کەڤەر. ڕوونماکان خۆگونجێنەرن و بە شێوەیەکی خۆکار ئاستی ڕووناکی بەپێی ژینگە ڕێکدەخەن. لە هەندێک بارودۆخی ڕووناکی یان بەرزتردا، High Brightness Mode (مۆدی ڕووناکی بەرز) و Vision Booster چالاک دەبن.
35. ووفەرە نوێیە فراوانترەکەی سەر Galaxy Buds4 Pro دەرچەی دەنگەکەی بە ڕێژەی %19.8 گەورەترە بە بەراورد بە Galaxy Buds3 Pro.
36. دەنگی کوالێتی زۆر بەرزی هەتا 24-bit / 96 kHz لەسەر Galaxy S26 Series, S25 Series, S24 Series, S23 Series, Z Fold7, Z Flip7, Z Fold6, Z Flip6, Z Fold5, Z Flip5 و Tab S11 Series, Tab S10 Series, Tab S9 Seriesـی خاوەن وەشانی One UI 6.1.1 یان سەرووتر بەردەستە. ڕەنگە لە داهاتوودا پاڵپشتی لە ئامێری زیاتر بکرێت.
37. UHQ بە شێوازی پێشوەختە کوژاوەتەوە و دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە ڕێکخستنەکانی مۆبایلدا ڕێکبخرێت بۆ ئەو ئامێرانەی کە One UI 8.0 و دواتر بەکاردەهێنن. بۆ ئەو ئامێرانەی لەسەر وەشانی پێشووتری One UI کاردەکەن، ڕێکخستنەکان دەتوانرێت لە ئەپی The Galaxy Wearableـدا بدۆزرێتەوە.
38. Super Clear Call لەسەر Galaxy S26 series، S25 series، S24 series، S23 series، Z Fold7، Z Flip7، Z Fold6، Z Flip6، Z Fold5 و Z Flip5 لەگەڵ One UI 6.1.1 یان سەرووتر بەردەستە. ڕەنگە لە داهاتوودا پاڵپشتی لە ئامێری زیاتر بکرێت. باندی زۆر فراوان (SWB) بی گوێدانە ئەپی پەیوەندیکردن بەردەستە. ڕەنگە باندی زۆر فراوان SWB بە گوێرەی تۆڕی مۆبایل لە نێوان ئامێرەکاندا پاڵپشتی نەکرێت.
39. هەر یەکێک لە ئامێرەکانی Galaxy بەجیا دەفرۆشرێت.
40. بۆ بەکارهێنانی گشتیی Samsung Notes لە نێوان ئامێرەکاندا، تۆڕ یان گرێدراوی Wi-Fi پێویستە. پێویستە هەموو ئامێرەکان بە هەمان Samsung account چووبنە ژوورەوە. لەسەر ئامێری لەبەرکراو بەردەست نییە. کارکردن لەسەر تێبینیە هاوبەشکراوەکان تەنیا لەسەر ئەو مۆبایل و Tabـانەی Galaxy بەردەستە کە بە Android O OS یان بەرزتر کاردەکەن. پێویستی بە نوێترین نوێکردنەوەی ئەپی Samsung Notes هەیە.
41. لەسەر ئەپی Samsung Healthـی v.6.24 یان سەرووتر بەردەستە و دەبێت لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy کە سیستەمی Android OSـی 11 و سەرووتریان هەیە جووت بکرێت. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account هەیە.
42. تەنیا بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانیە.
43. ڕەنگە سوودەکان بەپێی بەرهەم جیاوازبن.
44. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی Galaxy S26 Ultra's بریتییە لە 6.9 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.7 ئینچ بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان؛ ڕووبەری بینراوی ڕاستەقینە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و کونی کامێڕا بچووکترە.
45. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی سەرەکیی Galaxy Z Fold7 بە شێوەی لاکێشەی تەواو بریتیە لە 8.0 ئینچ و 8.0 ئینچە بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکان؛ ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین بەهۆی گۆشە چەماوەکانی بچووکترە.
46. تایبەتمەندی Now Nudge پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. ڕەنگە کردار و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵات، ناوچە و زمان جیاوازبن. ڕێنماییەکانی نامەی نووسین لەگەڵ هەندێک ئەپی نامەناردنی لایەنی سێیەم بەردەستن، لەوانە Samsung Messages، Google Messages، Google Chat، WhatsApp، WhatsApp Business، KakaoTalk، LINE، Signal، Instagram (DM)، Tango، NTT Docomo Messages، KDDI Messages. هاوبەشکردنی وێنەکان لە Now Nudgeبە شیکردنەوەی ناوەرۆکی وێنەی بەردەست کار دەکات. دڵنیایی لە دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
47. ڕوونیی 50 مێگاپیکسڵ تەنها لەسەر کامێڕای گۆشە فراوانی دواوەی Galaxy Z Flip7 بەردەستە.
48. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. خەمڵێنراوە بەپێی پرۆفایلی تێکڕای بەکارهێنان کە لەلایەن UX Connect Research کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە لایەن UX Connect Research لە ئەمریکا هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە لە نێوان 2025.06.12-2025.06.20 بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-F966 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE و 5G Sub6. لە ژێر تۆڕی 5G mmWaveـدا تاقی نەکراوەتەوە.
49. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. خەمڵێنراوە بەپێی پرۆفایلی تێکڕای بەکارهێنان کە لەلایەن UX Connect Research کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە لایەن UX Connect research لە ئەمریکا هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە لە نێوان 2025.06.12-2025.06.20 بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-F766 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE و 5G Sub6. لە ژێر تۆڕی 5G mmWaveـدا تاقی نەکراوەتەوە.
50. بەهای نموونەیی لەژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتییە لە بەهای مامناوەندی خەملێنراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نموونەی پاترییە تاقیکراوەکان بەپێی ستانداردی IEC 61960. توانای ڕیزبەندیکراو بریتییە لە 4175 mAh بۆ Galaxy S26+، 4755 mAh بۆ Galaxy S26، 4855 mAh بۆ Galaxy S26 Ultra، 4272 mAh بۆ Galaxy Z Fold7 و 4174 mAh بۆ Galaxy Z Flip7.
51. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەی نوقمکردن لە ناو ئاوی پاک هەتا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. هیچ چوونە ژوورەوەیەکی تۆز نییە؛ پاراستنی تەواو لە بەرکەوتن (دژە تۆز). بەرگری دژی ئاو و تۆزی ئامێر هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
52. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی کەڤەری Galaxy Z Fold7 بە شێوەی لاکێشەی تەواو بریتییە لە 6.5 ئینچ و 6.5 ئینچ بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکان؛ ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین بەهۆی گۆشە چەماوەکان و کونی کامێڕا بچووکترە.
53. ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کردارییەکان پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت و/یان بە چوونەژوورەوە بێت بۆ ناو Samsung Account. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەو کردارانەی کە پاڵپشتی دەکرێن لەناو ئەپەکان بەپێی وڵات جیاوازبێت.
54. ڕەنگە مۆبایلە زیرەکە گۆنجاوەکان و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵات/هەرێم، دابینکەری خزمەتگوزاری یان ئامێر جیاوازبن.
55. هەر بیستۆکێک سێ مایکرۆفۆنی تێدایە (کۆی گشتی شەش مایکرۆفۆن لە سەرانسەری ئامێرەکەدا). تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی DNN دەنگ بە سەربەخۆیی لەسەر هەر بیستۆکێک پڕۆسەدەکات، بەبێ هیچ کارلێکێک لە نێوانیاندا.