لەگەڵ Galaxy هەموو شتێک باشترە لەگەڵ Galaxy هەموو شتێک باشترە

لەگەڵ Galaxy هەموو شتێک باشترە

هەموومان دەمانەوێت ئەوە بکەین کە پێمان خۆشە، و باشتر بیکەین، هەموو ڕۆژێک. جا لە شوێنی کار بیت، لە ماڵەوە بیت، یان لە ماڵەوە کار بکەیت، پێویستیت بە باشترین تەکنەلۆژیایە تا بە باشترین شێوە خۆت دەربڕی. داهێنانەکانی Galaxy لە بواری وزەی پاتری و کارایی بەو مانایەیە کە تاکە ئامرازێکت دەستکەوتووە کە پێویستتە، ڕێک لە ناولەپی دەستتە.

تایبەتمەندی مەزن لە هەموو لایەک، مەزن بۆ بزنس و کات بەسەربردن!

ئەو پاتریەی کە لەگەڵ ڕۆتینەکانی تۆدا خۆی دەگونجێنێت

باتری1 هۆشمەندی 24-کاتژمێری Galaxy خۆگونجێنەرە. ئەوە واتە فێری ڕۆتینی ڕۆژانەت دەبێت، و تەمەنی باتری باشتر دەکات لە سەر بنەمای شێوازی بەکارهێنانی تەلەفۆنەکەت. کاتێک هێزێکی زیاتر پێویستە، Qi Wireless Charging لە تەلەفۆن2ـی برادەرێک بۆ ڕێژەی 100% ـت دەگەڕێنێتەوە.

پرۆسێسەرێک کە بە خێرایی تۆ دەجوڵێت پرۆسێسەرێک کە بە خێرایی تۆ دەجوڵێت

پرۆسێسەرێک کە بە خێرایی تۆ دەجوڵێت

خێراترین ڕۆژەکان پێویستیان بە تەلەفۆنێکە کەوا هاوشێوەی تۆ خێرا بێت. لەگەڵ RAM3 ـی 12 گێگابایت دەتوانیت پشت بە ئەدای Galaxy ببەستیت - تەنانەت لەکاتی ئیمەیل، بژاركردن، کۆبوونەوەی ڤیدیۆیی، یان ئەنجامدانی هەموویان لە هەمان کاتدا.

شاشەیەک بۆ گۆنجان لەگەڵ بینینەکەت

Infinity-O Display4ـی Galaxy کە نزیکە لەوەی بێ چوارچێوە بێت، ڕێگەت پێدەدات تەواوی وێنەکە، بەبێ پچڕان ببینیت،. ئەوەش بە واتای هەبوونی مەودای زیاتر بۆ تەواوکردنی شاکارەکەی داهاتووت. لەگەڵ شاشەی Dynamic AMOLED5، ڕەنگ و کۆنتراستی درەوشاوەت دەست دەکەوێت لە هەر ڕووناکییەکدا.

شوێنی زیاتر، چەندە زیاتر پێویستیت پێی هەبێت شوێنی زیاتر، چەندە زیاتر پێویستیت پێی هەبێت

شوێنی زیاتر، چەندە زیاتر پێویستیت پێی هەبێت

ماڵئاوایی لە بەتاڵکردنی شوێنی سەر تەلەفۆنەکەت بکە. لەگەڵ زاکیرەی 3ی ناوخۆیی زیاتر لە هەموو کاتێک، بیرگەی پێویستت دەبێت بۆ بردنی گەورەترین بیرۆکەکان. لەگەڵ سلۆتی کارتی6 microSD بیرگەی فراوانکراوت هەیە کەوا ڕێگەت پێدەدات داتا بگوازیتەوە و پاشەکەوت بکەیت، بۆیە دەتوانیت کاتێک کەمتر لە سڕینەوەیان بە سەر ببەیت.

ئاسایشی پلەی بەرگری لە گیرفانی خۆتدا

مۆبایلەکەت هەموو شتێک دەربارەی تۆ دەزانێت، بۆیە بیکە بە کۆگای تایبەتی خۆت. Samsung Knox پاراستنی زانیاری پلەی-بەرگری دروست دەکات بۆیە دەتوانیت کاری زیاتر بکەیت و کەمتر نیگەران بیت. لەگەڵ هەستەوەری پێشکەوتووی پەنجەمۆر7 و تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەم و چاو8 دەتوانیت دوو هێندە سوود لە نهێنیپارێزی زیادكراو وەربگریت، و کات پاشەکەوت دەکەیت لە نووسینی ووشەی نهێنی بۆ چوونە ناو ماڵپەڕە دڵخوازەکانت.

چی بۆ تۆ گونجاوە؟

Galaxy S21 Ultra

Galaxy Note20



هەنگاوە زیرەکانەکە ئەنجام بدە

ئێمە ئاسانکاری دەکەین بۆ گواستنەوەی هەموو ئەو شتانەی کە خۆشت دەوێت لە مۆبایلە کۆنەکەتەوە بۆ Galaxyـیە نوێیەکەت. لەگەڵ Smart Switch تەنها یەک هەنگاوی خێرای دەوێت بۆ گواستنەوەی هەموو شتێک، تەنانەت ڕێكخستنەكانیشت، بۆیە بەسادەیی دەتوانیت هەڵیبگریت و بڕۆیت.

لۆگۆی Samsung Smart Switch. لۆگۆی Samsung Smart Switch.



چاودێریکردنی هەمیشەیی بۆ ئامێرەکەت


بۆ ئامێرێک کەوا گشت كاتێک لە خزمەتتدایە، هەموو كاتێک پاڵپشتی لێرەیە. سامسۆنگ خزمەتگوزاری بێ کێشە پێشکەش بە بەکاربەرانی Galaxy دەکات بە پاڵپشتی هەمیشە چالاک لە ڕێگەی هێڵی یارمەتی 24/7ـمانەوە.

هێمایەکی 24/7. هێمایەکی 24/7.
  • 1 لە سەر +Galaxy S10 بەردەستە. لە بەرامبەر پرۆفایلی بەکارهێنانی بەکارهێنەرێکی مامناوەند/نموونەییدا خەمڵێندراوە. سەربەخۆیانە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە لە لایەن Strategy Analytics لە نێوان 7-25ـی کانونی دووەم لە ئەمریکا و بەریتانیا بە وەشانی پێش-بڵاو بوونەوەی SM-G970, SM-G973, SM-G975 (128 گێگابایت). تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، بەردەوامی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت.
  • 2 Wireless PowerShare/هاوبەشکردنی ووزەی بێتەلی سنووردار بۆ سامسۆنگ یان براندی تری مۆبایلە زیرەکەکان بە بارگاویکردنی بێتەلی WPC Qi، وەک:Galaxy S9, S9+, S8, S8+, S8 Active, S8 S7 edge, S7 Active, S6, S6 edge, S6 Active, S6 edge+, Note10, Note10+,Note9, Note8, Note FE, Note5, و لە دەستکراوەکانی وەک Galaxy Watch Active, Gear Sport, Gear S3, Galaxy Watch, و Galaxy Buds. ڕەنگە لەگەڵ هەندێک ئێکسسوارات، کەڤەر، یان ئامێری براندی تردا کار نەکات. ڕەنگە کار بکاتە سەر وەرگرتنی پەیوەندی تەلەفۆنی و خزمەتگوزارییەکانی زانیاری، بەگوێرەی ژینگەی تۆڕەکەت. بارگاویکردنی پاتری لە سەرووی 30% پێویستە بۆ PowerShare (هاوبەشکردنی ووزە) بە خێرایی بەبێ ئەوەی بخرێتە سەر کارەبا.
  • 3 ڕامی تا 12 گێگابایت تەنها لەسەر مۆدێلەکانی سیرامیکی Galaxy S10+ Performance Edition بەردەستە (ڕامی 12 گێگابایت لەگەڵ بیرگەی ناوەکی 1TB). ڕەنگە توانای ڕام بەپێی مۆدێل و ڕەنگ و وڵات جیاواز بێت.
  • 4 لە مۆبایلەکانی گالاکسی S10e و S10 و +S10 و S10 5G بەردەستە
  • 5 شاشەی Galaxy S10e و S10 و +S10 و S10 5G بڕوانامەی وەرگرتووە بۆ قەبارەی ڕەنگی مۆبایل 100% لە ڕووماڵکردنی DCI-P3 (Digital Cinema Initiatives) بە ڕێژەی کۆنتراستی 2,000,000:1 لەلایەن VDE ئەڵمانیاوە.
  • 6 بیرگەی دەرەکیی micro SD بە جیا دەفرۆشرێت. ڕەنگە بەردەست بوون بەگوێرەی وڵات و کۆمپانیای بەرهەمهێنەر بگۆڕێت.
  • 7 لە سەر Galaxy S10e, S10, S10+, S10 5G, A80, Note10 و +Note10 بەردەستە.
  • 8 لە سەر Galaxy S10e, S10, S10+, S10 5G, Note10 و +Note10 بەردەستە